ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
پارەی پەیپاڵمان لا کش بکەو ٢ ئەوەنە وەربگرنەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:Ebay Kurd دواترین وه‌لام:S O V R A ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:1009 كات:06-17-2019
کتێب : هاک کردنی یاهوو له‌سه‌ره‌وه ‌تا کۆتا
نووسه‌ری بابه‌ت:Harde2008 دواترین وه‌لام:._danyar_. ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:263 جاری بینراو:34281 كات:06-17-2019
وێنەكانت بە جوانترین شێواز بڕازێنەوە بە بێ بەرنامە
نووسه‌ری بابه‌ت:DyarKalari دواترین وه‌لام:dana_yak ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:8 جاری بینراو:1637 كات:06-17-2019
نێچیرەکە زوو فریووی دەخوارد
نووسه‌ری بابه‌ت:awaraqadir دواترین وه‌لام:hack b52 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:41 كات:06-16-2019
snapchat
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:hack b52 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:120 كات:06-16-2019
سلاو
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:S O V R A ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:164 كات:06-14-2019
بۆیەکەمجار دۆزینەوەی ئەو کەسانەی نامەمان بۆ ئەنێرن لە سەراحە %١٠٠
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:S O V R A ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:1778 كات:06-14-2019
بەم بەرنامەیە بینەری هەموو کەنالە کوردیەکان ببە..
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:[email protected] ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:633 كات:06-13-2019
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:Hewr Hunar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:690 جاری بینراو:251233 كات:06-11-2019
یاریمەتیییییی
نووسه‌ری بابه‌ت:hack b52 دواترین وه‌لام:Architect ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:334 كات:06-11-2019
شاره‌زاکان:هاککردنی Administrator له‌لایه‌ن Guest
نووسه‌ری بابه‌ت:ZhiYar-sleManY دواترین وه‌لام:salahcc ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:22 جاری بینراو:5181 كات:06-10-2019
چۆنیەتی بەدەستهێنانی ژمارە تەلەفۆنێکی ئەمەریکی!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Rega16 دواترین وه‌لام:salahcc ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:2408 كات:06-10-2019
کێ شارەزایەلەدروستکردنی کەنالی تەلەفزیونی لە انترنێت
نووسه‌ری بابه‌ت:hawlerpc دواترین وه‌لام:hawkara30 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:806 كات:06-10-2019
پرسیار دربارەی هاکی نمرەی پۆلی 12
نووسه‌ری بابه‌ت:Kingblitz9 دواترین وه‌لام:BlackDragon ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:261 كات:06-10-2019
كۆكراوه‌ ::هاككردنی سایت به‌ هه‌موو جۆر و لقه‌كانیه‌وه‌ ببه‌ه
نووسه‌ری بابه‌ت:*[email protected]* دواترین وه‌لام:salahcc ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:89 جاری بینراو:10599 كات:06-09-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 7 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
لۆگۆی فه‌رمی هاك بۆ كورد
#1
بەناوى خوداى بەخشندەو میهرەبان


لێرەدا دەمەوێت تیشک بخەمە سەر سەرجەم بەشەکانى لۆگۆ نوێیەکەى یانە خۆشەویستەکەمان (هاک بۆ کورد)، بنەماو ڕەگ و ڕیشەى بیرۆکەکانى لۆگۆکە شی دەکەینەوە، بەو هیوایەى لانى کەم لەسەرجەم بەشە جیاوازەکانى لۆگۆکە تێ بگەین.

بەشێوەیەکى گشتى لۆگۆکە لەڕووى داڕشتنیەوە دابەش دەکرێت بەسەر دوو بیرۆکەى جیاواز



1.      بیرۆکەی داڕشتنى لەسەر بنەما (مێژوویی، ئاکارى، هزرى، ئاینى، کۆمەڵایەتى، ئینتیماى نەتەوەیی).

2.      بیرۆکەى داڕشتنى لەسەر بنەماکانى تەکنەلۆجیا بەگشتى و بەتایبەتى لەڕووى (هاک و پارێزگاریکردن).


دواجار ئەو دوو بیرۆکەیەمان پێکهێنا تا لەڕیگەیەوە درووشمى (هاک بۆ کورد) وەک خۆى بگەیەنین لەڕێگەى وێنۆچکەیەکى مانادار.


بێشک برەودان بەدوو لایەنى جودا لەنێو یەک کارى تەکنیکى کارێکى هێندە ئاسان نیە، چونکە دەبێت رەچاوى زۆر بنەماى ئاکارى نێونەتەوەیی بکەیت لەپاڵیدا دەبێت خۆمان لەبوارە تەکنیکیەکەش وەلاوە نەبنێت، بۆیە لەم لۆگۆیەدا هەرچەندە کارێکى هێندە جوان و پڕ لەسەلیقە نیە، بەڵام ئێمە زیاتر و زیاتر مەبەستمان کۆکردنەوەى سەرجەم لایەنە ئاکاریە نێونەتەوەیەکەو گرێدانى بە لایەنى تەکنەلۆجیا بوو، هەربۆیە دەکرێت ڕوانین لەلۆگۆکە نەکەینە ئەو بنەمایەى کە بۆ هاککردن بیچوێنین، بەڵکو دەبێت روانینمان بۆى لەسەر هەموو سەحەنەێکى هزرى نێونەتەوەیی بێت لەمەڕ کایە تەکنیکیەکەوە، لەلایەکى دیکە دەبێت ڕەچاوى ئەو خاڵە بکەین کەبۆخۆى هاک بۆ کورد یانەیەکە تێیدا زۆرێک زانیارى هەمەچەشن لەخۆ دەگرێت، درووشمى (هاک بۆکورد – سەرچاوەیەک بۆ دەستکەوتنى زانیاریەکان) ئەوە نیە کەتایبەت بێت بەتەنها هاک کردن و چی دی بابەتى دیکە لەخۆ نەگرێت، بەڵکو بابەت و لق و یانەکانى دیکەى ناو پێگەکە بۆخۆى گەواهى ئەوە دەدەن کە هاک بۆ کورد تێکڕاى زانیاریە جیاوازەکانى نێو ژیانى خەڵکى کوردستانە، بەڵام زێدەتر لەمەڕ هاک دەیەوێت پرشنگى خۆ پەل پێ بهاوێت، هەربۆیە لۆگۆکە ئەو پشکە دەخاتە نێو ماناکانیەوە کە تەنها و تەنها لەبوارى هاککردندا بەرجەستە نەبێت، بەڵکو تێکڕاى بابەتەکانى هاک بۆ کورد بخەمڵێنێت پاشان تێیدا ماناى بکاتەوە.



لێرەدا دەمانەوێت بەشێوەیەکى وورد لۆگۆکە دابەش بکەین بەسەر پێکهێنەرەکانیدا


ماناى ڕەنگەکان
ڕەنگ ئەو کێشە گەورەیەى مرۆڤایەتیە کە لەپێناویدا زۆر ئاستەنگى توش بووە، تۆ بەڕەنگ ئاڵاى وڵاتەکەت دەناسێنیت، تۆ بەڕەنگ گروپێکى ڕێکخراوەیی جودا دەکەیتەوە لە یەکى دی، بەڕەنگى ڕووخسار سپی پێست لە ڕەش پێست جودا دەکەیتەوە، بەڕەنگ تێ دەگەیت کەڕۆڵى هێمایەکى نەتەوەیی چلۆن شرۆڤە بکەیت، ڕەنگەکان دێن بەهەموو شێوەیەک بەیانى زانستەکەى خۆیان دەکەن، شێوەکارى لەسەرەتای مرۆڤایەتى نەبوو، بەڵام تێگەیشتین کە سەلیقەى داڕشتن و دۆزینەوەى ڕەنگەکان چی بوارێکى مەزنى خوڵقاند لەنێۆ هزرى مرۆییدا، ئەوەتا پەیمانگه‌کان، فێرگەو خولەکان لەهەمبەر ڕەنگەکاندا دەکرێنەوە، ئەوەتا هونەرى نەخشاندن پێک بەستراوەتەوە لەنێو تەکنەلۆجیا و بابەتە کلاسیکیەکاندا، دەکرێت ڕەنگەکان بەسەرچاوەى مانا لێک بدەینەوە.

بەهەرحاڵ، ڕەنگى لۆگۆ نوێیەکەى هاک بۆکورد پێکهاتووە لە (4) گرووپ ڕەنگى جودا، کە بریتین لە (پۆلى ڕەنگە پرتەقاڵیەکان (زیرەیی، پرتەقاڵى، قاوەیی)، ڕەشەکان و ڕەساسی، ڕەنگەکانى ئاڵاى کوردستان).

+ پۆلى ڕەنگە پرتەقاڵیەکان: بەشێوەیەکى زانستى دەرکەوت کە ئەو سەرچاوەی پێدەرانەى ڕەنگى پرتەقاڵى بەسەریاندا زاڵە زیاتر لەمێشکى وەرگرەکەیدا بابەتەکانى، یاخود پێدراوەکەى جێگیر دەبێت و بەمەش درەنگتر لەبیر دەچێتەوە، وە ئاماژە بەوەکراوە ئەو کەسانەى ڕەنگى زیاتر بەکاردێنن لەبوارەکانى ژیربێژى، بیرکارى، زانستەکاندا زیرەک و هۆشیارترن، ئەو ژوورانەى بەڕەنگى پرتەقاڵى ڕەنگ دەکرێت، زێدەتر کەسانى زرنگى تێدا دەبینرێت، ڕەنگى (زیرەیی-قاوەیی) کەلەپۆلى ڕەنگە پرتەقاڵیەکانە ئەویش لەپۆلى ڕەنگە سورەکان ئەژمار ئەکرێت (RGB: red green blue)، ڕەگى مێژوویی خۆى هەیە، لەڕووى ئاینیەوە ڕەنگى زیرەیی-قاوەیی دەکرێت بە سەرەتاو دەستپێکى بوونى خەڵقى مرۆیی دابنێین، واتە کۆنترین ڕەنگى مێژوویی بێت لەمەڕ مرۆڤ، هێما مێژوویی و دەقە ئاینیەکان ڕاستى ئەو بابەتە دەسەلمێنن، هەربۆیە کاتێک کتێبێکى مێژوویی ئاینى دەردەکرێت دەبینى بەرگى کتێبەکە پیکهاتووە لە ڕەنگى زیرەیی-قاوەیی و پەردەپۆش کراوە لەگەڵ نووسینەکەیدا، دەکرێت بڵێین پۆلەکانى ڕەنگى پرتەقاڵى ڕەنگى خودى سرووشتن، دار، خۆڵ، دوو پێدراوى ژیانى مرۆیین لەسەر زەوی کەلەو پۆلەدا خۆیان دەبیننەوە، خۆڵ مرۆڤى لێ درووست بووە و داریش سرووشت.

لە لۆگۆکەدا پێکهاتەى پۆلى ڕەنگە پرتەقاڵیەکان بە چەند شیوەیەک دەبینریت:

چواردەورى هێماى (پارێزگارى-پاراستن)، کە قەڵغانەکەیە: مانا دەکرێت بەوەى تۆ کاتێک بتەوێن زانیارى بەدەست بهێنى پێویستە بەشێوەیەکى زانستى و لەسەر بنەماى زانست قۆرغى زانیاریەکە بکەیت، یاخود بەشێوەیەکى زانستى خۆت بپارێزیت، پرتەقاڵى لێرەدا گرنگە بۆ بەرگرى کردن بەشێوەیەکى زانستى.



[وینه‌: 54688f9437b6b.png]
پشت قەڵغانەکە: لەپشت قەڵعانەکەوە ڕەنگى زیرەیی-قاوەیی درێژکراوەتەوە هەتا گەیشتووە بەڕەنگى ڕەش، کەماناى بەرخودان و بەهێزى دەدات، بەوە ماناى ئەو شێوازى داڕشتنە بکە کە لەزرنگیدا کاتێک تۆ پێشت قەڵغانێک بوو، یاخود بەدەستەوە قەڵغانێکت پێ بوو (کە ئاڵاى کوردستان پارێزەرتە)، لەوکاتەدا تۆ لە هۆشیاریدا دەگەیتە (هێز) دەگەیتە ترۆپکى بەهێزى خۆت، مەبەست لەزانستەکەتە، لەبوارى هاککردنە، لەئینتیماى نیشتیمانیە، تۆ چیتر دەگەیتە هێزى ڕەش.


[وینه‌: 54688fd7741a9.png]
ڕیبۆن، یاخود ناسێنەرى لۆگۆکە، کەئەو پارچە قوماشەیە لەسەر لۆگۆکە ناوى پێگەى هاک بۆ کوردى لەسەر نووسراوە لەم پۆلى ڕەنگەدا خۆى دەبینێتەوە: ئەمەش مانا دەکرێت بەهۆشیارى و زرنگى ئەو پێگەیە لەڕووى بابەتەکانى ناویدا، وە هەموو ئەو لایەنانەى لەسەرەوە باسکران، کە نووسین لێرەدا ڕەش دەردەکەوێت ئەمەش ماناى هێز دەبەخشێت، لەپاڵ ئەوەشدا ماناى (شەو) کەتەنیایی باڵ دەکێشێت بەسەر مرۆڤدا و بێدەنگى لێیەوە پەیدا دەبێت و کەشێکى ئاران دەخوڵقێت، دەبینرێت، هاککەر ئەوەی دەوێت، هاککەر ڕەشى دەوێت. هاککەر پۆلى ڕەنگى سور و ڕەشی دەوێت، ئێمەش ئەوەمان داناوە.


[وینه‌: 54689007dfcff.png]
دوو بازنەى چواردەور: دوو بازنەکە مانا دەکرێت بە هێماى مێژووى خەونەکان، هێماى ئاینە جوداکان، بازنەى کەمەبەستمان لێرەدا تێکڕاى ئاینەکانە، بۆ زانست، بۆ رەنگ سوود لێرە لەیانە وەربگرن.



+ ڕەنگە ڕەشەکان و ڕەساسی: ڕەنگى ڕەش، هێز و تواناو دەسەڵات دەردەخات، لەهەمانکاتدا ئارامى و لێبوردەیی و بەرخونەدان و تاودانى هزر لەخۆ دەگرێت، ڕەنگى ڕەش دەکرێت ئەسڵ و فەسڵى ڕەنگەکان نیە، بەڵکو تێکڕاى رەنگەکانە، کۆکراوەى ڕەنگەکانە، لەهەمانکاتدا زۆرێک پێیان وایە رەنگەکە نیە، ئەوەى بەڕەش دەیبنین لەبنەڕەتدا ڕەنگ نیە چونکە رووناکى تێیدا نیە، کە رووناکى بۆخۆى پێدەرى بینراوە لەمەڕ ڕەنگەکان، بەهەرحاڵ، لێرەدا ڕەنگى ڕەش وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا لە چوار دەورى پشتەوەى قەڵغانەکە دەبینرێت، کە ماناکەى ڕوونەو کاتێک تۆ هاک بۆ کورد دەکەیتە بنەماى فێربوونەکانى دەستکەوتنى زانیارى، دواجار دەگەیتە هێزى خۆت، دواجار پڕ دەبیت لە هێز و لێبوردەیی و ئارامى دەروونت، فێردەبیت بۆ ئەوەى هێز پەیدا بکەیت و ئەو هێزەش لەپێناو کوردستان و پێشکەوتنى وڵات و ئاین و کەلتور بەکار بهینیتەوە، نەک بۆ مەبەستى خراپ. وە ڕەنگى ڕەساسی، کە بەتۆخى لە چواردەورى پشتەوەى نووسنیەکان دەبینرێت، ماناى ئەوە دەبەخشێت کە لێبڕوانە، کۆنێتى، جوانکارى، هێما، ببەخشێتە ماناى لۆگۆکە، ئەم ڕەنگە لەسەر کەسانى بەدیقەت، دیزاینەر، لێوەشاوە و کارامە گۆ دەکرێت، ڕەنگى ڕەساسی پشتێنەى پێدەرى جوانکاریە، هەر لەبەر ئەوەش ئێمە کردوومانە بەپشتێنەى لۆگۆکە.



[وینه‌: 5468905243cab.png]



بێگومان ڕەنگى ئاڵاى کوردستانیش هەموو کوردێک دەیزانێت کە چ مانایەکى گەورەى لەپشتە و تیشکەکان ماناى چی دەگەیەنێت، بۆیە پێویست بە لێکدانەوەى ناکاتن.


 


ماناى شێوە و چوارچێوەکان


شێوە و چوارچێوە دەکرێت بڵێین پێناسی هەرشتێکە کە فۆڕمێکى هەبێت، ئەو فۆڕمەى لۆگۆکەى لێوە دەردەکەوێت بریتیە لە چەند شێواز و چوارچێوەیەکى جودا کە بەچەند شیوەیەک هێما دەکریتن، لەوانە:


+ هێماى قەڵغان: ئەم هێمایە ڕەگێکى مێژوویی هەیە، کاتێک کەسێک بۆ بەرگرى لەنیشتمان و نەتەوەکەى خۆى جەنگاوە قەڵغانێکى پێبووە لەگەڵ شمشێرێک بۆ شەڕکردن، ئەو قەڵغانەى وەک بەرگرى کردن لەخۆى بەکارهێناوە بۆ پارێزگارى لە جەستەى خۆى، بەڵێ لێرەدا زۆرێک لەو بەرنامە و کارانەى سەردەمى تەکتنەلۆجیا دەیکات بۆ بەرگرى و پارێزگارى بەشێک، دەبینى قەڵغانەکە بەچەند شێوەیەک دەکاتەوە لۆگۆى خۆى، بۆ وێنە ئەنتى ڤایرۆس و ماڵیوارى و ..هتد، وە لۆگۆى زۆرینەى ئەو کۆمپانیایانەى کە بۆ مەبەستى پارێزگارى شتێک درووست دەکەن. لێرەدا ئێمە هەمان قەڵغانى مێژووییمان داناوەتەوە بەڕەنگ و تاڕاددەیەک شێوەى جودا، پێشتر لەڕەنگەکەى دواین. بەڵام ئەوەى جێگەى باسە ئاڵاکەیە، کەنەخشاندومانە لەناو قەڵغانەکەدا، بەو مانایەى کەئاڵاى کوردستا لێرە لە هاک بۆ کورد (پارێزراوە، پارێزەرى تۆیە، دەتپارێزێت، فێرى بەکارهێنانى قەڵغانت دەکات، قەڵغانت دەداتێ بۆ پاراستنى خۆى) لەڕووى تەکتنەلۆجیاو بەدەستهێنانى زانیارى.




[وینه‌: 546890c61500b.png]

+ شێوەى بازنەیی: بازنە چەقى گەردوونى خۆى بەیان دەکات بۆ مرۆڤ، هێماى بازنە لەشارستانیە دێرینەکانەوە مانا کراوە بە (هزرى فراوان، جوانى، نەسکى ڕۆحى) ئەم هۆکارانە وایانکرد ئێمە چواردەور و شێوەى لۆگۆکە خڕ بکەینەوە بەبازنەیی.



[وینه‌: 546890f1a4f80.png]





ئێمە کاتێک لۆگۆکەمان نەخشاندو قسەمان لەسەرى کرد، بێگومان بەڵگەو سەرچاوەى پێویست و بنەڕەتیمان لەبەردەستدا بوو کە ئەمانەى لاى خوارەوەن:



 


 


  1. سوودمان لە (قورئانى پیرۆز) وەرگرتووە.
  2. کتێبی (مرۆڤ و هێماکانى) – کارڵ گۆستاڤ یۆنگ – و. ئاوات ئەحمەد.
  3. کتێبی (بنەکاگانى دەروونزانى گشتى) – نووسینى (عیزالدین أحمد عزیز).
  4. کتێبی (زانست و فەلسەفە ڤیداییەکان) – نووسینى (هاوبیر کامەران).
  5. کتێبی (پەیوەندى نێوان ئایین و ئەدەب) – نووسینى (علی صاڵح میران).
  6. کتێبی (چیرۆکى ئاینەکان) – نووسینى (سلێمان مەزهەر) – وەرگێڕانى (لوقمان حاجی قادر).
  7. کتێبی (مێژووى مرۆڤایەتى) – نووسینى (ئەرنۆڵد توینى) – وەرگێڕانى (دڵشاد مستەفا وەسائى).
  8. کتێبی (تەوتەم و تابۆ) – نووسینى (سیگمۆند فرۆید) – وەرگێڕانى (ڕەزا مەنوچهرى).
  9. کتێبی (نهێنى عشتار) - نووسینى (فیراس سەواح) – وەرگێڕانى (ئیبراهیم فتاح).
  10. کتێبی (حەوت تیۆریی دەربارەى ئایین) -  نووسینى (دانیاڵ ل.پانى) – وەرگێرانى (ئاوات ئەحمەد).
  11. کتێبی (لێکدانەوەى خەونەکان) – نووسینى (سیگمۆند فرۆید) – وەرگێڕانى (ئاوات ئەحمەد).



وێنه‌ی لۆگۆكه‌.
[وینه‌: 546892b2678f2.png]

له‌ كۆتایی سوپاسی هه‌موو سه‌رپه‌رشتیاره‌كان ئه‌كه‌م چونكه‌ زۆر ماندوون بۆ دروست كردنی لۆگۆكه‌.
وه‌ سوپاسی تایبه‌تی كاك SFD ئه‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تی ده‌ریكی زۆر باشی ئیمه‌ بوو له‌ نه‌خشاندن و شیكردنه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان.
دواین 10 بابه‌ته‌كان

كــاری خــۆت ئه‌نجــام بــده‌
ســه‌ركه‌وتنیش به‌ خــوا بسـپێره‌


"سه‌عید نورسی"
وه‌ڵام
#2
ده‌ستان خۆشبیت بژین
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#3
دەست خۆش هەن گاو گیان شتێ کی جاوا نە بژی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Don't Spamm In My Thread...To Make More High: Your Post

وه‌ڵام
#4
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش

به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی تۆ چی بوو له‌م بابه‌ته‌، ویستت چی بگه‌یه‌نی ؟!
دواین 10 بابه‌ته‌كان

PHP, JAVA,  HTML 

وه‌ڵام
#5
دەستان خۆشبێت هیوادارم کاری باشتر بکەن
سەرکەوتو بن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەردەوام بن لە بەڕێوەبردی خوێندگای تەنکنەلۆژیا

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#6
ده‌ست خوش بی بو لیكدانه‌وه‌ی ره‌نگو مانای لو گوكه‌
به‌س له‌وه‌یه‌ له‌ زیاتر شیوه‌ی لاكیشه‌ی زیاتر بگونجی له‌ گه‌ل یانه‌دا نه‌وه‌ك خر reng
جونكه‌ سروشتی Mybb وایه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#7
ده‌ست خۆش کاک هه‌نگاو ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی جوانه‌ و فکره‌م لێ وه‌رگرت 

وه‌ دارشتنی لۆگۆی هاک بۆ کورد زۆر جوان و گونجاوه‌ 

له‌ فه‌یس بووک بینیم لۆگۆکه‌تان دانا بوو زۆر جوان بوو

به‌ڵام ئه‌ی بۆ چی ؟ له‌ ناو یانه‌ش داینانێن مه‌به‌ستم بیکه‌نه‌ بانه‌ری یانه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#8
ده‌ستتان خۆش شتێکی جوانه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

بەم زوانە دەگەڕێمەوە
خۆمم ‌ L33T HaxoR
چاوەڕوان بم 
سنوعود بعد قلیل 😋😃
وه‌ڵام
#9
ده‌ستت خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

..........
ببوره‌ن منیش ماوه‌یه‌كی باش داده‌بڕێم به‌هۆی خوێندنه‌وه‌
........
وه‌ڵام
#10
ده ست خۆش به س له یانه ش دابنین بۆ ستایلی ره شه كه

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان