ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
يارمه تى instagram
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:mahmood govan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:80 كات:09-21-2019
به‌قوه‌ترین ڕیپۆرت بۆ ئینسته‌كرام
نووسه‌ری بابه‌ت:Mhamad Net دواترین وه‌لام:HAMA_QALADZEY ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:87 كات:09-21-2019
دروست كردنی داتابه‌یس بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیا - خۆت دروستی بكه‌ به
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulrahman Kalari دواترین وه‌لام:HAMA_QALADZEY ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:184 كات:09-21-2019
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایلت دوێت...فه‌رموو
نووسه‌ری بابه‌ت:AnGrY MaN دواترین وه‌لام:Razwan.marzani1 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:808 جاری بینراو:233438 كات:09-19-2019
تکایە چۆن وابکام لۆکەیشنی موبایلەکەم ببێت بە - ئێران
نووسه‌ری بابه‌ت:DARYAN 3D دواترین وه‌لام:ZhiyarZhika ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:125 كات:09-19-2019
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:bryar khalid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:86 جاری بینراو:2191 كات:09-18-2019
فب يةكم بو هاك بكةن 100 دولار هةدية
نووسه‌ری بابه‌ت:Kaivon1997 دواترین وه‌لام:Akam King ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1068 كات:09-17-2019
کێ Bitcion دەفرۆشیت
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:majnun ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:928 كات:09-17-2019
pubg mobile banned
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:majnun ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:473 كات:09-17-2019
paypal
نووسه‌ری بابه‌ت:Mhamad R2 دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:188 كات:09-16-2019
هاك كردنی سناپ چات به‌ (bruteforce ) كردن bruteforce Snapchat 2018
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:5 جاری بینراو:585 كات:09-16-2019
پەرەى تەزويرم ئەوێ !
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:KanHan Haji ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:18 كات:09-15-2019
هاكی چ یاریه‌كت ده‌وی داوا بكه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:ahmad-boy دواترین وه‌لام:Aland.IT ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:289 جاری بینراو:118146 كات:09-12-2019
ڕاکەن!! اسانترین ریگا بۆ هاکیی پەبجی موبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:kovan a deranay دواترین وه‌لام:kovan a deranay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:235 كات:09-12-2019
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:1786 كات:09-11-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 2 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
600GB وێنە و ڤیدیۆ و فایلی هەمەجۆر ئەپلۆد بکە لە Degoo.com
#1
[وینه‌: 9abbaa0a4347ed8dbbb37219a783ff2f.png]

سڵاوی خواتان لێ بێت
خۆشحاڵم کە بە بابەتێکی بچووک پێتان گەیشتمەوە
لەم بابەتەدا ماڵپەڕێکتان پێ ئەناسێنم کە ئەتوانن ٦٠٠ گێگا وێنە و ڤیدیۆ و فایلی هەمەجۆری لێ ئەپلۆد بکەن

:: چەند زانیارییەکی سەرەتایی بۆ ئەو کەسانەی کە نازانن سوودی ئەم جۆرە ماڵپەڕانە چییە ::
ئەم جۆرە خزمەتگوزاریانە پێیان ئەوترێت Cloud Service... لە ڕاستیدا ژمارەیەکی زۆر لەو ماڵپەڕانە هەیە (وەک Mediafire, 4Shared ...هتد) و سوودی ئەم جۆرە ماڵپەڕانە لەوەدایە کە ئەتوانین ئەو فایلانەی مەبەستمانە لێیان ئەپلۆد بکەین و هەرکاتێک بمانەوێت ئەتوانین دایانبگرینەوە
بۆ نموونە :: تۆ کۆمەڵێک وێنەت هەیە لە مۆبایلەکەتدا یان لە کۆمپیوتەرەکەتدا، بۆئەوەی کە وێنەکانت لێ نەفەوتێ دێیت وێنەکان لە یەکێک لەو ماڵپەڕانە ئەپلۆد ئەکەیت .. ئیتر هەرکاتێک ویستت ئەتوانی وێنەکان دابگریتەوە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت یان مۆبایلەکەت
وە ئەگەر دوای ئەپلۆدکردنی وێنەیەکی دیاریکراو بۆ ناو یەکێک لەو ماڵپەڕانە هەمان وێنەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت یان مۆبایلەکەت سڕییەوە ئەوا وێنەکە لە ماڵپەڕەکەدا ئەمێنێتەوە و نافەوتێت و ئەتوانیت جارێکی تریش دایبگریتەوە..یان ئەتوانیت لینکی وێنەکە بنێریت بۆ ئەو کەسانەی کە مەبەستتە بۆ ئەوەی کە ئەوانیش وێنەکە دابگرن لای خۆیان


لەوانەیە ئێستا یەکێک لە ئێوە پرسیار بکات و بڵێت ئایا جیاوازی Degoo.com چییە لەگەڵ Mediafire یان هەریەکێک لەو ماڵپەڕانەی کە هەمان کاری مەبەست دەکەن؟
وەڵامەکەی ئەوەیە کە لە Degoo.com ئەتوانیت هەتا ٦٠٠ گێگا وێنە و ڤیدیۆ و فایلی هەمەجۆر ئەپلۆد بکەیت و بیانپارێزیت، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ هەمان مەبەست بەکاردێن ڕێژەیەکی کەمتر لەو بڕە قەبارەیان داناوە کە Degoo بۆی داناوین ... بۆ نموونە Dropbox ڕێگەت پێئەدات بە بەرزکردنەوەی تەنها 2 گێگا (واتە هەر ڕاژەیەکی Degoo سێ سەد ئەوەندەی هەر ڕاژەیەکی Dropbox ـە)

تێبینییەکی بچووک :: کاتێک ئێمە خۆمان تۆمار ئەکەین تەنها ١٠٠ گێگا شوێنمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی فایل بەڵام لە خوارەوە باسی زیاد کردنی دەکەین بۆ ٦٠٠ گێگا

فەرموون ئەمە مەڵپەڕەکەیە
https://degoo.com

لەدوای کردنەوەی لینکەکە پێویستە ئەکاونتێک درووست بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش کلیک لەسەر ئەوە بکە کە لە وێنەکەی خوارەوەدا دیاریم کردووە
[وینه‌: image.png]

ئێستا ئەتوانیت ئیمەیڵەکەت بنووسیت لەگەڵ هەر پاسۆردێک کە ئەتەوێت بۆ ئەکاونتەکەت دایبنێیت
[وینه‌: image.png]

لەدوای خۆتۆمارکردن ئەم نووسینە پیشان ئەیات...جارێ وازی لێ بێنە
[وینه‌: image.png]

ئێستا ئێمە تەنها ١٠٠ گێگا شوێنمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی فایل
بۆ بەرزکردنەوەی ئەم ڕێژەیەش بۆ ٦٠٠ گێگا ئەتوانین فێڵێکی کۆن بەکاربهێنین کە زۆر بەسوودە  Big Grin ئەویش بانگێشت کردنی هاوڕێکانتە..بەڵام لەڕاستیدا ئێمە پێویستمان بە بانگێشتکردنی هاوڕێکانمان نییە بەڵکو دێین بە VPN ئایپیەکەمان ئەگۆڕین و ئەتوانین وەک کۆمپیوتەرێکی تر بچین خۆمان داغڵ بکەین وەکو ئەوەی کە خۆت هاوڕێکەتت بانگێشت کردبێت  Smile
بۆ هەر ئەکاونتێک کە داغڵی ئەکەین بەناوی هاوڕێکانمانەوە بۆ ئەکاونتە ڕاستییەکەی خۆمان بڕی سێ گێگا شوێنی زیادە وەردەگرین

بە داغڵکردنی 166 ئەکاونت ئەتوانین بگەین بە 600 گێگا

ئێستاش با دەست پێ بکەین...کلیک لەوێ بکە کە دیاریم کردووە
[وینه‌: image.png]

دواتر کلیک لەوێ بکە
[وینه‌: image.png]

ئەو لینکە کۆپی بکە
[وینه‌: image.png]

ئێستا لە ئەکاونتەکەت بچۆرە دەرەوە
[وینه‌: image.png]

ئێستا پێویستمان بە VPN هەیە .. ئەگەر Google chrome بەکارئەهێنن ئەتوانن سوود لەم زیادکراوە وەربگرن
کلیک لێرە بکە بۆ زیادکردنی VPNـەکە

دوای داگرتن و زیادکردنی VPN ـەکە
ئەم کارانە جێبەجێ بکە
VPNـەکە بکەرەوە و کۆنێکتی بکە
[وینه‌: image.png]

وەک ئەبینن کە من کەنەدام هەڵبژاردووە و VPNـەکەم کۆنێکت کردووە
[وینه‌: image.png]

دواتر ئەو لینکەی کە کۆپیت کردبوو لە ئەکاونتەکەی خۆت پەیستی بکە و ئینتەر بکە
[وینه‌: image.png]

ئەمەت بۆ ئەکرێتەوە و ئەتوانیت هەرلەخۆتەوە ئیمەیڵ و پاسۆردێک بنووسیت چوونکە داوای ئەکتیڤ کردنی ئەو ئەکاونتە ناکات کە لێرە داغڵی ئەکەیت ... ئەگەر داوایشی کرد ئەتوانیت سوود لەم ئیمەیڵە خێرایە وەربگریت
https://temp-mail.org/

ئیمەیڵ و پاسۆردێک داغل بکە
[وینه‌: image.png]

دوای ئەوەی کە ئەم ئەکاونتە نوێیەت درووستکرد و چوویتە ژوورەوە ڕاستەخۆ دوای ئەوە Logout ـی بکە چوونکە پێویستمان پێی نامێنێت

دوای ئەوە دووبارە لە VPNـەکە وڵاتێکی تر هەڵبژێرەوە و لینکە کۆپیکراوەکەی ناو ئەکاونتەکەت پەیست بکە و هەمان کار دووبارە بکەرەوە...
ئەمەش ئەنجامەکەی لەدوای داغڵکردنی دوو ئەکاونت...لە 100 گێگاوە بۆ 106 گێگا (سێ گێگا بۆ هەر ئەکاونتێک ڕێژەیەکی زۆر باشە)
[وینه‌: image.png]

ئەتوانن چەندەها VPN ـی تر بەکاربهێنن بۆ تەواوکردنی کارەکەتان
لەدوای داغڵکردنی ١٠ ئەکاونت بەم ڕێگایە ئەتوانن بەرنامەکە بۆ کۆمپیوتەرەکەتان دابگرن تا بتوانن لەڕێیەوە فایلەکانتان ئەپلۆد بکەن
هەروەها بەرنامەکە بۆ هەریەکە لە سیستەمی ئەندرۆید ( Android ) و ( IOS ) بەردەستە

لەکۆتاییدا هیوادارم سوودتان بینیبێت لە بابەتەکە
لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#2
دەستەکانت خۆشبی گوڵ زۆر شازە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

خەونەکانی من لەخەونەکانی تۆ ناچیت!!!
وه‌ڵام
#3
ماندوونەبیت ،
بەهیوای چالاك بوونەوە و بابەتی باشتر Smile
دواین 10 بابه‌ته‌كان

-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--
وه‌ڵام
#4
دەست خۆش برا

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#5
باشه‌ نووسراوه‌ تا دوو هه‌فته‌ فريه‌ واته‌ دواى ئه‌وه‌ نامێنێ ؟؟؟
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ له‌ هاك بۆ كورد ده‌ستم كه‌وتووه‌ باوه‌ڕ ناكه‌م له‌ هيچ شوێنێكى ديكه ده‌ستم كه‌وتبێت

.
.
.
.
.
.

تكايه‌ زمانى كوردى زياد بكه‌ن
وه‌ڵام
#6
دەست خۆشبیت زۆر زۆر بەسوودە بەلام براکەم
بەریزت ماوەی چەندیکە بەکاری دێنی کێشەی نەبووە ؟
ئایا دڵنیابین لەهەڵگرتنی فایلەکانمان لەوێ ؟
واتە هیچ فایلێک بەبێ هۆ ناسرێتەوە ؟
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#7
سوپاسی پەیامەکانتان ئەکەم هاوڕێیان


لە ڕاستیدا بۆ وەڵامی پرسیارەکانتان
ئەوەی کە نووسراوە دوو هەفتە فرییە و دواتر ئەبێ بە پارە ئەوە شمولی ئێمە ناکات بەڵکو بۆ ئەوانەیە کە ئەیانەوێت نزیکەی ٢ تێرا بەدەست بهێنن لەو سایتە
ئێمە خۆمان جۆرە فرییەکە بەکار ئەهێنین و ئەیکەین بە ٦٠٠ گێگا نەوەک ئەوەی کە ٢ تێرا بۆ ماوەیەکی کاتی بەکاربهێنین و دواتر بیکڕین

وە هەروەها من خۆم بەکارم نەهێناوە بەڵام هاوڕێیەکم بەکاری ئەهێنێت و باوەڕناکەم تا ئێستا هیچ فایلێکیشی سڕابێتەوە ئەگینا لای من باسی ئەکرد

بۆ دڵنیابوونەوەی خۆشتان ئەتوانن تاقی بکەنەوە

دووبارە سوپاسی پەیامەکانتان ئەکەم و هیوادارم سوودی هەبێ بۆ ئێوەی بەڕێز

وه‌ڵام
#8
ده‌ست خۆش برا زۆر به‌سووده‌

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#9
سوپاست ئەکەم برا سەرت خۆش بێت بەهیوای سوود بۆ هەموو لایەک

وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان