ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
نمونه‌ی شێل و داونلۆد کردنی جۆره‌کانی
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:23 جاری بینراو:275 كات:ئه‌مرۆ
کارەگرنگەکانی فەیسبوک (بەشی ١)
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:16 جاری بینراو:3213 كات:ئه‌مرۆ
دروست كردنى سايت ززززززززززززور ئاسان
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:26 جاری بینراو:5729 كات:ئه‌مرۆ
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:691 جاری بینراو:255856 كات:ئه‌مرۆ
تكایه‌ یارمه‌تی
نووسه‌ری بابه‌ت:avevan دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:47 كات:دوێنێ
ئەوەی بتوانێت فێری ئەمەم بکات خەڵاتی دەکەم
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:mazhar apo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:316 كات:دوێنێ
چيت به‌ خه‌ياڵدا دێ داوايبكه‌ يان بي پرسه‌ هه‌رچي بێ .!!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Ł33Ŧ Ħ4X∅R دواترین وه‌لام:Harun Harki ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:162 جاری بینراو:52230 كات:08-23-2019
ئایا ئەتوانی راوتەری فایبەر ئۆپتیک بگۆردرێت بە مەبەستی بەهێزکردن
نووسه‌ری بابه‌ت:xXZER0Xx دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:96 كات:08-23-2019
ڕەمزی فیسبووکم بیرچووە تکایە یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulla Mohammed دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:8 كات:08-23-2019
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:9 جاری بینراو:942 كات:08-22-2019
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:1095 كات:08-22-2019
چیت بەخەیاڵدادێت بیڵێ دەربارەی فەیس بووک❤
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:birhatzaxoy ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:488 كات:08-21-2019
ایمیل بومبا چیه
نووسه‌ری بابه‌ت:bnari_safin دواترین وه‌لام:bnari_safin ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:15 كات:08-20-2019
ھاوکاری لەسەر بلۆک کردنی وایفا
نووسه‌ری بابه‌ت:rawand_hacked دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:503 كات:08-20-2019
WP Mass Pass Changer Via Config - PHP Script
نووسه‌ری بابه‌ت:LulzSec Kurdistan دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:36 كات:08-20-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 1 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
بنەڕەتەکانى RSS + فێرکارى RSSى یانە
#1
[وینه‌: 5440941c94980.png]


سڵاو هاوڕێیان
سەرەتا سوپاسی خوداى مەزن دەکەم کە دەرفەتى پێدام بۆ بەخشینى کەمیک زانیارى دیکە لەمەڕ خزمەتگوزارى RSS.

ناوەڕۆکى ئەم بابەتە پێکهاتووە لە:
+ RSS چیە؟
- کەواتە بەکورتى RSS چیە؟
- کورتکراوەکانى RSS
- لۆگۆى RSS
+ بەکورتى Syndication چیە؟
- Web syndication لەم ڕوانەوە گرنگن:
+ گرنگى RSS؟
+ بۆچی پێویستە RSS بەکاربێت؟
+چۆن RSS ئیش ئەکات؟
- نموونەى ناوەندەکان
+ h4kurd و RSS
+ ئەتۆم Atom چیە؟
+ خویندنەوەىFeed  RSS 
+ یارمەتیدەرەکان

تێبینى/ ئەگەر حەز ناکەیت ئێستا بابەتەکە بخوێنیتەوە یاخود سەرقاڵیت دەتوانیت لێرە (http://bit.ly/ZHbxrQ) بەشێوەى xps دایبگریت.


+ RSS چیە؟
هەموو پێگەیەکى جیهان بەشێوەى ئاست بەرز دەبینرێت واتە (پێکهاتە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى ڕێک وەک خۆى دەبینرێت)، ئەمەش واتاى ئەوەیە کە بڕى ئەو زانیاریانەى لەناویدا هەیە بەکارهێنەر دەتوانێت بەشێوەى بەرچاو تەواوى زانیاریەکانى لەناو هۆستەکە ببینێت، بەمەرجێ ڕێگەپێدراوبێت.
کاتێک سەردانى پێگەیەک دەکەیت بۆ دەستکەوتنى زانیار پێویستە ئەو بەشانە بپشکنیت و بەدواى بگەڕێیت کە دەتەوێت زانیاریەکەى لێ دەستبخەیت. ئەمەش کارێکى ئەستەم و تاقەت پڕوکێنە، هەربۆیە گرنگى RSS بەپلەى یەکەم لێرەدا دەردەکەوێت.


- کەواتە بەکورتى RSS چیە؟

خزمەتگوزاریەکى بوارى داڕشتنى وێبە کە بەکارهێنانەوەى (ناوەڕۆک و پوختە)ى زانیاریەکانى سەر پێگەیەک دیارى دەکات بەپێی ئەو شێوازانەى کە خۆت مەبەستە چۆن و بەچ شێوەیەک ناوەڕۆک و پوختەکەت بداتێ.


- کورتکراوەکانى RSS
لەبەر ئەوەى خزمەتگوزارى RSS تا بێت زیاتر بەرەوپێشچوون بەخۆوە دەبینێت و گرنگى لاى بەکارهێنەرانى زیاتر دەبێت بۆیە ئەم وەگەڕخەرە بەپێی شێواز و مامەڵە نوێیەکانى کورتکراوە بەکاردێنێت، نەوەکانى بەم شێوە کورتکراوانە گۆ دەکرێتن:

Really Simple Syndication
Rich Site Summary - RSS 0.9
RDF Site Summary - RSS 0.9 and 1.0
Real-time Simple Syndication - RSS 2.0
بیرت بێت Really Simple Syndication کورتکراوەى بنەڕەتیە...



- لۆگۆى RSS
لۆگۆى RSS لە زۆر شوێن و پێگەدا بەڕێوەبەر یاخود گەشەپێدەرەکەى دەتوانێت بەجوانترین شێوە بیڕازێنتەوە، بەمەرجێ لە یاساى لۆگۆ لنەڕەتیەکە دەرنەچێت، چونکە جیهان بەم شێوە لۆگۆیەى خوارەوە RSS دەناسنەوە، ئەگەر کرا بە دوگمە و بەکارهات:

[وینه‌: 5440a2c1de47e.png]

جوانکارى تێدا کراوە:

[وینه‌: 5440a2d847102.jpg]



+ بەکورتى Syndication چیە؟
پیشاندەرى زانیاریە لەسەر برۆدکاست، پێدەرى ناوەندى بۆ بەکارهێنانەوەى بەشێک لەزانیاریەکان و پوختەکردنى ئەو بەشانەش کە بەکارهێنەر دەچێتە سەرى.
لەکۆندا syndication بۆ تەلەفیزۆن هەبوو، ئێستاش شتێک هەیە پێی دەگوترێت TeleText نازانم شتێکى هاوشێوەیە لەسەر کۆنترۆڵى تەلەفیزیۆنەکەمان هەیە، یاخود لەسەر کۆنترۆڵى سەتەیلایتیش هەمان دوگمە هەیە، کە زانیارى پوخت و هەندێکجار پێشهات و ڕووداوى داهاتوى کەناڵەکەت پێ دەڵێ:

[وینه‌: 5440a30d6b958.gif]

جا ئەم خزمەتگوزاریە گواسترایەوە بۆ پەڕگەکانى ئینتەرنێت بۆ ئەوەى بەکارهێنەر سوودى زیاترى لێ ببینێت و ناونرا (Web syndication).

- Web syndication لەم ڕوانەوە گرنگن:
- بەرزکردنەوەى ئاستى داهاتى بازرگانى.
- پێشاندانى جۆرى ناوەڕۆکەکان.
- هەنگاو بۆ دەستیشانکردنى شیاوترین بابەت.
- پوختکردنەوەى بەیانەکان.


+ گرنگى RSS؟
با لەبابەتە سەرەکیەکە دوور نەکەوینەوە، لەسەرەتاوە کورتەیەک لەگرنگی RSS باسکرا، وا لێرەدا دەمانەوێت بەخاڵ زیاتر ڕوونکردنەوە بدەین لەسەر بەکارهێنانەکانى:
1. بەکاردێت بۆ دەرخستنەوەى ناوەڕۆکى پێگەیەک و کورتکردنەوەى بەشەکانى.
2. پیشاندانى ناوەڕۆک و ناونیشانەکانى ئەو پێگەیە بۆ پێگەیەکى دیکە و بەکارهێنانەوە تێیدا.
3. ئاسان/زۆرئاسانە بۆ هاوبەشکردن و هاوبەشی پێکردنى زانیاریە کۆکراوەکانى پێگەیەک.
4. گەڕاندنەوەى کات و خێرایی تێپەڕاندنى بابەتەکانى پێگەیەک کە خزمەتگوزاریەکەى تێدابێت.
5. بینینى بابەتەکان بەئاستى نزم، بەشێوەى ئۆنڵاین و ئۆفڵاین کە ئەمەش وادەکات کەزیاتر ڕەچاوى خوێندنەوە بکەین.


+ بۆچی پێویستە RSS بەکاربێت؟
لەناو پێگەکاندا ئەگەر خزمەتگوزارى RSS بەکارهاتبوو، ئەوا بەکارهێنەرەکەى لەم ڕوانەوە سوودمەند دەبێت:
1. هەواڵەکان و بابەتى گرنگ: دیاریکردنى بەشێک بۆ دەرخستنى زانیارى تەواو یان ناتەواو لەسەر ئەوبەشە و هەواڵ وەرگتن لە سەر بەشێکى دیاریکراو کارئاسانى دەکاتن.
2. میدیا، دیاریکردنى سەرجەمى بۆ میدیا بۆ نموونە دەمانەوێت هەموو وێنەکانى سەر بەشێکى ماڵپەڕەکە دیاری بکەین و سەیرى بکەین..هتد
3. خوێندنەوەى ئەو هەوڵانەى هاوڕێیانت داویانە بەشێوەى کۆکراوەى بابەتى.
4. گەڕاندنەوەى بڕە پارە، لەوانەیە ماڵپەرێک لەوڵاتێکدا ڕیگە بداتە بەکارهێنەرانى کەبەپارە تەماشاى بابەتەکانى بکەن، بەڵام لەوڵاتێکى دیکە ئەو ماڵپەڕە قەدەغەبێت یاخود بەپارەبێت، لێرەدا RSS کاتێک بابەتەکان کۆدەکاتەوە، دەیکات بە بەستەر و تۆ دەتوانى بەهۆى هاوبەشی کردنى ئەو بابەتە پارەداریە بگەیەنیتە هاوڕێیانى وڵاتانى دیکە.
5. پشکنینى هەموو ئەو زانیاریانەى کە ڕۆژانە بڵاودەکرێنەوە.
6. ڕیزکردنى بابەتەکان بەپێی جۆر و شێوازەکانیان.


+ چۆن RSS ئیش ئەکات؟
پێش ئەوەى چۆنیەتى کارکردنەکەى باس بکەیت، پێویستە کەمێک زانیاریمان لەمەڕ ئەم زمانانەى لاى خوارەوە هەبێت یاخود ئەم پرسیارە: چی پێویستە بۆ RSS؟

HTML – XHTML – XML
- HTML: بۆ داڕشتنى سەرەکى پێگەکەمان، هەتا ئەو زمانە نەبێت ناتوانین بەشەکانى RSS Feed دیارى بکەین.
- XHTML: بۆ ناساندنى بەرنامە و سێنتاکسەکانى XML بەکاردێنین.
- XML: وەگەڕخەرى بەرنامەى خزمەتگوزاریەکەیە.
- بەرزکردنەوە لەڕیگەى ئەپڵیکەیشنێک وەک پرۆتۆکۆڵى FTP.
- RSS Feed: بۆتە، یاخود کورتەى زانیاریەکان پێشکەش دەکات. (لەزمانەکانى سەرەوە جیای بکەرەوە).

پاشان ئیشکردنى RSS بنچینەو بنەماى تایبەتى خۆى نیە هەتا لەڕێیەوە بتوانین بڵێین RSS سێنتاکسی هەیە و وەک بەرنامە یاخود زمانێک کار دەکات، پێش هەمووشتێک RSS خزمەتگوزاریە و لەگەڵ زمانەکانى لاى سەرەوەدا یەک دەگرێتەوە و درووست دەکرێت.

پێکهاتەى ئیشکردنى RSS لەسەر ناوەندە کاراکان بەندە، واتە کاتێک لەسەر ماڵپەڕێک چەند بابەتێک دەبینیت کاران لێرەدا بەکاربەر دەتوانێت ئیش بەو ناوەندانە بکاتەوە بۆ خوێندنەوەى.


- نموونەى ناوەندەکان


[وینه‌: 5440a3841f013.png]


لەهێڵکارى ئەو پێگەیەى سەرەوەدا تەنها ناوەندى وەرزش چالاک کراوە.

ئێستاش RSS Feed:
[وینه‌: 5440a3a5c3479.png]
ناوەندەکە کۆدەکاتەوە و ئامادەى دەکات بۆ خوێندنەوە.

کۆکراوەى بابەتەکان بەهۆى بەشەکانیەوە ئەرکێکى گرنگى RSSە کە لەتوانایدا هەیە بەشەکانى بابەتە سەرەکیەکان بگرێتە ئەستۆ لەسەر ناوەندەکان:

[وینه‌: 5440a3c508b0b.png]

وەرزش بابەتى 1 و 3 چالاک کراوە.
گۆرانى بابەتى 2 و 4 چالاک کراوە.
کەش و هەوا تەنها بابەتى 2 چالاک کراوە.

کەواتە کۆکراوەى ناوەندەکان بەم شێوەیە دەبێت:

[وینه‌: 5440a3fc2574a.png]

لەکاتى درووستکردنى ناوەڕۆکى RSS دا دەتوانین چەند تایبەتمەندیەکى دیکەى بۆ زیاد بکەین.

بەهەرحاڵ، لێرەدا نموونەیەکى XMLتا پێ دەدەم بۆ زیاتر ئاشنابوون بەچۆنیەتى درووستکردنەکەى، کە بەشێوەکى گشتى بە سێ جۆر درووست دەکرێت:
1. بەشێوەى داڕشتنى زمان، مەبەست لێرەدا زمانى XML و XML Namespaceە:

كۆد:
<?xml version="1.0" encoding="utf-8"?>
<rss version="2.0">
<channel>
<title> warzsh </title>
<description> My host Title or Name or about you site like h4kurd </description>
<link>http://www.mysport.com</link>
</channel>
</rss>

شیکردنەوەى کۆدەکان (ئیلیمێنتەکانى XML) :
تێبینى/ من تاگەکان داناخەمەوە تەها شیان دەکەمەوە، بۆ تێگەیشتن لە داخستنەوەى تاگ ئەم نموونەیە وەربگرە:
<rss virsion=”2.0”>

</rss>
__
<?xml version="1.0" encoding="utf-8"?>
کردنەوە و ناساندنى زمان و نەوە (ڤێرژنى XML)ە لەگەڵ ڕێنوسەکەى.
<rss version="2.0">
کردنەوە و ناساندنى سێنتاکس و ئیلیمێنتەکانى rssە لەناو زمانەکەدا لەگەڵ ناساندنى نەوەکەى.
<channel>
کەناڵ، یاخود وەرگرى زانیاریەکانى rssە بۆ پێکهێنەرەکانى پێویستە ناسێنەرێکى وەک کەناڵ هەبێت.
<title>
ناونیشان، ناونیشانى (بۆتە-کورتە)ى rss دەدات.
<description>
کورتەیەک دەربارەى ماڵپەرەکە، یاخود ناونیشانى ماڵپەڕ یاخود هەرشتێک کە پەیوەندى بە ماڵپەڕى سەرەکیەوە هەبێت.
<language>en-us</language>
لە کۆدەکەدا زمان نیە، تۆ دەتوانى ئەوەى سەرەوەى بۆ زیاد بکەیت.
<link>
بەستەرى ئەوماڵپەڕە دەدات کە دەمانەوێت rss تێیدا چالاک بکەین، بۆ نموونە بەستەى وەرزش:
http://www.mysport ..هتد
<item>
ناوەندى کارا ئەم تاگە زۆر گرنگە، لەسەرەوە ئەوە نەنوسراوە ئێمە بەتەنها لەخوارەوە دایدەنێین و شیان دەکەینەوە:

كۆد:
<item>
<title>Sport title I don’t know like h4kurd-Sport</title>
<description>Flan yana twane bebatawa lam haftaya…</description>
<link>http://www.mysport.com/sport1.htm</link>
</item>

زۆر گرنگ و ئاسانە، چونکە ناوەندى بابەتەکان لێرەدا دادەنرێت:
ناونیشانى بابەتەکە <title>
کورتەیەک <description>
بەستەرى بابەتەکە <link>
بۆنموونە: http://www.mysport.com/sport1.htm

زۆر سێنتاکسی دیکە هەن کە تاگى گرنگتر بەکاردێنن بۆ درووستکردن، ئێمە تەنها نموونەیەکى تێگەیەنەرمان بڵاوکردنەوە بۆ بەرچاو ڕوونى.

2. بەشێوەى GUI
واتە لەڕیگەى بەرنامەیەکى دیار و کارا یاخود گرافیکى ئەم کۆدانە دەنووسێت و ڕیکیان دەخات بۆ نموونە:

[وینه‌: 5440a4352ca74.jpg]

..هتد
3. بەشێوەى online واتە لەسەر هێڵ و پەرەکانى ئینتەرنێت:
http://createfeed.fivefilters.org
https://feedity.com

[وینه‌: 5440a474851cd.png]

هاوكات زۆربەیان ڕیگە دەدەن RSSى پێگە بەناوبانگەکان تێیدا درووست بکرێتن.
..هتد

+ h4kurd و RSS
پێم باش بوو بەشێک لە بابەتەکە تەرخان بکەم بەوەى لەیانەى h4kurdدا چۆن RSS بەکاردێت؟
بێگومان یانەى h4kurd کە هەنوکە لەپیشکەوتنێکى بەچاودایە، نەوەى نوێ بۆ ئەوخزمەتگوزایانەش گرنگەهەبن، وە خۆشبەختانە هەنوکە بەنوێترین نەوەى rss کاردەکات کە 2.0ە.
لەپاڵ ئەوەشدا خزمەتگوزارى Atom دەبینرێت، کە هاوشێوەى RSS بەپێکهاتەى جوداوە کاردەکات.

+ ئەتۆم Atom چیە؟
مادام یانەکە خزمەتگوزارى atom بەکار دەباتن، کەوایە باشتێک لەسەرى بدوێین هەرچەندە بابەتى ئێمە نیە، بەڵام کاتێک باس لە rss دەکرێت دەبێت خزمەتگوزرى Atomیش لەبەرچاو بگیرێت.
ATOM syndication بەهەمان شێوە دیزاینکراوە لەلایەن syndicationى خزمەتگوزاریەکانى وێب، کە بۆ پێشخستنى زیاترى RSS پێکهێنراوە، وە لەسەر زمانى XML ئەمیش کار دەکاتن، لەچوارچێوەى (Atom Publishing Protocol) کە پرۆتۆکۆڵى http بەکاردەبات بۆ وەرگرتنى زانیاریەکان.

وا لەخوارەوە چەند جیاوازیەک لەنێوەندى تاگەکانیاندا دیاری کراوە:

[وینه‌: 5440a49af2ec5.png]

پاشان دێین باس لەوە دەکەین چۆن لەیانەى h4kurd دا RSS بەکار ببەین؟
بەستەرى RSS لێرەدایە:

[وینه‌: 5440a4cf4827f.png]

http://h4kurd.com/h4kurd/misc.php?action=syndication
لەوانەیە ڕۆژێک لەڕۆژان ئەو بەستەرە بگۆڕێت، نازانم، بەڵام لەهەنوکەدا لەوێ بەدیار دەکەوێت، وە ئەمە شوێنى بەستەرەکەیە لەخوارەوەى یانەدا

کاتێک کرتە دەکەیت لەسەر بەستەرەکە بەم شێوەیە پەڕەى تایبەت بە RSS دەکریتەوە:

[وینه‌: 5440a4f34dd27.png]

دەبینى لاى دەستەچەپەوە بابەتەکان ڕیزکراون بۆ (دەستنیشانکردنى ناوەندى بابەت/بابەتەکان)، تۆ دەتوانى کرتە لە بابەتەکە بکەیت بۆ دەستیشانکردنى بابەتێک، بەڵام دەتوانى لەڕیگەى کیبۆردەوە بە CTRL و کرتەکردن لەسەر بابەتێک و چەند بابەتێکى دیکەش لەهەمانکاتدا هەڵبژێریت.
وە دەتوانى لەڕێگەى SHFT+^ سەرەوە یان خوارەوە بابەتەکان هەڵبژێریت.
وە دەتوانى بەگروپ بابەت هەڵبژێریت لەڕیگەى کرتە کردن بۆ نموونە لە (پرسیارکردن دەربارەى خۆپاراستن) SHIFT وە تا (پرسیارى هاکى ماڵپەڕ). واتە ئەو دوانە + ئەوانەى لەنێوانیاندایە دەستنیشان دەکات.

Feed Version: نەوەى ئەو بۆتەیە دەستنیشان دەکەیت کە لە ماڵپەڕەکە کراون بەخزمەتگوزارى، ئێمە RSSمان باسکرد.
سنور: ئەمە گرنگە، لەڕاستیدا ئەمە Itemە، بابەتەکانى ناو ئەو یانە (ناوەند)ەى کە دەستیشانکراوە چەندە بن، بۆ نموونە من تەنها (پرسیارى هاکى ئیمەیڵ) هەڵدەبژێرم. وە دەمەوێت لەو یانەیەدا 10 بابەت یان 15 کەخۆى دیاریکراوە هەڵبژێرم.
دواجار دوگمەى (درووستکردنى بەستەر) دێت کە پاش ڕێکخستن و خۆ یەلایی کردنەوە ئەو دوگمەیە دەکەین تا بەستەرێکمان هاوشێوەى ئەمە بداتێ.

+ خوێندنەوەى RSS
[وینه‌: 5440a59ec14f7.png]
ئەم بەستەرە کە درووستى دەکات بۆمان، کاتێک لە وێبگەڕەکەمان دەیکەینەوە تەنها فایلى XMLمان پیشان دەدات، بۆیە بۆ خوێندنەوەى ئەو بەستەرە کە RSS Feedەکەى تێدا کۆت کراوە پێویستمان بە بەرنامەیەک دەبێت بۆ خویندنەوەى کە زۆرو زەوەندەن، بەڵام ئەم بەرنامەیە گرنگە (RssReader) کە نەوەى کۆنە و ئێستاش بەکاردێت.
لێرە بەرنامەکە دابگرە:
http://www.rssreader.com/download.htm
بۆ ئەوەى بەرنامەکە کۆمپایل ببێت پێویستمان بە .Net FrameWorkى 1.1 دەبێت!
لێرە دایبگرە:
http://www.microsoft.com/en-us/download/details.aspx?id=26

شێواز و بەکارهێنانەکەى بۆ وەرگرتنەوەى داتا زۆر ئاسانە:

[وینه‌: 5440a5ca15b87.png]

لەلیستى فایل File دا کرتە لە (Add feed)دەکەین یاخود دوگمەکانى (Ctrl+Shft+F)دادەگرین.
پاشان پەنجەرەیەکى هاوشێوەى ئەو وێنەى سەرەوە دەکریتەوە، لە بەشی (Please enter URL of feedSmileدا ئەو بەستەرە دادەنێین کەلەیانەکە پێشتر درووستمان کرد.
پاشان Next دادەگرین و دواتر داوا دەکات کە ناونیشانێک بنووسین، بەڵام خۆى ناونیشانى نووسراوە پیویست ناکات.

تێبینیەکى گرنگ/ دەتوانین فایلى XMLەکە بەکاربێنینەوە لەناو بەرنامەکەدا بۆ خوێندنەوەى بابەتەکان.
کاتێک بەستەرەکە دەکەینەوە لەیانە بەم شێوەیە پەرەى XML دەکرێتەوە، دەتوانین پاشەکەوتى بکەین و پاشن لە بەرنامەکە بەکارى بهێنینەوە.

وە دەتوانین بەشێوەى Offline بابەتەکان بخوێنینەوە کە زۆر گرنگە لەخزمەتگوزارى RSSدا.

شێوازێکى تر بۆ خویندنەوەى Rss Feedەکان ئۆنڵاینە: http://feedreader.com/online

[وینه‌: 5440a601d6a03.png]

وەخۆت دەتوانى بگەڕییت و زیاتر تووڵى خوێندنەوە بدۆزیتەوە: 
https://www.google.com/search?q=rss+reader

لەکۆتاییدا سوپاسی خواى گەورە دەکەم کە توانیم ئەم بابەتەش تەواو بکەم، تکایە لەهەلەکانم ببورن، ڕەخنە بگرە هەتا من و تۆش پێشتر بکەوین.

+ یارمەتیدەرەکان
ئەم پێگانەى لاى خوارەوە یاریمەتیدەرم بوون لە درووستکردنى بابەتەکە:
http://h4kurd.com/h4kurd/misc.php
http://rss-tutorial.com/rss-website-feed-manual.htm
http://createfeed.fivefilters.org
https://feedity.com
https://www.youtube.com/watch?v=WzcHDvWb0mQ
https://www.youtube.com/watch?v=PTXnmMlipmo
http://teletext.mb21.co.uk/gallery/cabsat/ctel100.gif
http://en.wikipedia.org/wiki/RSS
http://en.wikipedia.org/wiki/Atom_(standard)
http://en.wikipedia.org/wiki/Web_syndication
http://en.wikipedia.org/wiki/Broadcast_syndication
http://www.whatisrss.com
http://www.w3schools.com/rss/rss_intro.asp
http://www.w3schools.com/html/html_xhtml.asp
http://www.w3schools.com/xml/default.asp
http://netforbeginners.about.com/od/rssandlivewebfeeds/f/rss.htm
http://feedreader.com/online/#/welcome/?action=login
http://shafiq2410.wordpress.com/2012/08/05/rss-vs-atom-which-one-is
better/
http://www.microsoft.com/en-us/download/details.aspx?id=26
http://www.rssreader.com/download.htm
http://feedreader.com/online
دواین 10 بابه‌ته‌كان

­
به‌ڕێزه‌كان هاك ناكه‌ن، به‌ڵكو خۆیان فێری هاك ده‌كه‌ن


تکایە وەڵام بدەرەوە
بەم زووانە ماڵپەڕەكەم
وه‌ڵام
#2
ده‌ست خۆش خاره‌ Wink
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#3
ده‌ست خـۆش  Heart

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#4
زۆر سوپاس هاوڕێیان، دەستى ئێوەش خۆش بێت.
لێرەوە سوپاسی کاک مەتین ئەکەم، پرسیارەکەى ئەو بوو واى کرد ئەم بابەتەم بیربێتەوە و بینووسم.

وه‌ڵام
#5
ماشاءالله‌ به‌راستی بابه‌تێكی زۆر جووانه‌ هه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌م سه‌یری بكه‌م.
ده‌سته‌كانت خۆشبێت براگیان سه‌ركه‌وتوبیت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

به‌پۆزاوی ناوم ده‌به‌ن ، چوونكه‌ تێكـه‌ڵی گـه‌مژه‌كــان نابم

Mad Max
وه‌ڵام
#6
دەست خۆش بابەتەکانت شازە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

كۆڵ مه‌ده‌ هه‌رگیز و هه‌رگیز بۆ گه‌شتن به‌ ئامانج
وه‌ڵام
#7
دەستت خۆش بێت براکەم زۆر جوانت ڕون کردۆتەوە بەڕاستی 
دواین 10 بابه‌ته‌كان

جگە لە هاك بۆ کورد لەهیچ یانەیك و فەیسبوك،کەناڵ تر بەرپرس نیم
تەنها بەرپرسم لەم کەناڵە
وه‌ڵام
#8
ده‌سته‌كانت خۆش بیت به‌راستی بابه‌ته‌كانت زۆر شازن ، هیوادارم هه‌میشه‌ بێبه‌شمان نه‌كه‌یت له‌ بابه‌تی وا به‌سوود.
دواین 10 بابه‌ته‌كان

كــاری خــۆت ئه‌نجــام بــده‌
ســه‌ركه‌وتنیش به‌ خــوا بسـپێره‌


"سه‌عید نورسی"
وه‌ڵام
#9
دةست خوش برا گيان بابةتةكانت زور شازن هيوادارم بةردةوام بي لةو خزمةتة گةورةية 
دواین 10 بابه‌ته‌كان

                             
ئەدەب وەسفێکە هەر بۆ مەرد ئەشێ،
نامەرد ئەدەبی قەد لێ ناوەشێ.
وه‌ڵام
#10
ده‌ست خوش برا ماندونه‌بی 
دواین 10 بابه‌ته‌كان

>>Android<<
>> A <<
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان