ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
زیاتر لە ||٣٥٠٠|| سایت کە هەڵەی SQL هەیە \|دیاری|/
نووسه‌ری بابه‌ت:aaashvan دواترین وه‌لام:كه يوان جاف ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:15 جاری بینراو:317 كات:11-16-2019
دەمەوی مۆبایلم روت بکەم mi poco f1
نووسه‌ری بابه‌ت:DaLian دواترین وه‌لام:DaLian ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:118 كات:11-14-2019
فەیس بوکت دیسەبڵ بووە؟ وەرە چاکیکەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:Amanj king ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:1272 كات:11-13-2019
خولی هاكی كۆمبیته‌ر (موبایل و فیس بووك و سایت )
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:yousif1 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:9 جاری بینراو:268 كات:11-12-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:new viros ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:503 كات:11-11-2019
Bitcoin بیتکۆین
نووسه‌ری بابه‌ت:AkaRanD دواترین وه‌لام:hack bo Android ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:294 كات:11-11-2019
چۆن لەڕێگەێ IPموبایل هاک دەکرێت ئەگەر لەسە ر هەمان هیلبن
نووسه‌ری بابه‌ت:hawlerpc دواترین وه‌لام:wrea.akoy ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:226 كات:11-10-2019
هاورییان چۆن هیرش بکه ینه سه ر که نالی tv?
نووسه‌ری بابه‌ت:aram.. دواترین وه‌لام:mazhar apo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:280 كات:11-07-2019
هاك كردنی فه‌یسبووك به‌ باك تراك + ڤیدیۆ
نووسه‌ری بابه‌ت:AttaCker Man دواترین وه‌لام:KURD-HACKER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:16 جاری بینراو:5474 كات:11-05-2019
CV
نووسه‌ری بابه‌ت:EMADENGL دواترین وه‌لام:EMADENGL ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:137 كات:11-04-2019
چۆب کافینگی http custom و هاوشێوەکانێ ئەنلوک بکەم ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:HawrazBakrajo دواترین وه‌لام:HawrazBakrajo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:344 كات:11-04-2019
یارمەتی هاوڕێیان تکایە لەسەر سێرڤەری لینوکس
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:revinlordiii ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:99 كات:11-04-2019
سڵاو هاوریان ڤایرۆسێکم ئه‌وێت
نووسه‌ری بابه‌ت:haker1 دواترین وه‌لام:[email protected] ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:33 كات:11-03-2019
چۆن شوێنی کەسێک بدۆزمەوە لە فەیسبوک ؟؟؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:bost ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:1684 كات:11-02-2019
نامە ناردنو پەیوەندی کردن بەخۆرای {korek,‌,asia,,zian}رێگەی نوێ(100%)
نووسه‌ری بابه‌ت:KURDISTAN IT دواترین وه‌لام:DLSORANz ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:1211 كات:11-02-2019

هه‌لبژاردنی پله‌
  • 2 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
داواکاری زیادکردنی پله یه کی نوێ >> به ژداربه <<
#11
با پلێیه‌كی تر زیاد بێت به‌ ناوی ئه‌ندامی زیره‌ك
له‌ سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی چالاك بێت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

دەگمەنن ئەوکەسانەی وەک خۆیان بمێنەوە کە یەکەم جار ناسیومن
وه‌ڵام
#12
(06-14-2014, 02:52 AM)AZAD_HAWLERY نوسراوه:  با پلێیه‌كی تر زیاد بێت به‌ ناوی ئه‌ندامی زیره‌ك
له‌ سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی چالاك بێت

هةمان ڕاي ئازادم هه‌يه‌
ده‌ستت ساغ بي ئه‌توش احمد
دواین 10 بابه‌ته‌كان

بەم زوانە دەگەڕێمەوە
خۆمم ‌ L33T HaxoR
چاوەڕوان بم 
سنوعود بعد قلیل 😋😃
وه‌ڵام
#13
برا خۆ به‌ناشوكری وه‌ناڵیم پاه‌م به‌رز نابیته‌وه‌ وه‌ بابه‌تی چاكیشم نییه‌
بۆیه‌ش بابه‌تم نییه‌ حه‌زناكه‌م كۆپی بهێنمه‌ ناو یانه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

لەوەتەی كاك هەنگاو دیار نەماوە هەموو ئەندامە چالاكەكان ڕۆیشتن 
وە یانە پڕ بوو لە بابەتی بێسوود 
و زانیاریەكان زۆر كەم بوونەتەوە لە ناو یانە چوونكە ئەندامە چالاكەكانی پێشان نەماوون 

23-70-2017
كاتژمێر 4 عەسر
وه‌ڵام
#14
هه‌مان رای هه‌مویانم هه‌یه‌ Big Grin
دواین 10 بابه‌ته‌كان

پێم مه‌رێن لۆ بابه‌تی دانانێی چه‌ند ساره‌ 
 مشكیله‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌من ئه‌مین نیمه‌ له‌وه‌ی كه‌فێرده‌بی به‌باشه‌ به‌كار بینی
وه‌ڵام
#15
برایان پێم خۆشە ئەم چەند قسەیە بکەم بەڵام بەبێ هیچ لایەنگری و هیچ مەسڵەحەتێك

لەسەرەتای ئاشنابوونمانەوە بە هاك بۆ کورد کۆمەڵە پرسیارێکمان بۆ دروست بووە لە گرنگترینیان ئەوە بووە کە هاك بۆ کورد بۆ گرنگی بە دیزاین نادات ؟ باشە هاك بۆ کورد بۆ دانانی ناوی پلەکانی وا وشکە و ناوی زۆری تیا نیە ؟باشە بۆچی لەگەڵ کردنەوەی یانەکەدا گۆرانیەکی لەسەر نیە ؟ بۆچی ماوسەکە گوڵێك نەبێت ؟ بۆچی ستایلی بەفربارین یان گوڵ بارین لە یانەدا دانانرێت ؟ بۆچی لەگەڵ وەرزەکاندا ستایلی هاك بۆ کوردیش نەگۆڕێت ؟ بۆچی هاك بۆ کورد ژورێکی چات کردن بۆ ئەندامان نەکاتەوە بۆخۆیان تیایدا قسە بکەن ؟ و هەندێکی تریش

بێگومان ئەم داوایانەمان بۆ دروستبووبوو کاتێك کە لەیانەیەکی دیکەدا ئەمانەمان ئەبینی

جا برایان پێش ئەوەی داوای وەڵامی پرسیارەکان بکەینەوە لە هاك بۆ کورد با سەرەتا سەیری ئەو سەرچاوانە بکەینەوە کە ئەم شتانەمان لێ بینیون و بەراوردێکی مەنتیقیانەی ئەو داوایانە بکەین کە داوامان دەکرد لە هاك بۆ کورد

کاتێك ئێمە داوای گۆرانیەك ئەکەین کە دابنرێت و لەکاتی کردنەوەی یانەدا بۆمان دەرئەکەوێت یانە بەم شێوەیە هاوسەنگی لەدەست ئەدات
بۆچی ؟
ئەگەر ئەم دەنگە کە دادەنرێت باسی خۆشەویستی بێت ئەو لایەنە بێزار ئەکات کە حەزیان بەو باسانە نیە یان لەگەڵ ئەو جۆرە گۆرانیانەدا نین یان لەگەڵ بیر و باوەڕیاندا ناگونجێ ، یان دانانی ئایەتێکی قورئانی پیرۆز یان هەر کتێبێکی ئاسمانی ئەبێتە هۆی دور خستنەوەی ئەو لایەنەی کە ئاین و باوەڕی لەگەڵ ئەمەدا ناگونجێ ، ئەگەر بتەوێت
بۆ نمونە کۆمەڵێك وتەی فەلسەفی لەسەر دا بنێیت کۆمەڵێکی زۆر هەن کە لەگەڵ قسە فەلسەفیەکاندا نین و هەمیشە حەزیان بە قسەی واقیعیە ..

ئەوەمان بیر نەچێت ئەمانەی کە باسم کرد بۆ یانەیەکی وەك هاك بۆ کورد ناگونجێت کە دروشمەکەی ( سەرچاوەیەك بۆ دەسکەوتنی زانیاریەکان ) ە واتە کاری ئەم سایتە خۆشەویستی و شیعر و کاری ئاینی نیە ئێرە شوێنی دەستکەوتنی زانیاریە کەواتە بۆ هەموو بیرو ڕایەك نەك بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراو

بۆیە لە حاڵەتێکی وادا دانانی هەرکامێک لەمانە زۆر هەڵەیە و ئەبیتە هۆی دوور خستنەوەی کۆمەڵێك و نابێتە هی هەمووان بۆیە هاوسەنگی تێك ئەدات .

کاتێك ئێمە ئەڵێین ئەم هەموو دیزاینە زۆر جوان و سەرسوڕێنەرە هەیە کەچی هاك بۆ کورد زۆر گرنگی بە دیزاین نادات حەز ناکات ماوس و زێمیە جوڵاوەکان یان گوڵ بارین و بەفربارین و ئەمانە بۆ زێمی یانە دابنێ

لەڕاستیدا ئێمە لەوانەیە وا بزانین ئەم کارانە سەردان کەر و موعجیبی یانەکەمان زیاد دەکات کەچی لەڕاستیدا خودی ئەمانە ئەبینن خودی ئەم هەموو زێمیە جۆرار جۆر دیزاین و فرە دروشم و کۆمەڵە قسە گەورانە یانەکە زیاتر بچووک دەکاتەوە هەرکەسێك بەدوای شتێدا بگەڕێت و دەستی نەکەوێت ڕاستەوخۆ لە نرخی یانەکە کەم دەکاتەوە چوونکە یانە ئەم هەموو دروشمە گەورەیەی بۆخۆی داناوە کە پێی هەڵناگیرێت بۆیە لەم کاتەدا ئەو کەسە دڵی لە یانەکەی بەروساردی دەڕوات کاتێك کە ئەبینێت هێز و توانای یانەکەی و کەسەکانی تەنیا لە دروشم و دیزاین و ستایڵی جوان دایە و ئەو دروشمانەی پێ بەڕێوە نابرێت ، ئەم جۆرە یانانەی کە ئەم کارانە ئەکەن خەڵکێکی خۆر لەدەوری خۆیان کۆ ئەکەنەوە بەم جۆرە دروشم و کارە ناوازانە بەڵام بەداخەوە ئەم کۆبونەوە و گەرمیە تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتیە و کاتێك بەکارهێنەر ڕاستی یانەکەی بۆ دەرئەکەوێت ئیتر سەردانەکانی وردە وردە کەم دەکاتەوە تا وای لێدێت ئەو یانەیە بەتەواوەتی لە بیریدا دەسڕێتەوە و هیچ ڕۆژێ سەردانی ناکاتەوە

نمونەی ئەم جۆرە یانانە زۆر زۆرە لە یانە کوردیەکاندا ئێستا ئەگەر من نمونەی خۆم بهێنمەوە بۆ ئەمە من لەسەرەتای ناسینی هاك بۆ کورد و ماوەیەکیش پێش ناسینی هاك بۆكورد من چەند یانەیەکم ناسیوە و دوای ئەوەشی کە هاك بۆ کوردم ناسی من چەند یانەی تریشم ناسی کەچی لەکۆی ئەو هەموو یانە زۆرەی کە من تا ئێستا ناسیومە تەنیا هاك بۆ کوردم بۆ ماوەتەوە کە هەمیشە لە بیر و فکری مندا بێت لە ماوی ئەم سێ ساڵەدا بەشێوەیەك خولیای هاك بۆ کورد بووم بەشێوەیەك ئەگەر ماوەیەك ئینتەرنێتم نەبوایە ئەوەی لە خەیاڵی مندابوایە بۆ ئینتەرنێت هەك بۆ کورد بووە بە سەرەکی ، ئەوەی بەردەوام سەری منی سوڕماندووە ئەم پەیوەندیەی من و هاك بۆ کوردە کە نەم ئەتوانی بۆ ماوەی مانگێك لێی دور بکەومەوە کەچی ئەمە لەکاتێكدا من هەر بیرم نەماوە کە من لەم هەموو یانانەدا ئەندام بووم و ناسیومن من هەر ناویشیانم بیر نەماوە .

بوونی چات ڕووم بۆ زیادەیە ؟
پێویستە پێمە بزانین یانەکان و سکریپتەکانی وەك My BB یان Punbb یان ڤی بوڵتن و هەندێکی دیکەش بۆ مەبەستی نوسینێکی دور و درێژ یان ڕوون کردنەوەیەک یان بەتایبەتی بۆ مەبەستی فێرخوازی و شیکردنەوە و فێرکردنەوە بەکاردێت وە پێویستە تێبینی ئەوە بکەین کاتێک کۆمێنتێك ئەنوسین کەمێکی پێدەچێت و تۆمار ئەبێت و ئەگەر سەیری ژمارەی پەیامەکات بکەیت یەك ژمارە زیاد دەکات و هەروەها کۆی گشتی پەیامەکانیش لەیانەدا ژمارەکان زیاد دەکات ، بەهەمان شێوە کاتێك بابەتێك ئەنێرین دەبینیت پاش کەمێك چاوەڕ وانی تۆمار ئەبێت و ژمارەی بابەتەکانی تۆ بەرز ئەبێتەوە و ژمارەی کۆی بابەتەکانی یانە بەر ئەبێتەوە ، ئەگەر تێبینی بکەین ئێمە دەسەڵاتی سڕینەوەی بابەتی خۆمان یان دەسکاری کردنیمان نیە یان ناتوانین کۆمێنتێك لە بابەتەکەدا بسڕینەوە یان کۆمێنتی خۆشمان بسڕینەوە ، بۆیە پێویستە لێرەوە ئەوانەمان بۆ دەرکەوێت لێرەدا نابێت پەلە لە شتدا بکەین یان کۆمەڵێك شت بکەین وەك ئەبینیت هەموو شتێك مەسولیەتە لەم یانانەدا ئەوەتا ئەبینین کۆمێنتەکانمان یان بابەتەکانمان لە داتابەیسی یانەکەدا تۆمار ئەبێت و حسابی بۆ دەکرێت وە خۆمان دەسەڵاتی دەسکاری کردنیانمان نیە و تەنها لەدەست بەڕێوبەرایەتیدایە

بۆیە نابێت ئێمە وا تێبگەین کە ئەبێت بە بەڕێوبەر بڵێین بۆ ئەو کارە بەڵکو ئەبێت ئەوە بزانین بۆیە ئەم دەسەڵاتانەمان پێ بەدراوە بۆ ئەوەی هەڵە نەکەین و شتی خێرا و بێ سەرو بەرە نەکەین کە ناتوانین مەسولیەتی هەڵبگرین

جا ئەم مەسەلە بۆیە هێنایەوە چوونکە چات ڕووم ئەبێتە هۆی ئەوەی یانە بکاتە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و لە سکای یانەیەتی لای بدات و هەلی هەڵە کردن زیاتر ئەکاتەوە کە ئەم شوێنانە ناکرێ بکرێنە شوێنی گاڵتەو گەپێکی بهێ سەروبەر و پەلە پەل کردن لە کارەکاندا و هەرگیز ناتوانین بیکەینە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی چوونکە لێرەدا هەموو شتێك مەسولیەتدایە .

بۆیە پەیامی تایبەتی زۆر باشترە و لای تۆ و ئەو کەسەش تۆمار ئەبێت و بەبەڵگەیەك ئەمێنێتەوە و خێرا شتەکان ڕوو نادەن لەبەر ئەوەی کەمترین هەڵەی تیادا ڕوو نەدات .

با بێینە سەر مەسەلەی پلەکان
ئەمە بابەتی سەرەکی ناو ئەم بابەتەیە من ئێستە دێمە سەر ئەم بابەتە

برایان زۆر داوا کراوە لە کۆن و ئێستاش دا کە گۆڕان کاری لە پلەکانی یانەدا بکرێت و کۆمەڵێك ناوی بۆ تۆمار بکرێت

بەس من سەرەتا پلەکانی هەك بۆ کورد شی ئەکەمەوە
تۆ ئەندامێکی سادەیت کە پلەی ئەندامێتی سادەترین پلەیە لە یانەدا تۆ هەوڵ ئەدەیت بابەتێك ئامادە بکەیت دواتر دوو بابەتی دیکا پاشان لە بوارێك دەزانیت هەندێك جار بە پەیام لەناو بابەتەکاندا یارمەتی ئەندامان دەدەیت بەو شێوەیە بەڕێوبەرایەتی بۆ لای خۆت ڕادەکێشیت و هەس دەکەن تۆ چالاکیت هەیە لە یانەدا بۆیە پلەی " ئەندامی چالاك " ت پێ دەبەخشن

دواتر تۆ لەسەر ئەم کارەت بەردەوامیت و چەند کارێکی گەورە دەکەیت وەك خۆ تەرخان کردن لە بابەتێكدا بۆ نمونە دەڵێیت پرسیاری فەیسبووکم لێ بکەن وەڵام دەدەمەوە یان پرسیار لەسەر سیستەمی ماك بکەن یان ئەندرۆید یان هەر بەرنامەیەکتان دەوێ بۆتان دائەنێم یان یان داوای هەر یاریەك بکەن بۆتان دائەنێم ، یانیش ئەڵێیت بەپەیامی تایبەتی پرسیارەکانتانم ئاراستە بکەن لەو بوارەی کە ئەیزانم وەڵامتان ئەدەمەوە بەم شێوەیە ئەرکێکی قورست دەکەوێتەسەر و پێویستە یەك بە یەكیان جێ بەجێ بکەیت ، بەم شێوەیە تۆ ئەرکێکی زۆر لە کۆڵی یانە دەکەیتەوە و دەیخەیتە سەرشانی خۆت ، بۆیە پلەی Hero ت پێ ئەدرێت کە نیشانەی ماندوبونێکە بەدەر لە بابەتی فێرکاری و چەند کۆمێنتێکی کەم

دواتر هەست ئەکەن تۆ لە بوارێکدا زۆر شارەزایت هەیە و ئەتوانیت زۆر پرسیاری ئەو بوارە وەڵام بدەیتەوە کە لە یانەدا ئەو بوارە هەیە هەروەها تێدەگەن تۆ توانای بەڕێوەبردنت هەیە و پێت دەکرێ بەشێکی تەواو لەیانەدا بەڕێوەبەریت ئەرکێکی زۆر لەسەر بەڕێوبەرایەتی کەم بکەیتەوە بۆیە بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبردنی بەشێکی تەواوت پێ دەسپێردرێت .

ئیتر لێرەدا Stop

ئیتر ئەگەر سەیر بکەین تەواوی خزمەت و کارەکان لە ژێر ئەم سێ پلەیەدا بەتەواوەتی جێی دەبێتەوە

کەواتە ئەبینیت کۆمەڵێك پلەی ڕۆتینی هەن هەر پێویست نین هەبن و شتێکی زیادەن وە ئەگەر پرسیار لە دانەرەکەی بکەیت نازانێت بۆت شی بکاتەوە ئەم پلەیە گرنگی چیە و چۆنە
وەکو ئەمانە
(ئەندامی باوەڕپێکراو )
(ئەندامی هەمیشەیی)
(کاپتنی مەکۆ )
(ئەندامی زیرەك )
( گوڵی یانە )
(خۆشەویستی یانە )

هەموو ئەم پلانەم لە یانە جیاوازەکاندا بینیوە و لە خۆمەوە هیچ شتێك ناڵێم

باشە دانەری ئەم پلانە ئەگەر لێی بپرسن تخوا باسێکی ئەم پلانەمان بۆ بکە بۆ چی کەسانێکن ئەبێت چی وەڵام بداتەوە !
باشە کاتێك ئێمە پلەی ئەندامی زیرەك دائەنێین باشە نابێت حسابێك بۆ ئەوە بکەین خۆ ئەندامە چالاکەکە پیازی پاك نەکردووە و ئەو پلەیان پێ دابێت بەڵکو لەبوارێكدا زیرەك و شارەزا بووە و چالاکی بەرز بۆتەوە و ئەیەوێت خزمەت بکات بۆیە هەوڵ ئەدات ، ئەی باشە چی لە ئەندامی زیرەك بکەین !! چی بەهایەکی دەمێنێتەوە
پاشانیش ئەم زاراوەیانە زیاتر شتە تەسك ئەکاتەوە لە چوارچێوەی چەند قسەیەك دا کە زۆر جوان دەرناکەوێت ، ئێستە پلەی هیرۆ یان دیڤیلۆپەر لە ئەندامی زیرەك بەرزترە بەڵام ئەکرێت بەوان بڵێین زیرەك نین ؟ یان چەندەها ئەندامی سادەمان هەیە یان ئەندامی چالاك کە بەتەواوەتی زیرەکن و لێزان و شارەزان و زۆربەیان لە پلەی هیرۆوە بونەتە پلەی ئەندامی ئاسایی بەڕای من ئەو وشەیە جوان نیە لەسەروی ئەوانەوە بێت کە قیاسی پلەکان تێك ئەدات و کەمێك لەوانەیە بریندار کەربێت

هەروەها وەك وتیشم کاری ئەم پلەیە دیار نیە تەنیا لە شتێکی خێڵەکی ئەچێت کە لەناو کۆمەڵگادا بە کەسێك بڵێن زیرەك و ئەو ناوەی بەسەردا بسەپێنن.

لێرەدا بۆمان ڕووندەبێتەوە کە بۆچی هاك بۆ کورد وەك زۆربەی یانەکانی دیکە کاتی نیە و ناتوانین دەستبەرداری ببین نهێنیەکەش لێرەدایە کە هەر بە سادەیی ماوەتەوە و هەرگیز دروشمی گەورەی بەرز نەکردۆتەوە کەچی دنیایەك کاری مەزنی لە مێژودا تۆمار کردووە بۆیە سادەترین زانیاری لێرەدا زۆر لامان گەورە دەبێت و ڕێز و قیمەتی یانەکەمان ڕۆژ بەڕۆژ لا گەورەتر دەبێت ..

ئەتوانم بڵێم هاك بۆ کورد مکانیزم و سیاسەتی کۆکردنەوەی خەڵکی لەخۆی پەیڕەو نەکردووە بەڵام ئەگەر لە ساڵێكدا ١٠ کەس پێی ئاشنا ببن هەرگیز بەریان نادات و وازیان لێ ناهێنێت

وابزانن من هەر هیچم نەوتووە سەیرێکیئەم یانەیە بکەن دوور لە ڕیکلام
http://www.absba.org/

لەوانەیە بڵێن ئەرێ ئەم سایتە ناشیرینە چیە هەر یەڵ قل دیزاینی تێدا نیە Big Grin
یان لەوانەیە بڵێن ئەمە خاوەنەکەی پاسۆردی FTP بیرچۆتەوە و تاقەتی لێی نەماوە Big Grin

ئەمە یانەی موشاغیبە
لە دەور و بەری ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە
1,285,425 بابەت لە یانەکەدا هەیە
11,512,173 پەیام لە یانەدا نوسراوە
1,106,465 ئەندامی هەیە

ئێستا من کە خەریکی نوسینی ئەم پەیامەم سەعات ٤:٣٠ ی بەیانیە سەیری ئەو ئەندامانەم کرد کە لەسەر خەتن دەبینم 3779 کەس لەسەر خەتن ، باشە تخوا ئەوە ستایلە هەر تەنانەت پلوگینی دواین ١٠ بابەتیشی تێدا نیە

ئەم سایتە لەوەتەی دروستبوونیەوە لەو ماوە زۆرەدا پێم وانیە ٥ جار ستایلی گۆڕابێت کەچی بەو شێوەیە کە کەسێکی ئالودە کرد بۆ هەمیشەییە .

ئەم سادەیی و بێ خزمەت گوزارییە لەڕاستیدا سوپاسی کاك هەنگاوی دەوێت کە چەندین جار ویستوومە ئەوە بزانم کە ئایە بەم مەبەستە ئەو کارانە بۆیانە ناکات یان مەبەستی تری هەیە ؟ هیوادارم ئەوەی بە سیاسەت کردبێت و بەردەوام بێت و دەستخۆشیەکی گەرمی لێ ئەکەم کە یانەی ئالودەبوونی دروست کرد نەك یانەی ڕۆژ و دوو ڕۆژی .

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستم بۆ گشت لایەکتاندا بەپێی ئەو ڕوونکردنەوەی سەرەوەبێت من هەمان ڕای هیچکامتانم نیە

هەربژین هاوڕێیان چاوطان ماچەکەم .
دواین 10 بابه‌ته‌كان

WarninG : SomethinG's NoT RighT Here

Go BacK

وه‌ڵام
#16
رایی هه‌ر هه‌موانم هه‌یه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#17
dastt xosh mnesh lagaltm bas shar manwa
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#18
kura xareky chen zanyary wargrnu tawaw am bazmay bochya xo posty sarok wazeran nya baba
دواین 10 بابه‌ته‌كان

گان بە گەماڵ Angry ::::::::: ڕونەیەی بە مناڵ 

وه‌ڵام
#19
جامادام ئیمە هەین لیرە بۆشتیک نەبیت دلت پیی خۆشبیت وەکوریزیک

رای هەرهەمویم هەیە Smile

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#20
(06-14-2014, 09:17 AM)QaradaxY BoY نوسراوه:  برایان پێم خۆشە ئەم چەند قسەیە بکەم بەڵام بەبێ هیچ لایەنگری و هیچ مەسڵەحەتێك

به‌راستي ده‌ست خۆش براكه‌م بۆ ئه‌م په‌يامه‌ باشو چاكه‌ گرينگو به‌ ته‌رتيباته‌ من
زۆر داوام كردوه‌ پله‌ زياد بكرێت به‌ڵام دواي خوێندنه‌وه‌ي ئه‌م په‌يامه‌ دژي زياد كردني پله‌م دوباره‌ ده‌ست خۆش من له‌ جيێي تۆ بم ئه‌م په‌يامه‌ ده‌كه‌ م به‌ بابه‌ت

وه‌ڵام

برۆ بۆ :

ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان