ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایلت دوێت...فه‌رموو
نووسه‌ری بابه‌ت:AnGrY MaN دواترین وه‌لام:Razwan.marzani1 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:808 جاری بینراو:233264 كات:ئه‌مرۆ
تکایە چۆن وابکام لۆکەیشنی موبایلەکەم ببێت بە - ئێران
نووسه‌ری بابه‌ت:DARYAN 3D دواترین وه‌لام:ZhiyarZhika ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:63 كات:ئه‌مرۆ
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:bryar khalid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:86 جاری بینراو:2180 كات:دوێنێ
فب يةكم بو هاك بكةن 100 دولار هةدية
نووسه‌ری بابه‌ت:Kaivon1997 دواترین وه‌لام:Akam King ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1036 كات:09-17-2019
کێ Bitcion دەفرۆشیت
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:majnun ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:906 كات:09-17-2019
pubg mobile banned
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:majnun ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:404 كات:09-17-2019
paypal
نووسه‌ری بابه‌ت:Mhamad R2 دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:168 كات:09-16-2019
هاك كردنی سناپ چات به‌ (bruteforce ) كردن bruteforce Snapchat 2018
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:5 جاری بینراو:556 كات:09-16-2019
پەرەى تەزويرم ئەوێ !
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:KanHan Haji ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:15 كات:09-15-2019
هاكی چ یاریه‌كت ده‌وی داوا بكه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:ahmad-boy دواترین وه‌لام:Aland.IT ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:289 جاری بینراو:118064 كات:09-12-2019
ڕاکەن!! اسانترین ریگا بۆ هاکیی پەبجی موبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:kovan a deranay دواترین وه‌لام:kovan a deranay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:187 كات:09-12-2019
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:1720 كات:09-11-2019
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:1712 كات:09-11-2019
هاكى snapchat يارمه تى
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:62 كات:09-09-2019
چۆن سایتی پۆڕنۆگرافی هاک بکەین؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dublx13 دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:44 كات:09-09-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
کورتەیەك دەربارەی داڕەزاندنی کورد و هاوشێوەکانی ! بەشی 4م
#1
Exclamation 
گەر تاقەتی خوێندنەوەت نیە ، پەیامێك جێبهێڵە تا کەسێك کە پێویستێتی بیبینێت و سوودی لێوەرگرێت . : )

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ...

ئەم کاتەتان باش خانمان و بەڕێزان ... ،
بەویستی 'خوا' هەوڵدەدەمین بەشێکیتری بەشی یەكەم بڵاوبکەینەوە .
بۆ هەرکەسێك کە ئارەزوی خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشی ئەم بابەتە بخوێنێتەوە بابفەرمێت ، ئەمەش ناونیشانەکانیانە بفەرموون :
بەشی 1م : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-121382.html
بەشی 2م : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-121448.html
بەشی 3م : http://h4kurd.com/h4kurd/thread-121473.html

بەڵێ بەڕێزان لە بابەتەکانی پێشەتردا کۆمەڵێك زانیاری سەرەتایمان بەدەست هێنا لە بارەی ‘چۆنێتی داڕزاندنی گەلی کورد و هاوشێوەکانی’ .
لێرەدا هەوڵدەدەین کە چەند ( ڕێگە و شێواز و هەوڵ و ...هتر ) باسبکەین و نموونەش بهێنینەوە لەگەڵیان .
لێرەدا چەند هەنگاوێك باسدەکەین کە بەکاردێت بۆ تێگەیشتن لەهەرشتێك بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەتی ژیان .

هەنگاوی یەکەم :-
هەوڵدان و گەڕان و تێکۆشان بۆ زانین و تێگەیشتن لە ئامانجی دیاری کراودا .
بۆ نموونە گەر بمانەوێت لە ‘ڕژێمێكی دیاریکراو’ تێبگەین پێویستە هەوڵی گەڕان بخەینەگەڕ و تێبکۆشین بۆ زانینی هەموو بنچینەکان و تێگەیشتن لە هەموو ئەو هۆکار و پاڵنەرەکان کە بۆتە هۆی بیرکردنەوەی کەسانی داڕێژەری ئەم ‘ڕژێم’ە .
ئەمەش کە کارێكی زۆر بەربڵاوە و پێویستی بەکەسانی زۆر شارەزا و لێهات و پیشەگەرە .
کەواتا بۆ تێگەیشتن لە “دابونەریت” ، "مەبەست" ، "نهێنی" ( گەلێك یان کۆمەڵێك یان ڕێكخراوێك یان ...هتر) پێویستە هەموو خاڵەکانی سەرەوە جێبەجێبکرێت بە زیادەوە و بە شێوەیەكی چڕوپر و بەردەوام .

باشترین نموونەش کە لە ڕووی سەردەمەوە زۆر لێمان نزیكبن سەردەمی "دژایەتی کردنی نیشانەکانی قورئانە" کە لەسەردەمی {پێغەمبەری ئیسلام "محمد" دروود و سەلای خوای لێبێت} کە چەندان کەسی بلەدار لەڕوی ‘زانست و شارەزای لە کتێبە ئاسمانیەکان و کۆمەڵایەتی و ...هتر’ دەڕۆشتن و نیشانەکانی ‘قورئان’یان وەردەگرت و بە باشی لێیان دەکۆڵیەوە و پاشان چەندان پاساوی نادروست و فێڵ و لێکدانەوەی ژیریان درست دەکرد ، کە تەنها ئەوکەسانەی کە پاوڕداری ڕاستەقینە بوون و لە ناخیان چەسپابوو ئیمان ، باوڕیان بەم بۆچونانە نەدەکرد و هەڵنەدەخەڵەتان ،
وە لە ‘قورئان’دا نموونەیەك زۆر جوان و ئاشکرا باسکراوە لە {صورة 74 دا – لە ئایة 11 تا 25 و 26 } … ، ئەمە نموونەیەك بوو لە دژایەتی "ئاین"ی پاك و ‘یەکتا’پەرستی لەسەرەتای دەرکەوتنی و لە کاتێكیشا کە (پێغەمبەر)ەکەشی هێشا زیندبووە !
كورد ، یەکێکە لەو نەتەوانەی کە لەدێرزەمانەوە خراوەتەوە ژێر چاودێری هاوشێوەی هەموو نەتەوەکانی تری سەر زەوی .
لە هەر سەردەم و دەسەڵاتێك کە دەسەڵاتیان هەبووبێت یان زیاتربووبێت بەسەر ئەم گەلەوە ، بەبەردەوامی ئەم هەنگاوە(خاڵەکانی سەرەوە)ی بەسەردا تێپەڕیووە ، بێجیاوازی بێجگە لە دەسەڵات و سەردەمی دادپەروەری ئیسلامدا !! ، *(هیچمان دەسنەکەوت لە سەر هیچ مامەڵەیەکی هاوشێوەی ئەم بابەتە لە مێژوودا . >ئەگەر هیچ بەڵگە و نووسراوێکتان هەیە یان دەزانن تکایە بۆمان بنێرن<) .
وە هەردەم بەهۆی( دۆست دۆستی و دڵپاکی و دلێری و میوان دۆستی و ...هتر)ی ئەم گەلەوە ، بە چەندان "شێوە و فێل و چاوبەستن و ..هتر" فریودراون بە ئێستاشەوە .
وە ئەگەر ئەم گەلە {بەخۆیدانەچێتەوە و خۆی "بژارە"نەکات هاوشێوەی ‘نۆك لە بەرد’ ، ئەوە هەتاماوە هەروادەمێنێتەوە بەو شێوەی کە چۆنبووە بەڵام بەشێوازی و بەرگی تازە} .

وە ئەم هەنگاوە هەرگیز ڕوونادا مەگەر ‘پەیوەندی’ لە نێوان (مەبەستکراو و مەبەستکەر) دروستنەبێت .
وە شێوازی دروستبوونی ئەم پەیوەندیە زۆر ئاسانە دەبێت بە گەورە بوونی فراوانی و مەودای ئامانجەکە .
کەواتا بۆ تێکەڵاوبوون و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان "گەلێك" زۆر ئاسانترە لە چاو ‘کۆمەڵەیەك’ وە بەتایبەتی "ڕێكخراوێك" .

هەنگاوی دووەم :-
دەست نیشانکردن و شوێن گرتنەوە و دەسەڵات گرتنەدەست و بەڕێوبەرایەتی کردن .

| دەست نیشانکردنی سەرچاوەی هێزی کۆمەڵگا
+
|| شوێنگرتنەوەی خاڵەهێزی پایەکانی گەل
+
||| گرتنی دەستی دەسەڵاتی دەسەڵات دارەکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ​ـ
بەڕێوبەرایەتی کردن
* ئەم نەخشەیە کورتکراوەیەکی هەموو هەوڵێکە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی ڕەهای هەرگەلێك .

| : دەست نیشانکردنی سەرچاوەی هێزی کۆمەڵگا :-
واتا ئەو هێزەی کە "تاك" بە ‘کۆمەڵگا’وە دەبەستێتەوە .
هەرشتێك کە ببێتە هۆی بەستنەوەی دووکەس یان زیاتر ناودەبرێت بە "بەستەرە" ، وە بەستەرەی ‘کۆمەڵگا’ بریتیە لە : [ ئاین ، فێربوون ، ئەدەب ، ڕێز ، شەرم ، خۆشەویستی ، ئاشتی ، لێبووردەی ، لە خۆبووردەیی ، ئارامگری ، دڵسافی ، دۆستایەتی ، مەردایەتی ، نیشتیمانێتی ، … هتر و هتر] کە ئەمانە هەموو لە ناو {خێزان}ەوە هەڵدەقوڵێن و سەرچاوە دەگرن بۆ هەرمرۆڤێك کە لە کۆمەڵگادا بژی و چاوبکاتەوە جا لە "گوندا" بێت یان لە "دێدا" یان لە "لادێدا" یان لە "شار"دابێت .

وە سەرچاوەی ئەم ‘بەستەرانە’ بریتین لە ( زانستی قورئان و ڕەوشتی پێغەبەر [درودی خوای لێبێت] و کرداری خێزان ) ، ئەم سێ خاڵە سەرچاوەی هەموو بەستەرەکانی سەروەیە ، بە لاربوون و تێكچوون لە تێگەیشتن و کارکردن پێی ‘هێزی کۆمەڵگا کەم دەکات’ .
وە هەر ‘کۆمەڵەیەك’ دوورکەوتەوە لە سەرچاوەی هێزی خۆیی و گرنگی بە بەستەرەکانی نەدات ، هاوشێوەی مرۆڤێکی ( کەڕ ، کوێر ، ئیفلیج )ە ، کە لاشەکەی بە گەردنی مەڕێکی پیری لاوازەوەیە ، سەرەنجام خۆراکی {ڕێوی و کەمتیار و چەقەڵ} دەبێت .

بۆ شوێن گرتنەوەی ئەم خاڵانە تەنها چەند شتێك هەیە کە دەبێت بکرێت ، بۆ ئەوەی خەڵکی بەشێوەیەکی سادە ڕابێن لەگەڵ بارودۆخەکەدا ، ئەویش بۆ هەر ‘بەستەرێك’ هۆکارێك بەکاردەهێنرێت بۆ [ لاوازکردنی => ناشرینکردنی=> پشتگوێخستنی => پشت تێکردنی => قێزەون کردنی => لەناوبردن => بنبڕکردنی ] ، وە بۆ هەریەك لەم کردارانە پێویستە شتێك هەبێت بۆ جێگرەوەی ، ئەویش "دژە بەستەرە" کە لە ڕواڵەتدا هاوپیشەیە باڵام لە کرداردا ‘دژە پیشەیە’ .
نمموونە بۆ چەند {بەستەر و دژە بەستەرێك } :
1. بەستەری دین >< هەرشتێك بێجگە لێی بکرێت بە ڕێباز یان شوێنگرەوە یان هاوکار بۆی .
وەك :هەر [بیردۆز و یاسا و بیروباوڕێك و ...هتر] ، جابێ جیاوازی لە ناو و شێوەی و ڕەگەزەکەی.
هاوشێوەی بیروباوڕی "ئازادی" و "حیزبایەتی" و "نەتەوایەتی" و "یاسای" و … تاکۆتایەکەی .
وە گرتنە دەستی ئەم شوێنە پیرۆزە لە لایەن کۆمەڵێك کەسی دروستکراوی دەستی ئەم ڕێكخراوە .

2. بەستەرەی ئەدەب >< هەرشتێك کە سەنگی نا سەنگ بێت لە بەرامبەر بەرامبەرەکەیدا .
نمموونە : هەر لە تەماشاکردنێكەوە تا دەگاتە گفتوگۆ کردن و مامەڵەکردن و ڕەوشتێك کە سەنگی نا سەنگبێت بەرامبەر "کەس" و "شوێن" و "کات"ی مامەڵەکردنەکە .
وەك : مامەڵەکردنی کەسە ڕامیاریە نا ڕۆشنیرەکانی ئەم سەردەمە ، کە لەبەرامبەر چاوی کامێرادا چەندان (وشەی ناساز و کرداری نابەجێ) لێیان دەبینرێت .
وە لە رابردوودا لە دیوەخانەکانی ئاغاکاندا ئەم شتە ڕویداوە بەڵام بەدەگمەنی و زۆرکەم بەهۆی زۆری ژمارەی کەسە بە ئەدەبەکان .

3. بەستەرەی فێربوون >< ڕێگری کردن لە خوێندن بە ناوەی دین و نەبوونی داهاتویەکی باش و هێنانەوەی نموونەی کەسە دواکەوت و دۆڕاوەکان و کردنیان بە سەرمەشق …
کار ئاسان نەکردن بۆ جێبەجێکردنی زانست بەشێوەی کرداری بە بیانووی جۆراوجۆر …
وانە وتنەوە بە هەموو ئاست ژیریە جیاوازەکان بە یەك شێوە و یەك ئاست …
دانانی بەربەست بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەرز بە پاساوی ڕژێمی نمرەی و هاوشێوەکانی ...

4. بەستەری خۆشەویستی >< گۆڕینی مەبەست و شێوازی بەکارهێنان و لێکدانەوەی بە هەڵە لەشوێنی ڕاستی خۆی و دانە پاڵ کەسە کەم ئەدەبەکان و بەکارهێنانی بەشێوەیەکی خراپ .
وەك : ڕێگری لێکردنی لە بەکارهێنانی بۆ ئەوکەسانەی کە ‘خوا’ و ‘پێغەمبەر’ەکەی ڕێگەیانداوە ،وەك (باوان ، خوشك و برا ، هاوسەر ، منداڵ ، هاوڕێی هاوشێوە ڕەگەز ، دراوسێی هاوشێوە ڕەگەز ، مامۆستا ، ...هتر) لە لایەن "دین فڕۆشەکان" و " کەسە دروستکراوەکان" .

5. بەستەری ئاشتی >< جەنگان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە کاتێکدا لایەنی بەرامبەر هەمان بیروباوڕی هەنێت و هەوڵی بۆبدات و بانگەوازی بۆبکات .
نمموونە : “شەڕی براکوژی کورد" کە بە پێنج هەنگاودا ڕۆشت و بەشێکیان لەژێر ناوی’" ئازادی بیروڕا و مرۆڤ "’دا مرۆڤیان هاوشێوەی یاری ڤیدۆیی بەکاردەهێنا و بۆ خۆشیان تەماشایان دەکرد .

6. بەستەری نیشتیمان پەروەری >< بەکاردەهێنرێت بۆ ‘دژی ئاین’ و پشتگوێدەخرێت بۆ پارێزگاری کردنلێی .
وەك : [ تێکدانی سامانی گشتی بە بیروڕای تۆڵەسەندنەوە لە دەسەڵات یان کاربەدەستێك – هەرزانفڕۆشتنی سامانی سرووشتی و مێژووی و ئاسەواری – ڕێزنەگرتن لە مێژوو و ئاسەوارەکان – یارمەتی نەدان و هاکاری نەکردنی کەسانی خەمخۆر – فڕۆشتنی نیشتیمان بە سامان - ...هتر]
.
.
.

{شوێنگرتنەوەی خاڵەهێزی پایەکانی گەل و گرتنی دەستی دەسەڵاتی دەسەڵات دارەکان} بۆ بابەتی داهاتوو بە پشتیوانی ‘خوا’ .

هیوادارین هەموو کورد وەك یەك لاشە هەست بەیەکدی بکات و هاوکار و پشتیوانی یەکتربن .

بەخوای گەورە میهرەبان و زانا و داناتان دەسپیرین .
دواین 10 بابه‌ته‌كان

-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--
وه‌ڵام
#2
جوانه‌ ده‌ستت خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان


کەعبە شوێنێکە کە خوا،نەچووەتە ناوی،نەلێیشی خاڵییە...

رابیعەی عەدەوی
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان