ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
زیاتر لە ||٣٥٠٠|| سایت کە هەڵەی SQL هەیە \|دیاری|/
نووسه‌ری بابه‌ت:aaashvan دواترین وه‌لام:كه يوان جاف ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:15 جاری بینراو:317 كات:11-16-2019
دەمەوی مۆبایلم روت بکەم mi poco f1
نووسه‌ری بابه‌ت:DaLian دواترین وه‌لام:DaLian ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:110 كات:11-14-2019
فەیس بوکت دیسەبڵ بووە؟ وەرە چاکیکەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:Amanj king ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:1266 كات:11-13-2019
خولی هاكی كۆمبیته‌ر (موبایل و فیس بووك و سایت )
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:yousif1 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:9 جاری بینراو:268 كات:11-12-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:new viros ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:497 كات:11-11-2019
Bitcoin بیتکۆین
نووسه‌ری بابه‌ت:AkaRanD دواترین وه‌لام:hack bo Android ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:285 كات:11-11-2019
چۆن لەڕێگەێ IPموبایل هاک دەکرێت ئەگەر لەسە ر هەمان هیلبن
نووسه‌ری بابه‌ت:hawlerpc دواترین وه‌لام:wrea.akoy ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:226 كات:11-10-2019
هاورییان چۆن هیرش بکه ینه سه ر که نالی tv?
نووسه‌ری بابه‌ت:aram.. دواترین وه‌لام:mazhar apo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:279 كات:11-07-2019
هاك كردنی فه‌یسبووك به‌ باك تراك + ڤیدیۆ
نووسه‌ری بابه‌ت:AttaCker Man دواترین وه‌لام:KURD-HACKER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:16 جاری بینراو:5470 كات:11-05-2019
CV
نووسه‌ری بابه‌ت:EMADENGL دواترین وه‌لام:EMADENGL ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:131 كات:11-04-2019
چۆب کافینگی http custom و هاوشێوەکانێ ئەنلوک بکەم ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:HawrazBakrajo دواترین وه‌لام:HawrazBakrajo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:339 كات:11-04-2019
یارمەتی هاوڕێیان تکایە لەسەر سێرڤەری لینوکس
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:revinlordiii ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:93 كات:11-04-2019
سڵاو هاوریان ڤایرۆسێکم ئه‌وێت
نووسه‌ری بابه‌ت:haker1 دواترین وه‌لام:[email protected] ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:33 كات:11-03-2019
چۆن شوێنی کەسێک بدۆزمەوە لە فەیسبوک ؟؟؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:bost ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:1678 كات:11-02-2019
نامە ناردنو پەیوەندی کردن بەخۆرای {korek,‌,asia,,zian}رێگەی نوێ(100%)
نووسه‌ری بابه‌ت:KURDISTAN IT دواترین وه‌لام:DLSORANz ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:1206 كات:11-02-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 11 ده‌نه‌گه‌كان - 4.91 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
سڕینه‌وه‌ی قوفڵی Pattern له‌سه‌ر هه‌موو دیڤایسێکی ئه‌ندرۆید
#1
بسم الله‌ الرحمن الرحیم





" لابردنی قوفڵی نه‌قش Pattern له‌سه‌ر جیهازه‌کانی ئه‌ندرۆید به‌بێ فۆڕمات کردن "




سڵاو ئه‌ندامان



سه‌ره‌تا پێم وابێت ئه‌مه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ کوردیه‌کانی ئه‌ندرۆید دا باس نه‌کراوه‌ ، هۆکاره‌که‌شی قورسی کاره‌که‌ نیه‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ژێر یاساکانی کۆمپانیاکه‌دا ده‌جوڵێنه‌وه‌ و ته‌نها به‌گوێی ئه‌و سه‌رچاوه‌ ڕه‌سمیانه‌ ده‌که‌ن




ئه‌م کاره‌ ده‌بوایه‌ زووتر بمکردایه‌ به‌ بابه‌تێك به‌س ده‌سی شکاوم خوێندن هاك بۆ کورد و ئه‌و شتانه‌ نازانێت Smile





به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ حه‌ماسه‌تێکی زۆری خسته‌ دڵمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو کاتێك به‌ڕێزێك لێره‌ ڕوون کردنه‌وه‌ی دابوو له‌سه‌ر شکاندرنی پاسۆردی ئای ئۆ ئێس
جا کاکه‌ یه‌ك سه‌عات خه‌ریك ده‌بویت و کاره‌کانت جێبه‌جێ ده‌کرد به‌ ماندووبونێکی زۆره‌وه‌

له‌خواره‌وه‌دا نوسرابوو پیرۆزه‌ به‌سه‌رکه‌وتوویی 2 ژماره‌ی پاسۆرده‌که‌ت دۆزیه‌وه‌ !

جا ئه‌و کاته‌ی گوێم له‌و قسه‌یه‌ بوو هه‌ر له‌وێدا ده‌ستم کرد به‌ گریان بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات گریام ئاخر مه‌وقیفێکی زۆر دڵته‌زێنه‌ له‌دوای ئه‌م هه‌موو هه‌وڵه‌ 2 ڕه‌قه‌م بدۆزیته‌وه‌ هه‌موو پاسۆرده‌که‌ش 4 ڕه‌قه‌م بێت Big Grin





له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیم بۆ ئای ئۆ ئێسیه‌کان برای ئه‌زیزی ئێمه‌ن Heart




به‌ڕێزانم له‌م بابه‌ته‌دا پێم خۆشه‌ باسی ئه‌وه‌ بکه‌م که‌ چۆن پاسۆردی پاتێرن لاببه‌ین به‌بێ Factory Reset واته‌ گێڕانه‌وه‌ بۆ شه‌ریکه‌ که‌ لێره‌دا داتاکانی مۆبایله‌که‌ت هه‌مووی ده‌سڕێنه‌وه‌




به‌ڵام من لێره‌دا باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ چۆن بێ فۆڕمات لای ببه‌ین




مه‌به‌ستم ئه‌م جۆره‌ پاراستنه‌ی شاشه‌یه‌ بۆ زیاتر به‌رچاو ڕوونی



[وینه‌: android-lock-screen1.jpg]








ئه‌م کاره‌ له‌ ڕێگه‌ی شێڵی ADB یه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ گرنگترین شێڵه‌ بۆ دیڤیلۆپه‌رانی ئه‌ندرۆید
وشه‌ی ADB کورت کراوه‌ی Android Debug Bridge
ئه‌م شێڵه‌ توانای ده‌ستکاری کردنی ته‌واوی سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی هه‌یه‌ و ده‌ستگرتنێکی ته‌واو هه‌یه‌ له‌ نێوان کۆمپیوته‌ره‌که‌ت و مۆبایله‌که‌ت دا


ئه‌م شێڵه‌ له‌ ڕێگه‌ی کۆمانده‌وه‌ کار ده‌کات






ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌ USB Debugging چالاك کرابێت له‌ مۆبایله‌که‌ت دا پێشتر

بۆ ئه‌وه‌ بزانیت چالاك کراوه‌ به‌ کێبڵی USB جیهازه‌که‌ت ببه‌سته‌ به‌ کۆمپیته‌ره‌وه‌ پاشان سه‌یرکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مۆبایله‌که‌دا نوسرا USB Debugging Connected ئه‌وا ته‌واوه‌ و به‌رده‌وام به‌






با ده‌ست بکه‌ین به‌ ته‌عریفی جیهازه‌کانمان به‌ ته‌عریفی ADB




سه‌ره‌تا ته‌عریفی Adb دابه‌زێنه‌ و جیهازه‌ ئه‌ندرۆیده‌که‌ت ببه‌سته‌ له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت




لێره‌ ته‌عریفی ADB دابه‌زێنه‌




پاشان ده‌ری بهێنه‌ له‌ زیپ به‌ به‌رنامه‌ی WinRAR و بیخه‌ره‌ شوێنێکی کۆمپیته‌ره‌که‌ته‌وه‌



ئێستا کلیکی ڕاست له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ت بکه‌ له‌ Device Manager دا و Update Driver Software هه‌ڵبژێره‌



[وینه‌: 04-devmgr.png]



پاشان ئه‌مه‌ت بۆ دێت کلیك له‌ Browse My Computer For Driver Software بکه‌

[وینه‌: 05-browse.png]


ئێستا کلیك له‌ browse بکه‌ و ئه‌و فۆڵده‌ره‌ هه‌ڵبژێره‌ که‌ ته‌عریفاته‌کانت کرده‌ناوی

[وینه‌: 06-pick.png]


دوای ئه‌وه‌ی فۆڵده‌ره‌که‌ت هه‌ڵبژارد کلیك له‌سه‌ر Next بکه‌ و که‌مێك چاوڕێ بکه‌ تا ته‌واو ده‌بێت

پاشان به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت

[وینه‌: 13-done.png]


ئێسته‌ ته‌واوه‌ مۆبایله‌که‌ت ته‌عریفی ADB کراوه‌







ئێستا دێینه‌ سه‌ر کاره‌که‌مان





له‌ڕاستیدا کردنی کاره‌کان له‌م شێڵه‌دا پێویستی به‌ کۆدی دورو درێژ هه‌یه‌ به‌ڵام شاره‌زایان هه‌ستاون به‌ دروست کردنی به‌رنامه‌یه‌رکی بچوك که‌ کاره‌ دورو درێژه‌کانت بۆ ئاسان ده‌کات




ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ به‌رنامه‌ی Android Multi Tools




خۆم له‌ میدیافایه‌ر بۆم ئه‌پلۆد کردوون


کلیك بکه‌ بۆ داگرتنی ڕه‌قه‌ کاڵاکه‌

Big Grin






:::: فه‌رموون با ده‌ست پێ بکه‌ین ::::




جیهازه‌که‌ت ببه‌سته‌ به‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی کێبڵی USB



به‌رنامه‌ی Android Multi Tools ده‌ر بهێنه‌ له‌ ڕاڕ




پاشان فایلی Android Multi Tools v1.02b gsmforum بکه‌ره‌وه‌






ئه‌مه‌ ڕووکاری به‌رنامه‌که‌یه‌



[وینه‌: 34242252911906067952.jpg]





پێویسته‌ سه‌ره‌تا ژماره‌ 1 لێ بده‌یت پاشان ئینته‌ر بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت مۆبایله‌که‌ت زیاد بووه‌ بۆ شێڵه‌که‌





[وینه‌: 1e5n07mxeh6g13pfg.jpg]




وه‌ك ده‌بینین ئه‌وه‌ ژماره‌ی جیهازه‌که‌ی منه‌ ، هه‌ر جیهازێك ژماره‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ که‌ له‌وێدا ده‌رده‌که‌وێت
له‌وه‌ گرنگ تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت له‌ پاڵیدا نوسرابێت device وه‌ك له‌ وێنه‌که‌دا دیاریم کردووه‌


ئه‌گه‌ر نوسرا Offline ئه‌وا کێبڵی USB یه‌که‌ت بگۆڕه‌ چاك ده‌بێت







ئێستا بۆ به‌رده‌وام بوون دوگمه‌یه‌ك دابگره‌ و ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ به‌شی سه‌ره‌کی


[وینه‌: 34242252911906067952.jpg]




ئێستا ژماره‌ 3 لێبده‌ واته‌ (Reset Face /Gesture Lock) پاشان ئینته‌ر بکه‌ ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی قوفڵه‌ نه‌قشه‌که‌یه‌ مه‌به‌ستم Pattern ه‌




ئێستا که‌مێك بوه‌سته‌
ئێستا جیهازه‌که‌ت ڕیستارتێك ده‌کاته‌وه‌

ئێستا هه‌ڵده‌کرێته‌وه‌


ئه‌ه‌ ئه‌وه‌ چیه‌ خۆ هێشتا هه‌ر قوفڵه‌که‌ی له‌سه‌ر ماوه‌ ، وه‌ڵاهی نایکه‌م گزیو لێکردم Smile




هههههه نا کاکه‌ ئێستا نه‌قشه‌که‌ کڕاك کراوه‌ ده‌وانیت به‌هه‌رجۆرێك بته‌وێت قوفڵه‌که‌ بکه‌یته‌وه‌
به‌ ئاره‌زووی خۆت ده‌توانیت یه‌ك خاڵ دابگریت هه‌ر ده‌کرێته‌وه‌





دوای ئه‌وه‌ی قوفڵه‌که‌ کرایه‌وه‌ خۆی ئۆتۆماتیکی قوفڵی شاشه‌که‌ له‌ Pattern ه‌وه‌ ده‌بێت به‌ Slide
واته‌ ئه‌م جۆره‌


[وینه‌: 256398-google-android-google-android-3-0...screen.jpg]




کاره‌که‌ت به‌ سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام دا !




-----------------------------------------------------------
------------------------------------------------------------------------------------------- -----------------------------------------------------------





ده‌مه‌وێت باسێکی فه‌رمانه‌کانی دیکه‌ی به‌رنامه‌ی Android Multi Tools بکه‌م که‌ گرنگن به‌ کورتی


[وینه‌: 34242252911906067952.jpg]

2 : لابردنی پین کۆد ( ئه‌و کۆده‌یه‌ کاتێك داده‌نرێت له‌کاتی بیرچونه‌وه‌ی قوفڵی شاشه‌که‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ کردنه‌وه‌ی ).

4: لابردنی ئه‌کاونتی جی مه‌یڵ که‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ دانراوه‌ واته‌ هه‌موو ئه‌کاونته‌کان لاده‌بات که‌ پێشتر دانراون له‌ مۆبایله‌که‌دا.

5: سڕینه‌وه‌ی هه‌موو زانیاریه‌کانی ناو مۆبایله‌که‌ته‌ و گێڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ شه‌ریکه‌که‌ی ( ئه‌مه‌ هه‌ر Factory Reset ه‌) .

7: پشکنینی جیهازه‌که‌ت که‌ ئایا له‌ باری فاست مۆد دایه‌ ( واته‌ باری داونلۆد ).

9: ده‌رچون له‌ باری Fastboot .


S : زانیاری ته‌واوت ده‌داتێ له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ت ( جۆری ڕوم و ژماره‌ی مۆدێل و کێرناڵ ).

‌‌H: زانیاری ته‌واوت ده‌داتێ ده‌رباره‌ی پارچه‌کانی مۆبایله‌که‌ت و جۆری ته‌عرتفه‌که‌یان ( وه‌کو شاشه‌ و وای فای).










له‌ کۆتایی دا داوایه‌کم هه‌یه‌ :

ئێویسته‌ له‌ ئێسته‌وه‌ ده‌ست بکه‌ین به‌و کارانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه‌ ڕه‌سمی نین و نابێت له‌ ژێر کۆت و به‌ندی کۆمپانیاکاندا بمێنینه‌وه‌

پێویسته‌ کاره‌ نافه‌ڕمیه‌کانیش لێره‌ ڕوون بکه‌ینه‌وه‌

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهانی ئه‌ندرۆید به‌بێ سه‌رکێشی تامێکی نیه‌ !




بابه‌ته‌که‌ به‌ کۆتا گه‌یشت
خواطان له‌گه‌ڵ

-------------------------------------------
------------------------------------------------------------------------------------------- -------------------------------------------



مامۆصا هاك بۆ کورد + مامۆصا QaradaxY BoY
دواین 10 بابه‌ته‌كان

WarninG : SomethinG's NoT RighT Here

Go BacK


وه‌ڵام
#2
ده‌ست خۆشبیت یژیت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

فێری زانست مه‌به‌ بۆ ئه‌وه‌ی !!
مناقه‌شه‌ی پێ بكه‌یت
یان شانازی پیوه‌ بكه‌ی
یان خۆتی پیده‌ر بخه‌ی
وازیشی لی مه‌هینه‌ و رازی بیت به‌ نه‌فامی ...
[b]
وه‌ڵام
#3
ده‌ست خۆش برا
به‌راستی پیوه‌ی ماندوو بویت
بابه‌ته‌كانت زۆر به‌سووده‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

به‌پۆزاوی ناوم ده‌به‌ن ، چوونكه‌ تێكـه‌ڵی گـه‌مژه‌كــان نابم

Mad Max
وه‌ڵام
#4
مشكور يا بطل على شرح Big Grin
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Soon we come back!
وه‌ڵام
#5
سەرکەوتوبیت منیش کردم ڕەمزەکەی لاچوو کاتێک کە usb Debugging م چالاک کرد،بەڵام کە ناچالاکم کرد دواتر تەعریف نەئەکرا بەوڕێگایە،هۆکەی چییە؟

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#6
دەستت خۆشبێت براکەم ھەربژیت
بابەتەکەت دەگوازمەوە بۆ ڕووت کردن و ڕوومی تەشەنەکراو
چونکە کارەکە لەسەر دەستکاریکردنی سیستەمەکە دەکرێت
وە بابەتەکەشت گرنگ دەکەم
ھەربژیت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

کوردستان ئەی نیشتیمانم


وه‌ڵام
#7
ده‌ستت خۆش به‌راستی بابه‌تێكی جوانه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

له‌ یانه‌كانی جیهان په‌یامی دووباره‌ بنوسی پله‌ت دا ئه‌به‌زێ به‌ڵام له‌ ناو كورد به‌رز ئه‌بیته‌وه‌

https://www.facebook.com/dlymnrasha
وه‌ڵام
#8
پێشه‌کی به‌صاقه‌ی هه‌مووتان بم

ئه‌وه‌نده‌ به‌ڕێزن له‌ تامتان ده‌رکردووه‌ HeartSmile




کاك نایت گیان بژی ده‌ست خۆش ، وه‌ڵاهی نه‌مزانی له‌کوێ دا دایبنێم کاکه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێکی تایبه‌ت هه‌بوایه‌ به‌ ناوی (ANDROID) ئه‌وا ده‌مانتوانی هه‌ر کارێك له‌ سیسته‌م دا بکرێت یان هه‌واڵی سیسته‌مه‌که‌ یان هه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك و چاك کاریه‌ك هه‌بوایه‌ له‌ سیسته‌مه‌که‌دا له‌وێدا دامان بنایه‌

به‌ڵام ئێسته‌ ئێمه‌ به‌شی به‌رنامه‌ی ئه‌ندرۆیدمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یاری ئه‌ندرۆید و ڕووت کردن و ڕوومی ته‌شه‌نه‌ کراو
ئێ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هیچ کامیان به‌ته‌واوه‌تی ناگوونجێ ئه‌گه‌ر نا ده‌مزانی شوێنه‌که‌ شوێنی خۆی نیه‌
ده‌ست خۆش کاکه‌ بژیت



کاکه‌ محه‌مه‌د برا وه‌ك له‌ سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که‌دا ئاماژه‌م پێدا کاره‌که‌ له‌سه‌ر USB Debugging به‌نده‌

بۆچی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کاتێك دا که‌ USB Debugging چالاکه‌ له‌وکاته‌دا مۆبایله‌که‌ت وه‌ك پارچه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ری لێدێت و ده‌توانیت ده‌ستکاری بکه‌یت ته‌عریفی بکه‌یت و هتد

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچالاك بێت ئه‌وا جیهازه‌که‌ت ته‌نها وه‌کو کارد ڕیده‌رێك به‌کاردێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی میمۆری ناوه‌کی و میمۆری ده‌ره‌کی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ به‌کار دێت له‌ کۆمپیوته‌ردا

بۆیه‌ ده‌بێت چالاك بێت تا کۆماند بتوانێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت وه‌ك پارچه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ره‌که‌ .



سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌کتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌ڕاستی ماندووبون هیچ گرنگ نیه‌ بۆ به‌ڕێزانی وه‌ك ئێوه‌ و ئه‌ندامانی هاك بۆ کورد .

وه‌ڵام
#9
هه‌ر بژیت برام یه‌خوا بۆ ئێمه‌ت بهێڵێت تاقی ئه‌كه‌مه‌وه‌ بزانم چۆنه‌ دووباره‌ ده‌ست خۆش برام Heart
دواین 10 بابه‌ته‌كان

دەگمەنن ئەوکەسانەی وەک خۆیان بمێنەوە کە یەکەم جار ناسیومن
وه‌ڵام
#10
دەست خۆش گرنگە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Don't Spamm In My Thread...To Make More High: Your Post

وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  چۆنێتی لابردنی قفڵی pattern لە سیستمی ئەندرۆید بێ سڕینەوەی هیچ شتێ. Rosicky 11 2،895 11-13-2014, 01:20 AM
دواین په‌یام: Rosicky

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان