ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایلت دوێت...فه‌رموو
نووسه‌ری بابه‌ت:AnGrY MaN دواترین وه‌لام:Razwan.marzani1 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:808 جاری بینراو:233268 كات:دوێنێ
تکایە چۆن وابکام لۆکەیشنی موبایلەکەم ببێت بە - ئێران
نووسه‌ری بابه‌ت:DARYAN 3D دواترین وه‌لام:ZhiyarZhika ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:67 كات:دوێنێ
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:bryar khalid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:86 جاری بینراو:2180 كات:09-18-2019
فب يةكم بو هاك بكةن 100 دولار هةدية
نووسه‌ری بابه‌ت:Kaivon1997 دواترین وه‌لام:Akam King ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1036 كات:09-17-2019
کێ Bitcion دەفرۆشیت
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:majnun ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:906 كات:09-17-2019
pubg mobile banned
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:majnun ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:404 كات:09-17-2019
paypal
نووسه‌ری بابه‌ت:Mhamad R2 دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:168 كات:09-16-2019
هاك كردنی سناپ چات به‌ (bruteforce ) كردن bruteforce Snapchat 2018
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:5 جاری بینراو:557 كات:09-16-2019
پەرەى تەزويرم ئەوێ !
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:KanHan Haji ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:15 كات:09-15-2019
هاكی چ یاریه‌كت ده‌وی داوا بكه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:ahmad-boy دواترین وه‌لام:Aland.IT ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:289 جاری بینراو:118066 كات:09-12-2019
ڕاکەن!! اسانترین ریگا بۆ هاکیی پەبجی موبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:kovan a deranay دواترین وه‌لام:kovan a deranay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:188 كات:09-12-2019
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:1722 كات:09-11-2019
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:1713 كات:09-11-2019
هاكى snapchat يارمه تى
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:62 كات:09-09-2019
چۆن سایتی پۆڕنۆگرافی هاک بکەین؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dublx13 دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:44 كات:09-09-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 1 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
ڕووت کردنی Galaxy S5 - SM-G900H لەسەر Marshmallow 6.0.1
#1
سڵاوی خواتان لێ بێت ئەندامانی یانە و سەردانکەرەکانی


لە بابەتی ئەمجارەماندا باسی چۆنییەتی ڕووت کردنی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس پێنج مۆدێلی SM-G900H دەکەین لەسەر ڤێرژنی 6.0.1
(لەسەر ڤێرژنی 6.0.1 تاقیم کردووەتەوە و سەرکەوتوو بووە)
ئەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم کە من ئەم بابەتەم لە بابەتێکی XDA-Developers وەرگرتووە .. بەڵام دەستکاریم کردووە و
ڕوونکردەوەم بۆ زیاد کردووە..

ئەمەش لینکی بابەتەکەیە لە XDA-Developers

http://forum.xda-developers.com/galaxy-s5/general/root-mode-root-sm-g900h-6-0-1-t3417584


ئەم ڕێگایە (بە پشت بەستن بەو فایلانەی من دامناوە) تەنها لەسەر Galaxy S5 - SM-G900H ئیش ئەکات و لەسەر هیچ جۆرە مۆدێڵیکی تر سەرکەوتوو نابێت

##لە دوای ڕووت کردنی مۆبایلەکەمان بەم ڕێگایە ڕووبەڕووی چەند کێشەیەک ئەبینەوە کە لە کۆتاییدا باسی چارەسەرکردنیان ئەکەین ##


پێداویستییەکان


ئەبێت تەعریفی مۆبایلەکەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت تەواو بێت


1- Odin

ئەتوانیت بەرنامەی Odin لە گووگڵ دابگریت



2- جۆرێک لە Recovery Custom

ئەتوانیت TWRP Recovery Custom بەکاربهێنیت کە لەم بابەتەی XDA-Developers ئاماژەی پێ دراوە یان لێرە دایبگریت کە لینکەکەم لە ناو بابەتەکەی XDA-Developers وەرگرتووە




3- GreenApple Kernel

بۆ دابەزاندنی ئەمەش ئەتوانیت سەردانی ئەم بابەتە بکەیت لەسەر GreenApple Karnel لە XDA-Developers یان لێرە دایبگریت کە لینکەکەم لە ناو بابەتەکەی XDA-Developers وەرگرتووە



4- SuperSU

بۆ دابەزاندنی ئەمەش ئەتوانیت سەردانی ئەم بابەتە بکەیت XDA-Developers یان لێرە دایبگریت کە لینکەکەم لە ناو بابەتەکەی XDA-Developers وەرگرتووە

من ئەمەوێت هەر لە سەرەتاوە بابەتەکە بکەم بە دوو بەشەوە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بگەڕێنمەوە بۆ ئەو کەسانەی کە شارەزاییەکیان هەیە لە ئەندرۆید


یەکەم - بۆ شارەزاکان
دووەم - بۆ سەرەتاکان


یەکەم - بۆ شارەزاکان ::
شارەزاکان ئەتوانن بەم شێوەیە بێ ڕوونکردنەوەیەکی ئەوتۆ مۆبایلەکەیان ڕووت بکەن


1- بە Odin ڕیکەڤەری کەستەم لەسەر مۆبایلەکەت دابمەزرێنە
2- بە ڕیکەڤەری کەستەمەکە فلاش لە GreenApple Kernel بدە
3- بە ڕیکەڤەری کەستەمەکە فلاش لە SuperSU بدە
4- Dalvik Cache بسڕەوە (واتا Wipeـی بکە)



دووەم - بۆ سەرەتاکان ::

:: باسێکی کورت بۆ ئەوانەی نازانن ڕووت چییە ::
ڕووت -(بە ئینگلیزی :: Root) وشەیەکە مانا کوردییەکەی بریتییە لە ڕەگ
ئێمە کاتێک مۆبایلێکی ئەندرۆیدی نوێ دەکڕین دەتوانین بە شێوەیەکی ئاسایی بەرنامەی بۆ دابەزێنین و هەر بەرنامەیەکی ئاساییمان بوێت ئەتوانین لەسەر مۆبایلەکەمان کاری پێ بکەین..بەڵام سیستەمی ئەم مۆبایلە سنوردارە و ناتوانین دەستکاری سیستەمی مۆبایلەکە بکەین و گۆڕانکاری تێدا بکەین .. بۆ نموونە بەرنامەکانی وەک Clock , Gallery , Camera و هەموو بەرنامە بنەڕەتییەکانی تریش..ناتوانین بیانسڕینەوە و دەستکاری شێوەیان بکەین لەناو مۆبایلەکەماندا
یاخود کاتێک یارییەک دائەبەزێنین ناتوانین پارە و گۆڵدی ناو یارییەکە هاک بکەین بە دەستکاری کردنی کۆدەکانی فایلەکانی یارییەکە چوونکە سیستەمەکە ڕێگامان پێ نادات
کاتێک کە ئێمە مۆبایلەکەمان ڕووت دەکەین ئەوا ئەتوانین بە ئارەزووی خۆمان هەر فایلێکمان بوێت دەستکاری بکەین
ئێستا لەوانەیە یەکێک کە سەرەتایە ڕووت ببیستێت بڵێت :: من ئەتوانم دەستکاری فایلەکانی ناو مۆبایلەکە بکەم و مۆبایلەکەشم ڕووت نەکردووە..بۆ نموونە ئەتوانم بچمە فۆڵدەری Android یان DCIM یان.... ئەتوانم بچمە هەر فۆڵدەرێک کە بمەوێت..سوودی ڕووت کردنی مۆبایل چییە ؟



بێگومان هەموو مۆبایلێکی ئاسایی ئەتوانێت کە دەستکاری فایل و فۆڵدەرەکانی ناوی بکرێت تەنانەت ئەگەر ڕووتیش نەکرابێت..بەڵام ئەم فایل و فۆڵدەرانەی کە دەیبینین لەلایە سیستەمەکەوە ڕێگەپێدراوە بۆ دەستکاری کردن و سڕینەوەیان واتا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بتوانیت دەستکاری فایلی سیستەمەکە بکەین بەڵکو ژمارەیەکی زۆر زۆر لە فایل و فۆڵدەر هەیە کە بە بێ ڕووت ناتوانیت بیانبینیت و دەستکارییان بکەیت
بۆیە ئەتوانین بڵیین ئەو ناوەی کە بۆی دانراوە (Root = ڕەگ) بە تەواوی گونجاوە بۆی..چوونکە ڕووت ڕەگی سیستەمی مۆبایلەکەت پیشان دەدات و دەتگەیەنێتە ڕەگی سیستەمەکە


ئایا هیچ مەترسییەک ڕووبەڕووی مۆبایلەکەم ئەبێتەوە ئەگەر من مۆبایلەکەم ڕووت بکەم ؟


سەرەتا ئەبێت بزانین کە بە ڕووت کردنی مۆبایلەکەمان گرەنتی مۆبایلەکەمان نامێنێت، واتە دوور تا نزیک ئەتوانین بڵێین کە شتێکی باش نییە بەتایبەت تر بۆ کەسێک کە شارەزا نەبێت و دەستکاری سیستەمەکە بکات دوای ڕووت کردن.. هەرچەندە ڕووت کردنی مۆبایل گرەنتی مۆبایلەکەمان ناهێڵێت بەڵام بۆ هەندێک بەرنامە بەسوودە.. بۆ نموونە بەرنامەی WiFiKill کە لەڕێیەوە ئەتوانین خەتی ئەو کەسانە بوەستێنین کە لەسەر وای فایەکەمان ئیش ئەکەن.. وە چەندان بەرنامەی بەسوودی تریش هەیە کە بە بێ ڕووت ئیش ناکەن و پێویستیان بە ڕووت هەیە


زۆر باشە ئێستا با بێینە سەر بابەتە سەرەکییەکە


دیارە دوای ئەوەی کە ڤێرژنی Marshmallowـی ئەندرۆید هات ..ئێمە نەمان ئەتوانی کە بە شێوە کۆنەکە مۆبایلەکەمان ڕووت بکەین..چوونکە سەرکەوتوو نەدەبووین لە ڕووتکردنی مۆبایلەکەمان
بۆیە منیش پێم باش بوو ئەم بابەتە دابنێم چوونکە ڕێگایەکی باش بوو بۆ ڕووت کردنی مۆبایلەکەمان ( Galaxy S5 - SM-G900H )
ئەم هەنگاوانی کە ئێمە ئێستا مۆبایلەکەمانی پێ ڕووت ئەکەین بۆ کەسێکی نوێ و سەرەتا لە ئەندرۆید ئاسان نییە...بۆیە ئەگەر سەرەتایت لە ئەندرۆید ئەوا من پێم باشە کە ئەم ڕێگایە بەکەرنەهێنیت چوونکە کەمێک گرانە بۆ سەرەتاکان و وەک ڕووتکردنی مۆبایلەکەمان نییە لە ڤێرژنە کۆنەکاندا (*هەرچەندە من ڕوونکردنەوەی تەواوم داوە لەسەر بابەتەکە و بە باشی ڕوونم کردووەتەوە ، ئەگەر کەسێکی سەرەتاش بیت بە جێبەجێ کردنی هەنگاوەکان ئەتوانیت مۆبایلەکەت ڕووت بکەیت)


هەرچەندە من خۆم ئەم ڕێگایەم بەکارهێناوە بۆ ڕووت کردنی مۆبایلەکەم و سەرکەوتووش بووم بەڵام من بەرپرس نیم لەوەی کە چی بەسەر مۆبایلەکەتدا یان میمۆری دەرەکی ناو مۆبایلەکەتدا دێت


ئەم ڕێگایە (بە پشت بەستن بەو فایلانەی کە من دامناوە) تەنها لەسەر Galaxy S5 - SM-G900H ئیش ئەکات و لەسەر هیچ جۆرە مۆدێڵیکی تر سەرکەوتوو نابێت
بۆ ئەوەی بزانی مۆدێلی مۆبایلەکەت چ جۆرێکە ئەتوانیت لەسەر مۆبایلەکەت بچیتە Settings > About device > Status لەوێدا کەمێک وەرە خوارەوە Model number ئەبینیت ..لەوێدا مۆدێلەکە نووسراوە...وەک لە وێنەکەدا دیارە.....


[وینه‌: Screenshot_2016_12_14_14_48_00.png]






دوای ئەوەی کە پێداویستییەکانت داگرت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە
بچۆرە Settings > Developer options لەوێ سەحێک لە USB debugging بدە
## تێبینی :: ئەگەر Settings نەتتوانی Developer options بدۆزیتەوە ئەوا بچۆرە ::
Settings > About device لەوێدا Build number بدۆزەرەوە نزیکەی دە بۆ دوانزە جار لەسەر یەک پەنجەی پێدا بنێ...دواتر بگەڕێرەوە... ئێستا ئەبینیت کە Developer options زیاد بووە لە Settings ##
## با شەحنی مۆبایلەکەت زۆر کەم نەبێت - با %50 زیاتر بێت بۆ دڵنیایی لەوەی کە لە بێ شەحنیدا ناکوژێتەوە ##


دواتر
مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە واتە Power offـی بکە


دوای کوژاندنەوەی مۆبایلەکەت بچۆرە سەر Download Mode بە دەست داگرتن لەسەر هەر سێ دوگمەی Home + Power + Volume down وەک وێنەکە


[وینه‌: image.png]


دواتر مۆبایلەکەت هەڵدەبێت و ئەمە پیشان دەدات ، پێویستە لێرەدا دوگمەی Volume up واتە دەنگ زیاد کردن دابگریت


[وینه‌: 20161210_144916.jpg]


دوای ئەوە مۆبایلەکەت دەچێتە سەر Download Mode وەک لە وێنەکەدا دیارە


[وینه‌: 20161210_145309.jpg]


ئێستا بەرنامەی Odin بکەرەوە لە سەر کۆمپیوتەرەکەت
دواتر بە کێبڵ مۆبایلەکەت ببەستەوە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە...دەبینیت کە لە بەرنامەی Odin ئەنووسرێت Added


[وینه‌: 1___Copy.png]


ئێستا کلیک لەسەر PDA بکە

[وینه‌: 1_1.png]


فایلی Recovery costumـەکە دیاری بکە و کلیک لەسەر Open بکە


[وینه‌: 2.png]


چەند چرکەیەک بووەستە و کلیک لەسەر Start بکە

[وینه‌: 3.png]


دواتر چاوەڕوان بە هەتا لەبەرنامەی Odin دەبینیت دەنووسرێت !RESET

[وینه‌: 4.png]


لەو کاتەدا مۆبایلەکەت ئۆتۆماتیکی هەڵئەبێتەوە و لەسەر Download mode نامێنێت، لە دوای کەمێکیش لە بەرنامەی ئۆدین !RESET نامێنێت و ئەبێت بە !PASS

[وینه‌: S7392_FLASH_OK.jpg]


بەمشێوەیە توانیمان ڕیکەڤەری کەستەمەکە دابمەزرێنین و پێویستمان بە Odin نەما و ئەتوانیت بەرنامەی ئۆدین دابخەیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت


ئێستا دوو فایل ماوە کە ئەوانیش SuperSU و GreenApple Kernel ـــە
پێویستە ئەو دوو فایلە بخەیتە فۆڵدەرێکەوە و پاشان فۆڵدەرەکەش بخەیتە ناو مۆبایلەکەتەوە (بە بێ ئەوەی کە ڕار دەریبهێنیت و UnZipـی بکەیت)
بۆ نموونە من ئەو دوو فایلە ئەخەمە ناو فۆڵدەرێکەوە بەناوی H13J2K98 و دواتر ئەو فۆڵدەرە ئەخەمە ناو مۆبایلەکەمەوە


ئێستا ئەتوانیت کێبڵەکە لێبکەیتەوە لە مۆبایلەکەت چوونکە کارمان بە کۆمپیوتەر نەما...


پاشان ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە
مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە واتە Power offـی بکە
بچۆرە سەر Recovery mode بە دەست داگرتن لەسەر هەرسێ دوگمەی Home + Power + Volume up


[وینه‌: image.png]


ئەبینین کە چووینە سەر Recovery mode

[وینه‌: 20161210_152429.jpg]


کەمێک چاوەڕوان بە و دواتر


دواتر Install هەڵبژێرە


[وینه‌: 20161210_152437.jpg]


ئێستا ئەو فۆڵدەرە بدۆزەرەوە کە پێشتر دوو فایلەکەت تێدا هەڵگرت ( GreenApple Kernel و SuperSU ) من فۆڵدەرەکەم ناو نابوو H13J2K98...وەک ئەبینین فۆڵدەرەکەم دۆزیوەتەوە

[وینه‌: 20161210_152528.jpg]


لەناو فۆڵدەرەکەشدا هەردوو فایلەکەی تێدایە
سەرەتا پێویستە GreenApple Kernel هەڵبژێرین

[وینه‌: 20161210_152537.jpg]


دواتر ئەو لاکێشەی کە دیاریم کردووە لە وێنەکەدا بیبە بۆ لای ڕاست بۆئەوەی بەرنامەکە دابمەزرێنین


[وینه‌: 20161210_152801.jpg]


کەمێک چاوەڕوان بە

[وینه‌: 20161210_152820.jpg]


ئەبینین کە بە سەرکەوتوویی بەرنامەکەمان دامەزراند...ئێستا ئەبێت ئەو ئایکۆنە دابگریت کە لە وێنەکەدا دیاریم کردووە


[وینه‌: 20161210_153049.jpg]


ئینجا دووبارە Install هەڵبژێرە و بچۆرەوە هەمان فۆڵدەر کە پێشتر دوو فایلەکەت تێدا هەڵگرتبوو
ئەمجارەیان پێویستە فایلی SuperSU هەڵبژێرین بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەش دابمەزرێنین


[وینه‌: 20161210_153102.jpg]


لاکێشەکە ببەرەوە بۆلای ڕاست


[وینه‌: 20161210_153110.jpg]


کەمێک چاوەڕوان بە

[وینه‌: 20161210_153127.jpg]


دواتر ئەبینین ئەویش بە سەرکەوتوویی دامەزرا...
ئینجا ئێستا ئایکۆنی هۆم دابگرەوە

[وینه‌: 20161210_153049.jpg]


ئێستا Wipe هەڵبژێرە

[وینه‌: 20161210_184748.jpg]


ئینجا Advanced Wipe بکە

[وینه‌: 20161210_184820.jpg]


دواتر سەحێک لە Dalvik/ART Cache بدە و لاکێشەکە بەرەو لای ڕاست ببە

[وینه‌: 20161210_184831.jpg]


کەمێک چاوەڕوان بە

[وینه‌: 20161210_184839.jpg]


دوای ئەوەی تەواو بوو Reboot System بکە

[وینه‌: 20161210_185010.jpg]


دوای ئەوانە مۆبایلەکەت هەڵدەبێتەوە و نزیکەی 15 خولەک چاوەڕێ بکە...


[وینه‌: 20161210_153306.jpg]


دوای مۆبایلەکەت بە تەواوی هەڵبووەوە و چووە سەر هۆم سکرین...ئەتوانیت لە ناو بەرنامەکانتدا بەرنامەیەک ببینیت بە ناوی SuperSU ، شێوەی ئایکۆنەکەی بەم شێوەیە...


[وینه‌: supersu.png]


وەک دەبینن بەرنامەکە بۆ ناو بەرنامەکانی من زیاد بووە و مۆبایلەکەم بە سەرکەوتوویی ڕووت کرد


[وینه‌: 20161210_153404.jpg]


================================================================================​===========

کەواتە فێرکاری ڕووت کردنی مۆبایلەکەمان تەواو کرد...ئەگەر هەموو بابەتەکەت بە تەواوی خوێندبێتەوە ئەبینیت لە سەرەوە نووسیومە :: ##لە دوای ڕووت کردنی مۆبایلەکەمان بەم ڕێگایە ڕووبەڕووی چەند کێشەیەک ئەبینەوە کە لە کۆتاییدا باسی چارەسەرکردنیان ئەکەین ##


ئێستا دێینە سەر باسی کێشەکان ::
یەکەم - نەتوانینی Grant کردنی ئەو بەرنامانەی کە بە ڕووت کاردەکەن و زیادنەبوونی بەرنامەکان بۆ لیستی بەرنامەکان لەناو بەرنامەی SuperSU
دووەم - خاوبوونەوەی هەڵبوونی Wi-Fi و سەیڤ نەبوونی پاسۆردی ئەو نێتانەی کە داغڵیان دەکەین


یەکەمجار باسی چارەسەرکردنی کێشەی یەکەم ئەکەین
یەکەم- نەتوانینی Grant کردنی ئەو بەرنامانەی کە بە ڕووت کاردەکەن و زیادنەبوونی بەرنامەکان بۆ لیستی بەرنامەکان لەناو بەرنامەی SuperSU


لێرەدا دوو لق لە چارەسکردنی ئەم کێشەیە ئەکەمەوە
بۆ شارەزاکان و بۆ سەرەتاکان


:: ئەمە بۆ ئەو کەسانەی شارەزاییان هەیە لە ئەندرۆید ::
لە ڕاستیدا ناتوانین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاتێک کە بەرنامەکە داوای پاڵپشتی کرد ئێمە یەکسەر Grant ـی بکەین بەڵکو دەبێت دواتر لە ناوی بەرنامەی SuperSU ئەو بەرنامەی کە ویستمان ڕێگەی پێ بدەین و Grant ـی بکەین...بەڵام چۆن ئەمە بکەین کاتێک بەرنامەکان زیاد نابێت بۆ لیستی بەرنامەکان لەناو بەرنامەی SuperSU ؟
بێگومان ئەویش نابێت ...
بۆیە پێویستمان بە ڕێگایەکی ترە بۆ Grant کردنی بەرنامەکان
ئێمە ئەزانین کە کاتێک بەرنامەیەک دەکەینەوە کە بە ڕووت کاردەکات داوای پاڵپشتی دەکات و دەتوانین Grant یان Deny یان Promt بکەین...ئێمە ئەتوانین لە Settings ـی بەرنامەی SuperSU وا لە بەرنامەکە بکەین کە ئۆتۆماتیک بەرنامەکان Grant بکات بە گۆڕینی Default access لە Promt ـەوە بۆ Grant..بەو شێوەیەش بەرنامەکان کاری خۆیان ئەکەن و ئۆتۆماتیکی پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن بەرنامەی SuperSU ەوە


:: ئەمە بۆ سەرەتاکان لە ئەندرۆید ::

کاتێک ئێمە بەرنامەیەک دائەبەزێنین کە بە ڕووت کار دەکات پێویستە ئەو بەرنامەیە لە لایەن بەرنامەی SuperSUـەوە Grand بکرێت، واتە بە شێوەیەک لە شێوەکان پاڵپشتی بکرێت و ڕێگەی پێبدرێت کە کاری خۆی بکات
کاتێک بەرنامەیەک ئەکەینەوە کە بە ڕووت کاردەکات ئەمە دێتە سەر شاشەی مۆبایلەکەمان کە داوای ڕێگەدان بە بەرنامەکە ئەکات لەلایەن بەرنامەی SuperSU ەوە..بەم شێوەیە


[وینه‌: Screenshot_2016_12_09_23_27_14.png]


بەڵام کێشەکە ئەوەیە کاتێک مۆبایلەکەمان بەم شێوەیە ڕووت ئەکەین ناتوانین لەو کاتەدا بەرنامەکان Grant بکەین ڕێگەیان بدەین کە کاری خۆیان بکەن
کە نەمانتوانی ئەوە بکەین واتا ئێمە بە خۆڕایی مۆبایلەکەمان ڕووت کردووە !


ئێمە پێویستە ڕێگایەک بەکاربهێنین بۆ Grant کردنی بەرنامەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک، واتا ئێمە کە نەمانتوانی بەرنامەکان بە دەستی خۆمان Grant بکەین پێویستە بەرنامەی SuperSU وا لێ بکەین کە خۆی بەرنامەکان Grant بکات .. ئەم ڕێگایەش هەر لە ناو بەرنامەی SuperSu ەوە دەکرێت


بەم شێوەیە..


سەرەتا بەرنامەکە بکەرەوە

[وینه‌: 20161210_153404.jpg]



دواتر بچۆرە Settings ـی بەرنامەکە و Default access بدۆزەرەوە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_10_15_42_10.png]





وەک دەبینین کە Default access خۆی Promt ـە..ئێمە پێویستە ئەو Promtـە بکەین بە Grant ...


[وینه‌: Screenshot_2016_12_10_15_42_26.png]


دوای ئەوە بەرنامەکان ئۆتۆماتیکی Grant ئەکرێن لەلایە SuperSU ەوە


بەم شێوەیەش ڕزگارمان دەبێت لە کێشەی Grant نەبوونی بەرنامەکان

==============================================================================

ئینجا ئێستا باسی چارەسەرکردنی کێشەی دووەم ئەکەین
دووەم - خاوبوونەوەی هەڵبوونی Wi-Fi و سەیڤ نەبوونی پاسۆردی ئەو نێتانەی کە داغڵیان دەکەین


ڕووت کردنی مۆبایلەکەمان بەم شێوەیە ڕووبەڕووی خاوبوونەوەی هەڵکردنی Wi-Fi ـی مۆبایلەکەمان دەکاتەوە..واتە کاتێک Wi-Fi مۆبایلەکەمان ئەکەینەوە خێرا ناکرێتەوە و کۆنێکتی ئینتەرنێت نابێت بەڵکو چەند چرکەیەکی پێ دەچێت و دەتوانین بە تەواوی هەست بە خاوبوونەوەی هەڵبوونی Wi-Fi مۆبایلەکەمان لەچاو پێشوتردا بکەین
وە کاتێک پاسۆردی نێتێک لێ دەدەین پاسۆردەکە سەیڤ نابێت..واتە هەر کاتێک Wi-Fi مۆبایلەکەمان داخست و هەڵکردەوە ئەوا ئەبێت دووبارە پاسۆردی نێتەکە لێ بدەینەوە و دووبارە کۆنێکتی بکەینەوە


چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە..
لێرەدا دوو لق لە چارەسکردنی ئەم کێشەیە ئەکەمەوە


بۆ شارەزاکان و بۆ سەرەتاکان


:: ئەمە بۆ ئەو کەسانەی شارەزاییان هەیە لە ئەندرۆید ::
ئەتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین بە گۆڕینی کۆدێک لە کۆدەکانی ناو سیستەمەکە بەم لەم شوێنەدا


System > build.prop


کە build.prop ـت کردەوە بگەڕێ بەدوای ئەم کۆدەدا
ro.SecureStorage.Support=true
کۆدەکە بەم شێوەیە لێ بکە
ro.SecureStorage.Support=false


واتە تەنها true گۆڕە بۆ false و ئینجا فایلەکە سەیڤ بکە...دوای ئەوانەش مۆبایلەکەت ڕیستارت بکەرەوە لە کێشەی خاوبوونەوەی هەڵبوونی Wi-Fi ڕزگارت ئەبێت


:: ئەمە بۆ سەرەتاکان لە ئەندرۆید ::
دیارە کە سەرەتاکان پێیان باشترە هەنگاوەکان بە وێنە یان بە ڤیدیۆ ببینن...بۆیە من لێرەدا بە وێنە چارەسەری ئەم کێشەیە بۆ سەرەتاکان دەخەمە ڕوو


سەرەتا پێویستمان بە بەرنامەیەکە کە بتوانین سەیری فایلەکانی سیستەمی پێ بکەین


-بەرنامەم لایە بۆ سەیری فایلەکانی سیستەم


-ئادەی پیشانم بدە


-ئەوەتا فەرموو
[وینه‌: Screenshot_2016_12_14_18_57_54.png]


بەڵام ئەم بەرنامەیە ڕێگامان پێ نادات لە ڕێیەوە دەستکاری فایلەکانی سیستەمەکەی پێ بکەین


بەڵام تۆ لەسەرەوە وتت کە دوای ڕووت کردنی مۆبایلەکەمان ئەتوانین دەستکاری فایلی سیستەم بکەین..ئێستاش ئەڵێیت ناتوانین دەستکاری فایلی سیستەمەکە بکەین... ئێستا ئەتوانین یان ناتوانین ؟


ئەتوانین لە دوای ڕووت کردنی مۆبایلەکەمان دەستکاری فایلەکانی ناو سیستەمی مۆبایلەکەمان بکەین، بەڵام نەک بە بەکارهێنانی ئەو بەرنامەیە...چوونکە ئەو بەرنامەیە بۆ ئەوە درووست نەکراوە کە بتیوانین لەڕێیەوە دەستکاری فایلەکانی سیستەمەکە بکەین بەڵکو پێویستمان بە بەرنامەیەکی تایبەتە
بۆیە ئێمە دەبێت بەرنامەیەک دابەزێنین کە ڕێگامان پێ بدات دەستکاری فایلی سیستەمەکە بکەین
من ئەم بەرنامەیەکم پێ باشە، شێوەیەکی جوانی هەیە و بەکارهێنانی ئاسانە


ئەمەش لینکەکەی لە Google Play Store
https://play.google.com/store/apps/details?id=nextapp.fx&hl=en


پێویستمان بەمەش دەبێت
ئەمەش لینکی ئەویش لە Google Play Store
https://play.google.com/store/apps/details?id=nextapp.fx.rr


پێویستە هەردوو بەرنامەکە دابگریت و هەردووکیان Install بکەیت، بەرنامەی دووەم بێ بەرنامەی یەکەم هیچ نییە...بەرنامەی دووەمیش بێ بەرنامەی یەکەم وەکو بەرنامەی فایلە ئاساییەکان وایە و توانای دەستکاری کردنی فایل و کۆدەکانی سیستەمی نییە..


لەدوای ئەوەی کە هەردوو بەرنامەکەت داگرت و هەردووکیانت Install کرد...(بەرنامەی دووەم لەسەر شاشە دەرناکەوێت بەڵکو تەنها زیادکراوێکە بۆ بەرنامەی یەکەم بۆئەوەی لەڕێیەوە داغڵی فایلەکانی سیستەمەکە ببین) ئەتوانین بەرنامەکە لەناو بەرنامەکەنی تردا ببینین


بەرنامەکە بکەرەوە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_43_57.png]


(System (Root هەڵبژێرە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_44_04.png]


OK بکە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_48_22.png]


ئێستا فۆڵدەری System بدۆزەرەوە بیکەرەوە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_48_28.png]


ئەو قوفڵە بکە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_49_04.png]


سەحێک لەو چوارگۆشەیە بدە و OK بکە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_49_09.png]


فایلی build.prop بدۆزەرەوە و بیکەرەوە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_49_22.png]


بۆ دەستکاری کردنی کۆدەکانی ناو فایلەکە ئەو ئایکۆنە بکە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_50_33.png]


ئەو ئایکۆنە بکە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_52_53.png]


ئێستا Find هەڵبژێرە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_53_28.png]


ئەم کۆدە بنووسە
ro.SecureStorage.Support=true
ئێستا ئینتەر بکە..ڕاستەوخۆ ئەچیتە سەر ئەو دێڕە کۆدەی کە مەبەستمانە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_57_44.png]


ئیستا کۆدەکە بەم شێوەیە لێ بکە

ro.SecureStorage.Support=false


واتە لە دەستکاری کردنی کۆدەکەدا تەنها true دەگۆڕیت بۆ false بە بێ ئەوەی شوێن و ڕیزی کۆدەکە بگۆڕیت


وەک دەبینن من کۆدەکەم گۆڕیوە

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_10_58_41.png]


ئێستا پێویستە فایلەکە سەیڤ بکەین بەم شێوەیە ::

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_11_00_13.png]


دواتر Save

[وینه‌: Screenshot_2016_12_12_11_00_16.png]


ئێستا مۆبایلەکەت ڕیستارت بکەرەوە لە کێشەی خاوبوونەوەی هەڵبوونی Wi-Fi ڕزگارت ئەبێت
هەر هەڵیەک لە بابەتەکەدا هەبوو ببورن، چوونکە بە دە دوانزە جار ئەم بابەتەم نووسیوە، خۆتان ئەزانن کارەبای هەرێمەکەمان حاڵی چۆنە  Dodgy 


هەر پرسیارێکتان هەبوو لەسەر بابەتەکە ئەتوانن بیکەن تا بەپێی زانیاریەکانم وەڵامتان بدەمەوە


دانیشن بەخێر...

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#2
دەستخوش برام

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#3
سوپاس..بەڕێزی

وه‌ڵام
#4
بژیت کاکە گیان بابەتەکەت زۆر بە جوانی باس کردووە و کێشەی نییه .
هیوادارم بەردەوام بیت

کاتی هاتووە ئەندامان بگەرێنەوە یانه پێشم وابێت مەکتەب ئەوەندە مەزبوت نییه تا وا بکات ئێمه نەتوانین نەیەنەوە یانه
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ببوورن به هۆی ئەوەیه کەم دێمه خەت
چەنالەکەم سراوەتەوە بۆ کاتێکی نادیار نایەمەوە یانه
وه‌ڵام
#5
سؤباس برا كيان بؤ ماندى بؤنت

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#6
زور زور جوانه به راستى

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#7
Dawsxosh barezm , zahmat nabe bo Galaxy s5 sm-900F  recoveryaki hallam leyawa, esta daxli recovery mode nabet!!  harche bkam har achetawa downloading mode, agar yarmatem bayt mamnwn abm?

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#8
(12-19-2016, 09:25 PM)Omran Salah نوسراوه:  بژیت کاکە گیان بابەتەکەت زۆر بە جوانی باس کردووە و کێشەی نییه .
هیوادارم بەردەوام بیت

کاتی هاتووە ئەندامان بگەرێنەوە یانه پێشم وابێت مەکتەب ئەوەندە مەزبوت نییه تا وا بکات ئێمه نەتوانین نەیەنەوە یانه

سوپاست ئەکەم براکەم بەڕێزیت

(12-20-2016, 12:01 AM)kakaresh نوسراوه:  سؤباس برا كيان بؤ ماندى بؤنت

سوپاس بۆ پەیامەکەی تۆش بەڕێزم

(02-28-2017, 04:58 PM)hemdad azez نوسراوه:  زور زور جوانه به راستى

سوپاس بەڕێزم

(08-17-2017, 10:59 PM)htc desire نوسراوه:  Dawsxosh barezm , zahmat nabe bo Galaxy s5 sm-900F  recoveryaki hallam leyawa, esta daxli recovery mode nabet!!  harche bkam har achetawa downloading mode, agar yarmatem bayt mamnwn abm?

سوپاست ئەکەم
براکەم ڕیکەڤەری مۆدێکی گونجاو بدە لە مۆبایلەکەت کە بگونجێت لەگەڵ مۆدێلی مۆبایلەکەتدا کێشەکەت چارەسەر ئەبێ ئیشەڵا

وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  تکایە یارمەتی روتی galaxy s6 sm-g920v aeubranya 3 1،516 02-06-2019, 03:36 AM
دواین په‌یام: 7amaali
Sad يارمه تي له (رؤتكردني)مؤبايلي(Galaxy A5(2016 Kosrat Xailany 3 1،240 07-18-2017, 08:21 PM
دواین په‌یام: Shkar1998
  تكاية يارمةتى لة رووت كردنى galaxy s6 ئةوروبي samy. 1 1،213 06-12-2017, 04:22 PM
دواین په‌یام: hawkar♥
  هاريكاري galaxy s7 edge ferdy 1 1،119 06-02-2017, 12:13 PM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  چۆنیەتی Root کردنی >> i-8530 << Samsung Galaxy Beam Night_Wolf 7 4،647 01-24-2017, 10:09 AM
دواین په‌یام: Van Der
  تکایە یارمەتی لە Galaxy 3 Vreizon warzer-ciis 7 2،808 01-01-2017, 03:27 AM
دواین په‌یام: KoSraT GraPHiC
  رۆتى Samsung Galaxy J7 Prime م دەوێ bafr.87 4 2،920 12-11-2016, 10:16 PM
دواین په‌یام: bafr.87
  روت كردني هةموو جورةكاني Galaxy osman9 11 4،733 10-23-2016, 01:19 PM
دواین په‌یام: osman9
  How to Root Galaxy S7 or S7 edge with CF-Auto-Root ڕۆتکردنی گالاکسی 7 mazhar apo 13 6،980 09-22-2016, 09:34 PM
دواین په‌یام: ferdy
  ROMy 5.0م پێویستە بۆ Galaxy Grand Neo GT-I9060I yusuf dell 1 1،072 08-12-2016, 02:08 PM
دواین په‌یام: Omran Salah

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان