ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
تكایه‌ یارمه‌تی
نووسه‌ری بابه‌ت:avevan دواترین وه‌لام:avevan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:7 كات:دوێنێ
زۆر زۆر پێویستم بە یارمەتیتانە تکای هاککەران وەرنە ئێرەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:AGHK دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:56 كات:دوێنێ
hacki fastlink
نووسه‌ری بابه‌ت:hama.barznjy دواترین وه‌لام:Rockstar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:45 كات:05-24-2019
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:688 جاری بینراو:249745 كات:05-24-2019
هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی TERMUX بیکە !!
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:12 جاری بینراو:1949 كات:05-23-2019
تازه‌ترین ریپۆرت بۆ سوتانی فه‌یسبوكم ئه‌وێیت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:821 كات:05-23-2019
سلاو چۆن بتوانم فه‌یس بوك بوستێنم به‌ زوترین كات
نووسه‌ری بابه‌ت:رةوا 68 دواترین وه‌لام:جۆکەر غەمبار ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:110 كات:05-23-2019
پرسیار دربارەی هاکی نمرەی پۆلی 12
نووسه‌ری بابه‌ت:Kingblitz9 دواترین وه‌لام:MR X ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:12 جاری بینراو:195 كات:05-21-2019
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایلت دوێت...فه‌رموو
نووسه‌ری بابه‌ت:AnGrY MaN دواترین وه‌لام:jutyar85 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:805 جاری بینراو:227272 كات:05-21-2019
تکایە یارمەتی لە دەستکاریکردنی ستایک
نووسه‌ری بابه‌ت:darin9 دواترین وه‌لام:new viros ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:533 كات:05-20-2019
هاکردنی ئینستاگرام Instagram %100
نووسه‌ری بابه‌ت:alan apo دواترین وه‌لام:Eso gyan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:36 جاری بینراو:2972 كات:05-17-2019
ده‌وره‌ یه‌كی تایبه‌تی Hacking هه‌ر ئیستا به‌ ژداربه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:Eso gyan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:17 جاری بینراو:316 كات:05-17-2019
کورتە باسێک لەسەر DEEP WEB سایتە شاراوەکان چۆنێتی داخڵ بوونیان
نووسه‌ری بابه‌ت:OmedExperT دواترین وه‌لام:salahcc ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:15 جاری بینراو:5267 كات:05-15-2019
فه‌یسبووكم Disablبووه‌ تكایه‌ یارمه‌تی
نووسه‌ری بابه‌ت:Farhad Cr دواترین وه‌لام:muuhamad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:602 كات:05-12-2019
كيشه يه ك له سه ر فيس بوك تكاية وه لام
نووسه‌ری بابه‌ت:fafamesat دواترین وه‌لام:muuhamad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:152 كات:05-12-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
کورتەیەك دەربارەی داڕەزاندنی کورد و هاوشێوەکانی ! بەشی 4.1م ڕوونکر
#1
Exclamation 
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان …

ئەم کاتەتان باش خانمان و بەڕێزان ... ،
بەویستی 'خوا' هەوڵدەدەمین بەشێکیتری بەشی یەكەم بڵاوبکەینەوە .
بۆ هەرکەسێك کە ئارەزوی خوێندنەوەی بابەتەکانی پێش ئەم بابەتە هەیە بابفەرمێت ، ئەمەش ناونیشانەکانیانە بفەرموون :
بەشی 1م : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-121382.html
بەشی 4م : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-121551.html

دوای چاو پێخشاندنەوە بە بابەتی پێشوودا بە پێویستمان زانی کۆمەڵێك ڕووکردنەوە و نمموونەی زیاتر بخەینە ڕوو دەربارەی بابەتەکەی پێشوومان .
بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە پێویستدەکات بەشی 4می ئەم بابەتە بخوێنیتەوە .

لێرەدا تەنها شێوازی تێکدانی بەستەرەکان و نموونە بۆ هەریەكیان دەهێنینەوە :

1. بەستەری دین :-

بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی تێگەیشتنی کۆمەڵێك مرۆڤ ، بەرامبەر ‘بیروباوڕێك’ پێویستە ‘بەڵگە’ و ‘نیشانە’ و ‘هۆکاری’ ژیرانە هەبێت بۆ باوڕپێکردن و سەلماندی بەرامبەر ئامانجەکە .
وە ئەگەر نەتوانرا (نیشانە و بەڵگە و هۆکار)ی ڕاست و ڕەوان بخرێتەڕوو ، ئەو کاتە پێویستە کە کەسانی باوڕپێکراوی ئامانجی دیاری کراو ڕازیبکێن بە گۆڕینی "بیر و باوڕ"ەکەیان لەگەڵ کاتدا .
وەئەگەر ئەم خاڵەش سەری نەگرت و هیچ کەسێكی باوڕپێکراو خیانەتی نەکرد لە دەوروبەرەکەی ، پێویستە کۆمەڵێك کەس بەنهێنی پێبگەیەنرێن بۆ کردنەوەی درگای مەبەستکراو …
واتا کۆمەڵێك مرۆڤ لە ژێر ناوی خوازراو و هاوشێوەی مرۆڤە باوڕپێکراوەکان خۆیان دەناسێنن و بەهەمان شێوە کار و کردەوەکانی دەوروبەری خۆیان دووبارەدەکەنەوە ، وە لەکاتی خوازراودا گورزی خۆیان دەوەشێنن ، ئەگەر تەنها یەك وتەشبێت .

وە بەدریژایی مێژوو ئەم فێڵانە بەکارهاتوون بۆ چەندا مەبەست و کاروکردەوەی خوازراو و نەخوازراو ...
وە لە ‘عێڕاق’دا یەكێك لە وەزیرەکانی هێزی سەربازی لە یەکێك لە کۆبونەوەکاندا لە دەرەوەی وڵات چاوی بە پیاوێك دەکەوێت کە ئامادەبووی ئەو کۆبوونەوەیە بووە ، کاربەدەستەکە بەم شێوەیە ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە :
دوای قسەکردنم لەگەڵ یەکێك لە خۆمان کە ‘کورد’بوو ، بە چەند خوولەکێكی کەم کەسێك هاتەلام و بەتامەزرۆیەوە ئەم گفتووگۆیە لەنێوانماندا ڕوویدا :
- ئایە تۆ ‘کورد؛ی ؟
+ بەڵێ ، ئەی تۆ ، تۆ کێیت ؟
- من ***م ئەتوانم بە ‘کوردی’ وەك زمانی دایکم قسەبکەم .
+چۆن ؟ ئایە پێشتر لە باکوری عێراقدا ژیاوی ؟ چۆن فێری زمانی ‘کوردی’بیویت ؟
- بۆماوەی نزیکەی 35 ساڵ لە ناوچەکانی "قەراغ"ی نزیك ‘محافەضەی سلێمانی’ ژیاوم ، من لە ‘باکوری عێڕاق’ لەدایك بوومە ، تا ساڵی 1946 بۆ 1947 لەوێ ژیاوم .
+ چی کارێكت دەکرد لە عێڕاق ؟ وەچۆن ئەم پلەیەت بەدەست هێناوە لێرە ؟
- ئێمە بە بنەماڵە [ مەلا و ئیمامی مزگەوت ]بووین لە دێیەکان …
پاش گفتوگۆیەك دووبارە بەرپرسە عێڕاقیەکە پرسیاردەکاتەوە :
+ ئایە بیری نیشتیمانتان ناکەن ، بەتەمانین بگەڕێنەوە ؟
- ئێمە نیشتیمانی خۆمانمان هەیە ، ئەگەر نەتوانم لە کۆتای تەمەنمدا بگەڕێمەوە ، ئەوە کوڕەکانمان دەستی نەوەکانمان دەگرن و دێنەوە بۆ "کوردستان" بەشانازی و هەیبەت و ڕێزەوە .
وەکاتێکیش دێینەوە ، هیچ کەسێك لەبیری نیە کە بۆچی ڕؤشتین و بۆ چی هاتووینەتەوە !!
+ واتا دووبارە دێنەوە بۆ ‘عێڕاق’ ؟
- عێڕاق نا ، بەڵام بۆ ‘کوردستان’ ، چونکە عێڕاق شایستەنیە بۆ دووبارە ڕۆشتنەوە ناوی تا ماوەیەکی نادیار ….
.
.
.

بەڵێ بەڕێزان ، ئەم دیدارە بەڕاستی ڕوویداوە و کەسی باسکەری ئەم وتارە هەمان کەسی بیسەر بووە .
لێرەدا گەر وردببینەوە بۆ ماندەردەکەوێت کە لە ساڵانی (1946 بۆ 1947 ) هەموو {جوڵەکە}کانی عێڕاق سەرتاپا و بەتایبەتی "کوردستان" لە لایەن ‘دەوڵەتی ئیسڕایل’ەوە بانگێشتکرانەوە و هەموویان گەڕانەوە بۆ ئیسڕایل .
=> کەواتا ئەو مرۆڤەی کە چەندەهای چەند ساڵە کە خۆی و باوانی " مەلا و ئیمامی" مزگەوتەکان و پیاوچاك و لە خوا ترسبوون ، هەمووی |"گورگی ژێر پێستی مەڕ بوونە"| ، مەگەر بەس خوا بۆخی بزانێت کە چیان پاشەکەوت کردوە لە کار و کردەوەی نەخوازراو و ‘دژە ئاین’ و "دژی نیشتیمان" و چەندان کەسی تریش لە ژێر چەندان ناوی زانرا و نەزانرا دا هەبوونە و هەن و دەشبێن <=
وە بەوردبوونەوەمان بۆ مێژووی کۆمەڵێك بیر و باوڕی ئاینی وەك : { سەلەفی ، تەریقەتی ، تەکێی ، شێخایەتی ، سۆفیەکان ، قادریەکان ، جافەرێتێکان ، موسێیەکان ،زەیدیەکان ، مەدخەلیەکان ، داخلیەکان ، خەواریجیەکان ، مووعتەزێلەکان ، … هتر } بەبەردەوای دەبینرێن و هەریەکەیان بەچەندا بەڵگەی "دینی" دەدوێن و بەڵگەی فێڵاوی زۆر شارەزایانە دەهێننەوە بێجگە لە چەند کۆمەڵەیەکی زۆر کەمیان کە هەوڵدەدرێت بۆ زیندووکردنەوەیان بە شێوازێکی جیاوازتر لە بنچینەی ڕاستی "دینی پاکی ئیسلام" و وە چەندانی تریان کە دروست بوونە لە سەردەمێك کەپێویست بووە بەشێوەیەك لەشێوەکان بەڵام بەشێوەازێکی زۆر جیاوازتر لەچاو ئێستادا کەهەن ، چوونکە زۆر بەی هەرزۆریان لەسەر ڕێبازی پاکی "فیتڕەتی ئیسلام" بەداخەوە لایانداوە و "دژە دینیان" تێکەڵاوکراوە … .
وە بەتەماشاکردنی چەند سەدەیەكی ڕابردوو و وردبوونەوە لە و شێوازەی دژایەتی کردنی دینەکان ، ئەتوانرێت بەشێوەیەکی سەرەتایی بەچەند جۆر شێواز و هەنگاوێك دابەشیان بکەین .
وە هەوڵدەدەین دیارترینیان بخەینە ڕوو لەم خاڵانەی خوارەوە :

1. بە درۆ خستنەوەی پەیامبەر و نیشانەی پەیامبەرێتیەکەی ،
وە ئەم خاڵە لە ‘قورئانی پیرۆز’دا زۆر بەجوانی تۆمارکراوە ، لە { سورەتی البقرة – ئایەتی "10 ،39 ، 87 “ و سورەتی آل عمران – ئایەتی 11 و سورەتی المائدة – ئایەتی "10 ، 70 ، 86 “ و سورەتی الآنعام – ئایەتی “5 ، 21 ،27 ، 34 ، 39 ، 49 ، 66 ، 93 ، 157 “ … } کە زۆر بە ئاشکرا باسی ئەم دەستە تاوانبارانە دەکات و کارەکانیان بۆمان تۆمارکردوە لە کۆتا پەیامی خۆیدا .

2. لەناوبردنی ڕاستەوخۆی سەرچاوەی ‘دین’ەکە ، پێش مردنی(شەهید بوونی) پەیامبەرەکە یان دوای مردنی(شەهی دبوونی )
وە ئەم خاڵەش لە ‘قورئانی پیرۆز’دا زۆر بەجوانی تۆمارکردوە ، لە { سورتی آل عمران – ئایەتەکانی "21 ، 112 ، 181 “ و سورەتی النساء – ئایەتی 155 }

3. دەسکاری کردنی "دینی پاك" و گۆڕینی وشە و نووسراوەکان و پاشان دەرخستنی وەك "وتەی خوا "
وە ئەم بابەتەش لە ‘قورئانی پیرۆز’دا زۆر بەجوانی تۆمارکردوە ، لە { سورتی البقرة - ئایەتی 79 } دا زۆر ڕەوان باسکراوە و هەڕەشەی ‘خوا’ی تێدا باسکراوە .

4. فڕۆشتنی دینی ‘خوا’ بە سامانی دوونیا بەرامبەر فێڵکردن و شاردنەوەی زانستەکانی ،
گۆڕینی واتای "ئایەتەکان" یان "یاساکان" بەشێوەی فێڵاوی و گوماناوی لە ژێر چەندەها پاسا و ناو و گومان و هۆکاری نادروست و گوماناوی ، کەلەلایەن زانا تایبەتەیە ڕاستگۆکانی بوارەکانی خۆیان ڕەتکراونەتەوە …
وە لە {سورەتی ال ءعمران – ئایەتی 187 و سورەتی النساء – ئایەتی 44 و سورەتی لومان – ئایەتی 6 } لە باسی شاردنەوە و فێڵکردنی "زاناکان" دەکات بەرامبەر "زانستەکەیان" .

5. زیادکردن و کەمکردنەوە لە پەیامی ( کردەی و وتەی ) پێغەمبەرەکان(حەدیس) ،
ئەم دیاردەیە لە دینەکانی پێش دینی’ئیسلام’ زۆر زۆق و ئاشکرا ڕەنگی داوەتەوە لە مێژووی نووسراوەکان و رەفتاری شوێنکەوتەکانیان ، وە بە سوپاسگوزاری خوای تاقانە ‘دینی ئیسلام’ بەهۆی زانا ڕێزلێگیراوەکانەوە لەم دیاردەیە پاكکراوەتەوە لەهەموو سەردەم و هەوڵێكی دوژمنانی دین …
[وە بۆ دەسکەوتنی زانیاری و سەرچاوەی باوڕپێکراو سەبارەت بەم خاڵە ، شوێنکەوتووی ئەم زینجیرە بابەتەبن کە یەکێك لە بانخوازەکان لەباسەکەیدا باسی ئەم دیارەیەدەکات بەبەڵگەی پتەوەوە : ]

.
.
.
ئەمانە و چەندانیتر کە ئەتوانن سوودمەندبن لە چەند سەرچاوەیەك کە لە زینجیرە بابەتەکەی سەرەوە باس دەکرێت .


2. بەستەرەی فێربوون :-

زانست لەهەر بوارێکدا هاوشێوەی چرایەکە لە تاریکی ئەو بوارەدا ،
وە هەردەم ‘چرا’ پێویستی بە شتێکە کە بیسوتێ و شتێکی تر بۆ یارمەتی دانی سوتانی و شتێکی تر بۆ ڕێك کردنەوەی ڕوناکیەکەی و شتێکیتر بۆ ڕێکردنی ئاستی ڕووناکیەکەی لە کۆتایدا شێوەیەك بۆ کۆبوونەوەی هەموو شتەکانی ڕابردوو .
ئەگەر ئەم ناوانەی سەرەوە باش لێی ووردببینەوە ئەم بەرامبەرکێمان بۆ دروست دەبێت :
چرا = زانست
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لاشەکەی = دەوڵەتە
سوتەمەنیەکەی = هاوکاری زانست خوازانە
دەزوولەکەی = تەمەنی زاناکانە
دشلی زیاد و کەمیەکەی = بەرپرسانی سەردەمە
شووشەکەی = هەوڵی دەزگاگانی پاراستە
ئاگرەکەی = ڕەنجی کارکەرەکانە
گەرمیەکەی = هێزی گەنجانە
ڕوناکیەکەی = ئاستی پێشکەوتنە
دەسکەکەی = میلەتە
هەڵگرەکەی = کۆمەڵگایە

وەك دیارە بۆ پێگەیاندنی "نەوەیەكی خوێنەواری ڕاستی" پێویستە یەك بەیەكی ئەم خاڵانەی سەرەوە لەسەر ( بیروباوڕێکی ڕاستبن و خەتەرەی دڵ و کاریان یەكبێت و سازگاربێت لە پیلانی دووژمنان … ) .
وە هەرکاتێك دەوڵەتێك ڕوویکردبێتە (بواری فێربوون) دووژمنەکەی توشی "شەری نەزانی" بووە ، و ئەوەی هەیبووە لە زانست بە ئاگری شەڕی ناوخۆی لەناو چووە … .
وە بەڵگەی ئەم خاڵە ، سەردەمەکانی (سەدەی 7 تا 20)یە کە نمموونەی هەردوو بار و دۆخەکەیی تێدا بەدیدەکرێت لەسەر دوولایەندا ، بەم شێوەیەی خوارەوە :
→ لایەنی یەكەم :
دانیشتوی ناوچەکانی دوورگەی عەرەبی و کوردستانی گەورە و هەندێك وڵاتی عەرەبی ئێستا ،
کەهەن :
ئەم ناوچانە لەسەرەتای سەدەکانی حەوتی دوای زاینی گەشانەوەی ڕوون و بەرچاوی پێوەدیارە لە ڕووی ( شێوەی ژیان ، ڕەوشت ، ڕێزی زانست ، گرنگیدان بە پێشکەوتن ، پێکەووەژیان ، شیوەی کارکردن ، پەروەردە ، فێربوون ، ئاڕاستەی بیر کردنەوە ، … هتر ) کە هەریەك لەم بوارانە پێشەنگی زیاتری پێوەدەبینرێت بەرەو باشتربوون و داهێنان تێداکردن ، کە ئەنجامەکەی بەختەوەربوون و ئاسوودەی ئەم ژیانەیانبوو .
وە بە ووردبوونەوەیەکی ورد و خاڵبەندی کردن "ناوچە لەچاو ناوچه" و "هۆز لەچاو هۆز" و "لادێ لەچاو لادێ" و "شارستانێت لە چاو شارستیانێت" جیاوازی لە خاڵەکانی سەرەوەی هەیە بە شێوەی بەرچاو و گەورە … ،
بۆ نمموونە : شارستیانێتی "فارس" و "ڕۆم" لەچاو هۆزەکانی "عەرەب" زیاتر شارستیانێتیان لە پێشبووە لە هونەری "بیناسازی" و "کاری دەستی"دا کە ئەمانە دوو نموونەن لە (شارستیانێتی مەدەنی) .
وە سەردەمی |"زێڕینی ئیسلام"| کە ناوەندی زانستی هەرسێ کیشوەرەکەی زەوی بوو ، وە پایتەختی زانستیش لە شاری "بەغداد"ی کۆن بووە .
لەوپەڕی ڕۆژهەڵات تا ئەوپەڕی ڕۆژئاوا بۆ زانست کۆچیان دەکرد بۆ شاری ‘بەغداد’ .
ئەم شارستیانێتە سەرەتای بنیاتنانەکەی یەکەم فەرمانی "پەروەردگار"ە بریتیە لە ( فەرمان کردن بە "خوێندن") و لە ناو ئەشکەوتەوە دەستی پێکرد ، و گەیشە وڵاتانی کیشۆرێکی جیاوازتر کە هیچ کەسێك بێجگە لە "پەروەردگار" زانستی ئەم پێشبینیەی نەدەزانی و نەی دەخەڵماند … .
وە ئەم شارستانێتە بەردەوامبوو تا ئەوکاتەی کە کۆمەڵەی زۆرینە پشتیان کردە زانست و چرای ڕوناکیان لە دەستیان کەوتە خوارەوە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا … ، ئەو ڕوناکیەی کە لە زهنیان بوو تا ماوەیەکی کەم بەکەڵکیان هات و پاشان کەوتنە بەر نارەحەتی نەزانی و تاریکی و ساویلکەیی و شوێنکەوتنی دەنگی گورگ لەباتی ڕووناکی لە دارستانی تاریکی و ژەهراوی دونیای نوێدا .

→ لایەنی دووەم :
دانیشتوی ناوچەکانی کیشوەری ئەوروپا و بەشی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای باکوری ئاسیا :
ئەم ناوچانە لەشارستیانەتی "مەدەنی ، پەروەردە"ی لەسەرەتاکانی سەدەی حەوتدا نا هاوسەنگی ڕووی تێکردن و تووشی چەندان کێشەی گەورەبوون بەهۆی تێکەڵاوبوونی (ڕاستی و خەیاڵ و فێڵ ) ، بەهۆی دەست تێوەردانی ئەم کۆمەڵە چەپەڵەوە شارستیانێتی "مەدەنی"یەتیان ڕووی لە تێکچوون و داڕماندەکرد لەگەڵ کاتدا ، وە شارستیانێتی "پەروەردە"یان بەرەو دەمارگیرێکی (ڕوح تەزێنی سارد و نامرۆڤنانە ) دەڕۆشت … ، وە ئەم سەردەمە بەردەوام بوو هەتا ئەوکاتەی کە سوپاکانی ئەم ناوچانە دەهاتن بۆ ‘ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕکردن’ ، وە لەکاتی ڕۆشتنەوەیان هەستیان بەو "نادادوەریە و قێزەون"ەیانەی خۆیان دەکرد ، وە بە ئازادکردنەکانی "سوپای ئیسلامی" (ڕۆشنبیری و زانست و ژیان( دەگەڕینرانەوە ئەم ناوچانە و ‘ڕووناکی و گەرمی ئەم بیروباوڕەیان پێدەگەیشت’ .
ئەم کردارەی ‘مسوڵمان’ەکان ئەم کۆمەڵەیە ڕقێکی نابەجێیان لە مێژووی و نەخشەی خۆیاندا نووسیەوە ، بۆ تۆڵەسەندنەوە لە دانیشتوانی ئەم ناوچانە !!
وە یەکەم هەنگاو بریتیبوو لە دروستکردنی ( کۆمەڵە و دەستە )ی جیاواز لە نێوان خەڵکی ئەم شارسیانەیەی ئیسلامیەدا بوو ، وە کارەکەیان سەری گرت . *مێژوو بەشێوەیەکی زۆر ڕوون باسی ئەم ڕووداوانەی کردوە .
لە ناوەڕاستی سەدەکانی حەڤدەهەم و هەژدەهەم هەوڵدان بۆ دروستکردنی تروسکای ڕووناکی زانست لەم ناوچانەدا دەبینرێت و پاشان دوای چەندەها دەیە ‘شۆڕشی پیشەسازی ئەوروپا" دەستی پێکرد لە ژێر چاودێری ئەم کۆمەڵە دڕندەیەدا .
کە هیچ زانستێکی ناتەندروست بۆ مرۆڤایەتی پارێزگاری لێنەدەکرا و بەڵکو یارمەتی دەری گەشە سەندنی بوون و هەر زانستێك مەجالێكی تێدا بدۆزرایەتەوە بۆ بەکار هێنانی دژی مرۆڤ ، بێ دوودڵی هەوڵی بەکارهێنان و تاقی کردنەوەیان دەدا و لە ئێستاشدا دەیدەن .
وە بەم شێوەیە ئەم ناوچانە لەڕووی "شارستانێتی مەدەنی"ەوە بەرەو پێش گەشەیان کرد و بە نەخشەی ئەم کۆمەڵەیە "شارستیانێتی پەروەردە"یان بەرو لاوازی و داڕمان و لەناوبردن کاری بۆکراوە و بۆی دەکرێت بە بەردەوامی لەسەرانسەری دوونیادا !! .

چەند ئامرازێك بۆ لە ناوبردنی زانست کە ژەهراوی کراون و دەکرێن بۆ لە ناوبردنی :
1. سامان .
2. نا دادپەروەری .
3. گەشەکردنی گەندەڵی
4. هەژاری .
5. ڕاگەیاندن .
6. جەنگ .
7. ئاژاوە .
8. درووستکردنی دووبەرەیی .
.
.
.
چەندانی تر .
هەریەك لەمانە بەکاردەهێنرێت بە شێوەیەکی خراپ و لە ژێر چەندان ناو و هۆکار و فێڵەوە .
وە { کەسانی کاربۆکەری ئەم کۆمەڵەیە و خۆشباوران و نەزان و جاش و خزمەتکاری ماستاوچی و … } هەموویان هاوشێوەی یەك سوپای گەوەرە دژی "زانست" و هەرشتێك کە فەرمانیان پێبکرێت دەجەنگن ، بێ ئەوەی کە زۆربەیان هەست بەخۆیان و مەترسی ئەوەی کە دەیکەن و بەژدارن لە دروستکردن و یارمەتی دانی SadSadSad‌ .

بەهیوای خستنە ڕووی ڕوونکردنەوەیەکی باش و پوخت بۆ بەردەستی بەڕێزتان …

هیوادارین هەموو کورد وەك یەك لاشە هەست بەیەکدی بکەن و هاوکار و پشتی یەکدیبن .

بەخوای گەورە و دانا و ئاگادارکەرەوە و ترسێنەرتان دەسپێرین .
دواین 10 بابه‌ته‌كان

-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--
وه‌ڵام
#2
دەستخۆش برام بابەتەکانت زۆر کاریگەرە یانە کەسی وەک تۆی زۆر پێویستە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Iam Not Expert
وه‌ڵام
#3
(06-30-2017, 12:23 AM)FFK نوسراوه:  دەستخۆش برام بابەتەکانت زۆر کاریگەرە یانە کەسی وەک تۆی زۆر پێویستە

50 وەڵامەکەی خۆت تەواوبکە لە بەشی "بابەتە بێوەڵامەکان" و پاداشتەکەی وەرگرە ... Smile .

وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان