ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
زیادکردنی سنسکرایبی یۆتوب subscribe
نووسه‌ری بابه‌ت:Mohammed IT دواترین وه‌لام:Man of Dark ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:39 كات:دوێنێ
سڵاو به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕام بۆ خێراكردنی یاریه‌كان
نووسه‌ری بابه‌ت:bahroz kurdish دواترین وه‌لام:Man of Dark ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:565 كات:دوێنێ
له‌يه‌ك رۆژدا 2500 لايك بۆ په‌يجه‌كه‌ت زياد كه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:M.V دواترین وه‌لام:Man of Dark ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:1620 كات:دوێنێ
جونيه تى هينانه وه ى هه مو فايله سراوه كانى ئايفؤن 2018
نووسه‌ری بابه‌ت:BlaCk ErroR دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:90 كات:دوێنێ
دەربارەی کێشیە خەلکی لەسەر هاکردن و کێشەی کۆمەلاتی بلاوکردنەەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:Rawa-mama2011 دواترین وه‌لام:been ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:108 كات:دوێنێ
سلاو هاورێێان چۆن بتوانم ئەم فەیسبوکە بسوتینم هاک کراوە سوپاستان
نووسه‌ری بابه‌ت:awat ahmad دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:90 كات:دوێنێ
هه ر كه سيك فه يسبوكيكم بو هاك بكات ١٠٠ دولار هه ديه .
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:1082 كات:دوێنێ
disabled 2018هێنانه‌وه‌ي فيسبووك كاتيك ریپۆرت بووه‌ زۆر به‌ ئاسانی
نووسه‌ری بابه‌ت:Mohammed IT دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:121 كات:دوێنێ
ئینستال کردنی کالی لینۆکس
نووسه‌ری بابه‌ت:HAMAGOLD2018 دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:102 كات:دوێنێ
چۆن پۆرت بكه‌مه‌وه‌ بۆ ڕاته‌كان و مێتاسپلۆیت
نووسه‌ری بابه‌ت:MRM دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:13 كات:دوێنێ
هاك كردنى سيسته مى ئه ندرؤيد به AhMyth
نووسه‌ری بابه‌ت:BlaCk ErroR دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:26 كات:دوێنێ
سڵاو هاوڕێیان تکایە یارمەتیم بدەن
نووسه‌ری بابه‌ت:Hawkar sh دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:8 كات:دوێنێ
سرينه وه ى trojan
نووسه‌ری بابه‌ت:BlaCk ErroR دواترین وه‌لام:Hunar_H ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:77 كات:دوێنێ
پرسیار تکایه
نووسه‌ری بابه‌ت:Kurdish Warrior دواترین وه‌لام:Gold-blaw ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:3 كات:08-19-2018
تکایه یارمه تی له پله ی ستؤری
نووسه‌ری بابه‌ت:kosrat.hadi دواترین وه‌لام:Gold-blaw ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:71 كات:08-19-2018


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
کورتەیەك دەربارەی داڕەزاندنی کورد و هاوشێوەکانی ! بەشی 6م
#1
Exclamation 
بسم اللە الرحمان الرحیم

ئەم کاتەتان باش خانمان و بەڕێزان ... ،
بەویستی 'خوا' هەوڵدەدەین بەشێکیتری بەشی یەكەم بڵاوبکەینەوە .

بۆ تێگەیشتنێکی باشتر و وەرگرتنی سوودێکی زیاتر، بەهیوای خوێندنەوەی بەشەکانی پێشووتر و بەردەوام بوونی تۆی خوێنەری بەڕێزە لەگەڵمان …

بەشی یەکەم : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-121382.html
بەشی پێشتر : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-122396.html

>>> بەشی یەکەم <<<
|
--- خاڵی یەکەم
|
--- هەنگاوی دووەم
|
--- || شوێنگرتنەوەی خاڵەهێزی پایەکانی گەل :-

سێیەم : لاوازکردن و کەم کردن و لەناوبردنی "ڕەوشت"ی ( فێرکەر و فێرکراو ) ، ئەگەر بە نارەحەتکردن بێت یان بەخۆشی بێت و لاوازکردنی بنچینەی خاڵەهێزی ڕەوشت لە ناخی هەمووان .

‘ڕەوشت’ ئەو درەختەی کە ڕەگەکەی "*باوڕ"ـە و قەدەکەی "شەرم"ـە و چڵ و پۆپەکانی "ڕێز"ـە و بەرهەمەکەشی "کردار و وتە"ـی ئەنجامداراوی بینراو و بیسراوە …
ــــــــــــــــــــ
* پاڵنەری هێزی باوڕ

ڕەوشتی تاکەکان سەرچاوەی کۆمەڵەیەکن و ڕەوشتی کۆمەڵەیەك نوێنەری گەلێکە و ڕەوشتی گەلیش بەرهەمی خێزانێکە !

بە تەماشاکردنی هەموو چیرۆك و بەسەرهاتە کۆنەکانی مرۆڤایەتی کە تۆمارکراوە لەسەرچاوە باوڕپێکراوەکان و ناسراو و نەناسراوەکان ، بە تێپەڕبوونی کات ڕەوشت بەشێوەیەکی سەرنچ ڕاکێش لە داکشانی و هەڵکشانی نایەکسانە ! ، واتا بەشێوەیەکی زۆر خاو و لاواز دەست بە کەم بوونە و لاواز بوون دەکات تا دەگاتە ئاستی داڕمان ،بەڕادەی داڕمانێك کە نزمترین ئاسی پێش خۆیەتی و پاشان بەرز دەبێتەوە و گەشەدەکات تا دەگاتەوە بەرزترین ئاست بەڵام نزمتر لە ئاستی پێشووتری خۆی … .

هەموو داکشانێك لە ناوچە و کاتێکی دیاریکراو لە نێوان ژیانی پەیامبەران و دانایانی فێرکەر و زانایانی فێرکەر بووە ، وە پاشان گەشەی کردۆتەوە بۆ بەرزترین ئاست بە هاتنی پەیامبەرێك یان ئاگادارکەرەوەیەك لە لایەن "خوا"ی تاقانەوە .

‘ڕەوشت’ چەندان ئاستی هەیە ، وەك :
-ڕەوشتی هەرە باشترین
-ڕەوشتی باشترین
-ڕەوشتی زۆرباش
-ڕەوشتی باش
-ڕەوشتی مامناوەند
-ڕەوشتی خراپ
-ڕەوشتی زۆرخراپ
-ڕەوشتی خراپترین
-ڕەوشتی هەرەخراپ
.
.
.
هەتا دوای،
بە نزیك بوونەوە لە ناوەندی ئەم بژارکراوەی سەرەوە ژمارەی جۆر و شێوەکانی زۆردەبێت وە بەپێچەوانەوە .
بۆ تێگەیشتن تکایە لەم هاوکێشەی خوارەوە وردببنەوە :

ڕەگ X قەد X چڵ و پۆپەکان = ژمارەی جۆرەکانی ڕەوشت

جۆری پاڵنەری هێزی باوڕ X ( جۆر x هۆکار x شێوە )ی شەرم X ( جۆر x هۆکار x شێوە )ی ڕێز = ژمارەی جۆرەکانی ڕەوشت .

لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ژمارەکان زۆر گەورەترن لەوەی کە پێشتر هیچ کەسێك بیری لێکردبێتەوە بۆ وشەیەك ئەمەنە جۆر و شێوەی هەبێت ، بۆ تەواو کردنی هاوکێشەکە پێویستە ئەم کردارە ئەنجام ندەین :
ژمارە یەك ‘1’ دابەشی ژمارەی دەسکەوتووی هاوکێشەی سەرەوە یەکسانە بە ئاستی بەرزی ڕەوشتی هەبوو لە خانەی یەکاندا :

1 : ژمارەی جۆرەکانی ڕەوشت = ئاستی ڕەوشت لە خانەی یەکان .

>>> ژمارە یەك یەکسانە بە ڕەوشتی نێردراو "آحمد"ی سڵاو لێکراوە (درود و سەلامی ‘خوا’ـی لێبێت) <<<

لاوازکردن و کەم کردن و لەناوبردنی "ڕەوشت"ی ( فێرکەر و فێرکراو ) کارێکی زۆر ئاسانە بە ڕادەی خلکردنەوەی بەردێکی گەورەی شێوە گۆیی لەسەر لوتکەی چیایەکی بڵندەوە بۆ خواروی چیایەکە و پاشان بۆ ناو چاڵترین شوێنی دۆڵێکی چاڵ ! بەمەرجێك کەسی ‘فێرکەر’ هاوشێوەی ‘تووتیەك’بێت و نەتوانێت تێبگات لەوەی دەیکات و کەم و کوڕیەکان درك پێنەکات … !

هاوشێوەی ‘ڕگ’ "باوڕ " ڕەوشت ڕادەگرێت و سەرچاوەی یەکەمی گەشەیەتی …
هاوشێوەی ‘قەد’ "شەرم" ڕەوشت بڵند دەکاتەوە و جێگیری پێدەبەخشێت …
هاوشێوەی ‘چڵ و پۆپ’ "ڕێز" ڕەوشت بڵاو دەکاتەوە و فراوانی ئاسۆی سێبەری درەختەکە دیاری دەکات …
هاوشێوەی ‘بەروبووم’ "کار و کردەوە و وتراو" ڕەوشت ببایەخدار دەکەن و سرنجی دەورووبەرەکەی پێڕادەکێشێت …

کەواتە ئەگەر نەخۆشی بدات لە هەربەشێکی ئەم درەختە ، سەرەنجام زیانی بەرکەوتوو بەر ڕەوشت کەوتووە و لاوازی دەکات تا دەگایە ئاستی مردنی درەختەکە !!

ڕەوشتی باوڕدار هاوشێوەی داری خورمایە ، بەهەموو واتایەك … {فەرموودەی سەروەری دروستکارەکان ( محمد (درود و سەڵامی ‘خوا’ی لەسەربێت)) .
لەم فەرموودەدا ( پەند و ئامۆژگاری و دانای و زانست و نیشانە ) زۆر هەن بۆ مرۆڤایەتی .

یەکەم هەنگاو بۆ لاوازکردنی ڕەوشت هێرشکردنە سەر بەروبوومەکەیەتی ، هاوشێوەی بازاڕی کڕین و فڕۆشتن ، ئەگەر بەرهەمێك ناودەرکات بە خراپە ، کەسانی ئاسای بە ناچاری نەبێت نزیکی ناکەونەوە و کەسانی شارەزاش بە پێچەوانەوە باشتر شەیدای دەبن بۆ زانینی ڕاستیەکە و خۆپاراستن لە ئەگەری توشبوونی خۆی و بەرهەمەکانی …
هەردەم کەسانی بڵاوکەرەوەی هەواڵکان هاوشێوەی تووتی هێز و توانای پێبەخشراویان بەکاردەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی تازەترین هەواڵی هەبوو بێ بیرکردنەوە و سرنجدان ، هاوشێوەی کەسێك کە دوای خۆر بکەوێت لەسەر زەوی و بیەوێت بە ڕاکردن بگاتە خۆر … !!

دووەم هەنگاو هێرشکردنە سەر چڵ و پۆپەکان بە بریندارکردن و ڕاکێشان و شکاندنەوە و بڕینەوە و سوتاندنی و … تاداوای دێت ، کە ڕێز دەگرێتەوە ، واتا
برینداکردنی هەستی هەڵگری کرداری رێز ، ڕاکێشان و خزاندنە ناو سات و شوێنی بێڕێزی ئەگەر بۆ یەك چرکەش بێت یان وێنەیەك یان وتەیەك بێت ، شکاندەوەی هەستی کەسی هەڵگری ئەم تایبەتمەندیە لە کاتی نواندنی ڕێزدا و گاڵتەپێکردن بە : وشەیەك – تەماشاکردنێك – جوڵەیەك – کارێك - ...هتر ، بڕینی ئاست (قەدەغەکردن)ـی هەرشتێك لە ڕێز لە خۆی بگرێت لە : وشەیەك – تەماشاکردنێك - جوڵەیەك – کارێك - ...هتر . ، سوتاندنی هۆکارەکانی گەشە و دروستبوونی واتای هەرشتێك کە ڕێزێك یان پاڵنەرێكی سەرەکی و لاوەکی دروستبوونی ڕێزبێت لە ناو "نەریتی" مرۆڤانێك ، … !

سێهەم هەنگاو هێرشکردنە سەر قەدی درەختەکە ، شەرم کردن بە واتای پاشگەزبوونەوە و بێدەنگی و داوانەکردنی ماف و داواکاری و بۆچوون نایەت ، بەڵکو بە واتای مامەڵەکردن بە نایابترین شێوە و گرتننە بەری ڕاسترین ڕێگە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دەورووبەردا دێت !

بە کارهێانی پایە و دەسەڵات و باوڕ و زانستەکان و ناوبانگ و هەستی مرۆڤ بەشێوەی خراپە دوور لە ئاڕاستەی خۆی و ڕێگە پێدراو لە دیارترین دووژمنەکانی شەرمن هاوشێوەی ‘داس و تەور و مشار و ...هتر’ دژ بە قەدی دار …

چوارەم هەنگاو هێرشکردنە سەر ڕەگی درەختەکەیە ، هێرشکردنە سەر بنچینەی ئامانجەکەیە ، کە پاڵنەری هێزی باوڕە ، هەردەم هەوڵدەدرێت کە بەشێوەی خۆشی و فێڵکردن هاوشێوەی ڕۆکی مێشخۆر لەسەرەتادا تەنها یەك ڕیشاڵۆچکەی دەزۆلەی بچوك تێکەڵ بە ڕەگی درەختەکەوە بکات بە نزیك کردنەوە و بەهاوشێوەدانانی وەك ڕیشاڵی بنەڕەتی ، پاشان ئەم ڕیشاڵۆچکەیە گەشەداکات و جێگەی دەیان لە هاوشێوەی خۆی دەگرێت و هێزی ڕەگی بنەڕەتی کەم دەکات و شوێنی دەگرێتەوە ، لەم ماوەیەدا درەختی ڕەوشت بەدوای ڕەگێکی باشتر دەگەڕێت بۆ مانەوەی ، ئەوەی کە دەستی دەکەوێت خراپترە لەوەی یەکەم جار پێوەی نوسێنرا …
هەموو مرۆڤێکی "خۆپارێز -موتقی-” تەنها |”اللە"|ـی بە پاڵنەری هێزی باوڕی خۆی دادەنێت و هیچ شتێکی تر بێجگە لە فەرمانەکانی ‘ئەو و پێغەمبەرەکەی (درود و سەلامی خوایلێبێت)’ ناکات بە هاوەڵ و ڕەوشتی خۆی پێی زیاد و کەم بکات... !

مامۆستا یەکێکە لە فێرکەرە گەورەکانی هەر فێرکراوێك ، باوانەکان دروستکەری ڕەوشتی منداڵەکانن و کۆمەڵگا کاریگەریەکانێتی و هاوڕێ سەرەکیترین کارتێکەرە لەسەر فێرکراو …
هەموو فێرکەرێك فێردەبێت لەو کەسانەی کە گرنگن لەژیانیانا و بەبەردەوامی بە گوێ و چاو مامەڵەکانیان تۆماردەکات لە یادگایدا و بیرۆکەکان دەگۆرێ بۆ بۆچوون پاشان بۆ دیدێك دواتر بۆ کردار وە لە کۆتایدا بۆ ڕەوشتی ،
هەرشتێك کە مرۆڤ بە بەردەوامی مامەڵەی لەگەڵ بکات و بیکاتە بەشێك لە ژیانی ، ئەوە شتی بەکارهاتوو بەشێك دەبێت لە ڕەوشت و سەرچاوەی بڕیاردان و کەسایەتی ،
بۆ نموونە :
کەناڵە تەلەڤیزۆنیەکان
کەناڵە ڕادیۆیەکان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
کۆمەڵەیەکی دیاریکراو
ئامێرەکان
یاریەکان
ڕۆژنامەکان
گۆڤارەکان
نووسراوەکان
کتێبەکان
.
.
.
هتر.

ئەگەر ئەم نموونانەی سەرەوە کاریگەری ناڕاستەوخۆ لەسەر کۆمەڵگایەك دروستبکەن نیشانەی داڕمانی ڕەوشت سەری هەڵداوە تیایاندا و هەرکاتێك بتوانن تەنها تۆزێك زیاتر کاری گەری خۆیانیان لەسەر دروست بکەن ئەوە بەرەو داڕمان دەچێت ئەو کۆمەڵەیە … !

هاوشێوەی ژیانی ئەمڕۆی گەلی کورد !


لە هەر پایەیەکی گەل و خاڵەهێزی پایەکەی ورد ببینەوە دەبینین کە باشوری کوردستان لەم ساتەوەختەدا لە لێواری قۆناغی داڕماندایە کە زۆرینەی خەڵکەکەی بەداخەوە بەژدارن لە بەرەو پێشچوون و گەشەکردنی کار و کردەوەی کاربۆکەران و خزمەتکەرانی ئەم کۆمەڵە قێزەون و چەپەڵەدا بێ ئەوەی کە بیربکەنەوە کە خەریکی چین بەڕاستی و پەند و ئامۆژگاری لە ڕووداوەکانی گەل و وڵاتانی ناوچەکە و دەورووبەری خۆیان وەرگرن ….!! Sad Sad
ئیمڕۆ ڕەوشتمان هاوشیوەی درەختێك دادەڕزێنن و پارچە پارچەی دەکەن ، دوێنی خاکمانیان پارچە پارچە کرد و بەیانی منداڵ و پیرەکانمان !...

هیوادارین هەموو کورد وەك یەك لاشە هەست بەیەکتری بکات و هاوکار و پشتی یەکتریبین .

بە’خوا’ی دادوەر و میهرەبان و خاوەنی ڕۆژی زینووبوونەوە و تۆڵەسەنێرێوەتان دەسپیرین .


وسلام علیکم و رحمة اللە و برکاته .
دواین 10 بابه‌ته‌كان

-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--
وه‌ڵام
#2
کاکە ئەو دەستانەت خۆش بێ بەڕاستی ساڵێکە پاسوۆردەکەم بیر چوبو کە زانیم بەڕێزت هێشتا لە یانەی زۆر هەوڵم دا تا گاڕاندمەوەو تاکو دەستخۆشیت لێ بکەم جێگای شانازیە بۆ هاک بۆ کورد کەسێکی بەڕێزی وەک تۆ هێشتا هیوایەکی بە یانەمابێ

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#3
بەهیوای وەرگرتنی سوود و تێگەیشتن لە بابەتەکە،
نەك
تەنها 'دەستخۆشی کردن' و پیاهەڵدان ...

بەهیوای تێگەیشتن

وه‌ڵام
#4
قوربانی دەستەکانت بم برا بابەتەکان زۆر بە سودە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

N0 THiNk i5 5af3 50 5Af3 Y0U4 53LF
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان