ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
تكایه‌ یارمه‌تی
نووسه‌ری بابه‌ت:avevan دواترین وه‌لام:avevan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:7 كات:دوێنێ
زۆر زۆر پێویستم بە یارمەتیتانە تکای هاککەران وەرنە ئێرەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:AGHK دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:56 كات:دوێنێ
hacki fastlink
نووسه‌ری بابه‌ت:hama.barznjy دواترین وه‌لام:Rockstar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:45 كات:05-24-2019
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:688 جاری بینراو:249743 كات:05-24-2019
هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی TERMUX بیکە !!
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:12 جاری بینراو:1949 كات:05-23-2019
تازه‌ترین ریپۆرت بۆ سوتانی فه‌یسبوكم ئه‌وێیت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:821 كات:05-23-2019
سلاو چۆن بتوانم فه‌یس بوك بوستێنم به‌ زوترین كات
نووسه‌ری بابه‌ت:رةوا 68 دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:110 كات:05-23-2019
پرسیار دربارەی هاکی نمرەی پۆلی 12
نووسه‌ری بابه‌ت:Kingblitz9 دواترین وه‌لام:MR X ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:12 جاری بینراو:195 كات:05-21-2019
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایلت دوێت...فه‌رموو
نووسه‌ری بابه‌ت:AnGrY MaN دواترین وه‌لام:jutyar85 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:805 جاری بینراو:227272 كات:05-21-2019
تکایە یارمەتی لە دەستکاریکردنی ستایک
نووسه‌ری بابه‌ت:darin9 دواترین وه‌لام:new viros ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:533 كات:05-20-2019
هاکردنی ئینستاگرام Instagram %100
نووسه‌ری بابه‌ت:alan apo دواترین وه‌لام:Eso gyan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:36 جاری بینراو:2972 كات:05-17-2019
ده‌وره‌ یه‌كی تایبه‌تی Hacking هه‌ر ئیستا به‌ ژداربه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:Eso gyan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:17 جاری بینراو:316 كات:05-17-2019
کورتە باسێک لەسەر DEEP WEB سایتە شاراوەکان چۆنێتی داخڵ بوونیان
نووسه‌ری بابه‌ت:OmedExperT دواترین وه‌لام:salahcc ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:15 جاری بینراو:5267 كات:05-15-2019
فه‌یسبووكم Disablبووه‌ تكایه‌ یارمه‌تی
نووسه‌ری بابه‌ت:Farhad Cr دواترین وه‌لام:muuhamad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:602 كات:05-12-2019
كيشه يه ك له سه ر فيس بوك تكاية وه لام
نووسه‌ری بابه‌ت:fafamesat دواترین وه‌لام:muuhamad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:152 كات:05-12-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
کورتەیەك دەربارەی داڕەزاندنی کورد و هاوشێوەکانی ! بەشی 5م
#1
Exclamation 
بسم اللە الرحمان الرحیم

ئەم کاتەتان باش خانمان و بەڕێزان ... ،
بەویستی 'خوا' هەوڵدەدەین بەشێکیتری بەشی یەكەم بڵاوبکەینەوە .

بۆ تێگەیشتنێکی باشتر و وەرگرتنی سوودێکی زیاتر، بەهیوای خوێندنەوەی بەشەکانی پێشووتر و بەردەوام بوونی تۆی خوێنەری بەڕێزە لەگەڵمان …

بەشی یەکەم : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-121382.html
بەشی پێشتر : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-121805.html

بۆ وەرگرتنەوەی چڕی بیرتان دەربارەی ئەم بابەتە و بەستنەوەی بەشەکانی تر بەم بابەتەوە ، بەهیوای سوود وەرگرتن لەم ڕوونکردنەوەیە :

>>> بەشی یەکەم <<<

خاڵی یەکەم :- تێگەیشتن لە دابونەریت و بەڕێوبردنی :
یەکەم هەنگاو : هەوڵدان و گەڕان و تێکۆشان بۆ زانین و تێگەیشتن لە ئامانجی دیاری کراودا .
دووەم هەنگاو : دەست نیشانکردن و شوێن گرتنەوە و دەسەڵات گرتنەدەست و بەڕێوبەرایەتی کردن . :
| دەست نیشانکردنی سەرچاوەی هێزی کۆمەڵگا
|| شوێنگرتنەوەی خاڵەهێزی پایەکانی گەل
||| گرتنی دەستی دەسەڵاتی دەسەڵات دارەکان
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
بەرەو بەڕێوبەرایەتی کردن

سێهەم هەنگاو : بەڕێوبەرایەتی کردن و فەرمانڕەوای کردن .

بەڵێ ، بەڕێزان لە بابەتی پێشودا لە خاڵی یەکەم لە هەنگاوی دووەم دا بووین ، بە پشتیوانی ‘خوا’ خاڵی دووەمیش باس دەکەین .

|| شوێنگرتنەوەی خاڵەهێزی پایەکانی گەل :-
واتا ئەو خاڵانەی کە پایەکانی گەلی تێدابەدی دەکرێت .
هەموو گەلێك کۆمەڵە پایەیەکی تایبەتی خۆی هەیە کە ناودەبرێن بە ( دابونەریت ) ، وە ‘دابونەریت’ بەرگێکی تایبەتە بۆ ‘نەتەوە’یەك ، هەموو نەتەوەیەك بە ‘دابونەریت’ی تایبەتێکەی دەناسرێتەوە هاوشێوەی ناسینەوەی وڵاتێك بە ئاڵاکەی .

چەند نموونەیەكی پایەکانی گەل و خاڵەهێزی پایەکان :
1. جل و بەرگ ، بەرگدوورەکان .
2. زمان ، سەرچاوەی زمان .
3. ڕەوشت ، مامەڵەی بەرپرسان* .
4. خێزان ، پێکهێنەری خێزن .
5. ڕێز ، مامەڵەی بەرپرسان* .
6. هونەر ، دەرهێنەرەکان .
7. زانست ، زاناکان .
.
.
.
چەندەهای تر .
ژمارە . [ناوی پایە] ، [بەڕێوبەر + بەرپرس ، دروستکەران] + ( هەموو کارتێکەرێکی هەستپیکراو و هەستپێنەکراو ) --> ئەمە شێوەیەکی گشتیە بۆ خاڵی ||می هەنگاوی دووەم .
ـــــــــ
*مامەڵەی هەموو کەسێکە کە گرنگی هەبێت بۆ کەسێکیتر یان کۆمەڵێكە کەسێك .

پایەکانی هەرگەلێك لەم خاڵانەی سەرەوە بەدی دەکرێت ، هەرکاتێك هەرنەتەوەیەك بیەوێت نەتەوەیەکی تر بخاتە ژێردەستی خۆیەوە پێویستە کار لەسەر ئەم خاڵانەی سەرەوە بکات .

شوێنگرتنەوەی پایەکانی گەلێك و خاڵەهێزی پایەکانی گەلێك بەم شێوەیەدەبێت :
یەکەم : گۆڕینی "جل و بەرگ"ی ڕەسەنی ئەو گەلە بۆ جۆرێك و شێوەیەکی تر ، ئەگەر بە زۆرلێکردن بێت یان بە نەرمی و نەخشەکێشانبێت و لاوازکردنی پایەی "بەرگدوورەکان" لە کۆمەڵگادا .
دووەم : گۆڕینی "زمان"ی ( بیسراو و نوسراو ) بۆ زمانێکی تر یان تێکەڵکردن لەگەڵ زمانی بیانیدا ، بەزۆرەملێبێت یان بەفێڵبێت و لاوازکردن و بێ بایەخکردن و تێکدانی سەرچاوەکانی زمان .
سێیەم : لاوازکردن و کەم کردن و لەناوبردنی "ڕەوشت"ی ( فێرکەر و فێرکراو ) ، ئەگەر بە نارەحەتکردن بێت یان بەخۆشی بێت و لاوازکردنی بنچینەی خاڵەهێزی ڕەوشت لە ناخی هەمووان .
چوارەم : لاوازکردن و کەم کردن و لەناوبردنی "خێزان"ی ( کۆن و مامناوەند و تازە ) لە ڕووی کاتەوه ، ئەگەر بە زۆرداری و ترس بێت یان زۆرزانی بێت و بایەخنەدان بە سەنگی ناوەڕۆکی خێزان .
پێنجەم : لاوازکردن و کەم کردن و لەناوبردنی "ڕێز" لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا ، ئەگەر بە ترس بێت یان بە نازانین و هاندان نێت و دروستکردنی دەمارگیری لە ژێرناوی نەشیاوی .
شەشەم : شوێنپێگرتنەوە و گۆڕینی "هونەر"ی ( بیسرا ، بینراو ، هەستپێکراو ، بەرجەستەکراو ، کارپێکراو ، فێرکراو ، … هتر ) بۆ دەمارگیری و دژە هونەر و هونەرێکی ناتەواو و قێزەونی تر ، ئەگەر بە ترس و زۆربێت یان بە هاندان و فێڵ لێکردن بێت و گۆڕینی سەرچاوی بۆ دژەهاوشێوەی سەرچاوە .
حەوتەم : تانەدان و پشت تێکردن و شێواندن و گۆڕینی "زانست"ی ( بیسرا ، بینراو ، هەستپێکراو ، بەرجەستەکراو ، کارپێکراو ، فێرکراو ، … هتر ) بۆ نەزانی و دەمارگیری و برسێتی و ماندوێتی و ترس ، ئەگەر بە شەربێت یان بە خۆشی و گۆڕینی زاناکان بە نەزانەکان .

ئێستاش ڕونکردنەوە و نموونە بۆ هەریەکەیان دەهێنینەوە :

یەکەم : گۆڕینی "جل و بەرگ"ی ڕەسەنی ئەو گەلە بۆ جۆرێك و شێوەیەکی تر ، ئەگەر بە زۆرلێکردن بێت یان بە نەرمی و نەخشەکێشانبێت و لاوازکردنی پایەی "بەرگدوورەکان" لە کۆمەڵگادا .

مەبەست لێرەدا گۆڕینی ‘جل و بەرگ’ی ڕەسەنی گەلێکە بۆ ‘جل و بەرگ’ی نەتەوەیەکی دیاریکراو نیە !
بەڵکو بۆ ‘جل و بەرگ’ێکی گشتگیرە ، چونکە هیچ نەتەوەیەك ڕازینابێت بە گۆڕینی ‘جل و بەرگ’ی ڕەسەنایەتی خۆی بۆ ‘جل وبەرگ’ی نەتەوەیەکی تر ئەگەر بەزۆریش بێت .
لە سەدەکانی ڕابردوودا ‘جل و بەرگ’ی گشتگیر لە هەرسێ کیشوەرەکە بۆ کەسە ( پایەدار و زانا و بازرگانەکان و بەرپرسەکان ) شێوەکەی لە وڵاتانی ‘عەرەب’یەوە وەرگیرابوو ، [ عابای درێژ لەسەر و جلەکانیانەوە دیارترین نیشانەیە ئەم کەسانەبووە . ]
دوای سەردەمی ( زێڕینی ئیسلامی ) و پێش دەسپێکردنی سەردەمی ( پیشەسازی ئەوروپا ) ، لە وڵاتە تازە بەخەبەر هاتووەکاندا ‘جل و بەرگ’ێکی جیاواز بەدی دەکرا لەبەر کەسە ( ڕامیاری و دەسەڵاتدارە دەوڵەمەنەکان و تایبەتیەکان* ) .
* کاربۆکەرانی ئەم ڕێکخراوە و هاوشێوەکانی و دواکەوتوەکانیان دەگرێتەوە .

ئەم دیاردەیە لە وڵاتەکانی ئەوروپاوە سەری هەڵدا تا گەیشتە هەموو دونیا ، لەهەرسەردەمێكدا کۆمەڵێك گۆڕاناری و جوانکاری تێدا کراوە و ئاسانکراوە بۆ ڕازیکردنی کەسی لەبەرکەر … .
چەند وێنەیەکی مێژووی پاشاکان لەسەر سەرهەڵدانی ئەم ‘پۆشاکە’ لە ئەوروپاوە :
وڵاتی فەرەنسا :
- نابیلنی دووەم ساڵی 1816
- لویسی نۆزدەهەم ساڵی 1830
- هنریی پێنجەم ساڵی 1830

وڵاتی ئیسپانیا :
- فیلیبی پێنجەم ساڵی 1700
- فونسوی دوانزەهەم ساڵی 1874
- فونسوی سیانزەهەم ساڵی 1931

هەرێمەکانی بەریتانیای پاشایەتی :
- ویلیامی چوارەم ساڵی 1830

وڵاتی پرتوگال :
- پیدرۆی سێهەم ساڵی 1777
- جولوی شەشەم ساڵی 1826
- میغیلی یەکەم ساڵی 1828
- فرتاندووی دووەم ساڵی 1837

پاشای "بیت المقدس" :
- کارلو فیلیتشی ساڵی 1821

پاشاکانی هەرێمەکانی ئەڵمانیا :
- یوسفی دووەم ساڵی 1764
- ناپلیۆن ساڵی 1806
- ئارش دوکی جۆن ساڵی 1848

.
.
.
ئەمانە و چەندانی تریش . "بەڕێزی خوێنەر ئەتوانی بۆ زانیاری زیاتر لە پەڕەی ئەلیکترۆنی ‘ویکی پیدیا"دا زیاتر زانیاریت بەدەست بکەوێت .”
لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئەم ‘جل و بەرگ’ە گۆڕانکاری بەرچاوی پێوەدیارە و لەناو خەڵکیدا بە "چاکەت و پانتۆڵ" ناسراوە .
وەك جێگرەوەیەك بۆ ‘بەرگ’ی ( زانا و پایەدارەکان و بەرپرسەکان ) بەکاردەهێنرێت .

باشترین نموونەش بۆ گۆڕانکاری کردن و جێگرەوە پێکردنی ئەم ‘جل و بەرگ’ە بە شێوەی "زۆرکردن" ، وڵاتی ‘تورکیا’ی ئێستایە .
لەدوای ڕوخاندنی ( ڕژێمی جێنیشایەتی کردن لە وڵاتی عسمان )یدا و هاتنە سەر تەختی دەسەڵاتێکی کاتی بۆ گۆڕانکاری کردن لە "پایەکانی گەل" و پاشان دامەزراندنی دەوڵەتی "تورك"ی لەسەر بنچینەی ئەوروپی .
ئەم دەسەڵاتە بەشێوەی زۆرەملێ لە هەموو نەوچەکانی ژێردەستەی خۆیدا و ماڵ بەماڵ لەژێر ناوی ‘یاسا’دا بانگەوازی فەرمانی قەدەغەکردنی "جل و بەرگ"ی ڕەسەن دەدرا و بە‘جل و بەرگ’ی تازە شوێنی پڕدەکرایەوە ، زۆر بەئاسانی کەسانی جێبەجێ نەکردنی فەرمان بە سەرپێچیکار تۆمەتباردەکران و لێپرچینەوەی تووندیان بۆ ئامادەکراوبوو .

نموونەش بۆ گۆڕانکاری کردن و جێگرەوە پێکردن بە شێوەی ‘نەرم’ ، هەندێك لە وڵاتانی ( ڕۆژهەڵات و عەرەب و ئەفریقی )یە .
ئەم وڵاتانە لە ڕووی دەرونیەوە پەستانیان دەخرێتەسەر گەورەکانیان و کەسانی دروستکراوی تایبەتیان بۆ دەرەخسێنن هەتا هاوشیوەی ئەم ‘جل و بەرگ’ە بپۆشن و ڕێگە خۆشکەن بۆ جێگرەوە پیکردنی بە ‘بەرگی’ ڕەسەنی ئەو گەلە ،
هاوشێوەی سەرۆکەکانی ئەم سەردەمە ، هەرچەندە سەرسامی ‘جل و بەرگ’ی نەتەوەی خۆیانبن ، بەناچاری دەبێت لەچەندەها شوێن ‘برگی گشتگیر’ لەبەربکەن … .

ئەم گۆڕانکاریانە سوودی کەم خایەن و ما ڵوێرانی هەمیشەی بەدوای خۆیدا دەهێنی .
بەڕادەیەك دەبێتە هۆی لەبیرکردنی بنچینەی خودی ‘نەتەوە’کە .

بەهاوکاری بازرگانی مێشك بچوکە و گیرفان گەورەی کەسایەتی لاوا ، ‘بەرگ’ی نوێ دەچنرێت و دەخرێتە بازاڕەوە بەجیاوازێکی زۆر لەنێوان ‘سرنج ڕاکێشان’ی بۆ کڕیار و ‘نرخ’ی هەرزانی بۆ هەژاران ، بەزیادبوونی ئەم کردارە نوێکاری ناپەیوەند ، هاوسەنگی نێوان {نوێکاری بۆ باشتربوون} دەگۆڕێت بۆ {نوێکاری بۆ لەبیرکردن} .
هەرکاتێك گەلێك ‘بەرگ’ی نوێیان پۆشی و بەرگی ڕەسەنەکانی خۆیان تەنها لە بۆنە و ڕۆژە تایبەتیەکاندا بیرکەوتەوە ، لەبەرامبەردا بەرگدوورەکان نرخی کاڵاکانیان بەرزدەکەنەوە بۆ دەستکەوتنی بژێوی ژیانیان ، بەم کارەش دەبێتە هۆی بێبەش بوونی کەسە هەژارەکان لە بەرگی نەتەوەی خۆیان ، هاوشێوەی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان …. .
ئەمەش دەبێتە هۆی "لەناوچونی فرە بەرگی ڕەسەن"* ، نەوەتازەکان تەنها ‘جل و بەرگ’ی نەتەوەی ئاست مامناوەند دەکڕن (واتا ئەو بەرگەی کە لەسەردەمی خۆیدا هەموو کەسێك بەشێوەیەکی ئاسایی پۆشیوێتی) ، لەگەڵ تێپەڕینی کات نەوە لەدوای نەوە "جل و بەرگ"ە ڕەسەنەکانیان لەبیردەچێتەوە ، بەمەش کەلێنێکی گەورە دەکەوێتە ناو "دابونەریت"ی ئەو نەوەیە … .
هەردارێك خزمەتی کەم هەبێت ، بەرهەیشی کەم دەبێت ، هەردارێكیش بەرهەمی کەم هەبێت تەمەنیشی کەم دەبێت .
بۆهەر "کات و شوێن"ێك بەرگێکی تایبەت هەیە ، هەموو ‘بەرگ’ێكیش گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ، بەڵام "جل و بەرگ"ی نەتەوەی بەراورد ناکرێت بەهیچ بەرگێکیتر .

هەرکاتێك گەلێك نزیکەی [ یەك لە حەفتاوسێی ] خەڵکەکەی توشی ئەم کێشەیەی سەرەوە هات ، نیشانەی لەدەستدانی ناوی نەتەوەیەتی تێیدا هەڵیداوە ، هاوشێوەی لەدەستدانی (کاکڵەی گوێز) لەناو گوێزێكدا و مانەوەی (قەباغ)ی گوێزەکە بە ساغی ، ئاشکرایە بە زەبرێکی بچوك ڕاستی بەدەردەکەوێت و شاراوە ئاشکرادەبێت … .

دووەم : گۆڕینی "زمان"ی ( بیسراو و نوسراو ) بۆ زمانێکی تر یان تێکەڵکردن لەگەڵ زمانی بیانیدا ، بەزۆرەملێبێت یان بەفێڵبێت و لاوازکردن و بێ بایەخکردن و تێکدانی سەرچاوەکانی زمان .

زمان گرینگترین پایەی گەلێکی سەربەخۆیە ، فێرگەی زوبان سەرچاوەی ئەم پایەیە و چەقەهێزی ئەم پایەیە .
گەورەترین جیاوازی کە گەلێك لە گەلێکیتر جودادەکاتەوە زمانە ، ڕێزمانیش چەقی زمانە ، ڕەوانبێژی شاکاری پایەی زمانە ، فەرگەنگیش نیشانەی ئەستووری ئەم پایەیە ، زانستەکانی زمانیش پێکهاتەی پایەکەیە ، نوسین و خوێندنەوە نیشانەی هەبوونی زمانێکن … .

دروستکردنی وشە و داهێنانی ناو و پێشکەوتن لە وشەگەریدا کارێکە کەهەردەم پێویستە و دەبێت هەبێت ، هیچ زمانێك نیە کە پێویستی بە داهێنانی وشەی نوێ پێشکەوتن نەبێت .
هەردەم لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژگاردا زمانەکان پێویستیان بە وشەگەری دەبێت ، بەنەبوونی پێشکەوتن لەڕوی زماندا ئەو زمانە سست و لاوازدەبێت لەگەڵ کاتدا هاتا لەناودەچێت و وندەبێت لەناو خەڵکیدا .

گۆڕینی زمانی ‘بیسراو’ یان ‘ بینراو’ کارێکی هەروا ئاسان نیە ، ئەگەر بەشێوەی ‘زۆرەملێ’بێت ئەوە کاتێکی کەمتری دەوێت لەچاو بەکارهێنانی ‘فرت و فێڵ’ ،
شێوەی بەکارهێنانی ‘زۆرەملێ’ شێوەیەکی دەمارگیرانەی خوێن ساردانەیە کەهەردەم نیشانەی هەرەدیاری لەناوبردنی خەمخۆر و زاناکانی ئەم بوارەیە یان دورخستنەوە و لاوازکردنیانە بە لەبەرچاو خەڵکیدا .
نموونە زۆرن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە زمانی گەلێکی سەربەخۆ لە ناوچووە و ئاسەواریان نەماوە تەوە بەهۆیی سەرەڕۆی و لەفەرماندەرچوونی پەروەردگار و ئەنجامدانی تاوانەوە بووە یان بەهۆی هێرشی دەسەڵاتدارێکی ستەمکاربووە یان بەهۆی پیلانە چەپەڵەکانی ئەم ڕێکخراوە بووە لەسەردەمی تازەدا … .
گەلی "هیندیە سوورەکان"ی کیشوەری ئەمەریکا نموونەیەکی زۆر باش و سەردەمیانەی ئەم سەردەمەیە ، کە لەئێستادا زمانی ‘نوسین و خوێندن’ەوەیان زۆر جیاوازە بەبەراورد بە سەردەمی ئازادیان …
زیندووترین نمموونە "گەلی کورد"ە بەتێپەڕبوونی کات و هاتن و ڕۆشتنی دەسەڵاتەکانی سەردەم و گەشەکردنی ئەم گەلە و پەیدابوونی چەندەها "شێوەزار"ی تایبەتی و ناوازە و ئاسایی زمانی ئەم گەلە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە فراوانی و گەشەی ‘فرەوشەی’ی و هەمەڕەنگی کرد تا ئاستی جابوونەوەی "شێوەزارەکان" بۆ زمانی سەربەخۆ و جیابوونەوە و دروستکردنی ‘شێوەزار’ی نوێ لە زمانی نوێدا .
ئەمانەی سەرەوە هەمووی نیشانەی چاك و باشبوون بۆ ئەم گەلە ، بەڵام ئەوەی کە بەسەر ئەم گەلەدا هاتووە و دێت شتێکی زۆر جیاواز و خراپترە !
بەتەماشاکردنی مێژووی ئەم گەلە چەندەها دیاردەی سەیر و سەمەرە دەبینررێت ، بابەتی ‘زمان’یش یەکێکە لە بابەت و شتە سەمەرەکانی ئەم گەلە .
بە تەماشاکردنی تەنها سەدەی ڕابردوو و وردبوونەوە لە ‘زمان’ی "نوسرا و بیسراو"دا وە بەراوردکردنی بە بە زمانی "نوسرا و بیسراو"دا جیاوازی و کەلێنی گەورە بەدیدەکرێت …
هەندێك لە جیاوازیەکان بریتین لە :
(ونبوونی زۆرێك لە ناوە "پەتیەکان"ی ئەم زمانە (کەبەکاردەهاتن بۆ ناولێنانی مرۆڤەکان) ، بەکارنەهێنانی ناوی تایبەت بۆ کەرەسەی تایببەت و مەبەستی دیاریکراو ، کەم بوونەوەی بەکارهێنانی ناوی جێگرەوە (بەمەبەستی نواندنی ڕێز و شەرم) ، لاوازبوونی تونای وشە سازی ، لاوازبوونی توانانی ڕەوان بژی ، کەمبوونەوەی دوان بەشیوەی پەتی* ، دەستەوەستان لەهەمبەر ناونانی شتە تازەکان ، …هتر )
ــــــ
*مەببەست لە بەکارهێانای هەموو زانستەکانی زمانە لە کاتی دوان و گفتو و گۆکردن و ڕاوێژکردن و ...هتر .

لە دەوروبەرەکانی کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتایی سەدەی بیستەمدا بەشێوەی زینجیرەیی و بەردەوام و بەدیاردەی جیاواز و نیشانەی بچڕاوبچڕ گەلە هەوڵ و تێکۆشانێك بۆ گۆڕینی زمانەکانی دەوروبەری هەردوو ڕووباری "فوڕات و نیل" و دەدرا بەشێوەی ‘زۆرەملێ و فێڵ’ … ، باشترین دیاردەیی گۆڕینی زمان لەسەر بیڕوڕای ‘زۆرەملێ’ لە گەلی ‘کورد’دا لەسەر هەموو پارچەکانیدا ڕوویداوە بە جیاوازی ڕادەیی توندی بیروڕایی ئەو دەسەڵاتەی کە فەرمانڕەوایی کردووە و دەیکەن .
بۆ نمموونە :
- لە ژێر دەسەڵاتی "عیلمانی"دا لە دەوڵەتی تازە دروستبووی ‘تورکیا’دا بە چەند هەنگاوێکی پوخت و زۆرەملێیانە زمانی "نوسراو و خوێنراو و بیسراو"دا گۆڕی بۆ زمانی دوور لە "داب و نەریت"ی چەندەها سەدەیی ڕابردوویان ، وە کەسی فێرکەر و پارێزەری ئەم ‘داب و نەریتە’ شوێنیان ئەشکەوت و پەناگەکانی دوورەدەستەکان بووە یان کوچەیی بەندیخانە و ئازار بووە ، ئەگەر ڕێگەیانبدایە لە ژیاندا بژی … !
ئەم ناوچانەیی کە دەکەونە ژێر دەستەیی ئەم ‘دەوڵەت’ە زۆر ترین ئازار و مەینەتیان چەشتووە بە بەراوردکردنی لەگەڵ هەموو پارچەکانی تری ئەم خاکە داگیرکراوەدا … !
بەشێوەی هەمەجۆر و نەخشەی نامرۆڤانە ، بە ڕاگواستنەوەی کەسە سەنگینەکان بۆ ناوچەکانی دوورلەدەستەکان و ئاڵوگۆڕی شوێن و زمان و "داب و نەریت" و ‘بەرگ’و ...هتر بەچەندەها شێوە و جۆر ، بۆ هەوڵدان بۆ بەکەمەکردنی ئەم گەلە و پشتگوێخستنیان و داننەنان پێیاندا و هەوڵدان بۆ جیاکردنەوەیان لەیەکتری و کەم کردنەوەی هێزیان … .

- بەشێکیتری ئەم گەلە داگیرکراوە کە دەکەوێتە سنوورەکانی خاکی تازە دروستبووی ‘ئێران’ ، بەدووەم ناوچەیی چەوساوەیی ئەم گەلە دادەنرێت ،بەهۆیی دان نەنان بەپایەی و شکۆمەندیەکانی ئەم گەلە لە زۆربەیی هەرە زۆری بوارەکانی ژیاندا و مامەڵەکردن لەگەڵ مرۆڤەکانی ئەم ناوچانە هاوشێوەی چینێك لە خواری خۆیان بەشێوەیەکی گشتی . ئەمەش لە سایەی دەسەڵاتی "شیعە مەزهەبی بەناو مسوڵمان"ەکان و بانگەوازکەری چەسپێنەری ئاینی پاکی ‘ئیسلام’ !
قۆرغکردنی ئازادیەکانیان و قەدەغەکردنی زمانی دایك و نەبوونی لە ڕژێمی خوێندندا و ڕێگریکردن لە فێربوونی زمانی دایك ، لاوازکردنی دەسەڵاتی ئەم گەلە و دەسەڵات نەدانە ئەم گەلە لە ناوچەکانی خۆیاندا … !

- بەشی سێهەمی ناوچەکانی ئەم گەلە دەکەونە دەوڵەتی دروستکراوەی بەناو ‘سوریا’ی ئێستادا لە باکوری ڕۆژهەڵاتدا و چەند ناوچەیەکی ناوەڕست و باکوردا بەشێوەی پەڵەی هەڕەمەکی لەسەر نەخشەی ئەم وڵاتە دروستکراوەدا بەدی دەکرێت … ، کە نیشانەی هەوڵی لەناوبردنی ‘نەتەوەی کورد’دراوە بە دورخستنەوەی و خستنە ناوی گەلێکیتر و هەوڵدان بۆ بە کەمینەکردن و ڕەچاونەکردنی بوونیان !
قەدەغەکردن دوان بە زمانی دایك و سزادانی قسەکەر بەم زمانە گۆڕینی زمانی نەتەوەی ئەم گەلە بۆ زمانی عەرەبی ! ئەمەش نمموونەیی "دەسەڵاتی عیلمانی عەرەب" بوو … !

- بەشی چوارەمی داگیرکراوی ناوچەکانی ئەم گەلە دەکەونە باکوری وڵاتی دروستکراوی بەناو ‘عێڕاق’ی ئێستادا ، کە لەم وڵاتەدا بە چەندەها شێوەی جۆراوجۆر هەوڵی لەناوبردنی زمانی ئەم گەلەی داوە کە نیشتەجێی بەشی تەواوی باکوری ئەم وڵاتە درستکراوەیە ، شێوەی دژایەتیەکانی دەسەڵات دارانەی ئەم گەلە بەچەندەها جۆر بووە ، هەم بەشێوەی "فێڵکردن و زۆرەملێکردن" ، هەم بە ڕاگوازیکردنی نیشتەجێبوانی ئەم خاکە بۆ ناوچەکانی تری ئەم وڵاتە دروستکراوە ، یان لە ناوبردن و ڕگرتنی ڕژێمی خوێندن "بەزمانی دایك" لەو ناوچانەی کە نەتەوەی تری تێدا دەژین … !
هەم بە ڕاگرتنی خوێندن بۆ ماوەیەكی درێژ بە زمانی دایك …
بەڵام ئەم ناوچەیە بە خۆشبەخترین ناوچە دادەنرێت لە چاوناوچەکانی تری ئەم خاکە داگیرکراوەدا ، بەهۆیی ڕێگەدان بە هەبوونی هەرێمێکی تایبەت و دەسەڵاتی تایبەت بە خۆیان لە "سێ دەیەی" ڕابردوودا بە نزیکەیی . ئەمەش نمموونەی دەسەڵاتی "سوونە مەزهەبی بەناو موسوڵمان" … !


- بەشی پێنجەمی داگیرکراوی ناوچەکانی ئەم گەلە دەکەونە وڵاتانی دوبارە ڕێکخراوەی "ئەرمینیا – ئازرباینجان – ناخچیەوان" ، کە لەم وڵاتانەدا هاوشێوەی وڵاتانی باسکراو هەریەکەیان ناهامەتی و نارەحەتی خۆیان چەشتوە بەشێوەی کام تا زۆر ، دوور لە هاوکاری هاوزمانان و هاونەتەوەی خۆیان هاوشێوەی ناوچەداگیرکراوە باسکراوەکانی سەرەوە … !

لەهەموو کاتێکدا دەسەڵاتی باڵای وەڵاتانی دروستکراوەی ئەم دەوڵەتانە فەرمان و نەخشە و بۆچونەکانیان لە وڵاتانی فەرمانڕەوای ئەم ڕێکخراوانەوە پێدەگەیشت و پێیاندەگات لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا … !!

هۆکارەکانی لاوازکردن و نەمانی زمان ئەمانەن بەشێوەیەکی گشتی :
1. هۆکارەکانی دوور لە دەسەڵاتی مرۆڤ :
- لەناوچوونی گەلێك بە نەخۆشی …
- لەناوچوونی گەلێك بە لافاو …
- لەناوچوونی گەلێك بە بوورکان …
- لەناوچوونی گەلێك بە ڕۆچوون …
- لەناوچوونی گەلێك بە دابەزینی بەرد لە ئاسمانەوە بۆیان …
- لەناوچوونی گەلێك بە شەق بوونی زەوی …

2. هۆکارەکانی دەست مرۆڤ :
+ لە مێژووی کۆندا
+ لە مێژووی مام ناوەندا
+ لە مێژووی تازەدا

+ لە مێژووی کۆندا :
- شەرکردن تا قڕکردن …
- ئابڵووقەدان تا مردن …
- بەکۆیلەکردنی گشتی و دوورخستنەوەیان بۆ ناوچەیەکی دوور …
- چۆڵکردن و پەرتبوونی هەڵگری زمانەکان و جیابوونەوەیان لە یەکتری …
- هاتنی ژمارەیەکی زۆری هەڵگری زمانی دەرەکی بۆ ناو ژمارەیەکی کەم …
.
.
.
هتر .

+ لە مێژووی مام ناوەندا :
- داگیرکاری گەلێکی زۆردار و فەرمان ڕەوایکردن …
- دروستکردنی جەنگ ...
- هاتنی دەسەڵاتێکی باڵاتر و زاناتر …
- ڕازینەبوون بە زانستی تازە ...
- وەرنرگرتنی زانستی پێشکەوتوتر …
- لەناوبردنی فێرگەکان …
- لەناوبردنی فێرکەرەکان …
- لەناوبردنی فێرخوازەکان ...
- لەناوبردنی کتێبخانەکان …
.
.
.
هتر .

+ لە مێژووی تازەدا :
- دروستکردنی شەڕی ناوخۆیی …
- دروستکردنی بیرەباوڕی دەمارگیری …
- لاوازکردنی پێگەی نووسەران و کەسانی شارەزای زانستی زمان …
- دەسەڵاتدان بە نەزان و کاربۆکەرەکان …
- ڕێگریکردن لە باشترکردنی ژیان …
- دروستکردنی ڕێگری لەهەمبەر فێرگاکان …
- دروستکردنی ڕێگری لەهەمبەر فێرکەراندا …
- دروستکردنی ڕێگری لەهەبمەر فێرخوازاندا …
- بایەخنەدان بە کەسە شیاوەکان و هاوکاری نەکردنیان …
- تانەدان لە زانستەکانی زمان …
- هاندان بۆ پشتکردنە زانستەکانی زمان …
- خۆشکردنی ڕێگە بۆ بەکارهێانی زمانی بیستراو بە زمانێکیتری نوسراو ...
- چاندنی تۆی نەزانی لە ناخی فێرخوازاندا ...
- چاندنی تۆی خۆبەگەورەزانی لە ناخی فێرکەراندا …
- بەرجەستە کردنی ڕژێمێکی بێزارکەر و خراپ بۆ خوێندن …
- هەوڵدان بۆ دوورخستنەوەی فیرخواز لە کتێب و نوسراوەکان …
- بڵاوکردنەوەی کەسایەت نەخوێنەوار لە لاشەی خوێنەوار …
- گەندەڵی کردن لە بەخشینی کارکردن و بڕوانامەدا ...
- تانەدان و بێڕێزی کردن بە کەسە خوێنەوارەکان و پیشەگەریەکان …
- چاو پۆشی کردن لە نووسین بە زمانی بیانی و جێگرتنەوەی بە زمانی دایك …
- چاو پۆشی کردن لە پێشکەوتنەکانی زانستدا …
- چاو پێشی کردن لە بەرهەمە "نوسراو و خوێنراو و بیسراو"ەکان کە بەزمانی بێگانە دەنوسرێن لەجێی زمانی دایك …
- ڕەچاو نەرکدنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەربەست نەبوون لە بەردەم هەڵەکانیان …
- گرینگی نەدان بە بەهرەداران و کەسانی خاوەن بڕوانامە …
- هاوکاری نەکردنی داهێنەران و پشکنەران و ڕەخنەگرانی زانستەکانی زمان …
.
.
.
هتر .
بە تێپەڕینی کات و بێ ئاگابوون لە زانست زمانی "بیستراو و وتراو و نوسراو" دەگۆڕێت بۆ زمانێکیتر و زمانە ڕەسەنەکە بەرەولە ناوچوون دەچێت … !


بەهۆی درێژی بابەتەکەوە , تەواوکەری ئەم بابەتە لە بەشی 6م دا بڵاودەکەینەوە بە پشتیوانی ‘خوا’ ...


هیوادارین هەموو کورد وەك یەك لاشە هەست بەیەکدی بکەن و هاوکار و پشتیوانی یەکتربن .

وسلام علیکم و رحمة اللە و برکاته .
دواین 10 بابه‌ته‌كان

-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--
وه‌ڵام
#2
برام کورد تاقەتی نیە ئیشیك بکە ئینجا چۆن تاقەتی خوێندەوەی ئەو ڕاپۆرتەی هەیە ؟
دواتر کورد هەر تێناگا لە شت حەز ئەکەی دە هەزار کتیب و رۆژنامە بینە هەر بە دوای پارە و کچەوەیە
میلەتێکی زۆر داماو و فەقیرین کە سەیری ئەوانەی ئەوروپا و یابان دەکەم شەرم دام دەگرێت
ئێمە تا ئێستا نەمان توانیوە چەرخێك درووست بکەین هههههه بە گوێم ئەکەی واز لەو شتانە بێنە برۆ دوو ئیش بکە باشترە هیچ سوودی نیە لەگەڵ کوردەکەی خۆمان

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#3
ئەم کاتەت باش بەڕێز : shiver

بەهیوای بردنەسەری کاتێكی پڕ لە سوود لە یانەدا،

دوای خوێندنەوەی پەیامەکەی بەڕێزتان و تەماشاکردنی ئاستی لێکدانەوەی کارلێکە فیزۆلۆژیەکان دیارە کە بەڕێزت تەنها خوێنەری بەشێك کەمتر یان زیاتری ئەم بابەتەبوویتە بەشێوەی خێرا .

لێرەدا ئێمە وەك مرۆڤێك ئەرکی سەرشانی خۆمان جێبەجێدەکەین ، کە هاوزمان و خوینەری بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە لەو گەلە نەخشەیەی کە بەسەر وڵات و گەلەکانی دەوروببەری وڵاتی خۆماندا هاتووە و هەیە و دێت ...
ڕوونکردنەوەی نەخشە و تێگەیاندنی لەگەڵ وردەکاریەکاندا لە ئەستۆی تۆی بەڕێز و کەسانی شارەزا و زانا بەوزانستەیە ، نەك بە چەند دێڕێکی کوردت کراوە بەڵکو بە چەند بەرگێکی کتێبێك تەواو نابێت ... !

ئاگادارکردنەوە و گەیاندنی ئەم پەیامە لە ئەستۆی هەموو خوێنەرێكی ئەم بابەتەیە بێ جیاوازی !

سوپاس بۆ ئاگاداریە هاوسۆزیەکەی بەڕێزت بۆ مان Smile .

هیوادارین هەموو کورد وەك یەك لاشە هەست بەیەکدی بکەن و هاوکار و پشتیوانی یەکتربن .

وسلام علیکم و رحمة اللە و برکاته .

وه‌ڵام
#4
دەست خۆش بەراستی بەسودە وە ئەو بابەتەی تۆ باست کرد وە مێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەر سلێمان(ر.خ) بە کورتیەکەی لە سەر گروپێکە کە لە مێژوودا کۆنترین گروپن تا ئێستا مابن وە بە درێژایی مێژوو ناوی جیا جیایان لە خۆناوە بەلام ئێستا ناوی ئەو گروپە نەفرەتیە ماسۆنیە ئازادەکانە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

N0 THiNk i5 5af3 50 5Af3 Y0U4 53LF
وه‌ڵام
#5
من ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م .... به‌ڵام زۆر به‌ی ئه‌ندامانی یانه‌ تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی دوور و درێژیان نیه‌ ...
دواین 10 بابه‌ته‌كان

كاتێ گرنگی نامێنێــــت
ڕۆیشتن ئه‌ركــــــــــــــه‌ !
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان