ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
پەرەى تەزويرم ئەوێ !
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:KanHan Haji ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:3 كات:ئه‌مرۆ
pubg mobile banned
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:mahmood govan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:260 كات:دوێنێ
هاكی چ یاریه‌كت ده‌وی داوا بكه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:ahmad-boy دواترین وه‌لام:Aland.IT ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:289 جاری بینراو:117133 كات:09-12-2019
ڕاکەن!! اسانترین ریگا بۆ هاکیی پەبجی موبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:kovan a deranay دواترین وه‌لام:kovan a deranay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:115 كات:09-12-2019
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:1587 كات:09-11-2019
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:1575 كات:09-11-2019
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:ziadraid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:85 جاری بینراو:2158 كات:09-11-2019
فب يةكم بو هاك بكةن 100 دولار هةدية
نووسه‌ری بابه‌ت:Kaivon1997 دواترین وه‌لام:فه ر ما ن ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:925 كات:09-11-2019
هاكى snapchat يارمه تى
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:50 كات:09-09-2019
چۆن سایتی پۆڕنۆگرافی هاک بکەین؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dublx13 دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:32 كات:09-09-2019
یارمەتی لە فەیسبووک ! کەسە زیرەکەکان ماون لا یانە
نووسه‌ری بابه‌ت:M.V دواترین وه‌لام:Paewand - Rwandze ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:8 جاری بینراو:961 كات:09-07-2019
ناردنی مەسیج بۆ ئەوانەی مەسیجیان لا بردوە.
نووسه‌ری بابه‌ت:dawan_rwandz دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:19 جاری بینراو:5117 كات:09-07-2019
کۆکراوەی هەموو بابەتەکانی بەشی هاکی ئیمێڵ!
نووسه‌ری بابه‌ت:DARRIO دواترین وه‌لام:Aramkolln ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:87 جاری بینراو:12040 كات:09-05-2019
كراك كردنی نوێترین وه‌شانی Camtasia Studio 9.1 به‌ نوێترین رێگا 100%
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:5 جاری بینراو:624 كات:09-04-2019
chon fere hack bm
نووسه‌ری بابه‌ت:choman taha muhamad دواترین وه‌لام:rewez ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:38 كات:09-03-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
{ ئیش كردن له‌گه‌ڵ Console } وانه‌ی دووه‌م له‌ #C
#1
سڵاو

به‌ڕێزان وه‌ك به‌ڵینماندا به‌ كردنه‌وه‌ی خوولی #C ئه‌وه‌ ئێستاش هاتینه‌ وانه‌ی دووه‌م و چه‌ندین باس لێره‌ له‌سه‌ری ئه‌دوێین ..

له‌ یه‌كه‌م وانه‌ هه‌تا كۆتا وانه‌ تۆ فێری ئه‌وه‌ ئه‌بیت چۆن بتوانیت پڕۆگرامێكی ساده‌ دروست بكه‌یت بێگومان ئه‌گه‌ر خۆت په‌ره‌ی زیاتری پێ بده‌یت ئه‌وه‌ باشتر ئه‌بیت ، سوار تا نه‌گلێ نابێته‌ سوار ... هه‌تا كێشه‌یه‌كت تووش نه‌بێت له‌ پڕۆگرامینگ ناتوانیت ببیته‌ به‌رنامه‌ ڕیژێكی به‌هێز ... لێره‌ فێری چه‌ند شتێك ئه‌بیت وه‌ك :

* چۆن پڕۆژه‌یه‌ك دروست ئه‌كه‌یت
* Solution Explorer چیه‌
* شێوازی جۆره‌كانی به‌كارهێنانی پرۆژه‌كه‌ت
* چۆن كاره‌كه‌ت پاشه‌كه‌وت ئه‌كه‌یت
* چۆن پڕۆگرامه‌كانت ئیش پێ ئه‌كه‌یت
* گرنگترین شت شیكردنه‌وه‌ی دێره‌ چنینه‌كان

دروستكردنی هه‌ر پڕۆگرامێكی ساده‌ ئه‌وه‌ پێی ئه‌ڵێن Console Application ئێمه‌ ئیش ناكه‌ین له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ ڕووكاری هه‌بێـت له‌گه‌ڵ ویندۆس ، له‌ دوایدا باسی لێوه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ پێی ئه‌ڵێن Windows Applications ، كه‌واته‌ تێگه‌یشتی دوو جۆر ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی #C ، یه‌كه‌م Console Application كه‌ بێ واجیهه‌یه‌ واته‌ بێ دیزاین واته‌ له‌گه‌ڵ دۆس ئیش ئه‌كات ، دووه‌م Windows Applications كه‌ ئه‌مه‌یان دیزاینی هه‌یه‌ و ئه‌توانیت به‌رنامه‌ی پێ دروست بكه‌یت .

سه‌ره‌تا پێویسته‌ به‌رنامه‌ی Visual Studio بكه‌یته‌وه‌ ، به‌رنامه‌ی Visual Studio ت بۆ هه‌ڵبژارد سوودی ئه‌مه‌ چی بوو ؟

بۆیه‌ به‌رنامه‌ی Visual Studio م هه‌ڵبژراد چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌توانین دیزاینی به‌رنامه‌ + Compile پێ كردنی به‌رنامه‌ی پێ بكه‌ین ، مه‌به‌ست له‌ وشه‌ی Compile ناتوانم به‌ كوردی واتایه‌كی ته‌واوی پێ بده‌م به‌ڵام وه‌ك نزیك كه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ قسه‌كه‌م مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ ئیش به‌ به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ین و ڕه‌نی بكه‌ین ، بۆیه‌ Visual Studio م هه‌ڵبژراد ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی تر هه‌بن ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌ وه‌ك ئه‌م بن چونكه‌ ئه‌بێت دیزاین به‌ جیا بكه‌یت و Compile یش به‌جیا بكه‌یت به‌ڵام Visual Studio هه‌ردووكیت بۆ ئه‌كات ، جۆریان زۆره‌ له‌سه‌رتا دروست بوونی مایكرۆسۆفته‌وه‌ بوونی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش هه‌بووه‌ وه‌ك Visual Basic , Visual Studio 2008 , Visual Studio 2010 , Visual Studio 2012
من له‌سه‌ر Visual Studio 2012 ئیش ئه‌كه‌م چونكه‌ هه‌میشه‌ كۆتا وه‌شان بێ كێشه‌یه‌ .

دروستكردنی پرۆگرامێكی ساده‌ به‌ C# Console Application

وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێدا Console Application وه‌ك دۆسی ویندۆس وایه‌ ، سه‌ره‌تا پێویسته‌ پڕۆژه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ین ، بۆ دروست كردنی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كه‌ دابگره‌ لێره‌وه‌ له‌ سایتی سه‌ره‌كی دایبگرن


http://www.microsoft.com/visualstudio/eng

پاشان بۆ سێریاڵه‌كه‌ی ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی Online بیكه‌ن مایكرۆسۆفت سێریاڵی به‌رنامه‌كتان بۆ ئه‌نێرێت بابه‌تم هه‌یه‌ ته‌ماشایه‌كی بكه‌ن چۆن ئه‌كرێت ، دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ت خه‌زن كرده‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌وه‌ پێویسته‌ پرۆژه‌یه‌كی دروست بكه‌ین بۆ دروست كردنی پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بكه‌

[وینه‌: efd01fa041e748a420f8a1efb1ed9b69.gif]

پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ت بۆ دێت ، پێویسته‌ Console Application هه‌ڵبژێرین

[وینه‌: 154a941baf5bc7d3df9891da578eaf3c.gif]

دوای ئه‌وه‌ی كلیكت له‌سه‌ر OK كرد ئه‌وا په‌نجه‌ره‌ی Console ئه‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌

[وینه‌: a0381b854b7236db4afe68754d8dd9be.gif]

ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ده‌سته‌ ڕاستی خۆمان بكه‌ین لاته‌نیشتێك ئه‌بینین به‌ نوای Solution Explorer ، كه‌ چه‌ندها به‌شی تێدایه‌ هه‌ر یه‌ك له‌و به‌شانه‌ به‌رنامه‌كه‌ خۆی هه‌ڵ ئه‌ستێت به‌ دروستكردنی بۆ نموونه‌ فایلی Program.cs بریتیه‌ له‌و فایله‌ی كه‌وا ئێمه‌ كۆدینگی تیا ئه‌كه‌ین ، وه‌ ئه‌گه‌ر كلیك له‌سه‌ر Properties بكه‌ین ئه‌وه‌ به‌شێكی تر ئه‌كرێته‌وه‌ بۆمان كه‌ بوخچه‌یه‌كی تێدایه‌ به‌ ناوی AssemblyInfo.cs كه‌ بریتیه‌ له‌ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه‌ ئێستا له‌به‌ر ده‌سته‌ و ئیشی له‌سه‌ر ئه‌كه‌یت ، ده‌بڵ كلیكی له‌سه‌ر بكه‌ شتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ ئه‌بینیت

[وینه‌: 756b65cc6c3dd6dff9b638d2db6e38be.gif]

ئه‌و وشانه‌ی كه‌ به‌ سوور نووسراون تۆ ئه‌توانیت بیانگۆڕیت و ده‌ستكاریان بكه‌یت ، بۆ نموونه‌ ئه‌توانیت ناونیشان ، ناوه‌ڕۆك باسێك ، ده‌رباره‌ی ... هتد .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها كلیكێك له‌سه‌ر به‌شی reference بكه‌ین ئه‌وا چه‌ندین به‌شی جیاواز ئه‌بینین ، كه‌ ئه‌م به‌شانه‌ له‌ ڤێرژنه‌كانی پێشووی به‌رنامه‌كه‌دا نیه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌ڵێین كۆتا وه‌شان به‌كاربهێنن له‌ هره‌ پرۆگرامێك بێت له‌ داهاتوو باسی ئه‌كه‌ین چۆن فایلی خۆمان تایبه‌ت به‌و به‌شه‌ دروست ئه‌كه‌ین ، پێش هه‌موو شت فێری هه‌ندێك كۆدی ساده‌ نووسین و چۆنیه‌تی پاشه‌كه‌وت كردنی پرۆژه‌كانمان ئه‌كه‌ین ...

كاتێك هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی #C پاشه‌كه‌وت ئه‌كه‌یت ئه‌وه‌ چه‌ندین فۆڵه‌ر و فایلی جیاوازت بۆ دروست ئه‌كات بۆ خه‌زنكردنی پڕۆژه‌یه‌كه‌ت كلیك له‌سه‌ر File >>> Save All بكه‌

[وینه‌: 75df38456719b9668cc01a449742e407.gif]

دوای ئه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ئه‌كرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زانیاری شوێن خه‌زنكردنی پرۆژه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌مه‌


[وینه‌: 7b11d2b6df223072d0d8ba0165ae4020.gif]


تۆ ئه‌توانیت هه‌ر ناوێكه‌ لێیبنێت بۆ پڕۆژه‌كه‌ت بۆ نموونه‌ ئێمه‌ ناومان نا Console Application ، پێویسته‌ بچینه‌ ئه‌و شوێنه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی تێدایه‌ له‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ، ڕێره‌وی چوون بۆ پڕۆژكه‌مان ئه‌مه‌یه‌

C:\Users\Owner\documents\visual studio 2010\Projects

وه‌ له‌ XP ئه‌مه‌یه‌

C:\Documents and Settings\kayspc\My Documents\Visual Studio 2008\Projects


ئه‌گه‌ر ئێستا بچینه‌ ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ ئه‌بینین

[وینه‌: e3bb1d7ae6f357052fa68b287355b99b.gif]

ده‌بڵ كلیك له‌سه‌ر Projects بكه‌ پاشان ئه‌بینیت فۆڵده‌رێك هه‌یه‌ به‌ ناوی Console Applications كه‌ بریتیه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌مان

[وینه‌: 0b4d032281b06a8c710143ae5d377385.gif]

دوو جۆر فایلمان هه‌یه‌ له‌ Console ئه‌وانیش

- sln
- suo

كه‌ sln بریتیه‌ له‌ entire solution كه‌ مه‌به‌ست له‌ په‌نجه‌ره‌ی Solution Explorer واته‌ ئه‌مه‌

[وینه‌: 39fae17c87a6bf84b9270b31372d1f40.gif]

كه‌ به‌ شێوه‌ی ڕه‌نگێكی شین له‌ سه‌ره‌وه‌ دیاری كراوه‌ .

وه‌ مه‌به‌ست له‌ suo واته‌ ناوه‌ڕۆكی كه‌لوپه‌له‌كانی Visual Studio یان جوانتر بڵێین Visual Studio environment ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو فایله‌كانی پرۆژه‌كانمان ببینین ئه‌وه‌ پێویسته‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ئایكۆنه‌ بكه‌یت كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌

[وینه‌: 1e98880560a4ada70f1a52ce86e5a76e.gif]

ئێستا زۆرێك له‌ ئێمه‌ كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی #C به‌رهه‌م ئه‌هێنێت ئه‌وه‌ نازانێت فایلی EXE له‌ كوێدایه‌ سه‌یری بكه‌ بزانه‌ فایلی EXE له‌ كوێیه‌

[وینه‌: 22cef479596d22cd1ea911e07b56cca3.gif]

ئه‌چیته‌ سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ت پاشان فایلی Bin >>> Debug >>> EXE .

به‌م شێوه‌یه‌ هاتینه‌ كۆتا وانه‌ی دووه‌م تا وانه‌یه‌كی تر ماڵ ئاوا

تێبینی : بۆیه‌ وێنه‌كان لۆگۆم لێ نه‌یاوه‌ هه‌تا ئێوه‌ش بتوانن سوود به‌ كۆمه‌ڵگا بده‌ن به‌س تكایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ .


دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#2
dast xosh mama zor baswda
دواین 10 بابه‌ته‌كان


عاشق بوون وه ك له دایك بوون وایه به ده ستی خۆت نیه
(به ختیار عه لی)

وه‌ڵام
#3
dastxosh bzhe bbwra esta formatm krdwa fonte kurdem nea kaka gyan

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#4
ئەی یا خوا لەشت ساغ بێت وەڵا ئافەرین
دیارە زۆر ماندوو بویت پێوەی ، هەرجی بڵێین هەر کەمە
با بیخوێنمەوە بەیانی ئینشەلا ، ئەگەر پرسیارم هەبوو هەر لێرەوە دەیکەم
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ئەگەر نەتوانی ببتە دارێک بەسەر لوتکەی
گردێکەوە
نەمامێک بە لەناو شیوێکدا،باشترن نەمامی نزیک سەرچاوەکە بە.
ئەگەر نەتوانی، گژو گیا بە و رێگاکە
برازێنەوە،
وه‌ڵام
#5
ده‌ست خۆش

یه‌ك پرسیار : باشتر نییه‌ سه‌ره‌تا فێری Vb بیت ، ئینجا ده‌ست كه‌یت به‌ فێربوونی #C# , F ...... ؟

دووباره‌ ده‌ست خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

.... I'm going to be a programmer
وه‌ڵام
#6
دەست خۆش Heart
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#7
وێنە کارناکات تکایە چاکى بکە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

It's fine to celebrate success but it is more important to heed the lessons of failure.
Bill Gates
https://www.facebook.com/KurdishDeveloping
وه‌ڵام
#8
زۆر زۆر سوپاس هاوڕییان چاوتان ماچ ئه‌كه‌م ، كاكه‌ Sam گیان دڵی منیت ڕۆحه‌كه‌م

(09-17-2013, 05:29 AM)HawRe-sleManY نوسراوه:  ده‌ست خۆش

یه‌ك پرسیار : باشتر نییه‌ سه‌ره‌تا فێری Vb بیت ، ئینجا ده‌ست كه‌یت به‌ فێربوونی #C# , F ...... ؟

دووباره‌ ده‌ست خۆش

كاك هاوڕێ نه‌خێر پێویست ناكات چونكه‌ زمانی Vb زۆر زمانێكی سه‌قه‌ته‌ بۆیه‌ فێری #C ببه‌



(09-17-2013, 09:27 PM)Rebaz.m نوسراوه:  وێنە کارناکات تکایە چاکى بکە

كاك ڕیباز وێنه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ كێشه‌ له‌ هێڵه‌كه‌ت هه‌یه‌ كه‌مێك چاوه‌ڕێبكه‌ هه‌تا وێنه‌كان ئه‌كه‌وونه‌ ئیش

وه‌ڵام
#9
(09-17-2013, 10:33 PM)Dlovan-IT نوسراوه:  زۆر زۆر سوپاس هاوڕییان چاوتان ماچ ئه‌كه‌م ، كاكه‌ Sam گیان دڵی منیت ڕۆحه‌كه‌م

(09-17-2013, 05:29 AM)HawRe-sleManY نوسراوه:  ده‌ست خۆش

یه‌ك پرسیار : باشتر نییه‌ سه‌ره‌تا فێری Vb بیت ، ئینجا ده‌ست كه‌یت به‌ فێربوونی #C# , F ...... ؟

دووباره‌ ده‌ست خۆش

كاك هاوڕێ نه‌خێر پێویست ناكات چونكه‌ زمانی Vb زۆر زمانێكی سه‌قه‌ته‌ بۆیه‌ فێری #C ببه‌

سه‌قه‌تی وه‌كو چی ؟ ئه‌توانیت پێم بڵێی ؟

ده‌ست خۆش

وه‌ڵام
#10
دەستەکانت خۆش براکەم ئینشالا هەروا سەرکەوتو دەبیت ....
دواین 10 بابه‌ته‌كان

چاوەروانی گەورەترین شت بن بۆ یەکەم جار لە h4kurd
دەستی پێ دەکەم 2015/11/11

وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان