ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
به‌قوه‌ترین ڕیپۆرت بۆ ئینسته‌كرام
نووسه‌ری بابه‌ت:Mhamad Net دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:110 كات:ئه‌مرۆ
يارمه تى instagram
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:108 كات:ئه‌مرۆ
دروست كردنی داتابه‌یس بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیا - خۆت دروستی بكه‌ به
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulrahman Kalari دواترین وه‌لام:HAMA_QALADZEY ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:190 كات:09-21-2019
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایلت دوێت...فه‌رموو
نووسه‌ری بابه‌ت:AnGrY MaN دواترین وه‌لام:Razwan.marzani1 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:808 جاری بینراو:233468 كات:09-19-2019
تکایە چۆن وابکام لۆکەیشنی موبایلەکەم ببێت بە - ئێران
نووسه‌ری بابه‌ت:DARYAN 3D دواترین وه‌لام:ZhiyarZhika ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:130 كات:09-19-2019
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:bryar khalid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:86 جاری بینراو:2196 كات:09-18-2019
فب يةكم بو هاك بكةن 100 دولار هةدية
نووسه‌ری بابه‌ت:Kaivon1997 دواترین وه‌لام:Akam King ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1077 كات:09-17-2019
کێ Bitcion دەفرۆشیت
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:majnun ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:934 كات:09-17-2019
pubg mobile banned
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:majnun ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:485 كات:09-17-2019
paypal
نووسه‌ری بابه‌ت:Mhamad R2 دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:190 كات:09-16-2019
هاك كردنی سناپ چات به‌ (bruteforce ) كردن bruteforce Snapchat 2018
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:5 جاری بینراو:589 كات:09-16-2019
پەرەى تەزويرم ئەوێ !
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:KanHan Haji ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:18 كات:09-15-2019
هاكی چ یاریه‌كت ده‌وی داوا بكه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:ahmad-boy دواترین وه‌لام:Aland.IT ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:289 جاری بینراو:118224 كات:09-12-2019
ڕاکەن!! اسانترین ریگا بۆ هاکیی پەبجی موبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:kovan a deranay دواترین وه‌لام:kovan a deranay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:241 كات:09-12-2019
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:1800 كات:09-11-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
زینه‌دین زیدان
#1
یاریزانی‌ به‌نابانگ (زینه‌دین زیدان) له‌ ژن وپیاوێكی‌ به‌ڕه‌گه‌ز جه‌زائیری‌ له‌شاری‌ مارسیلیا له‌دایك بووه‌ و منداڵێكی‌ له‌سه‌رخۆ و خۆشه‌ویستی‌
ناوخێزانه‌كه‌ی وهاوڕ ێكانی‌ بووه‌, به‌ڵام تواناوه‌رزشیه‌كانی‌ ئه‌م یاریزانه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 14ساڵیدا ده‌ركه‌وت , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ته‌مه‌نی‌ منداڵ بوو ,
به‌ڵام زۆر به‌توان ولێهات بوو , ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زیاتر بناسرێ‌ و ناوبانگ ده‌ربكات له‌ناوخه‌ڵكدا ,
ئه‌م به‌توانایی‌ و لێهاتوویه‌ی‌ (زیدان) بوو كه‌یانه‌ی‌ (كان) ی‌ هاندا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆندی‌ له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێ‌ ,هه‌روه‌ها زیدان له‌یانه‌ی‌ كان توانی‌ زیاتر
په‌ره‌ به‌تواناكانی‌ خۆی بدات و هه‌وڵی‌ ته‌وایی‌ دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك یاریزانێكی‌ به‌توانا بناسرێت له‌و ته‌مه‌نه‌كه‌ مه‌دا ,خۆشبه‌ختانه‌ به‌خت یاوه‌ری‌
بوو توانی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ یانه‌كه‌یدا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ دره‌وشاوه‌ ده‌ربكه‌وێت ,ته‌نانه‌ت له‌كاتی‌ دابه‌زینی‌ ئاست وتواناكانی‌ یانه‌ی‌ كانیش
له‌ساڵی‌ 1991بۆ1992دا هیواكانی‌ له‌ده‌ست نه‌داو كه‌ل وپه‌له‌كانی‌ كۆكرده‌وه‌ و چوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌( بۆردۆ) ئه‌نجام دا
,به‌ڵام له‌یانه‌ی‌ بۆردۆ زۆربه‌تواناو لێهاتوانه‌ ده‌ركه‌وت , به‌ جۆرێك به‌ئاماده‌بوونی‌ (زیدان)له‌ڕیزی‌ یانه‌كه‌ی دا هه‌میشه‌ یانه‌ی‌ بۆردۆ پاڵێوراو بوو
بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ خولی‌ فه‌ره‌نسی‌ ,له‌ هه‌مان كاتدا بوونی‌ ناوی‌ (زیدان) له‌ناوپێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتنێكی‌ تربوو بۆ زیدان ,
به‌تایبه‌تی‌ كه‌ له‌مانگی‌ 8 ساڵی‌ 1994دا زیدان یه‌كه‌م یاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆهه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌رنسا ئه‌نجام دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ چیك .
له‌و یاریه‌دا دوای‌ به‌شداری‌ كردنی‌ (زیدان) له‌تایمی‌ دووه‌م دا توانی‌ دووگۆڵ تۆماربكات و یاریه‌كه‌ش به‌ دووگۆڵ بۆهه‌ردوولا كۆتایی
هات و یاریزانی‌ به‌ناوبانگ (زیدان ) به‌باشترین یاریزانی‌ لاو ده‌ست نیشان كرا له‌و ساڵه‌دا و له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌هاوشێوه‌ی‌(میشێل پلاتینی‌) ناویان ده‌برا.هه‌روه‌ها دوای‌ چه‌ندین سه‌كه‌وتن وپێشكه‌ش كردنی‌ ئاستی‌ به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ وهه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ (زیدان) بووه‌ جێ‌ ی‌ سه‌رنجی‌ سه‌رجه‌م یانه‌كانی‌ ئه‌وروپا.
ئه‌مه‌ش وای‌ له‌یانه‌ی‌ (یۆڤانتۆسی‌) ئیتالی‌ كردكه‌ له‌ساڵی‌ 1996دا بۆندێك به‌بڕی‌ (3)ملیۆن جونیه‌ی‌ ئیسته‌رلینی‌ له‌گه‌ڵ دا ئیمزابكات .
به‌ڵام زیدان پێویستی‌ به‌ساڵێك هه‌بوو تابتوانێت جێگه‌ی‌ خۆبكاته‌وه‌ له‌ناوپێكهاته‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌دا ,له‌ هه‌مان كاتدا له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌دا توانی
‌ ببێته‌ئه‌ندامێكی‌ گرنگی‌ ئه‌و یانه‌یه‌,هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌یان له‌ پاڵه‌وانی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ باشوور (ڕیڤه‌ر پله‌یت ) وبه‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌
جامی‌ یانه‌كان و به‌ده‌ست هێنانی‌ دوونازناوی‌ خولی‌ ئیتالی‌ وسه‌كه‌وتنیان له‌جامی‌ سوپه‌ری‌ ئه‌وروپا دا زیاتربووه‌ هۆكاری‌ بڕوا به‌خۆ بوون
و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ كه‌سێتی‌ ئه‌ویاریزانه‌ ناوداره‌. له‌ هه‌مان كاتدا (زیدان) به‌ هۆی‌ به‌توانای‌ ولێهات ویه‌وه‌ زیاتر ناسراو بووه‌ جێ ی‌ سه‌رنج ڕاكێشانی‌
ڕاهێنه‌ر وهانده‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا, له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا بۆجاری‌ یه‌كه‌م له‌و ساڵه‌دا توانی‌ سه‌ركه‌وێت بۆ یاری
كۆتایی‌ مۆندیالی‌ وله‌ویاریه‌شدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل یاری‌ كرد,هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ هه‌وڵی‌ ده‌دا ببێته‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌
كه‌توانی‌ بێتی‌ (5)جار ببێته‌پاڵه‌وانی‌ مۆندیال.جێ‌ ی‌ باسه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نساپاڵێوراو نه‌بوو بۆبه‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوه‌كه‌ , به‌ڵام له‌ سالێ 1998دا
كه‌ هه‌رگیز له‌ بیری‌ یاریزانی‌ به‌ناوبانگ (زه‌ینه‌دین زیدان) ناچێته‌وه‌ (زیدان) له‌ نه‌وبوونه‌وه‌ گۆرا بۆ پاڵه‌وان له‌به‌رده‌م هانده‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ,
پاش ئه‌وه‌ی‌ توانی‌ 2گۆڵ تۆماربكات , به‌و شێوه‌یه‌ش فه‌ره‌نسا توانی‌ به‌ 3گۆڵی‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ كۆتایی‌ پێ‌ بێ‌ نێ‌ .
ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌وساڵه‌دا به‌باشترین یاریزانی‌ جیهان وئه‌وروپا ده‌ست نیشان بكرێ‌,له‌ هه‌مان كاتدا به‌باشترین یاریزانی‌
هێڵی‌ ناوه‌ڕاست له‌ جیهاندا ده‌ست نیشان كرا , هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی‌ تۆپی‌ ئاڵتونی‌ وه‌رگرت كه‌ساڵانه‌ له‌لایه‌ن فرانس فوتبۆڵه‌وه‌ ده‌درێت
به‌باشترین یاریزان له‌ جیهاندا .به‌م جۆره‌ (زیدان) بوو به‌ یاریزانێكی‌ خۆشه‌ ویست و ناوداری‌ ناوخه‌ڵكوهانده‌رانی‌ .
له‌ هه‌مان كاتدا زیدان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ خه‌ڵكی‌ زۆر ڕێزی‌ لێ‌ ده‌گرن و به‌یاریزانێكی‌ به‌ناوبانگ ناوی‌ ده‌به‌ن ,هه‌روه‌ها له‌وته‌كه‌ی‌ دا
ڕای‌ گه‌یاندزۆركات هه‌ست به‌خۆشیه‌كی‌ زۆرده‌كه‌م , به‌ڵام خۆشترین كات لام ئه‌وه‌یه‌ كه‌منداڵێك دێت بۆلام و ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت له‌ داهاتوودا
وه‌ك تۆببمه‌ یاریزانێكی‌ ناودار ,له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ناوبانگێكی‌ زۆر ی‌ ده‌ركرد ,له‌ هه‌مان كاتدا( زیدان) ڕابردوو خۆی‌ له‌بیرنه‌كردبوو ,
كاتێك له‌ گه‌ڕه‌كی‌ (لاكاستیا) شاری‌ (مارسیلیا) ده‌ستی‌ به‌یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ كردو له‌ وێوه‌ ناوبانگی‌ ده‌ركرد,هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ زۆربه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی
خه‌ڵكی‌ ئه‌فریقایی‌ باشوور بوون, به‌ڵام زیدان هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندی‌ یه‌كی‌ پته‌وی‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌ كۆنه‌كانی‌ هه‌بووه‌ ,جێ‌ ی‌ بیرهێناوه‌یه‌دوای‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ مۆندیالی‌1998له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نساوه‌ , زینه‌دین زیدان به‌ به‌ناوبانگترین یاریزانی‌ تۆپی‌ پێ‌ بوو له‌جیهاندا, به‌ڵام له‌ساڵی‌ داهاتوودا تووشی‌ پێكان هات له‌ئه‌ژنۆیدا ,
به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆئه‌نجام درا, ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی‌ دابه‌زینی‌ ئاست وتواناكانی‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ بۆماوه‌یه‌كی‌ زۆرله‌یاریگاكان ,
به‌ڵام دوای‌ چه‌ندمانگێك له‌پێكان زیدان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆیاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ , هه‌روه‌ها زۆر به‌خێرایی‌ توانی‌ بگه‌رێته‌وه‌
ئاستی‌ جارانی‌ و له‌كاته‌دایانه‌ی‌ (یۆڤانتۆس) نزیك بوو بۆوه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ خولی‌ ئیتالی‌
, به‌ڵام یانه‌ی‌ لازیۆ له‌ هه‌فته‌ی‌ كۆتایدا نازناوه‌كه‌ی
لێ وه‌رگرته‌وه‌ وخۆی‌ بووه‌ خاوه‌نی‌ نازناوه‌كه‌.له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هانده‌ران باسیان له‌نه‌مانی‌ ئاست به‌رزی‌ زیدان ده‌كرد, به‌ڵام وه‌ك پاڵه‌وانێك توانی
له‌ خوله‌كه‌دا وه‌ڵام یان بداته‌وه‌ ,به‌هۆی‌ لێهاتوو یه‌وه‌ به‌یه‌كێك له‌باشترین یاریزانانی‌ ئه‌وجامه‌ هه‌ڵبژێرێ‌.هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی‌ 3 ساڵدا توانی‌
2جارببێته‌ باشترین یاریزانی‌ جیهان و جارێكی‌ تربووه‌ خاوه‌نی‌ خه‌ڵات له‌ساڵی‌ 2003دا,جێ‌ باسه‌ زیدان توانی‌ 3جارببێته‌ باشترین یاریزان
له‌جیهاندا ,دوای‌ ئه‌ستێره‌ی‌ به‌رازیلی‌ ڕۆناڵدۆ .جێ‌ ئاماژه‌پێدانه‌ زیدان له‌سه‌رئاستی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ هه‌موونازناوه‌كانی‌ به‌ده‌ست هێنا ,به‌ڵام له‌سه‌ر
ئاستی‌ یانه‌كان توانی‌ 2جارله‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ (یۆڤانتۆس) پله‌ی‌ دووه‌می‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ به‌ده‌ست بهێنێ‌ و جارێكیش به‌باشترین یاریزانی‌
خولی‌ ئیتالی‌ ده‌ست نیشان كرا.هه‌روه‌ها به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ زۆر ولێهاتووی‌ وای‌ له‌یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ كرد,كه‌ بۆندێكی‌ گران به‌ها
پێشكه‌ش به‌یانه‌ی‌ (یۆڤانتۆس) بكات .له‌ هه‌مان كاتدا له‌ مانگی‌ 9ی‌ ساڵی‌ 2001دا ئه‌و ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسیه‌ بووه‌ گرانترین یاریزان له‌جیهاندا
,دوای‌ گواستنه‌وه‌ بۆیانه‌ی‌ شاهانه‌ی‌ ئیسپانی‌ به‌بڕی‌ 48ملیۆن جونیه‌ی‌ ئیسته‌رلینی‌ . گواستنه‌وه‌ی‌ (زیدان) بۆیانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌
(زه‌ره‌رێكی‌) گه‌وره‌ بوو . بۆ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌(فلۆرتینۆ پێرس) كه‌له‌و كاته‌دا ده‌ی ویست تیپی‌ خه‌ونه‌كاندروست بكات.هه‌رچه‌نده‌ له‌وكاته‌دا
په‌ستانێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ربوو به‌تایبه‌تی‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌كانه‌وه‌ , به‌ڵام ئه‌م یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌زۆر زوو خۆی‌ سه‌پاند له‌خولی‌ ئیسپانیدا.
به‌ڵام له‌وه‌رزی‌ یه‌كه‌م داپێكان ئه‌م یاریزانه‌ی‌ بێ‌ به‌ش كرد ,له‌پێشكه‌ش كردنی‌ باشترین ئاست له‌و وه‌رزه‌دا .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاریزانی‌ به‌ناوبانگ (زینه‌دین زیدان) جارێكی‌ تر دووپاتی‌ كرده‌وه‌كه‌ له‌یاریه‌به‌هێزه‌كاندا ده‌توانێت ئاستی‌ به‌رزپێشكه‌ش بكات,
به‌م جۆره‌ زیدان باشترین یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بوو له‌وكاته‌دا
وبه‌تایبه‌ت له‌یاری‌ كۆتایدا گۆڵێكی‌ تۆماركرد, كه‌بووه‌ جوانترین گۆڵی‌ خوله‌كه‌ وئه‌و گۆڵه‌ش بووه‌ هۆكاری‌ بردنه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ویاریه‌دا.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ته‌نها له‌یه‌ك چركه‌دا زیدان توانی‌ بیسه‌لمێنێ‌ كه‌بڕه‌پاره‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ شایه‌نیه‌تی‌ , ئه‌ویش به‌تۆماركردنی‌ ئه‌وگۆڵه‌كه‌بووه‌ هۆی‌
به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ ئه‌وپاڵه‌وانێتیه‌ بۆجاری‌ 9یه‌م له‌مێژووی‌ یانه‌كه‌دا.له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و گۆڵه‌ یارمه‌تی‌ ده‌ر بوو,كه‌زیدان بتوانێت نازناوێكی‌
ترله‌مێژووی‌ ژیانیداتۆماربكات, هه‌روه‌ها له‌خوله‌كه‌دا به‌باشترین یاریزانی‌ خوله‌ كه‌ ده‌ست نیشان كرا
.به‌ڵام زیدان كاتێك له‌ لوتكه‌دا بوو له‌ناویاریگاكاندا
باشترین ئاستی‌ پێشكه‌ش ده‌كرد, هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ ده‌دا كه‌كاری‌ خێرخوازی‌ ئه‌نجام بدات, له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕای‌ گه‌یاند/ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كێشه‌وگیروگرفت
هه‌یه‌ له‌ جیهاندا , به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرنه‌بوونی‌ وهه‌ژاری‌ له‌زۆربه‌ی‌ دانیشتوانی‌ جیهاندابڵابۆته‌وه‌ , له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان كارێك ئه‌نجام
بده‌ین بۆ نه‌هێشت یان كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ جیهاندا .هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ یاریه‌كانی‌ مۆندیالی‌ 2006ی‌ ئه‌ڵمانیا دا (زیدان) زۆر
رێگاری‌ تری‌ بڕی‌ , له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ پێویست بوو بیرله‌ داهاتووی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌.به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری‌ زیدان بوو به‌هۆی‌ توانا وئاست به‌رزی‌ له‌ یاری
تۆپی‌ پێ‌ دا, ژیانی‌ زه‌ینه‌دین زیدان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبوو بۆوه‌ ,كه‌خۆی‌ به‌ئاسانی‌ بتوانێت له‌ ته‌مه‌نی‌ 32 ساڵیدا بڕیاری‌ له‌ داهاتووی‌ خۆی‌ بدات
.ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك دا بوو كه‌ توانی‌ نازناوی‌ خولێكی‌ تری‌ ئیسپانی‌ وپله‌ی‌ دووه‌می‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنێت , به‌ڵام له‌وكاته‌دا
یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ خراپترین ساته‌كانی‌ دا ده‌ژیا, به‌ڵام زیدان به‌نیاز بوو واز له‌یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ بهێنێت به‌یه‌كجاری‌ ,
له‌گه‌ڵ ئه‌و گیر گرفتانه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا تووشی‌ هات, له‌پاڵاوتنه‌كانی‌ مۆندیالی‌ ئه‌ڵمانیا ,به‌ڵام زیدان بڕیاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌
دا بۆ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ وه‌ توانی‌ یارمه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بدات بۆسه‌ركه‌وتنی‌ یاریه‌كانی‌ مۆندیال , هه‌روه‌ها چانسێكی‌ تری‌ دا به‌
خۆی‌ بۆبه‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ مۆندیال پێش ئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌كجاری‌ واز له‌یاریكردن بهێنێت
.به‌ڵام پێش ڕۆیشتنی‌ بۆبه‌شداریكردنی‌ له
یاریه‌كانی‌ مۆندیالدا زیدان بڕیاری‌ دا به‌وازهێنانی‌ له‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ له‌ سه‌رئاستی‌ یانه‌كه‌ی‌ وهه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌, دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌
یاریه‌كانی‌ مۆندیالی‌ ,له‌ هه‌مان كاتدا دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆتایاری‌ له‌ یاریگای‌ (بێرنابیۆ) زیدان گۆڵی‌ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی‌ بۆیانه‌كه‌ی‌ تۆماركرد,
به‌رامبه‌ریانه‌ی‌ ڤیاریاڵ له‌ كۆتایشدا ماڵئاوای
ی‌ له‌هانده‌ران وخۆشه‌ویستانی‌ یانه‌كه‌ی و تۆپی‌ پێ‌ كرد.

[وینه‌: zinedine-zidane.jpg]
[وینه‌: a12ba2fcc1321909i3.jpg]
[وینه‌: Zinedine_Zidane.JPG]
[وینه‌: zidane.jpg]
[وینه‌: zidane4_wideweb__470x340,0.jpg]
دواین 10 بابه‌ته‌كان

HeartKURDSTANHeart
وه‌ڵام
#2
دەست خۆش برا
زەینەدین زێدان یاریزانی دوبارە نەبووە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Software & Informatics Engineering Student
SMM, DM , DEVELOPER
وه‌ڵام
#3
ده ست خوش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

..........
ببوره‌ن منیش ماوه‌یه‌كی باش داده‌بڕێم به‌هۆی خوێندنه‌وه‌
........
وه‌ڵام
#4
زور سوباس بو ئيوة هاوريان

وه‌ڵام
#5
دەست خۆش گەر کۆپیت نە کردووە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

جگە لە هاك بۆ کورد لەهیچ یانەیك و فەیسبوك،کەناڵ تر بەرپرس نیم
تەنها بەرپرسم لەم کەناڵە
وه‌ڵام
#6
زور سوباس وةلا لة ويكيبيديا وةرم كرتوة !

وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان