ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ke dazani site drust bkat
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:170 كات:ئه‌مرۆ
یه‌كه‌مین په‌یج له‌ كوردستان له‌ بواری cybershield
نووسه‌ری بابه‌ت:yousif bedll دواترین وه‌لام:Dark Rokan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:57 كات:10-13-2019
کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:hey_world دواترین وه‌لام:hey_world ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:193 كات:10-13-2019
تازه‌ترین ریپۆرت بۆ سوتانی فه‌یسبوكم ئه‌وێیت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:esmailmajid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:2093 كات:10-12-2019
بەرنامەیەکی زۆر شاز بۆ دۆزینەوەی فایلەکانی ناو کۆمپیتەرەکەت
نووسه‌ری بابه‌ت:KoSraT GraPHiC دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:843 كات:10-12-2019
دروست كردنی داتابه‌یس بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیا - خۆت دروستی بكه‌ به
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulrahman Kalari دواترین وه‌لام:Abdulrahman Kalari ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:536 كات:10-08-2019
سڵاو هاوڕێیان کێ شارەزایی لەهاکی پۆبجی هەیە
نووسه‌ری بابه‌ت:Hawkar sh دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:161 كات:10-08-2019
چەن پرسیارێک بۆ شارازایانی هاکی سایت
نووسه‌ری بابه‌ت:dlshad disjdds دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:87 كات:10-08-2019
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:twana army ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:88 جاری بینراو:2281 كات:10-07-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:176 كات:10-07-2019
هۆست و دۆمەینی بەخۆڕایی UNLIMITED
نووسه‌ری بابه‌ت:john_sevar دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:80 كات:10-07-2019
Wordlist Kurdi ڤێرشنی دوو 87147983 زیاتر له‌ 8 ملیار
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:HAMA_QALADZEY ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:109 جاری بینراو:25838 كات:10-05-2019
پەرەى تەزوير ماوە ؟؟
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:M.V ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:224 كات:10-04-2019
زیاتر لە ||٣٥٠٠|| سایت کە هەڵەی SQL هەیە \|دیاری|/
نووسه‌ری بابه‌ت:aaashvan دواترین وه‌لام:Halbjermajeed ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:272 كات:10-04-2019
ئایا دەتوانیت سستمەکانی کۆمپیوتەر لە ئەندرۆید بکەیتەوە؟ لێرە وەڵ
نووسه‌ری بابه‌ت:K.A.E MaSTeR دواترین وه‌لام:K.A.E MaSTeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:83 كات:10-03-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 1 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
چیرۆکی ژیانی به‌ناوبانگترین هاکه‌ری دونیا !!
#1
ســـڵاو خـــۆشـــەویـــستــانــــی هـــــاک بــــۆ کــــورد
پێش ئەوە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە پێم باشە بپرسم :-

ئامانجتان چیە لەفێربوونی هاک ؟

“كیڤن میتنیك”، هه‌ركه‌ ده‌ستی كه‌وته‌ سه‌ر كیبۆرد خۆی له‌بیرده‌كات و گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین دیواری پاراستن ده‌به‌زێنێت زۆر به‌ئاسانی، هه‌ر شونێك بییه‌وێت ده‌چێته‌ ناو كۆگای نهێنییه‌كانیه‌وه‌، كه‌توانی بۆ ماوه‌ی هه‌ژده‌ ساڵ سنوری ده‌یه‌ها كۆمپانیا و شوێنی گرنگ ببه‌زێنێت و هاكیان بكات، له‌سه‌ره‌تاوه‌ كۆمپانیای ته‌له‌فۆنی ناوخۆیی وه‌كۆتایی هێنا به‌سنوربه‌زاندنی پنتاگۆن، بۆیه‌ وایكرد ببێته‌ به‌ناوبانگترین هاكه‌ری تۆڕی كۆمپیوته‌ر له‌ جیهان و مێژوودا، له‌ته‌مه‌نی بچوكیدا هه‌ر ته‌نیایی و بێنازی كیڤنی گرته‌وه‌ به‌تایبه‌ت پاش جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوكی، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ زیاتر ژیانی به‌ته‌نیایی و هه‌ژاری به‌رێته‌سه‌ر،
پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ 17 ساڵی ژیانی كیڤن ده‌ستی به‌گۆڕانكاری كردو ژیانی هه‌ندێك گۆڕانكاری تێكه‌وت تا بوو به‌هه‌لۆیه‌كی بریندار، هه‌ربۆیه‌ نازناوی “كۆندۆر”ی له‌خۆی نا، كه‌ ئه‌م نازناوه‌ش چاولێگه‌ری فیلمی “سێ ڕۆژه‌كانی كۆندۆر”ه‌،كه‌ چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ كوڕێكی توێژه‌ر ده‌كات كه‌ داواكراوه‌ له‌لایه‌ن ئیستخباراتی ئه‌مریكییه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م كوڕه‌ پسپۆری خۆی وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی چه‌كی به‌حری پێشتر به‌كارده‌هێنێت. بۆ كۆنترۆڵ كردنی تۆڕی ته‌له‌فۆن به‌مه‌به‌ستی ته‌شویش خستنه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌ دوای ده‌گه‌ڕێن بۆ گرتنی ئه‌م هه‌ڵۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ ئاسمانێكی گه‌وره‌دا ده‌فڕێت. چه‌نده‌ها ساڵ بۆ گه‌ڕان به‌دوای نێچیرێكی چه‌ورو گه‌وره‌دا. به‌ڵام هه‌روه‌كو ده‌ڵێن “ماگار گیر وارتفع. الا كما گار وقع!” كیڤن كه‌وته‌ ده‌سته‌وه‌ به‌مه‌ش ده‌ستگیركرا. كیڤن ئێستا كۆت و زنجیر كراوه‌ و له‌زینداندایه‌ و به‌پیاوێكی زۆر ترسناك له‌ قه‌ڵه‌م دراوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ گیراوه‌ له‌ شارێكی دیموكراسیه‌تخوازه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی تائێستا دادگایی بكرێت !!!! چۆن..؟

ئه‌مه‌ش چیرۆكی ئه‌م هه‌ڵۆیه‌یه‌ له‌ ساڵی هه‌شتاكان ته‌له‌فۆنی دیجیتاڵ په‌ره‌ی سه‌ند، هه‌روه‌ها كۆمپیته‌ری كه‌سیش “PC” له‌گه‌ڵ مۆدیۆم بڵاوبۆوه‌، بۆ كۆنترۆڵ كردنی له‌دووره‌وه‌ به‌دابه‌شكه‌ری ته‌له‌فۆنه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ كیڤن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ قوتابخانه‌دا به‌ڵكو پله‌ی له‌ ژێر مامناوه‌ندیشه‌وه‌ بوو، به‌ڵام زۆر زیره‌ك بوو له‌ سنوربه‌زاندنی بگۆڕی ته‌له‌فۆنی ناوخۆیی، توانی ته‌له‌فۆن به‌كاربهێنێت به‌به‌لاش واته‌ چه‌نده‌ها ته‌له‌فۆنی ده‌كردبه‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی له‌سه‌ر حساب بكرێت . ته‌نها به‌مه‌ ڕانه‌وه‌ستا به‌ڵكو په‌ره‌ی سه‌ندو توانی كۆنترۆڵی ته‌واوی سیسته‌می ته‌له‌فۆنه‌كان بكات، گوێ بیستی ته‌له‌فۆنی خه‌ڵكی ده‌كرد. تا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت توانی چه‌نده‌ها زانیاری ده‌رباره‌ی چه‌نده‌ها كه‌س كۆكاته‌وه‌ و ئینجا ده‌وڵه‌مه‌نترین ژیانی هه‌ڵده‌بژارد. ئه‌مه‌ وایكرد كه‌ خۆی پێ سه‌ركه‌وتوو بێت و خۆی لابه‌هێزبێت.
له‌ به‌رزۆری گرنگیدانی به‌م بواره‌ چه‌ندین هاوڕێی تری بۆ خۆی دۆزیه‌وه‌ له‌هه‌مان بوار و هه‌مان كاریان ده‌كرد به‌مه‌ش كۆمه‌له‌یه‌كیان دروست كرد كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كرد بۆ باسكردنی ڕێگایترو شتی نوێ بۆ ئه‌م كاره‌.
ئه‌نجامدانی كاری هاكینگ وه‌كو گه‌مه‌یه‌ك وابوو بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌. شوێنی پێشوازی كردنی چه‌نده‌ها هوتێل و سۆپه‌رماركێتیان ده‌گرته‌وه‌و له‌جیاتی ئه‌وان وه‌ڵامی خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه‌. هه‌روه‌ها توانیان شوێنی كارمه‌ندانی تۆڕی ته‌له‌فۆن بگرنه‌وه‌ و له‌جیاتی ئه‌وان وه‌ڵامی خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه‌ .كاتێك خه‌ڵك ته‌له‌فۆنی بۆ بگۆڕ ده‌كردو داوای ژماره‌یه‌كی ته‌له‌فۆنی ده‌كرد ئه‌وان وه‌ڵامێكی گاڵته‌ئامێزیان ده‌دایه‌وه‌ بۆ نموونه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌شت،شه‌ش،دوو،چوارونیو! چۆن ڕه‌قه‌می نیو هه‌یه‌؟!!. به‌م شێوه‌یه‌ گاڵته‌یان به‌خه‌ڵك ده‌كرد. هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆنیان بۆ خه‌ڵك ده‌كردو ئه‌مه‌یان ده‌گۆت: “پێویسته‌ له‌سه‌رت ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ بده‌یت له‌به‌رواری ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م مانگه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌قسه‌ت كردووه‌ ئه‌گینا ناچارده‌بین خه‌ته‌كه‌ت بپچڕێنین” .گه‌رچی جاری وا هه‌بوو له‌وانه‌بوو ئه‌وكه‌سه‌ دوێنێ پاره‌ی ته‌له‌فۆنی دابێت. تا ئه‌و كات ئه‌و كاره‌ی كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌یان كرد ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌بێزار كردن و گاڵته‌ كردن به‌ خه‌ڵكی، تا وای لێهات یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ سنوری كۆمپانیایه‌كی به‌زاندو هه‌موو فایله‌ گرنگه‌كانی تێك شكاند له‌سانفرانسیسكۆ، پۆلیسیش نه‌یتوانی ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدابووبدۆزێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ یه‌ك ساڵ. له‌رۆژێكی پشوودا له‌ ساڵی 1981 كیڤن و دوو ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی توانیان بچنه‌ناو سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی كۆمپانیای ته‌له‌فون له‌ لۆس ئه‌نجلس، تونیان بچنه‌ ئه‌و ژووره‌وه‌ كه‌ كۆمپیته‌ره‌كه‌ی تێدایه‌و كه‌ هه‌موو كاره‌كان هه‌ڵده‌سوڕێنێت وه‌ریانگرت و لیست و تۆماره‌كانیان هه‌موو وه‌رگرت وه‌هه‌روه‌ها ووشه‌ی نهێنیه‌كه‌شیان دۆزیه‌وه‌.
پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس له‌ كاره‌كه‌ی كۆڵیه‌وه‌ نه‌یتوانی ده‌ست نیشانی ئه‌نجامده‌رانی بكات به‌ڵام دوای ساڵێك یه‌ك له‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكه‌ بوو كچێك بوو چوو خه‌به‌ری پۆلیسی كردو به‌مه‌ش ده‌ستگیركران . سێ مانگ كیڤن دادگایی كراو به‌كاری دزین و تێكدانی به‌یانات به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ساڵێكیش له‌ژێرچاودێردا بێت له‌شاری لۆس ئه‌نجلس. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌نته‌ری خزمه‌ت گوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ برد بۆئه‌وه‌ی خۆی زیاتر به‌ره‌وپێش ببات له‌كاری پرۆگرامدانان و شتی به‌كه‌ڵك به‌ڵام كیڤن فێری شتی گرنگتربوو هه‌ر بۆیه‌ فێڵی نوێتری دۆزیه‌وه‌.
به‌مه‌ش دیسان ده‌ستگیركرا له‌ساڵی 1983 له‌لایه‌ن پۆلیسی زانكۆی باكوری كالیفۆرنیا. به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی كۆمپیته‌ری زانكۆ بۆكاری هاكه‌رزو هه‌وڵدان بۆ سنوربه‌زاندنی كۆمپیوته‌ره‌كانی پنتاگۆن. به‌مه‌ش شه‌ش مانگی تر دادگایی كرا بۆ چاكردنه‌وه‌ی سلوكی كیڤن!. باشه‌ توانیان سلوكی كیڤن چاك بكه‌ن ؟!.
پاش چه‌ند ساڵێك دیسان ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی كۆمپیوته‌ری ژمێریاری یه‌ك له‌كۆمپانیاكان به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ كه‌ساڵێك مایه‌وه‌ بێ‌ دادگایی كردن له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو كه‌ فایله‌كه‌شی شاردراوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
ئا ئه‌وه‌تا ساڵی 1987 گۆڕانكاری له‌ ژیانی كیڤن ڕویدا ، كاتی ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ند وانه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كۆمپیوته‌ر خوێند، هاوڕێیه‌كی كچی په‌یدا كرد پاشان بڕیاریاندا كه‌له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ركه‌وتبوو كه‌ دیسان پرۆگرامێكی دزی له‌ كۆمپانیایه‌كی پرۆگرامدانان له‌ كالیفۆرنیا. پۆلیس توانی ده‌ستگیری بكات دوای چاودێریكردنی ئه‌و هێڵه‌ ته‌له‌فۆنه‌ی كه‌ به‌كاری هێنابوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره‌، بۆیه‌ ئه‌وكات تووشی لێدان و سوكایه‌تی پێكردن هات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، وه‌ بۆ ماوه‌ی 36 مانگ له‌ ژێرچاودێریكردن دانرا، به‌ڵام ئه‌مه‌ كیڤنی زیاتر برسیتركرد، وه‌زیاتر خۆی به‌ به‌هێزتر زانی و خۆی به‌گه‌وره‌ زانی.
له‌ ساڵی 1988 بیرێك به‌سه‌ری دا زاڵ بوو، كه‌ ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی كۆپییه‌ك بوو له‌ سیسته‌می كاری مینی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای Digital ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی هاك كردنی تۆری “Easy net”ی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكه‌، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ده‌چوو بۆ مه‌ڵبه‌ندی كاری”دبیجو”ی هاوڕێی، كه‌ كاری ده‌ركرد له‌ به‌شی پاڵپشتی سیسته‌مه‌كان له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی كۆمپیوته‌ر، بۆ ماوه‌ی دوورو درێژه‌كاریان ده‌كرد بۆ هاك كردنی مینی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای “Digital” به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌م كاره‌یان زانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌ی كه‌ كێشاشیان نه‌یانتوانی ده‌ست نیشانی ئه‌و لایه‌نه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ هاك كردنی، بۆیه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی تریان له‌ به‌رده‌م نه‌ما ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ پۆلیسی ناوخۆیی و “FBI” كه‌ ئه‌وانیش به‌ هاوبه‌شی له‌هه‌وڵدان دابوون بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ هه‌وڵی هاك كردنی كۆمپانیای “Digital” ده‌دات، به‌ڵام ماندوبوونه‌كه‌یان به‌بێ سوودبوو، چونكه‌ كیڤین كاره‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه‌ رێكخستبوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دوو ئامێری كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنا بوو یه‌كێكیان خه‌ریكی هاك كردنی توڕی Digital و به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌می كار بوو، ئه‌ویتریشیان چاودێری بو به‌ سه‌ر داوم ده‌زگای ته‌له‌فۆن وه‌چاودێری كردنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئاشكراكردنی كاربه‌ده‌ستانی Digital كاتێكی زۆریان به‌سه‌رده‌برد له‌ چاودێری كردنی كۆمپیوته‌ره‌كانی كۆمپانیاكه‌یان، ئه‌مه‌ش كه‌ به‌ هه‌زاران دۆلار تێچووی بوو، له‌ كۆتاییدا ئه‌و رۆژه‌ كه‌ كیڤین ده‌ستگیركرا، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆی”دبیجو”ی هاورێ یه‌وه‌ كه‌ ئاشكرای كرد، هاورێی كیڤن له‌ كاره‌كه‌دا، چونكه‌ له‌ راستیدا كیڤین كێشه‌ی بۆ “دبیجو”ی هاورێ دروستكرد له‌ شوێنی كاریدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یدا.
كیڤن ناردرا بۆ دادگای لۆس ئه‌نجلۆس، به‌ تۆمه‌تی دزینی پرۆگرامێك كه‌ نرخه‌‌كه‌ی ده‌گه‌یشته‌ ملیۆنان دۆلار، وه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زیانێكی زۆر له‌ كۆمپانیای Digital زیاتر له‌ 200000 دۆلاری زه‌ره‌ر هێنا كه‌ ئه‌م پاره‌یه‌ خه‌رجكرا بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هاكیان ده‌كات.
ئیتر كیڤن تۆمه‌تبار كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بۆ چه‌ند ساڵێك به‌ هۆی به‌ده‌ستهێنانی وشه‌ی نهێنی چه‌ندین كۆمپیوته‌ری كۆمپانیاكان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی.
ئه‌مجاره‌شیان پێنجه‌مین جار بوو كه‌ كیڤن تۆمه‌تبار ده‌كرا له‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م جاره‌ سه‌رنجی رای گشتی بۆ خۆی راكێشا كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پاند سزادرا به‌ زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگیش له‌ ژێر چاره‌سه‌ركردندابێت بۆ چاكبوونه‌وه‌ی له
‌ “خووگرتنی هاك كردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌كانه‌وه‌.
ئیتر كیڤن ساڵێك له‌ زینداندا مایه‌وه‌ به‌ڵام به‌شی دووه‌می له‌ سزاكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی كورت له‌ دوای ئازادكردنی سه‌فه‌ری كرد بۆ لاس ڤیگاس له‌ وێدا وه‌ك پیرۆگرامسازێكی ئاسایی كاری ده‌كرد له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌ لیستی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1992 كیڤن گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سان فرانسیسكۆ دوای مردنی براكه‌ی، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باوكی له‌كاری بیناسازیدا كاری كرد، هه‌تا وه‌كو له‌لای هاورێیه‌كی باوكی كاری بۆ خۆی دۆزیه‌وه‌ له‌ ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌، كاتێكی زۆر تێنه‌په‌ڕی، تا وه‌كو دیسان كیڤن كه‌وته‌وه‌ دادگا به‌هۆی هاككردنی زانیارییه‌ نهێنییه‌كانی شوێنی كاری خۆی، كه‌ ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ بوو.
له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 1992 دادوه‌ر سزای بۆ ده‌ركرد به‌ گرتنی، له‌وكاته‌ی كه‌ پۆلیس چوو بۆ گرتنی كیڤن هه‌ڵات بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێن پێیه‌ك به‌جێ بهێڵـت له‌ دوای خۆی.
له‌ دیسه‌مبه‌ری 1992 به‌شی ئامێره‌كان “الالیات” له‌ كالیفۆرنیا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كرا له‌ رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه‌، داواكار داوای كۆپیه‌كی بڕوانامه‌ی رێگه‌پێدانی لێخوڕینی یارمه‌تی ده‌رانی پۆلیسی ده‌كرد، وه‌به‌كارهێنه‌ر خۆی وا نیشاندا بوو، كه‌ رێگه‌پێدراوی یاسایی یه‌ بۆ سه‌یركردنی ئه‌و جۆره‌ بڕوانامه‌یه‌‌، وه‌ داواشی كرد بوو كه‌ له‌ رێگه‌ی فاكسه‌وه‌ بۆ ئه‌درێسی داواكار بنێرن لێپرسراوانی ئاسایش ئه‌م داوایه‌یان لا سه‌یربوو، بۆیه‌ له‌ ژماره‌ی داواكاریان كۆڵیه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م نمره‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌گوزاری وێنه‌گرتن و فاكس، بۆیه‌ بڕیاریان دا به‌ناردنی داواكراو، به‌ڵام به‌ر له‌ ناردنی هه‌ستان به‌ ناردنی ئاسایش و ناوچه‌كه‌و ناسینی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ داوای ئه‌و زانیارییه‌ ده‌كات بۆیه‌ له‌ به‌ر ده‌رگای شوێنی داواكار راوه‌ستان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بتوانن ده‌ستگیری بكه‌ن به‌ڵام هه‌ستیان به‌ هاتنه‌ ده‌ری نه‌كرد. به‌ڵام كیڤن كه‌ هه‌ستی به‌وان كرد ده‌ستی كرد به‌ راكردن كۆمه‌ڵه‌ په‌ڕه‌‌یه‌كیشی به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو، له‌گه‌ڵ راكردنه‌كه‌ی هه‌مووی له‌ ده‌ست كه‌وته‌ خوار، هه‌رچه‌نده‌ ئاسایش بۆ ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ به‌و دوایدا رایكرد، به‌ڵام ده‌ستگیرنه‌كرا، له‌ دواتر ئاسایش هه‌ڵسا به‌ پشكنینی وره‌قه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م وه‌ره‌قانه‌ جێی په‌نجه‌ی كیڤن هه‌ڵده‌گرێت بۆیه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ كیڤن هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی خۆی.
له‌ پشووی سه‌ری ساڵی 1994 دا بوو كه‌ پشووه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو یه‌ك له‌ هاوڕێكانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردو پێی راگه‌یاند كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ت هاك كراوه‌.
“شیسومورا” یه‌كێك له‌ پسپۆڕه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئاسایشی تۆڕه‌كانه‌ له‌و سیسته‌مه‌وه‌ كارده‌كات وه‌ك راوێژكار له‌ FBI، و هێزی ئاسمانی، و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی، له‌به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر و له‌ به‌هێزكردنی پارێزگاری سیسته‌می تۆڕه‌كان له‌ هاك كردنی، هه‌رچه‌نده‌ شیسومورا له‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیای زۆر پێشكه‌وتووی به‌كارهێنابوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كیڤن توانیبووی هاكی بكات.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م رووداوه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ناخی شیسومورا كرد، وای لێكرد هه‌موو هێزو توانای خۆی به‌كاربهێنێت به‌ هاریكاری FBI بتوانێت ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیربكات، هاكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان كردووه‌، پاش ماوه‌یه‌ك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ وبه‌دواداچوونه‌وه‌، بیروبۆچوونیان وابوو، ئه‌م كاره‌ له‌لایه‌ن كیڤن مێتنك ئه‌نجام درابێت كه‌ له‌ ساڵی 1992 وه‌ له‌ خۆشاردنه‌وه‌یه‌، له‌ دواتر بۆیان ئاشكرابوو، كه‌ كیڤن خه‌ریكی كاره‌كانیه‌تی له‌سه‌ر مۆبایل له‌ شاری “والی” باكووری كالیفۆرنیا له‌ 13ی فبرایری1995 شیسومورا چوو بۆ شاری راڵی. بۆ رۆژی دواتر به‌ یارمه‌تی پسپۆران له‌ بواری كۆمپانیای مۆبایله‌وه‌ لێكۆڵنه‌وه‌ فیدرالیه‌كان توانی جێگای كیڤن دیاری
بكات.
له‌ ئێواره‌ی 15ی فبراریر لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان “المحققون” له‌ ده‌رگای ماڵی “كیڤن” یان دا، كیڤن دوای پێنج خوله‌ك ده‌رگای كرده‌وه‌، وا خۆی نیشاندا كه‌ له‌ گفتوگۆكردن بووه‌ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌چی كاتێك سه‌یری ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان كرد بینیان ته‌له‌فۆنه‌كه‌ كارناكات، كیڤن گیراو زیندانی كرا به‌بێ دادگایی كردنی له‌ دواتردا له‌ 27ی یۆنیۆی ساڵی 1997 سزای 22 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی حوكمیشی ته‌واو كرد به‌ڵام ئازاد نه‌كرا هه‌تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر ئازادنه‌كراوه‌ چونكه‌ لێكۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه‌ كه‌سێكی ترسناكه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات له‌ جیهان، ئه‌مه‌ ئه‌نجامی سه‌ركێشیه‌كانی كیڤن
بوو،
كه‌ ئه‌و هه‌موو زیره‌كییه‌‌ی هه‌ی بوو بۆكاری هاك كردن به‌كاری هێنا نه‌ك بۆ كارێكی سوودبه‌خش كه‌ سوود به‌ خۆی و به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش بكه‌یه‌نێت به‌ڵكو زیانی له‌ چه‌ندین كۆمپانیاو گه‌وره‌ترین زیانیشی بۆ خودی خۆی بوو، داهاتووی خۆی و بۆ خودی خۆشی سوودمه‌ندنه‌بوو خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مه‌ئه‌نجامی كیڤن و كه‌سانی وه‌ك كیڤنه‌ هیوادارم هه‌موومان گه‌ر او هونه‌ره‌مانهه‌بو بۆسودی گشتی به‌کاری بێ نین نه‌کوه‌کو کیڤن امبابه‌ ته‌م ده‌ مێ که‌لایا نازانم له‌کوێم هێناوه

DarYa_BedL
ماڵپەری شارەکم

پێم باش بوو زانیاریتان هەبێت بۆیە بابەتم بۆ کۆپی کردن ، بە سوپاسەوە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

زانیاری قۆرخ مەكە ،،،،بیبەخشەرەوە
وه‌ڵام
#2
دوباره يه ئه م بابه ته هى h4lurd يشه كه ر هه له نه بم

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#3
ده‌ست خۆش

زۆۆر بوو بۆیه‌ نه‌مخوێنده‌وه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#4
(04-08-2013, 10:10 PM)AhmedKirkuky نوسراوه:  دوباره يه ئه م بابه ته هى h4lurd يشه كه ر هه له نه بم
دواین 10 بابه‌ته‌كان

یـــــاری كــــــــردن لــــه‌گـــــه‌ڵ مــــن مــــردنــــــــــێكی لـــــه‌ســـه‌ر خـــۆیـــــــه‌...!!!

بۆماوه‌یه‌ك داده‌بڕێم له‌یانه‌.............
وه‌ڵام
#5
3 باره‌یه‌

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#6
HeartHeart

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#7
دست خۆش هەموویم خوێندەوە زۆر کاریگەرە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

من قووتابی ئەم قووتابخانەم
وه‌ڵام
#8
دەست خۆش .............. خوندومەتەوە پێشترHeart
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Software & Informatics Engineering Student
SMM, DM , DEVELOPER
وه‌ڵام
#9
وەڵآهی لێرە وەکو کیڤن بی باشە DodgyDodgy Big GrinBig GrinBig Grin AngelAngel
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ئەنۆنیمۆوس قسەیەکی هەیە...
ئێمە ئەنۆنیمۆوسین !
ئێمە لەکەس نابوورین !
ئێمە هەرگیز لە بیر ناکەین !
پێشبینی ئێمە بکەن !
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان