ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ke dazani site drust bkat
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:170 كات:ئه‌مرۆ
یه‌كه‌مین په‌یج له‌ كوردستان له‌ بواری cybershield
نووسه‌ری بابه‌ت:yousif bedll دواترین وه‌لام:Dark Rokan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:57 كات:10-13-2019
کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:hey_world دواترین وه‌لام:hey_world ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:194 كات:10-13-2019
تازه‌ترین ریپۆرت بۆ سوتانی فه‌یسبوكم ئه‌وێیت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:esmailmajid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:2093 كات:10-12-2019
بەرنامەیەکی زۆر شاز بۆ دۆزینەوەی فایلەکانی ناو کۆمپیتەرەکەت
نووسه‌ری بابه‌ت:KoSraT GraPHiC دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:843 كات:10-12-2019
دروست كردنی داتابه‌یس بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیا - خۆت دروستی بكه‌ به
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulrahman Kalari دواترین وه‌لام:Abdulrahman Kalari ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:536 كات:10-08-2019
سڵاو هاوڕێیان کێ شارەزایی لەهاکی پۆبجی هەیە
نووسه‌ری بابه‌ت:Hawkar sh دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:161 كات:10-08-2019
چەن پرسیارێک بۆ شارازایانی هاکی سایت
نووسه‌ری بابه‌ت:dlshad disjdds دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:87 كات:10-08-2019
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:twana army ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:88 جاری بینراو:2281 كات:10-07-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:176 كات:10-07-2019
هۆست و دۆمەینی بەخۆڕایی UNLIMITED
نووسه‌ری بابه‌ت:john_sevar دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:80 كات:10-07-2019
Wordlist Kurdi ڤێرشنی دوو 87147983 زیاتر له‌ 8 ملیار
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:HAMA_QALADZEY ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:109 جاری بینراو:25838 كات:10-05-2019
پەرەى تەزوير ماوە ؟؟
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:M.V ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:224 كات:10-04-2019
زیاتر لە ||٣٥٠٠|| سایت کە هەڵەی SQL هەیە \|دیاری|/
نووسه‌ری بابه‌ت:aaashvan دواترین وه‌لام:Halbjermajeed ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:272 كات:10-04-2019
ئایا دەتوانیت سستمەکانی کۆمپیوتەر لە ئەندرۆید بکەیتەوە؟ لێرە وەڵ
نووسه‌ری بابه‌ت:K.A.E MaSTeR دواترین وه‌لام:K.A.E MaSTeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:83 كات:10-03-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 1 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
گۆڕان به‌ره‌و یونیکۆد لە نوسین دا
#1
ئه‌م بابه‌ته‌ ‌بۆ تێگه‌یشتنه‌ له‌ کێشه‌ی نوسین به‌ فۆنتی کوردی، هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌شێوه‌یه‌کی ساده‌ کێشه‌که‌ باس بکه‌م و شێوازی چاره‌سه‌ر بخه‌مه‌ به‌رده‌ست.


پێش هه‌مو شتێک ئه‌بیت له‌ دو زاراوه‌ تێبگه‌ین:

یه‌که‌م : "فۆنت"
دوه‌م : "کیبۆرد"

زاراوه‌ی "فۆنت" بۆ زۆربه‌مان ئاشنایه‌، ئه‌و شێوازه‌ هونه‌رییه‌یه‌ که‌ هه‌ڵیده‌بژێرین بۆ ده‌رکه‌وتنی نوسینه‌کانمان، به‌ڵام ئایا ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه‌؟ به‌ دڵنیایی ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر له‌وه‌ ئاڵۆزتره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ من گرنگه‌ ته‌نها تێگه‌یشتنه‌ له‌ فۆنته‌کان له‌ڕوی جۆره‌وه‌، به‌ تایبه‌ت جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆنتانه‌ی که‌ "یونیکۆد"ن له‌وانه‌ی که‌ "یونیکۆد"نین.

رونکردنه‌وه‌یه‌ک
فۆنتی کوردی بە فۆنتێک دەوترێ کە ھێماکانی (glyph) ئەلفوبێی سۆرانی (عەربی)ی تێدا بێت، فەرمی بونی ئەلفوبێی عەرەبی بۆ زمانی فارسی لە ئێران‌دا و بۆ زمانی تورکی و زمانی عەرەبی لە عوسمانی‌دا، کاریگەریی لەسەر کوردەکان داناوە و ئەلفوبێیەکی وەرگیراو لە عەرەبی و فارسییان بەکارھێناوە بۆ زمانی کوردی، ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشوری کوردستان و رۆژھەڵاتی کوردستاندا لە کتێبەکان و گۆڤارەکان و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت، ئەم ئەلفوبێیە بەکاردێت بۆ نوسینی کوردی.
سه‌رچاوه‌ : لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد

یه‌که‌م : یونیکۆد
ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ که‌ بزانیت ئه‌و فۆنتانه‌ی که‌ به‌ ستانداردی "یونیکؤد" دیزاین کراون ده‌توانرێت به‌ هه‌مو زمانه‌کانی دونیا پێیان بنوسرێت، واته‌ هێمای هه‌مو پیته‌ زانراوه‌کانی تێدایه‌، به‌ زمانی کوردیشه‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ ئێستا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌.

رونکردنه‌وه‌یه‌ک
یونیکۆد ئەو ئەگەرە (ئیمکانه‌) پێکدێنێ کە کۆد دابنرێ بۆ ھەمو نوسەکان (characters) که‌ بەکاردە‌ھێنرێن بۆ نوسینی زمانەکانی دنیا، ئەم ستانداردە لە کۆددانانی ١٦ بیتی کەڵک وەردەگرێ کە بۆ پتر لە ٦٥.٠٠٠ نوسە characters جێگە دابین دەکا، گەرچی ٦٥.٠٠٠ نوسە بۆ کۆددانانی زۆربەی نوسەکان که‌ لە زمانە گرنگەکانی دنیادا بەکار دەبرێن بەسە، یونیکۆد و ISO ١٠٦٤٦ شێوەیەکی بەربڵاو یان بە ناوی UTF-١٦ پێک ھێناوە کە ئەگەری زێدەکردنی نزیکەی یەک میلیۆن نوسەی تریش پێک دێنێ. ئەم بەربڵاوییە تێروتەسەلە تەواوی نوسەکانی جیھان، تەنانەت ھەمو خەتەکانی چاخەکانی دێرێن و مێژینەش بە تەواوی لەبەر د‌ەگرێتەوە.

یونیکۆد بۆ تەواوی نوسەکان که‌ لە زمانە سەرەکییەکانی دنیادا بەکار دەبرێن کۆدی دابین کردوە، لەبەر بەربڵاویی دەسەڵاتگەی تایبەتمەندیی نوسە، ئەم ستانداردە زۆربەی ھێما‌ پێویستەکانی بۆ پیتچنین بە چۆنیەتییەکی واڵا لەبەر گرتوە، لەو خەتانەی که‌ ئەم ستانداردە پشتیوانیی دەکا دەتوانرێ ئاماژە بکرێتە لاتین (زۆربەی زمانە ئەوروپییەکان لەبەر دەگرێتەوه‌)، سیریلیک (روسی، سەربی)، یۆنانی، عەرەبی (بریتی لە عەرەبی، کوردی، فارسی، ئوردو)، عیبری، ھیندی، ئەرمەنی، ئاسوری، چینی، کاتاکانا و ھیراگانا (یابانی) و ھانگول (کۆریایی).
ھەروەھا ئەژمارێکی زۆر ھێمای بیرکاری و فەننی، ھێماکانی خاڵبەندی، پەیکان و ھێمای جۆربەجۆر لەم ستانداردەدا ھەیە. ئەم ستانداردە بۆ ئەو ھێمایانەی وا دەتوانن تێکەڵی پیتی‌تر ببن یان بۆ سەرە و بۆرە و ژێرەکانیش کۆدی لەبەر‌چاو گرتوە.
دوایین نوسراوەی یونیکۆد، سەرجەم، ٤٩.١٩٤ نوسەی ھەیە. سەرەڕای ئەوە، ٦.٤٠٠ کۆدیش بۆ بەکار‌ھێنانی تایبەتی لەبەرچاو گیراوە کە بەرنامەنوسەکان دەتوانن لەوانە بۆ نوسەکان و توانەکانی خۆیان کەڵک وەرگرن.
تێبینی:
نوسە، لە بەرانبەری character دانراوە. بچوکترین یەکەی دەق text. بۆ وێنە پیتێکی لاتین، بۆر‌ەیەکی زمانی عەرەبی، ھێمایەکی خاڵبەندی یان ھێمایەکی بیرکاری.
سه‌رچاوه‌:لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد به‌ ده‌ستکارییه‌وه‌

1. فۆنتە یونیکۆدەکان، وه‌ک:

· فۆنتەکانی مایکرۆسۆفت
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت (Microsoft) لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسدا ئەم فۆنتانەی خوارەوەی بڵاو کردوەتەوە کە ئەلفوبێی سۆرانی بە تەواوی پشتیوانی دەکەن.

§ Arabic Typesetting
§ Arial (ئه‌م بابه‌ته‌ به‌م فۆنته‌ نوسراوه‌).
§ Courier New
§ Microsoft sans Serif
§ Microsoft Uighur
§ Tahoma(رونکردنەوەکانی ئەم بابەتەی پێ نوسراوە).
§ Times New Roman

· فۆنتەکانی کورد ئایتی گروپ (یونیکورد)
ئەم فۆنتانە یەکەم گورزەی فۆنتی کوردی بون کە گروپێکی کورد لەسەر یونیکۆد دروستی کردبون. کورد ئایتی گروپ یەکەم فۆنتی بە ناویUnikurd Web بە تایبەتی بۆ ماڵپەڕە کوردییەکان دروست کرد کە لە قەبارەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ دا بە bitmap نیشان ئەدرا و لە مۆنیتۆردا نەدەشێوا. لە سەرتادا ٣٤ فۆنتیان پێشکەش کرد و لە دوای ماوەیەک ٨ی تریان پێ زیاد کرد.

· فۆنتەکانی قه‌یدار (یونیقه‌یدار)
ئه‌م گورزه‌ هونه‌ریییه‌، کێشه‌ی زۆر که‌مه‌ له‌ سۆفتوێره‌کانی دیزایندا وه‌ک "فۆتۆشۆپ". 13 فۆنتیشیان بێکێشه‌ن له‌گه‌ڵ "ئۆتۆکاد 2011 "دا. ژماره‌یان فۆنته‌کانیان 150 فۆنته‌.


2. فۆنتە نایونیکۆدەکان، وه‌ک:
· فۆنته‌کانی عه‌لی
ئه‌م فۆنتانه‌ گورزه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه‌، پاشتر گورزه‌یه‌کی کوردی لێ دروستکراوه‌، ماوه‌یه‌کی زۆر خزمه‌تیان کرد و تائێستاش زۆرکه‌س به‌کاری ده‌هێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یونیکۆد نین و ئێستا بون به‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م گۆڕان به‌ره‌و یونیکۆد، چونکه‌ زۆر که‌س راهاتون به‌ به‌کارهێنانیان.

به‌داخه‌وه‌، تائێستاش که‌سانێکی زۆر هه‌ست به‌ گه‌وره‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌ ناکه‌ن، ئه‌وانه‌ی که‌ زو درکیان پێکرد، خاوه‌ن ماڵپه‌ره‌ کوردییه‌کان بون. زو تێگه‌یشتن له‌ گرنگی ئه‌و کاره‌ی گروپه‌کانی ئای تی ئه‌یکه‌ن وه‌ک کوردئایتی گروپ و زانستپه‌روه‌رانی کورد و چه‌ند گروپێکی تر که‌ به‌ڕاستی کاره‌کانیان خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه‌و جێگای ده‌ستخۆشییه‌...


دوه‌م: کیبۆرد
بۆ به‌کارهێنانی فۆنتێک و نوسین پێی، پێویستمان به‌ کیبۆرده‌...
مه‌به‌ستمان چییه‌ له‌ "کیبۆرد" له‌ زانستی کۆمپیوته‌ردا؟
ئه‌م زاراوه‌یه‌ وه‌ک زاراوه‌ی فۆنت نییه‌، که‌سانێکی زۆر کێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ تێگه‌یشتن له‌ ماناکه‌ی‌.

وشه‌ی کیبۆرد به‌دو مانا به‌کار دێت.
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌زۆربه‌ی خه‌ڵک پێی ئاشنان، ئه‌ویش ئه‌وبه‌شیه‌ له‌ کومپیوته‌ر که‌ له‌چه‌ند به‌تنێک پێک دێت و ره‌سمی پیته‌کانی له‌سه‌ره‌ و به‌کاری ده‌هێنین بۆ چاپکردن، ئێستا له‌ کوردستان، کاتێک ئه‌ڵێین "کیبۆردی ئینگلیزی" یان "عه‌ره‌بی" مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه‌ که‌ به‌تنه‌کان پیته‌ ئینگلیزییه‌کانیان له‌سه‌ر ره‌سم کراوه‌ یان ئینگلیزی و عه‌ره‌بیان لەسەره‌ لە هەمان کاتدا، تائێره‌ مانای یه‌که‌می کیبۆرده‌، واته‌ مه‌به‌ست له‌ به‌شه‌ به‌رجه‌سته‌که‌یه‌...

مه‌به‌ستی دوه‌م له‌ کیبۆرد زۆر جیاوازه‌، به‌ڵام زۆر زۆر گرنگه‌ لێی تێبگه‌ین چونکە بۆ زۆربەمان رون نییە.

"کیبۆرد" به‌و سۆفتوێرانه‌ ده‌وترێت کە کاریان بەستنەوەی به‌تنەکانی کیبۆردە به‌رجه‌سته‌که‌یه‌ بە کۆدی فۆنتەکانەوە و هەڵبژاردنی ئەو پیتەی کە دەمانەوێت بە ئەلفوبێیەکی دیاریکراو بینوسین.

بۆ نمونە ئەگەر کیبۆردێکمان هەبێت "به‌رجه‌سته‌" پیتی ئینگلیزی و عەرەبیشی لەسەر بێت، بەڵام کیبۆردی عەرەبیمان نەبێت وه‌ک "سۆفتوێر"، ئەوا ناتوانین بە "عەرەبی" بنوسین، پێچەوانەکەشی راستە، واتە ئەگەر جێگای پیته‌کان لەسەر به‌تنەکان بزانین، بە هەڵبژاردنی کیبۆردێکی عەرەبی کە زۆربه‌ی کات بە ARێکـی بچوک له‌ گۆشه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ستی راست، نزیک "کاتژمێر" له‌سه‌ر تاسک باری "ویندۆز"، ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌توانین به‌ عه‌ره‌بی بنوسین، ئه‌مه‌ بۆ هه‌مو ئه‌لفوبێیه‌کی تریش راسته‌.

واته‌ بۆ ئه‌وه‌یی بتوانیین به‌هه‌ر ئه‌لفوبێیه‌ک بنوسین ده‌بێت کیبۆردی ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌مان هه‌بێت له‌ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌دا‌.


ئێستا با به‌راوردێک بکه‌ین له‌نێوان چۆنێتی نوسین به‌ ئه‌لفوبێی کوردی به‌ فۆنته‌ یونیکۆده‌کان و فۆنته‌ نایونیکۆده‌کان.

شێوازی یه‌که‌م:
فۆنته‌ نایونیکۆده‌کان (به‌ به‌کارهێنانی فۆنته‌کانی عه‌لی):
گریمان کۆپیوته‌رێکی‌ نوێت کڕیوه‌ یان تازه‌ فۆرمات کردوه‌و ده‌ته‌وێت‌ بتوانیت به‌ ئه‌لفوبێی کوردی بنوسیت.
هه‌ڵبه‌ته‌ کیبۆرده‌ به‌رجه‌سته‌که‌ت کیبۆردێکی عه‌ره‌بییه‌، واته‌ ره‌مزی پیته‌ عه‌ره‌بییه‌کانی له‌سه‌ر دیاری کراوه‌، یان به‌ ستیکه‌ر خراونه‌ته‌ سه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌ کوردی بنوسیت پێویستت به‌ دو شتی تر هه‌یه‌.

یه‌که‌م: ئادکردنی (إضافة کردنی) کیبۆردی عەرەبییه‌ وه‌ک سوفتوێر کە لە کۆنترٶڵ پەناڵەوە ئەکرێت زۆربەی کات.

دوهەم: دابەزاندنی ئەو فۆنتە کوردییانەی کە کە لە فۆنتی عەرەبییەوە وەرگیراون وەک فۆنتە کوردییەکانی عەلی.
ئەوەی جێگای سەرنجە، دەبێت بزانیت دەستکارییەکانیش چۆن کراون. بۆ نمونە دەبێت بزانیت کە لە فۆنتە کوردییەکانی عەلیدا بۆتمی پیتی "ط" ـی عەرەبی بۆ پیتی "گ"ـی کوردی بەکار دێت. هەمان شێوە بۆ هەمو پیتە کوردییەکانی تریش.

کێشە سەرەکییەکانی ئەم شیوازە بریتین لە:
· پێویستە کیبۆردە به‌رجه‌سته‌که‌ت شوێنی پیتە عەرەبییەکانی لەسەر دیاری کرابێت لە پاڵ ئینگلیزییەکەدا، بۆ ئەوکەسانەی کە پێویستیان بەوەیە سەیری کیبۆرد بکەن لەکاتی نوسیندا، یان شوێنەکان بزانن بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە سەیر کردن نییە.
· پێویستە فۆنتەکانی عەلی هەبێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت لە کاتی نوسیندا، لەسەر هەمو کۆمپیوتەرێکی تریش هەبێت کە بیەوێت هەمان فایلە نوسراوەکانی تۆ ببینێت، واتە ئەگەر فۆنتەکان لە کۆمپیەتەرێکدا نەبێت، کە "زۆر ئاساییە"، ئەوا ناتوانێت نوسیینەکانی تۆ به‌ شێوازێکی دروست ببینێت.

بۆ نمونە (بزوتنەوەی گۆڕان) بە (بزوتنةوةي طؤرِان) ده‌رده‌که‌وێت له‌و کۆمپیوته‌ره‌دا که‌ فۆنته‌کانی عه‌لی تێدا نییه‌.

· لە کاتی بونی ئەو وشانەی کە بە پیتە عەرەبییەکان ئەنوسرێن (کە شتێکی زۆرباوە)، پێویستە ئەو وشەیە بە تەنها سلێکت بکرێت و فۆنتەکەی بگۆڕدرێت بۆ هەمان فۆنتی عەلی (ڤێرژنه‌ عەرەبییەکەی)، تەنانەت هەندێک جار لەهەمان وشەدا دو فۆنت بەکار دێت، ئەمەش کێشەیەکی زۆر گەورە دروست ئەکات بەتایبەتی کاتێک بمانەوێت جۆری فۆنتەکان بگۆڕین، دەبێت هەمێشە ئاگامان لەو وشانە بێت کە عەرەبین یان بە پێچەوانەوە کاتێک نوسراوەکە بە عەرەبی بو له‌ هه‌مان کاتدا وشەی کوردی تێدا بو. لەوانەیە ئەم کارە بۆ نوسینێکی چەند پەرەگرافی جێگای قسە بیت، بەڵام بۆ نوسینی کتێبێک تراجیدیایە.
· زۆر کێشەی تریش هەنو بەڵام یەکێکیان باس ئەکەم، ئەویش ئەوەیە کە فۆنتەکانی عەلیو چونکە فۆنتی یونیکۆد نین، ناچنە فۆنتەکانی سیستەمەوە، بۆ نمونە ناتوانیت ناوی فایلێک یان فۆڵدەرێک بە کوردی بنوسیت. یان فۆرمێکی پێ پڕبکرێتەوە، وەک گەڕان لە گوگڵدا، چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زۆر زۆر گرنگە به‌لای منه‌وه‌ و هۆکاری سەرەکی نوسینی ئەم بابەتەشە.


شێوازی دوەم:
بەکارهێنانی فۆنتە یونیکۆدەکان (وه‌ک فۆنتەکانی ویندۆز و یونیکۆده‌کانی تر):
بە هەمان شێوە گریمان کۆمپیوتەرەکەت فۆرمات کردوەو دەتەوێت بە ئەلفوبێی کوردی بنوسیتو یان کۆمپیوته‌رێک به‌کارده‌هێنیت که‌ کیبۆرده‌ به‌رجه‌سته‌که‌ی ته‌نها ره‌مزه‌ ئینگلیزییه‌کانی له‌سه‌ره‌و فۆنتی کوردیشی تێدانییه‌. بۆ نمونه‌ کۆمپیوته‌ری لۆبی هۆتێلێک له‌ وڵاتێکی تر.
ئایا دەتوانیت بە کوردی بنوسیت؟

بە دڵنیایەوە بەڵی، باشترین بەڵگەش، ئەم نوسینەی بەردەستە کە بە کیبۆردێکی ئینگلیزی و بە فۆنتی ئاریاڵ نوسراوه‌ کە فۆنتی یونیکۆده‌، پێویست بە دابەزاندن ناکات، چونکە لەگەڵ ویندۆزدایه‌.

لەم شێوازەدا دەبێت رەچاوی دو شت بکەین
· دەبێت کیبۆردێکی کوردی دابەزێنین کە بۆ یونیکۆد دیزاین کرابێت وەک کیبۆردی "سۆرانی/بادینی" کوردئایتیگروپ.
· دەبێت جێگای پیتە کوردی و عەرەبییەکان لەسەر کیبۆردە ئینگلیزییەکە بزانین. کە زۆر ئاسانە و هەر ئەوەندە لە بیرۆکەکە تێگەیشتیت زۆربەی جێگاکان بە ئاسای ئەدۆزیتەوە چونکە پشت بە ئەلفوبێی لاتینی بەستراوە. بە مانایەکی سادەتر پیتی: س = "s"، ش= "S"، ر= "r"، ر ="R"، و="w"، وو ="W"، ۆ ="o"، هتد... بۆ هه‌مو پیته‌کانی تر سه‌یری پاشکۆی ئه‌م بابه‌ته‌ بکه‌.

گرنگترین سیفه‌ته‌کانی ئه‌م شێوازه‌، نه‌بونی ئه‌و کێشانه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ فۆنته‌ نایونیکۆده‌کان باس کران.
· کێشه‌ی فۆنتت نییه‌.
· ده‌توانیت ته‌نها کیبۆردی ئینگلیزی به‌کار بێنیت.
· ده‌توانیت له‌ سیسته‌مدا به‌ کوردی بنوسیت، وه‌ک ناوی فایلێک، هه‌روه‌ها ده‌توانیت فۆرمه‌کانی سه‌ر پێگه‌کانی ئینته‌رنێتی پێ پڕ بکه‌یته‌وه‌‌.
· کێشه‌کانی بونی وشه‌ی عه‌ره‌بی و کوردیت له‌ هامان په‌ره‌گرافدا نییه‌.
· به‌ڵام پێویستت به‌ دابه‌زاندنی سۆفتوێری کیبۆردێکی کوردییه‌. هیوادارم کورد کۆشش بکات بۆ ئه‌وه‌ی مایکرۆسۆفت له‌ ویندۆزدا کیبۆردی کوردیش دانێت وه‌ک هه‌مو زمانه‌کانی تری دونیا.
بۆ دابه‌زاندنی پرۆگرامی سه‌پۆرتی زمانی كوردی و کیبۆردی یونیکۆدی سۆرانی بادینی له‌ سایتی کورد ئای تی گروپ، فایلێکی ڤیدیۆم بۆ ئاماده‌ کردون، هه‌روه‌ها خشته‌یه‌ک که‌ شوێنی پیته‌کانی تێدا دیاری کراوه‌ به‌رامبه‌ر کیبۆردی ئینگلیزی، هیوادارم ئه‌وه‌نده‌ رون بن که‌ بتوانن بێکێشه‌ کیبۆرده‌که‌ دابه‌زێنن، بۆ سیسته‌می "ماک" تکایه‌ رێنماییه‌کان له‌ سایتی کورد ئای تی گروپ .

به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ی نه‌توانێت شێوازی نوسینی خودی خۆی به‌ کوردی بگۆڕێت له سیسته‌مێکی ناستانداردی پڕکێشه‌ی‌ نایونیکۆده‌وه‌ بۆ یونیکۆد، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازێکی کۆنتر راهاتوه‌، زۆر سه‌خته‌‌ بتوانێت گۆڕانکاری له‌ ده‌وره‌پشته‌که‌یدا بکات یان له‌ مانه‌ گشتگیره‌که‌ی گۆڕان تێنه‌گه‌یشتوه‌.


پاشکۆکان:

1. چۆن کیبۆردی "سۆرانی بادینی" دائه‌گریت له‌ پیگه‌ی کورد ئایتی گروپ به‌ ڤیدێۆ.
http://www.youtube.com/watch?v=6uC-Xoom9WA

2. خشته‌یه‌کی رونکردنه‌وه‌ بۆ زانینی شوێنی پیته‌کان له‌سه‌ر کیبۆردی ئینگلیزی (لاتینی).

[وینه‌: jadwallawwe221.jpg]


نوسینی : ئارام سه‌لام
دواین 10 بابه‌ته‌كان

زانیاری قۆرخ مەكە ،،،،بیبەخشەرەوە
وه‌ڵام
#2
دەست خۆش ...بەردەوام بە ..
دواین 10 بابه‌ته‌كان

چاوەروانی گەورەترین شت بن بۆ یەکەم جار لە h4kurd
دەستی پێ دەکەم 2015/11/11

وه‌ڵام
#3
مانوونه‌بیت شفان گیان ده‌سته‌كانت خۆش بێت بابه‌ته‌كه‌ت جێی سه‌رنجه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

گــەر دەتەوێ بەهێــــز بیت ، چـێــژ وەربگــرە لە تەنیایــی
وه‌ڵام
#4
زۆر سوپاس هاوڕێیان HeartHeart

وه‌ڵام
#5
دەست خۆش برام بابەتەکەت زۆر بەسودە تابڵی بابەتێکی جوانە و وەبەشیوازێکی زۆرجوان کەهەمووکەس لێ تێ بگات روون کراوەتەوە ،سەرکەوتووبن گشت لایەک بۆدانانی ئەم بابەتە جوانە...Smile
دواین 10 بابه‌ته‌كان

''بۆ بەدەست هێنانی ئازدی پێویست ناکات ئەرز و ئاسمان بکڕن، تەنها خۆتان و خاکتان مەفرۆشن بەسە''
                                                                             ''نیلسۆن ماندێلا''
وه‌ڵام
#6
زۆر سوپاس میرکۆ گیان Heart

وه‌ڵام
#7
دەستەکانت خۆش زۆر بەسوودە

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#8
دەست خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Success: I can see your service on XX.XXX.XX.XXX on port (1604)
Your ISP is not blocking port 1604
Cool
وه‌ڵام
#9
دەستتخۆش بێت برا گیان
بەردەوام بە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ببورن ئەگەر وڵامی پەیامی تایبەتی و پرسیارەکان نەدەمەوە
کـــەم دێـــمـــە یـــانـــە
وه‌ڵام
#10
دەستت خۆشبێ برام ھەربژیت..
دواین 10 بابه‌ته‌كان

کوردستان ئەی نیشتیمانم


وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان