ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی TERMUX بیکە !!
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:R_A_halabjay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:18 جاری بینراو:3029 كات:ئه‌مرۆ
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:R_A_halabjay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:8 جاری بینراو:666 كات:ئه‌مرۆ
ئەوەی بتوانێت فێری ئەمەم بکات خەڵاتی دەکەم
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:61 كات:ئه‌مرۆ
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:852 كات:08-17-2019
خۆپاراستن لە هاککەران ، بە وردی نوێ ٢٠١٧ زۆر مووهیمە
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:2496 كات:08-17-2019
پسیاێک دەربارەی ئایپی مۆبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hangaw_krd ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:751 كات:08-16-2019
خولی هاكی كۆمبیته‌ر (موبایل و فیس بووك و سایت )
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:BlaCk ErroR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:149 كات:08-16-2019
گه‌وره‌ ترین كوكراوه‌ی بابه‌ته‌كانی به‌شی فیسبوك
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmedKirkuky دواترین وه‌لام:DEVILKILLER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:74 جاری بینراو:51852 كات:08-15-2019
بەدەستهێنانی فەرهەنگی کارزان Karzan Dict بە ئەکتیڤکراوی
نووسه‌ری بابه‌ت:Aso chomany دواترین وه‌لام:mostan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:6039 كات:08-13-2019
كيِشة لة فونتي ali k samik تكاية يارمةتي لة word 2013
نووسه‌ری بابه‌ت:bavel دواترین وه‌لام:bavel ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:88 كات:08-13-2019
جؤن بتوانم ئيميلي رووسي درووست بكةم بةبي زمارةي تةلةفوون
نووسه‌ری بابه‌ت:recar دواترین وه‌لام:recar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1031 كات:08-11-2019
چۆنیەتی خوێندنەوەی سیمکارتی فاسلینک لەسەر جیازی نەورۆز
نووسه‌ری بابه‌ت:حەکیم دواترین وه‌لام:aliloka ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:3408 كات:08-11-2019
خولی فێربونی cisco network وانەی سێیەم
نووسه‌ری بابه‌ت:مہسہتہرسه رده م دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:463 كات:08-10-2019
كئشه يه كم هه يه له كالي لينوكس
نووسه‌ری بابه‌ت:KurdHkk دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:394 كات:08-10-2019
yarmatem ban tkaya zor zor mamnwntan abm.....
نووسه‌ری بابه‌ت:choman ali دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:315 كات:08-10-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 2 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
بەرنامەی Simple Grapher Plus-بەرنامەیەکی بەهێزی بیرکاری-
#1
بەرنامەی Simple Grapher Plus:


هاوڕێیان ئەم بەرنامەیە خۆم دروستم کردووە، بەرنامەکە پرۆژەیەکی گەورەوەیە و ماوەیەکی زۆر کارم لەسەر کردووە [نزیکەی سێ ساڵ]
بەرنامەیەکی بیرکارییە، توانای ئەوەی هەیە نەخشە و هاوکێشە بیرکارییەکان بکێشێت واتە بەرنامەکە Plotterە، بەزمانی Visual Basic 6.0 دروستم کردووە، و لەساڵی ٢٠١٣ەوە دەستم کردووە بە ئیش کردن لێی، سەرەتا بەرنامەکە بەناوی Simple Grapher تا وەشانی ٦.١ لێ دەرچوو، کە ئەو کات توانایەکی باشی هەبوو، بەڵام ساڵێ پار -٢٠١٥- گۆڕانکارییەکی زۆرم لەبەرنامەکە کرد هەم لەڕووی تواناوە و هەم لەڕووی ڕووکارەوە بۆیە ناوی وەشانەکانی دواتریم گۆڕی بۆ Simple Grapher Plus و بەرنامەکە بۆ وەشانی ١.٠ گەڕایەوە و تا ئێستا تاکو وەشانی ١.٣ لێ دەرچووە.
وبەرنامەکە زۆر ڕێکوپێکە و  تائێستا هیچ بەرنامەیەکی کوردیم نەدیووە وەکو ئەمە بەهێز بێت و کاری خۆی ئەنجام بدات،

[وینه‌: sSgo-aK9DW2dpqPvPRTG12BkAfzrXI1ukX4MrgyX...32-h316-no]
وێنەی نەخشەیەک کە بەبەرنامەکە کێشراوە


بەرنامەکە بە تەواوی بە خۆڕاییە، بەڵام ئەو بەشانەی کە نەخشە دەکێشێت بە شێوەی extension هەیە لە جۆری فایلی .ocx کە دەکرێت بۆ بەرنامەکانی دیکە زیاد بکردێت، واتە بۆ نموونە تۆ دەتەوێت بەرنامەیەک دروست بکەیت ئەوە دەتوانیت ئەو نەخشانە بۆ بەرنامەکەت زیاد بکەیت، بەڵام ئەمەیان بە پارەیە[گەر دەتەوێت پەیوەندیم پێوە بکە] و تەنها لەگەڵ Visual Basic 6.0 ئیش دەکات واتە لەگەڵ .NET Framework ئیش ناکات، بەڵام دەکرێت بۆ c++  یان هەر زمانێکی دیکە کە فایلی .ocx پشتگیری لێ دەکات ئیش بکات، گرنگ ئەوەیە .NET Framework لەگەڵ نەبێت.

بەرنامەکە توانای ئەمانەی هەیە:
  1. توانای کێشانی نەخشەی دوو دووردی هەیە لە هەر چوار جۆری Polar,Parametric, Cartesian,Inequality، وا بە توانایەکی بەرزەوە.
  2. توانای ئەوەی هەیە کە نەخشەی خۆبەخۆ (Implicit) شیکار بکات
  3. توانای هەیە نەخشەی سێ دووری لە جۆرەکانی: Cartesian,Polar,Parametric,Polar Parametirc هەیە.
  4. بەرنامەکە چەند تووڵێکی لەگەڵە کە بۆ کاری بیرکاری بەکاردێن لەوانە:
    • Triangle Solver:بەرنامەیەکە بەکاردێت بۆ شیکارکردنی لاکێشە وەستاو(دۆزینەوە لاکان و گۆشەکان)
    • بژمێرێکی زانستی کە توانای هەیە هاوکێشە و بابەتە ژمێریارییەکان شیکار بکات
    • Integral Solver: ئەم تووڵە دەتوانیت شیکاری تەواوکاری سنووردار بکات
    • Derivative Solver: ئەم تووڵە زۆر بەهێزە و دەتوانێت داتاشراوەی نەخشە بدۆزێتەوە
    • Composite Fx Solver: ئەمەیان توانای ئەوەی هەیە کە نەخشەی ئاوێتە شیکار بکات
    • Function Evaluator: ئەمەیان بەهێزترین تووڵە، دەتوانی بڵێی پرۆگرامێکی جودایە، کە توانای ئەوەی هەیە سیفەتی نەخشەکان بدۆزێتەوە وەکو: خاڵی شلۆق، ماوەی ڕوولەزیاد بوون، ڕوولەکەم بوون، ماوەی قۆپاو و قۆقز و خاڵی وەرگەڕان.
  5. لەگەڵ ئەوانەشدا بەرنامەکە چەندین توانای بەهێزی تری هەیە کە کارەکانت زۆر بۆ ئاسان دەکات
  6. زمانی ڕووکاری بەرنامە ئینگلیزیە، بۆیە نەکراوە بە کوردی لەبەر هۆکاری تەکنیکی، هەروەها بۆ ئەوەی بەرنامەکە سوودێکی زیاتر بە هەموو کەسێک بگەیەنێت
  7. فایلێکی pdf لەگەڵ بەرنامەکەدایە کە چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەکە ڕووندەکاتەوە بە وردی بەزمانی کوردی

بەرنامەکە هەمووی بەتەنها لەلاین خۆمەوە دروست کراوە، هەم نووسینی کۆد هەم دیزاین، بۆ کۆدەکەی ئەوا بەشە سەرەکیەکانی هەمووی کۆدی خۆمن واتە ئەو بەشەی کە نەخشە دوودووریەکە دەکێشێت، بەڵام نزیکەی ١٠٪ یان کەمتر ئەوا Source Codeە واتە کۆدی خۆم نین و بەڵکو کۆدی خۆڕاین کە لە ئەنتەرنێت دەست دەکەوێت، ئەم بەشەیان هەرچەندە بەشیکی کەمی بەرنامەکە پێک دێنێت بەڵام گرنگی خۆشی هەبووە بۆ بەرنامەکەم.
لەڕووی دیزاینەوە ئەوە بۆ ڕووکارەکەی Codejock Softwareم بەکار‌هێناوە کە ڕیگە دەدات ڕووکاری نوێ و تازە بۆ زمانی Visual Basic 6.0 بەردەست بخات، بەڵام پێویستی بە بەرنامەسازی زۆر هەیە تاکو ئەوەی خۆت دەتەوێت بەدەستی بهێنیت، و دیزاینی بەرنامەکە زۆر نوێیە و زۆر ئاسانکاری تێدایە کە ڕوکاری Microsoft Office 2013 لەگەڵە کە Ribbonێکی فلات و سادە و جوان و بەهێزە، لەگەڵ ئەوەشدا Backstage Viewی لەگەڵدایە، و دیزاینی لۆگۆ و ئایکۆنەکان خۆم ئەنجامم داون، هەرچەندە من دیزاینەر نیم بەڵام لۆگۆکان کەمێک باشن، بەڵام خۆم زۆر لێی ڕازی نیم.

لەگەڵ ئەوەی بەرنامەکە زۆر بەهێزە و تا ئێستا لە کوردستاندا وێنەی کەمە بەڵام پشتگیرییەکی کەممان کراوە لەلایەن سایت و پەیجە کوردییەکانەوە، تەنانەت زۆربەی پەیجەکان ئامادە نەبوونە بڵاوە کەنەوە، بەڵام دەستخۆشیمان هەیە لە چەند سایتێک کە هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی بەرنامەکە لەوانە: techeye, physics4kurd,ge4c.com...

لینکی دبەزاندنی بەرنامەکە:
دەتوانن لە سایتی فەرمی بەرنامەکەوە دایبگرن: www.simplegrapher.com
یان لە سۆفتۆنیک: Softonic.com

تکایە هەر ڕەخنەو پێشنیارێکتان هەیە دەربارەی بەرنامەکە پێمان ڕا بگەیەنن


چەند وێنەیەکی Simple Grapher Plus 1.3:
[وینه‌: 1.png]
[وینه‌: 3.png]
[وینه‌: 4.png]
[وینه‌: Last%2BStep.png]
[وینه‌: Insert%2BForm.png]
[وینه‌: Variable.png]
[وینه‌: 3D%2BPolar.png]

چەند وێنەیەکی Simple Grapher 6.1:
[وینه‌: 1.png]
[وینه‌: 2.png]
[وینه‌: 3.png]
[وینه‌: 4.png]
[وینه‌: 5.png]

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#2
دەست خۆشیەکی بێ وێنەم بۆت هەیە براکەم،بەراستی وەک دەردەکەویت بەرنامەیەکی زۆر بەهیز دیارە.بەلام هۆکاری دروست کردنی ئەم بەرنامەیە بۆچی دەگرینیتەوە؟

سوپاس

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#3
دەست خۆشیەکی بێ وێنەم بۆت هەیە براکەم،

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#4
دەستەکانت خۆش بێت بابەتێکی نایابە ♥
دواین 10 بابه‌ته‌كان

کـەسـی دۆڕاو
ئـەگـەر زەردەخـەنـەیـەک بـکـات
چـێـژی سـەرکـەوتـن
لـە کـەسـی بـراوە تـێک ئـەدات
وه‌ڵام
#5
(07-29-2016, 09:12 PM)bryar mohamad نوسراوه:  دەست خۆشیەکی بێ وێنەم بۆت هەیە براکەم،بەراستی وەک دەردەکەویت بەرنامەیەکی زۆر بەهیز دیارە.بەلام هۆکاری دروست کردنی ئەم بەرنامەیە بۆچی دەگرینیتەوە؟

سوپاس

دەست خۆشبێت سوپاس، ڕاستیەكەی پێشووتر بیرۆكەی دروستكردنی بەرنامەیەكی وا هات بەمێشكمدا بەڵام نەمتوانی دروستی كەم،
دوای ئەوەی كە زیاتر لە پرۆگراممینگ فێربووم توانیم دروستی بكەم هەر لەبەر ئەوەی حەزم كرد دروستی بكەم!

وه‌ڵام
#6
ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌رده‌وامبه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

I Don't See


Because Of


I Don't See You
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان