ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی TERMUX بیکە !!
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:R_A_halabjay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:18 جاری بینراو:3029 كات:ئه‌مرۆ
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:R_A_halabjay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:8 جاری بینراو:666 كات:ئه‌مرۆ
ئەوەی بتوانێت فێری ئەمەم بکات خەڵاتی دەکەم
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:61 كات:ئه‌مرۆ
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:851 كات:08-17-2019
خۆپاراستن لە هاککەران ، بە وردی نوێ ٢٠١٧ زۆر مووهیمە
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:2496 كات:08-17-2019
پسیاێک دەربارەی ئایپی مۆبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hangaw_krd ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:751 كات:08-16-2019
خولی هاكی كۆمبیته‌ر (موبایل و فیس بووك و سایت )
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:BlaCk ErroR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:149 كات:08-16-2019
گه‌وره‌ ترین كوكراوه‌ی بابه‌ته‌كانی به‌شی فیسبوك
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmedKirkuky دواترین وه‌لام:DEVILKILLER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:74 جاری بینراو:51852 كات:08-15-2019
بەدەستهێنانی فەرهەنگی کارزان Karzan Dict بە ئەکتیڤکراوی
نووسه‌ری بابه‌ت:Aso chomany دواترین وه‌لام:mostan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:6039 كات:08-13-2019
كيِشة لة فونتي ali k samik تكاية يارمةتي لة word 2013
نووسه‌ری بابه‌ت:bavel دواترین وه‌لام:bavel ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:88 كات:08-13-2019
جؤن بتوانم ئيميلي رووسي درووست بكةم بةبي زمارةي تةلةفوون
نووسه‌ری بابه‌ت:recar دواترین وه‌لام:recar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1031 كات:08-11-2019
چۆنیەتی خوێندنەوەی سیمکارتی فاسلینک لەسەر جیازی نەورۆز
نووسه‌ری بابه‌ت:حەکیم دواترین وه‌لام:aliloka ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:3408 كات:08-11-2019
خولی فێربونی cisco network وانەی سێیەم
نووسه‌ری بابه‌ت:مہسہتہرسه رده م دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:463 كات:08-10-2019
كئشه يه كم هه يه له كالي لينوكس
نووسه‌ری بابه‌ت:KurdHkk دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:394 كات:08-10-2019
yarmatem ban tkaya zor zor mamnwntan abm.....
نووسه‌ری بابه‌ت:choman ali دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:315 كات:08-10-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 15 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
پەڕاوگەى H4kurd Chrome Textpad بۆ نووسین لەکاتى فێرکـاریەکاندا ­
#1
Information 
[وینه‌: 55d23056603de.png]
سڵاو هاوڕێیان

بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان

سوپاس بۆ ئەو خودایەی جێگـەپێی مێرولەیەک لەشەوە زەنگێکى تاریک و تەنگدا لەسەر بەردێکى ڕەش دەبینێت.
ئەگەر تواناى خوێندنەوەى بابەتەکەت نەبوو، دەتوانى سەیرى بەستەرەکان بکەیت لەکۆتایی بابەتەکەدا

پێشـەکـى
لەم ساڵانەى دواییدا بەهۆى تەشەنە سەندنى بوارەکانى تەکنەلۆجیا، ئێمەى کوردیش ڕۆژانە زانیارى زیاتر لەو بوارەدا فێردەبین، ئەگەر کەسێکى لەخۆبردوو بۆ وڵات و ئایین و نیشتمان بین ئەوا بۆ هاوڵاتیەکانى خۆمان و سەلماندنى کوردایەتى خۆمان و ئاینەکەمان بە نێوخۆ و دەرەوە ئەو بابەتەى کەبەباشی فێری بووین بڵاو دەکەینەوە. ئەوجا ئەو بڵاو کردنەوەیە بەهۆکارى زۆر دەبێتن، لەوانە (پەرتووکەکان، ڤیدیۆکان، دەنگەکان...هتد)، بەڵام بۆ بوارەکانى هاکینگ، مادام زۆرێک هاککەران نایانەوێت خۆیان ئاشکرا بکەن، یاخود دەنگ تۆمار بکەن لەنێو ڤیدیۆکاندا، ئەوا پێویستیان بە بەرنامەیەک دەبێت کەتێیدا بەخێرایی و بەشێوازێکى جوان کارى نووسین لەئەستۆ بگرێت، ئەوجا بەرنامە گەلێکى زۆر بەکار دێنن لەباوترینیان (Notepad)ـە لە ویندۆز، پاشان (textpad, ++notepad, MSWord) وەهەتا دوایی، دەبینین کەسی فێرخواز هەوڵ دەدات باشترین و خێراترین و جوانترین بەرنامە دیاری بکات بۆ ئەو مەبەستە، هەرچەندە notepad لەویندۆزدا خێرایە و باشە، بەڵام شێوازێکى سادەى هەیە و ڕەونەقدار نیە، هەروەها مایکرۆسۆفت وۆرد بەدەر لەوەى پێویستى بەدامەزراندنە هاوکات پێویستە زۆر گۆڕانکارى تێدا بکرێت هەتا دەگاتە ئەوەى فێرخوازەکە پێی دەگاتن، سەرەڕاى قورس و گرانى بەرنامەکەش، ئەوجا بۆ کارئاسانى ئەو بوارانە ئێمە هەستاین درووستکردنى (پەڕاوگە)یەک کەبۆخۆى کارەکان زۆر بەئاسان دەکات هەروەها بەشێوازێکى جوان داڕێژراوە، سەرەڕاى ئەمەش کارئاسانى کراوە کە لەناو براوزەرێکى وەک گووگڵ کرۆم بەکاردێت، کە دەتوانین بە بەش (Tab)ـێکى جودا کارى لەسەر بکەین، بۆ ئەوەى کارەکان زوو بکرێت و زوو بنووسرێتەوە.

ناساندنى پەڕاوگەکە
ئەم پەڕاوگەیە درووستکرا لەمانگى 3ـى ساڵى 2015ـدا بەردەوامى هەبوو، جار ناجار بەهۆى سەرقاڵیەوە وازم لێدەهێناو دووبارە دەستم پێ دەکردەوە، بەپشتیوانى خودا لەم شەوانەى دواییدا واتا لە ناوەڕاستى مانگى 8ـدا کۆتایی پێهات بەم وەشانەى ئێستا.

گرنگى پەڕاوگەکە
ئەم پەڕاوگەیە زیاتر گرنگە بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت فێرکاریەکانیان بڵاو بکەنەوە، ئەگەر بابەتێک هەبوو لەناو فێرکاریەکە بەنووسین ئاماژەى پێبدەن، ئەوا دەتوانن پەڕاوگەکە بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنن. دەتوانین بەخاڵ گرنگیەکانى کۆ بکەینەوە:
1. گەڕاندنەوەى کاتى فێربوون.
2. ڕەونەقدان بەفێرکاریەکان.
3. تێپەڕاندنى بەربەستەکانى پێشوو.
4. خێرایی جێبەجێکردنى فەرمانەکان.
5. بیرخەرەوەکان.
6. ...هتد.

تواناى پەڕاوگەکە
تواناکانى لەسەر بەکارهێنانى بۆ مەبەستى جودا گرنگى هەیە، بۆ وێنە ئەگەر مەبەستەکە کۆمەڵایەتى یاخود هونەرى بوو دەتوانین تواناى پەڕاوگەکە بەشێوازێک بگونجێنین کەلەگەڵ فێرکاریەکەدا یەک بگرێتەوە، هاوکات ئەگەر بۆ لایەنى فێرکارى بواری هاکینگ بوو دەتوانین شێوازى خۆیی یاخود بۆخۆمان شێواز دابنێین بۆ ڕەونەقدان بەلایەنى فێرکاریەکان. دەتوانین تواناکانى لەم خاڵانەدا کۆ بکەینەوە:
1. ڕەش و سپی کردن بۆ ئاستەنگەکانى بینین.
2. خوێندنەوەى دەقەکان بەشێوەى دەنگ.
3. دانانى Public IP Address و Private IP Address.
4. ناونیشانى سیستەم و ماڵگەڕەکەت.
5. Startup Functions (کردارەکانى دەستپێک).
6. Task Scheduler (ئەرکى کۆبەند).
7. Example View (نموونە بین).
8. Style Configurator (بەستگەى شێواز).
9. ...هتد.

زیادەکاریەکان و یاریدەکان
پێش ئەوەى باس لەبەشە سەرەکیەکانى پەڕاوگەکە بکەین، پێویستە هەندێک خاڵ هەیە ڕوونى بکەینەوە هەتا خوێنەر یاخود بەکارهێنەر ئەگەر لەداهاتوو پرسیارى لەسەر هەبوو بتوانێت بەئاسانى مامەڵەیان لەگەڵ بکات و وەڵامیان بداتەوە.
هەندێک کارم لەناو سۆرسەکەدا کردووە کەجێگە پەنجەى کەسانى دیکە یاخود گەشەپێدەرانى ئەوروپی پێوە دیارە، بەڵام ئەم گەشە پێدەرانە خۆیان خاوەنى بیرۆکەکەن، واتا ئێمە کۆپی و پەیستمان نەکردووە، بەڵکو خۆى لەبنەڕەتەوە ئەگەر ئەو کارە بکەیت لەسەر ماڵپەڕەکەت دەبێت هەمان سۆرس کۆدى ئەو گەشەپێدەرە وەربگریتەوە، ئەگەرنا هیچ ئەنجامێکى نابێت. ئەمە وەک ئەوەیە کاتێک تۆ بەرنامەى notepad بەکاردێنیت، کەسێک بێت و پێت بڵێ تۆ کار بەشتێک دەکەیت کەپێشتر درووستکراوە؟ بەم پرسیارەى ئاستى زانیارى تۆ تاقی بکاتەوە. ئەمە پرسیارێکى بێبنەمایە، چونکە دەبێ پلاتفۆڕم یاخود یارمەتیدەرێک هەبێت بۆ جێبەجێکردنى کارەکان، ئەگەر نا هەموو بێڵ گەیتس یان ستیڤ جۆبس دەبووین، وە هەرکەسەو کۆمپیوتەرێکى تایبەت بەخۆى درووست دەکرد و بەرنامەکانى تێدادەڕشتەوە، بەشێوازى جودا.
هەرچۆنێک بیت، ئێمە بۆ هەریەک لەو زیادەکاریانە نیشانەى (؟)ـمان داناوە، کە تێیدا کورتەیەک لەزانیاریەکان و سەرچاوەى پێدەرەکەیمان دیاری کردووە، بۆ ئەوەى بەکاربەر بتوانێت سوود لەسەرچاوەکە وەربگرێتەوە.
لەخوارەوە بەخاڵ زیادەکاریەکان و یاریدەکان شی دەکەینەوە:
1. Window on Close OR Reload: کاتێک پەنجەرەکە یاخود تابەکە دادەخەیتەوە یاخود ڕیفرەش دەکەیت، ئەگەر لەناو پەڕاوگەکە نووسین هەبوو ئەوا نامەیەک نیشان دەدات کەئاگادارت دەکاتەوە دڵنیایت لەداخستنى.
2. Bolds: ئەو فەرمانانەى لەناو لیستەکاندا هەیە، ئەگەر هات و (قەڵەو) کرابوون ماناى ئەوەیە دوو کردار لەخۆ دەگرن، هەردووک پێچەوانەى یەکدین.
3. Cut . Copy . Paste: سێ نموونەى بەرچاون لەبەکارهێنان Local Storageـدا، واتا ئێمە بۆ ئەم سێ کردارە کارمان بە clipboardـى سیستەمەکە نەکردووە، بەڵکو لەناوخۆى ماڵگەڕەکە شوێنێک هەیە پێی دەگوترێت Local Storage، کەتێیدا زانیارى لەسەر ماڵگەڕ هەڵدەگرێت بۆ ماوەیەکى کاتى، سوودمان لێ بینیوە بۆ گەلێک کارى گرینگ و پڕ بایەخ لە پەڕاوگەکەدا. بەدەر لەو سێ نموونەیە، سوودمان لێ وەرگرتووە لە (لەکاى کرانەوەى پەڕاوگەکە، هەڵگرتنى شێوازەکان،...هتد.).
4. دەرکێشانى IPیەکان: لێرەدا کارکراوە بەزیادکراوێکى بنچینەیی گووگڵ کرۆم بەناوى (webRTC)، کەتێیدا دەتوانرێت بەهۆیەوە IPیەکان وەربگرێت بەهۆى جاڤا سکریپتەوە.
5. Text to Speech: زیادەکراوێکە HTML5 وەگەڕەخەریەتى لەسەر زیادکراوەکانى ماڵگەڕە پێشکەوتووەکان بەهۆى جاڤا سکریپتەوە بەناونیشانى Web Speech API.
6. #h4kurd: ئەگەر پەڕاوگەکە هیچ نووسینێکى لەخۆ نەگرتبوو، دەتوانین بەنووسینى #h4kurd ڕاستەخۆ سایتى هاک بۆ کورد بکەینەوە لەبەشێکى نوێدا.

داڕشتەکان
ئەم پەڕاوگەیە پێکهاتووە لەچەند داڕشتەیەکى زمانەوانى بوارى Web Design هەروەها API لەسەر پلاتفۆڕمەکانى Web Browserـەکان، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە سێ زمانمان بەکارهێناوە، ئەوانیش (HTML4, HTML5, CSS2, CSS3, JavaScript)، هەروەها بەیاریدەى هەردوک بەرنامەى (Notepad, Notepad++) کارەکە کراوە، کەتێکڕاى دێڕەکانى دەکاتە نزیکەى 5000 دێڕ، بەشێوەیەکى وا دێڕێژراوە هەموو کەس دەتوانێت گۆڕانکارى تێدابکات و خۆى ببێتە خاوەنى پرۆژەکە. پاشان بۆ مەبەست سکریپتەکانى JS و زمانى CSS کەتێێدا بەکارهاتووە، ئێمە هیچ فایلێکى جودامان بۆ درووست نەکردووە واتا نەمان کردووە بە External، تەنها بۆ ئەوەى تێکڕاى سۆرسەکە لەتاکە فایلێکدا جێگە بکەینەوە.



شیکردنەوەى پێکهاتەکانى پەڕاوگەکە و سەرجەم کردارەکان

ڕووکارى سەرەکى پەڕاوگەکە
[وینه‌: 55d1feeee41fc.jpg]
وێنەى ژمارە (1) ڕووکارى سەرەکی

لەم ڕووکارەدا بەسادەیی پێک دێت لە سێ بەش:
1. Menu Lists: لیستى مینیۆکان لەبەشی سەرەوەدایەو پێکدێت لە 7 لیست تێکڕاى فەرمانەکانى جێبەجێکردن لەخۆ دەگرێت.
2. Line Counts: هێڵی تێکڕایی، لەبەشی سەرەوە دەستەڕاستتدایە و کارى ژماردنى (هێڵەکان، پیتەکان، ووشەکان) دەگرێتەخۆ بەشێوەیەکى خۆکارانە، هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت ئەو هێڵە لابدات کەدواتر باسی لێوە دەکەین.
3. Text Area – Text Pad: دەقنووسی سەرەکیە بۆ تێکردنى نووسین بەکاردێت.



شیکردنەوەى فەرمانەکانى ناو لیستەکان


Extra Sub Menu
(زیادەکارى لیستۆچکە)
[وینه‌: 55d1fef7db13b.jpg]
وێنەى ژمارە (2) Extra Sub Menu

لیسى سەرەتاو هەمیشە دیارە، وە بەشێوەیەکى گشتى هەندێک فەرمانى پێویست و سەرەتایی لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەى کارەکان بەخێرایی تێپەڕێنێت، کە بریتین لە فەرمانەکانى:
1. Black and White (ڕەش و سپی): بۆ ڕەش و سپیکردنى تێکڕاى نووسین و فەرمانەکانى ناو بەرنامەکە بەکاردێت، بەدووبارە کرتە لەسەرکردنەوەى شێوازەکە دەگەڕێتەوە سەر دۆخى پێشترى:

[وینه‌: 55d1ff018c6e2.jpg]
وێنەى ژمارە (3) جێبەجێکردنى کردارى (Black and White)

2. Hide Menu Lists (شاردنەوەى لیستى مینیۆکان): بەکاردێت بۆ شاردنەوەى هەموو لیستەکانى دیکە جگە لە لیستى (Extra Sub Menu)، پاشان بەدووبارە کردتە لەسەر کردنى دەگەڕێتەوە سەر دۆخى جارانى.
3. Disable Textpad (ناچالاک کردنى ناوچەى نووسین): کاتێک کرتە لەم فەرمانە دەکەین، چی تر ناتوانین نووسین بکەینە ناو شوێنى نووسینەکە، وە ناچالاک دەبێت بۆ گۆڕانکارى و زیادکردنى نووسین، بەڵام بەدووبارە کرتە لەسەر کردنى چالاکى دەگەڕێتەوە.
4. Speech Now (ئێستا بدوێ): ئەم فەرمانە بۆ ووتنەوەى ئەو نووسراوانەیە کە لە دەقنووسەکە نووسراون بەدەنگ. بەدووبارە کرتە لەسەر کردنى دواندنەکە دەوەستێنێت.
5. Add Local IP (ئایپی ناوخۆیی دابنێ): بۆ دانانى ژمارەی Local Area Network IP Address بەکاردێت.
6. Add Public IP (ئایپی گشتى دابنێ): بۆ دانانى ژمارەى Public IP Address بەکاردێت.
7. Add OS Name (دانانى ناوى وەگەڕخەر): بۆ دانانى ناوى سیستەمى وەگەڕخەرەکەت بەکاردێت.
8. Add Browser info (دانانى زانیارى وێبگەڕ): هەندێک زانیارى لەسەر ئەو وێبگەڕەى بەکاری دەهێنیت دادەنێتە ناو دەقنووسەکە.

نموونەیەک لەسەر خاڵەکانى (5، 6، 7، 8)
[وینه‌: 55d1ff2a7c061.jpg]
وێنەى ژمارە (4) تاقیکردنەوە

9. Startup Functions (کردارەکانى دەستپێک): ئەم فەرمانە پەنجەرەیەک دەکاتەوە تێیدا بەکارهێنەر دەتوانێت کاتێک بەرنامەکە کرایەوە بەشێوەیەکى خۆکارانە هەندێک کار جێبەجێ بکات، لەخوارەوە پەنجەرەکەو کردارەکان شی دەکەینەوە:

[وینه‌: 55d1ff33f3d8f.jpg]
وێنەى ژمارە (5) Startup Functions


9-1: Hide Menu Lists (شاردنەوەى لیستى مینیۆکان): کاتێک نیشانەى ڕاست لەم بەشە دەدەین، کردارى شاردنەوەى لیستى مینیۆکان هەر لەسەرتاى کرانەوەى بەرنامەکەدا جێ بەجێ دەبێت، واتا بەکردنەوەى بەرنامەکە لیستەکانیش خۆکارانە دەشاردرێنەوە، بۆ گەڕاندنەوەى دۆخەکە لەناو بەرنامەکەدا سەیرى خاڵى (2) بکە لە لیستى Extra Sub Menu، هەروەها بۆ گەڕاندنەوەى هەمیشەیی نیشانە ڕاستەکە لەسەر Hide Menu List کەپێشتر لێتدابوو، لاببەرەوە.
9-2: Hide Line Counts (شاردنەوەى هێڵی تێکڕایی)، سەیرى (ڕووکارى سەرەکى بەرنامەکە) خاڵى (2) بکە.
9-3: Enable White Background Theme: شێوازى ڕەش و سپیکردن لەدەستپێکى بەرنامەکە چالاک دەکات.
9-4: Write in Textpad (بنووسە لە دەقنووسەکەدا): کاتێک نووسین لەم دەقنووسەدا دەنووسین، لەکاتى دەستپێکى بەرنامەکە هەموو کاتێک کە دەیکەیتەوە ئەو نووسینەى لێرەدا دەنووسرێت، دووبارە لە دەقنووسە سەرەکیەکەدا دەبێت. بۆ لابردنەوەى پێویستە ئەم دەقنووسە پاک بکرێتەوە.
9-5: Enable Tab Key: بەشێوەیەکى سەرەکى دەقنووسەکە ڕێگەنادات کردارى Tab کردن بکرێت، بۆیە تۆ دەتوانی ئەم کردارە چالاک بکەیت هەموو کات لەدەستپێکدا.
9-6: Default Direction (ئاڕاستەى بنەڕەت): ئاڕاستەکانى نووسین لە (Left to Right: چەپ بۆ ڕاست) و (Right to Left: ڕاست بۆ چە) دیاری دەکات.
10.. Task Scheduler (ئەرکى کۆبەند): بریتیە لە پەنجەرەیەک کەتێیدا بەپێی کات ئەرک دەدەیت بەسەر بەرنامەکەدا، بۆ نموونە چ شتێک بنووسێت لەکاتێکی دیاریکراودا.

[وینه‌: 55d1ff3c7e6dd.jpg]
وێنەى ژمارە (6) Task Scheduler

10-1: Local time: کاتى ناوخۆیی ئەو پارچەیەیی بەکارى دێنیت پێ دەڵێ.
10-2: Action time at: ئەو کارەی کە لەخوارەوە پێ دەسپێریت، لە چ کاتێکدا بێت؟، تۆ لێرەدا کاتێک دەستنیشان دەکەیت بۆ ئەوەى لەو کاتەدا کارەکانى کە پێتسپاردووە یاخود لەداهاتوو پێی دەستپێریت بکاتن. بە دوو کرتە لەسەر کردنى ئەم دەقنووسە کاتى ئێستا (ناوخۆیی) دەنووسێت. (OR: یاخود Scheduler second) لەم بەشەدا دەتوانى بەپێی (چرکە) کات دیاری بکەیت، بۆ نموونە لە (50) چرکەى داهاتوودا کارێک ئەنجام بدات کە لەخوارەوە کارەکە/کارەکان دیاریدەکرێت.
10-3: Scheduler text (نووسینى کۆبەند): لێرەدا کارى نووسین بۆ ناو دەقنووسی سەرەکى دەنووسرێت لەو کاتەى بۆى دیار کراوە.
10-4: Clear All Previous Text (پاککردنەوەى هەموو نووسینەکانى پێشتر): بەچالاککردن ئەم فەرمانە، لەدەقنووسی سەرەکیدا هەموو نووسینەکانى پێشتر پاک دەکاتەوە و نووسینە نوێیەکەی سەرەوە دادەنێتەوە.
10-5: Disable Main Text Area (ناچالاکردنى دەقنووسی سەرەکى): بەچالاککردنى ئەم بەشە دەقنووسە سەرکیەکە لەچالاکى دەوەستێت، واتا چیدی ناتوانین بابەتى تێدا بنووسین، تەنها ئەوە نەبێت کە لەسەرەوە نووسراوە.
10-6: Enable ‘Black and White’ style (چالاککردنى شێوازى ڕەش و سپی): بەچالاککردنى ئەم بەشە شێوازى ڕەش و سپی چالاک دەبێت. سەیرى Extra Sub Menu خاڵى (1) بکە.
10-7: دوگمەى (Start): ئەم دوگمەیە بۆ دەسپێککردنى چالاکى و کارەکانى کۆبەندەکەیە.
10-8: دوگمەى (Clear): بۆ پاککردنەوەى تێکڕاى کۆبەندە دیاریکراوەکەیە.


FILE
(فایل:دۆسیە)
[وینه‌: 55d1ff4561eaa.jpg]
وێنەى ژمارە (7) لیستى File

1. New (نوێ): بۆ داخستنەوەى پەڕاوگەى نووسراوى پێشووترە و نوێکردنەوەى پەڕاوگەیەکى نوێیە بۆ مەبەستى نووسین.
2. Open File (کردنەوەى دۆسیە): بۆ کردنەوەى پارچە نوسینە لەناو ئامێرەکەتدا.
3. Download (داگرتن): بۆ داگرتنى پەڕاوگەى نووسراوەى بەردەست.
4. Download As (داگرتن وەک): لێرەدا بۆ داگرتنى پەڕاوگەى نووسراوە وەک شێوازێک یاخود پاشگرێکى جودا، بۆ نموونە ئەگەر پەڕاوگەى نووسراو بریتی بوو لە زمانى html ئەوا دەتوانین وەک پاشگرى html یاخود هەر پاشگرێکى دیکە پەڕاوگەکە دابگرین:

[وینه‌: 55d1ff4ed8a73.jpg]
وێنەى ژمارە (8)  نموونەى Download As

5 . Download as (.html): ڕاستەوخۆ بەشێوازى فایلى ماڵپەڕسازى داگرتنى بۆ دەکات.
6 . Print (پرنت): کردارى پرێنت کردنى پەڕاوگەکەیە.
7 . Close Tab (داخستنى بەش): لێرەدا مادام وێبگەڕى کرۆم بەهۆى تابەوە ماڵپەڕەکان دەکاتەوە، کەواتە ئەگەر بمانەوێت ئەو تابەى کە پەڕاوگەکەى تێدایە دابخەین ئەم فەرمانە دەکەین بۆ داخستنى ئەو بەشە کراوەیە.


EDIT
(ئامادةكارى)
[وینه‌: 55d1ff5cb9eea.jpg]
وێنەى ژمارە (9) لیستى Edit

1 . Cut . Copy . Paste: بۆ بڕین و هەڵگرتن و دانانەوەى پارچەیەک نووسراوى هەڵبژێردراو لەناو پەڕاوگەکە بەکاردێت، وە تایبەتە بە (Clip Board)ى پەڕواگەکەو دوورە لە سیستەم. سەیرى (Local Storage)بکە.
2 . Delete Selected (سڕینەوەى دەستنیشانکراو): بۆ سڕینەوەى ئەو بەشە نوسوراوەیە کە هەڵمانبژاردووە.
3 . Find and Replace (گەڕان و گۆڕین): بەکرتە کردن لەم بەشە پەنجەرەیەک دەکریتەوە تێیدا دەتوانین ئەم کارانە لەڕووى گەڕان و گۆڕین بکەین:

[وینه‌: 55d1ff65199d7.jpg]
وێنەى ژمارە (10) Find and Replace

3-1: Find String (گەڕانى ڕێسراو): دەگەڕێت بەدواى ئەو پارچە نووسینەى لە دەقنووسەکەیدا بۆى دەنووسین.
3-2: Replace to (گۆڕین بە): ئەو پارچە نووسینەى لە 3-1کدا نووسیمان دەگۆڕێت بەم نوسینەى لەم دەقنووسەدا دەینووسین.
3-3: Goto Break (چونەسەر تەپۆلکە): ژمارەى ئەو هێڵە دەنووسین کەدەمانەوێت زمان cursor بچێتە سەرى.
3-4:  Select Characters From … To (دەستنیشانکردنى پیتەکان لە... بۆ): لێرەدا دەستنیشانى ئەو پتانە دەکات بەپێی شوێنى هەژمارکردنى لە (فڵان) بۆ (فڵان)، بۆ نموونە من دەمەوێت پیتى ژمارە (10 هەتا 50) دەستنیشان بکات.
3-4: دوگمەکانى کار: ئەم دووگمانە ئەو کار/کارانە دەکەن کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان. بەڵام دوگمەى © هەموو ئەوکارانەى لەسەرەوە نووسراوە پاک دەکاتەوە.

4 . Word Count (تێکراى ووشە): ژمارەى تێکڕاى ووشەکانى ناو پەڕاوگەکە ڕادەگەیەنێت.
5 . Word Wrap (پێچانەوەى ووشە): سەرجەم هێڵەکانى پەڕاوگەکە دەکاتە یەک هێڵى ستوونى. بەدووبارە کرتە کردن لەسەرى دەگەڕیتەوە سەر دۆخى پێشتر.
6 . Date/Time (کات و بەروار): بۆ دانانى کات و بەروارە لەسەر پەڕاوگەکە.
7 . Select All (دەستنیشانکردنى گشت): بۆ دەستنیشانکردنى هەموو نووسراوەکانى ناو پەڕاوگەکەیە.
8 . Prompt Selected (پەڕاندنى دەستنیشانکراو): نووسنى دەستنشانکراوى ناو پەڕاوگەکەت بۆ دەهێنێتە ناو سندووقێک لەپەنجەرەیکى جودا.
9 . Clear All (پاککردنەوەى گشت): بۆ پاککردنەوەى سەرجەم نووسراوەکانى ناو پەڕاوگەکە، ئەگەر هەبوو پرسیار دەکات بۆ پاککردنەوە.
10 . UPPERCASE: نووسینەکان دەکات بە کاپیتاڵ.
11 . lowercase: نووسنەکان دەکات بە سمۆڵ.
12 . Capitalize Me: نووسنەکان پیتى یەکەمی ووشەکان دەکاتە کاپیتاڵ و ئەوانى دیکە دەکاتە سمۆڵ.
13 . Example View (نموونە بین): کاتێک نموونەیەکى ماڵپەڕسازى دەنووسین لەناو پەڕواگەکەدا، بەکردتە کردن لەم فەرمانە نموونەکە پیشان دەداتەوە لە پەنجەرەکى تایبەتیدا.

[وینه‌: 55d2241e63541.jpg]
وێنەى ژمارە (11) نموونەیەک لەسەر Example View

14 . View Raw (ڕەگ بین): ئەم فەرمانە هەرچی نووسراو هەیە لەپەڕاوگەکەدا دادەنێتەوە بەبێ هیچ شێوازێکى ڕەنگ و نووسین و..هتد.
15 . Remove HTML Tags (سڕینەوەى تاگەکانى HTML): هەرچی تاگێکى HTML هەیە دەسڕێتەوە بە کرتەیەک لەسەر پەڕاوگەى نووسراو، بەڵام نووسینە ئاساییەکانى دیکەى ناو پەڕاوگەکە وەک خۆى دەهێڵێتەوە، بەمەش ئاسانکارى دەکات بۆ ئەوانەى دەیانەوێ تاگەکانى HTML لابەرن لەناو پەڕاوگەکەیەکى نووسراودا. بەدووبارە کرتە لەسەرکردنەوەى دەگەڕێتەوە سەر دۆخى ئاسایی.
16 . Enable Tab Key (چالاککردنى دوگمەى تاب): سەیرى (9-5) بکە.
17 . Add Symbol (دانانى هێما): پەنجەرى دانانى هێما دەکرێتەوە کەتێیدا هەندێک هێماى زۆر بەکارهاتوو لەخۆ دەگرێت بۆ ناو پەرأوگەکە دەتوانىن سوودى لێ ببینین.

[وینه‌: 55d2256a093d5.jpg]
وێنەى ژمارە (12) Add Symbol


ALIGN
(لاگیرى)
[وینه‌: 55d225d5c6e56.jpg]
وێنەى ژمارە (13) Align

1 . Right (ڕاست): لاگیرى نووسینەکان دەخاتە لاى ڕاست.
2 . Left (چەپ): لاگیرى نووسینەکان دەخاتە لاى چەپ (بەشێوەى خۆکار ئەم لاگیرە ئامادەکراوە).
3 . Center (ناوەڕاست): لاگیرى نووسینەکان دەخاتە ناوەڕاستى پەڕاوگەکە.
4 . Justify (دادی): لاگیرى نووسینەکان پڕبەپڕى پەڕاوگەکە دەکات بەشێوەى دادپەروەرانە بۆ هەر لایەک.


VIEW
(بینین)
[وینه‌: 55d2267542d67.jpg]
وێنەى ژمارە (14) View

1 . White Background (پشتى سپی): ڕەنگى پشتەوەى پەڕاوگەى نووسینەکە دەکات بەسپی. بەدووبارە کرتە کردن لەسەرى دەگەڕێتەوە سەر دۆخى پێشترى.
2 . Background Image (وێنەى پشتەوە): وێنەى پشتەوەى پەڕاوگەى نووسینەکە دەکات بە وێنۆچکەى (logo) یانەى هاک بۆ کورد. بەدووبارە کرتە کردن لەسەرى دەگەڕێتەوە دۆخى پێشترى.

[وینه‌: 55d227511ed78.jpg]
وێنەى ژمارە (15) تاقیکردنەوەى خاڵى (1 و 2)

3 . Chose Image URI (وێنەى دەرەکى هەڵبژێرە): لێرەدە دەتوانین وێنەى دەرەکى بەهۆى URLـى وێنەکە یاخود بەستەرى ڕاستەوخۆى وێنەکە، پشتەوەى پەڕاوگەکە بگۆڕین بەو وێنەیەى خۆمان مەبەستمانە، بۆ نموونە: http://example.com/image.jpg، كاتێک کرتە لەسەر ئەم فەرمانە دەکەین، ڕاستەوخۆ پەنجەرەى دەستنیشانکردنى وێنەکە بەدیار دەکەوێت، کەتێیدا دەتوانین بەستەرى وێنە دڵخوازەکە دیاری بکەین. بە دووبارە کرتە کردن لەسەرى دەگەڕێتەوە سەر دۆخى پێشترى.

[وینه‌: 55d227d1d2cca.jpg]
وێنەى ژمارە (16) پەنجەرەى Chose Image URI

4 . Style Configurator (بەستنگەى شێواز): بەکرتە کردن لەم فەرمانە، پەنجەرى تایبەت بەشێوازە سەرەکى و هەڵبژێردراوەکانى پەڕاوگەکە بەدیار دەکەوێت، کەتێیدا چەند شێوازێکى کۆمەڵایەتى و تەکنیکى بەکارهێنراوە بۆ زیاتر بەڕەونەقدان بەجوانکارى سەرجەمى پەڕاوگەکە، هەتا خوێنەر و نووسەر باشتر و ئاسانتر کارەکان ڕایی بکەن. لەخوارەوە بەووردى باس لەو شێوازانە دەکەین.

[وینه‌: 55d2282298f4e.jpg]
وێنەى ژمارە (17) Style Configurator

4-1: Style Name (ناوى شێواز): ناوى ئەو شێوازە دیارى دەکەیت کە خۆت بەلاتەوە جوان و شیاوە، ناوى شێوازەکانیش بریتین لە:
• (h4kurd (Default: ئەم شێوازە تایبەتە بەشێوازى سەرەکى یانەى هاک بۆ کورد و لەسەر شێوازى ئەو یانەیە ڕێکخراوە، هەروەها خۆکارانە ئەم شێوازە هەڵدەبژێردرێت.
• Spider Robot (ڕۆبۆتى جاڵجاڵۆکەیی): ئەم شێوازە نوسینەکان و پشتەوەى پەراوگە و لیستەکان دەکاتە شێوازى ڕۆبۆتى جاڵجاڵۆکەیی.
• White Tiger (پڵنگى سپی).
• Kali Linux (کاڵى لینۆکس).
•  Fantasy Natural (سروشتى کەشخە).
• Anonymous (ئەنۆنیمۆس - نەناسراو).
• Customize (ئامادەکارى): بەم کردارە دەتوانین هەرچی وێنەیەک لەناو کۆمپیوتەرەکەماندا بێت بیخەینە شوێن ئەو شێوازە هەڵبژێرداوەى دەمانەوێت گۆڕانکارى لەبەشێک/سەرجەمیدا بکەین. واتا لێرەدا بەئارەوومەندانەى بەکاربەر دەتوانێت شێوازى دڵخواز درووست بکات بۆ خۆى.
تێبینى/ ئەگەر بمانەوێت بۆ وێنەکان و نووسینەکان هیچ نرخێک نەبێت ئەوا دەنووسین (transparent). ئەگەر بمانەوێت نرخەکانى دیکە هیچ گۆڕانێک نەکەن ئەوا دەنووسین (none).
4-2:  بەشەکانى سەر بە Style Configurator بریتین لە:
4-2-1: Body Style (شێوازى جەستە): لێرەدا دەتوانین بەهۆى دەفنووسنى Background Image URLـەوە بەستەرى ئەو وێنەیە ببینین کە بۆ سەرجەمى پەڕاوگەکە داندراوە یاخود لە Customizeـدا بۆى دادەنێین، بەهۆى دوگمەى تەنیشت نووسینەکە.
4-2-2: Menu Style (شێوازى مینۆ): بریتیە لەشێوازەکانى مینۆ لیستەکان ئەویش پێکهاتووە لە (Background Image URL بۆ دانانى وێنەى پشتەوەى مینۆکان) و (Background Color بۆ دانانى ڕەنگى پشتەوەى مینۆکان) و (Text Color ڕەنگى نووسینەکانى مینۆکانە). بەهەمان شێوە ئەگەر دووگمەکانى هەر یەک لەتەنیشت ئەو نووسینانە بکەین کەئاماژەمان پێدا ڕاستەوخۆ پەنجەرەى کردارەکە دەکریتەوە بێگومان دەبیت بۆ چالاککردنى ئەو دوگمانەش ناوى شێوازەکە لەسەر Customize بێت، بۆ نموونە ئەگەر بمانەوێت لەبەشی Text Colorـدا ڕەنگى نووسینەکە بەدەست تۆمار نەکەین لەدەقنووسەکەدا، ئەوا دەتوانین بەهۆى ئەم دوگمەیەوە ڕەنگەکان لەپەنجەرەى ڕەنگەکاندا دیارى بکەین.
4-2-2: Textarea Style (شێوازى ناوچەى نووسین): لێرەدا بۆ ناو پەڕاوگەى نووسین دەتوانین بەهەمان شێوە شێواز دابنێین و ببینین لەجۆرەکانى (Background Image URL) و (Background Color ڕەنگى پشتەوەى ناوچەى نووسینەکە) و (Text Color ڕەنگى نووسینەکانى ناوچەى نووسنەکە یاخود پەڕاوگەى نووسین) و (Border Radius چەمانەوەى چوارچێوە، لێرەدا دەتوانین چواردەورى پەڕاوگەکە بچەمێنینەوە بەپێی پێکسڵ) و (Text Shadow سێبەرى نووسین، لێرەدا سێبەر بۆ نووسینەکان دادەنێت ئەوانەى لەناو پەڕاوگەى نووسین دەنووسرێن).
4-3: دووگمەى Apply (جێبەجێکردن): بۆ جێبەجێکردنى ئەو ناوى شێوازەى کە هەڵى دەبژێرین، یاخود ئەو شێوازەى لە Customizeـدا درووستى دەکەین.
4-4: دووگمەى Save as Default (پاشەکەوتکردن وەک خۆکاری): لێرەدا هەر شێوازێک کەبەلامانەوە شیاو و جوان بوو، دەتوانین بەبەردەوامى لەکاتى کرانەوەى پەڕاوگەکەدا خۆکارانە جێبەجێ بکریتن.

تاقیکردنەوەى چەند شێوازێکى سەرەکى و درووستکراو
[وینه‌: 55d22d208100a.jpg]
وێنەى ژمارە (18) تاقیکردنەوەى شێوازى (Kali Linux)

[وینه‌: 55d22d86bd70e.jpg]
وێنەى ژمارە (19) تاقیکردنەوەى شێوازى (Fantasy Natural)

[وینه‌: 55d22daaa3f6a.jpg]
وێنەى ژمارە (20) تاقیکردنەوەى ئامادەکارى (Customize)

5 . Single Screen (شاشەى سەڵت): شاشەکە بەسەڵتى تەنها پەڕاوگەکە لەخۆ دەگرێت بەبێ هیچ بەش (Tab)ێکى دیکەى بەرنامەى کرۆم، ئەمە لەکاتێکدا چالاکە کەپەڕاوگەکە هیچ نووسراوێکى لەخۆ نەگرتبێتن یاخود ئەگەر پەنجەرەکە بچووکتر نەبوو لە 1000 پێکسڵ.
6 . Full Screen (پڕاوپڕى شاشە): پەڕاوگەکە پڕاوپڕ بەشاشەکە دەکات، بەدووبارە کرتە کردن لەسەرى دەگەڕێتەوە سەر دۆخى ئاسایی.


FORMAT
(ڕێکخستن)
[وینه‌: 55d22e89aa092.jpg]
وێنەى ژمارە (21) Format

1 . Right to Left Text (نووسین ڕاست بۆ چەپ): ئاڕاستەى نووسین دەگۆڕێت لەڕاستەوە بۆچەپ و بەپێچەوانەشەوە.
2 . Left to Right Text (نووسین چەپ بۆ ڕاست): ئاڕاستەى نووسین دەگۆڕێت لەچەپەوە بۆ ڕاست و بەپێچەوانەشەوە.
3 . Bold: نووسینەکان قەڵەو دەکات، بەدووبارە کرتە کردن لەسەرى دەگەڕێتەوە سەر دۆخى پێشترى.
4 . Italic: نووسینەکان لار دەکاتەوە. بەدووبارە کرتە کردن لەسەرى دەگەڕێتەوە سەر دۆخى پێشترى.
5 . Underline: هێڵ دەهێنێت بەژێر نووسینەکاندا. بەدووبارە کرتە کردن لەسەرى دەگەڕێتەوە سەر دۆخى پێشترى.
6. Font Face (ڕووخسارى جۆرى نووسین): لێرەدا ئەگەر کرتە بکەین لەسەر ئەم فەرمانە، پەنجەرەیەک دەکریتەوە کەتێیدا دەتوانین بەئارەزوومەندانە ناوى ئەو جۆرە نووسینە بنووسین کە دەمانەوێت پەڕاوگەکە ببێتە ئەو جۆرە نووسینە، بەڵام بەشێوەیەکى خێرا ئێمە سێ جۆرى نووسینمان داناوە کە زۆر بەکاردێن، بەکرتە کردن لەسەر هەرجۆرێک پەڕاوگەکە ئەو جۆرە نووسینە وەردەگرێت و جێبەجێی دەکاتن.
7 . Font Size (قەبارەى جۆرى نووسین): لێرەدا قەبارە بەهۆى Point دیاری دەکرێت.
8 . Font Color (ڕەنگى جۆرى نووسین): دەتوانین ڕەنگ بدەین بە نووسینەکانى ناو پەڕاوگەکە، کاتێک کرتە لەسەر ئەم فەرمانە دەکرێت، پەنجەرەیەک دەکرێتەوە کەتێدا دەتوانین ڕەنگ بنووسین یاخود بەهۆى هێکسەوە ڕەنگ دیارى بکەین، بۆ نموونە ڕەنگى سەوز دەتوانین بەهەردوو جۆر بنووسین لەناو پەنجەرەکەدا (green یان #060) یاخود هەر سیستەمێکى ڕەنگى دیکە. هەروەها چەندین ڕەنگى ئامادەکراو داندراوە بە کرتە کردن لەسەرى نووسینى ناو پەراوگەکە ئەو ڕەنگە وەردەگرێت.

[وینه‌: 55d22f290c6bf.jpg]
وێنەى ژمارە (22) پەنجەرەى Font Color

9 . Background Color (ڕەنگى پشتەوە): لێرەدا ڕەنگى پشتەوە دیاری دەکریت، بەهەمان شێوەى خاڵى ژمارە (11) بەڵام ئەم فەرمانە بۆ ڕەنگى پشتەوەى پەڕاوگەکە دیاری دەکریت.
10 . Reset Settings (دانانەوەى گونجێنراوەکان): بە کرتەکردن لەسەر ئەم فەرمانە هەرچی پێشتر ئەنجامدرابوو ڕێک دەخاتەوە وەک شێوە خودکاریەکەى کە پێشتر لەسەرى بووە.

نموونەیەک لەسەر ڕێکخستن و شێواز
[وینه‌: 55d22f8e91f36.jpg]
وێنەى ژمارە (23) تاقیکردنەوەى Font Size – Font Color – Font Face


HELP
(یارمەتى)
[وینه‌: 55d232109c9ee.jpg]
وێنەى ژمارە (24) Help

1 . About (دەربارە): پەنجەرەى پوختەى زانیاریەکانى دەربارەى پەڕاوگەکە دەکرێتەوە.
2 . Contact Me (پەیوەندیم پێوەبگرە): دەتوانن بۆ هەر پرسیار و کێشە و پێشنیار و ڕەخنەیەک پەیوەندى بە ڕێکخەر و درووستکەرى پەڕاوگەکەوە بکەن. کە ڕاستەوخۆ هەژمارەکەى من دەکاتەوە لەنا یانەى هاک بۆ کورد.
3 . How to Use? (چۆن بەکاردەهێنرێت؟): پەڕاوگەکانى بەکارهێنانى پەڕاوگەکە  دەکاتەوە بەشێوەى pdf بۆ ئەوەى زانیارى زیاتر لەسەر پەڕاوگەکە بزانرێت.






ڕێزم قبوڵ بکەن SfD
دواین 10 بابه‌ته‌كان

­
به‌ڕێزه‌كان هاك ناكه‌ن، به‌ڵكو خۆیان فێری هاك ده‌كه‌ن


تکایە وەڵام بدەرەوە
بەم زووانە ماڵپەڕەكەم
وه‌ڵام
#2
هه‌ر بژیت ده‌سته‌کانت خۆش بێ به‌راستی زۆر ماندووبوونی پێوه دیاره
به‌هۆی دوور و درێژه‌که‌یه‌وه نه‌مخوێنده‌وه به‌ڵام به پی دی ئێف ده‌مگرت ئیشالله دواتر به ته‌فسیلی ئه‌یخوێنمه‌وه
ئه‌وه ٥ پله‌شم عه‌یب نه‌بێ بۆ دای له بابه‌ته‌که Smile
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#3
هەر بژیت مامۆستا وەڵا ئافەرین ئەوە بابەتە بژیت
سەرکەوتوبیت کاری جوان تر بەراستی ماندوو بویت پێوە دەست خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

واژوم پێویست نیە !

تەنها هاک بۆ کورد پێویستە !
وه‌ڵام
#4
من هیچ ناڵێم به‌راستی ده‌ست خۆش
شازه‌ بابه‌تێكی زۆر نایابه‌ و ده‌سته‌كانت
خۆش ماندوو نه‌بیت.....
دواین 10 بابه‌ته‌كان

don't tell me what i can't do
وه‌ڵام
#5
دەستەکانت خۆش بێت نادوو نەبی یاخوا سەرکەوتووبی برا گیان Heart
دواین 10 بابه‌ته‌كان



Dr.attacker


وه‌ڵام
#6
IP ت بشارەوە برام!خەتەرە!
بەتایبەت تۆ IP ناوەکی و دەرەکیت داناوە!

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#7
دەســــــــت خـــــــــــۆش ســـــــەرکەوتــــــوبی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

The world has changed far more in the past 100 years than in any other century in history. The reason is not political or economic but technological — technologies that flowed directly from advances in basic science.
stephen hawking
وه‌ڵام
#8
ده‌ستت خۆشبیت خوا پاداشتت بداته‌وه‌ . Smile سه‌ركه‌وتوبی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

لەوەتەی كاك هەنگاو دیار نەماوە هەموو ئەندامە چالاكەكان ڕۆیشتن 
وە یانە پڕ بوو لە بابەتی بێسوود 
و زانیاریەكان زۆر كەم بوونەتەوە لە ناو یانە چوونكە ئەندامە چالاكەكانی پێشان نەماوون 


23-70-2017
كاتژمێر 4 عەسر
وه‌ڵام
#9
ئه‌و ده‌سانه‌ت خۆش بێت به‌ڕاستی ماندووبونی پێوه‌ دیاره‌ ... به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن ..
دواین 10 بابه‌ته‌كان

كاتێ گرنگی نامێنێــــت
ڕۆیشتن ئه‌ركــــــــــــــه‌ !
وه‌ڵام
#10
سلاو لەکاک ئاسۆی گوڵ من دەست خۆشیەکەی زۆر زۆر گەورەو گەرمت لێدەکەم برام بەراستی کاریکی زۆر جوان پڕبایەخ پێدان دەزانم زۆری پیوەماندوبویت ،بەراستی شتیکی ناوازەت کردوە بۆئێـە بەراستی دەی سەلمینت کە دلسۆزیت بۆ ئیمە و کاریکی وا جوان دەکەیت هیوادارم هەر قالبت ساغبیت و سەرەکەوتوبیت بەئاواتەکانت بگەیت بەراستی من پیم کاریکی گەلەک مەزنە تادەست خۆشیت لێبکەین هێشتاکەم بەراستی من کەسی وەکو ئێوەم زۆر خۆشدەویت چونکە بەدلسۆزی و بێ بەرامبەر شت بۆئیمەدەکەیت خوای گەورە جەزای بەخیرت بداتەوە دووبارەو سەد بارە دەستت خۆشبیت بۆکارەجوانەکانت بەراستی شتی جوانت زۆر زۆر لێوەدەباریت ...هتد

بەڵام کاک ئاسۆگیان وابزانم کێشەک هەیە لای من

کاتیک شتیک دەنوسم پاشان دەدەبەزینم بەپاشگری html فایلەکە تێك دەچیت بەلام بەشیوەی تیکست تێك ناچیت
http://s2.postimg.org/wx4cqf2a1/8_18_2015_12_58_24_PM.png

دەبێت کێشەکە چی بێت بەهیوای وەلام لەتۆی گوڵ

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  داڕێژراوی خۆم :- > (H4KurD-Program) < (Professional File Binder V.1) Night_Wolf 29 12،243 10-22-2016, 10:13 AM
دواین په‌یام: ALAN-jkl
  H4kurd Browser بڕاوسەری هاک بۆ کورد بۆم دروست کردون REZHWAN AMER 25 8،182 04-17-2016, 01:10 AM
دواین په‌یام: osman9
  بـەرنامەی گـەڕانی خێرا H4KurD-Searcher v1.0 دروست کراوەی خۆم 2015 Ahmad Wolf 19 5،043 03-12-2016, 08:05 AM
دواین په‌یام: Bwer Wolf
  بەرنامەی Dos Attacker تایبەت بە h4kurd team Abdwla_Hawlery 10 2،833 03-03-2016, 10:41 AM
دواین په‌یام: adeb96
  بەرنامەی H4KurD-TeaM Age بـۆ دەرهـێنانی تـەمەن و زانینی تەمەن Ahmad Wolf 18 5،724 12-19-2015, 02:41 PM
دواین په‌یام: Ñālî
  داڕێژراوی خۆم : به رنامه ى H4kurd Drok و 2000 درؤكى نوى AhmedKirkuky 18 5،521 11-11-2015, 04:05 PM
دواین په‌یام: AhmedKirkuky
  داڕێژراوی خۆم: H4KurD DownLoadeR بۆ دۆونلۆد کردنی فایل xRawax 32 5،471 08-18-2015, 10:04 AM
دواین په‌یام: yousif bedll
  H4KurD Keylogger HawlerY Hax0r 11 4،883 01-12-2015, 04:17 PM
دواین په‌یام: Wlyan
  H4KurD Port Scanner بۆ پشکنینی پۆڕتەکان Paewand - Rwandze 18 6،391 11-06-2014, 02:37 AM
دواین په‌یام: Paewand - Rwandze
  H4KurD Icon Changer By Ahmed X Blade Ahmed X Blade 12 3،307 10-06-2014, 02:49 AM
دواین په‌یام: ZhIR-Black

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان