ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ماڵپه‌ڕی xwdakan داونكرا !!! له‌لایه‌ن Ar Hacker !!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Hk Hacker دواترین وه‌لام:Ramoli ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:12 جاری بینراو:217 كات:ئه‌مرۆ
كردنه وه ی بۆرتی كالی لینۆكس
نووسه‌ری بابه‌ت:syamandsangasare دواترین وه‌لام:Ramoli ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1079 كات:ئه‌مرۆ
کیشەیەکم هەیە لەکاتی دروست کردنی بەرنامە microsoft visual basic 2010
نووسه‌ری بابه‌ت:hacker facebook دواترین وه‌لام:blood hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1055 كات:دوێنێ
هەر پرسیارێك یان هەر كێشەیەكت هەیە بیکە لە PlayStation
نووسه‌ری بابه‌ت:lυffყ دواترین وه‌لام:kojinpro ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:308 كات:دوێنێ
هاك كردنى سيسته مى ئه ندرؤيد به AhMyth
نووسه‌ری بابه‌ت:BlaCk ErroR دواترین وه‌لام:Aliano2 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:119 كات:10-15-2018
دروستكردنی ئه‌پڵ ئایدی به‌شی دووه‌م ...گرنگه‌
نووسه‌ری بابه‌ت:ZhIR-Black دواترین وه‌لام:shex.hemn ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:14 جاری بینراو:3563 كات:10-15-2018
v
نووسه‌ری بابه‌ت:Mr.Fer3awN دواترین وه‌لام:beesh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:96 كات:10-15-2018
رەپۆرتکردنی ئەکاونتی فەیسبوک بە کۆدی زۆر بەهیز
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:sarkarez ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:1024 كات:10-14-2018
Reborti facebook
نووسه‌ری بابه‌ت:Mabastbastara دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:272 كات:10-14-2018
۱ ملیۆن بینەری ئینستاگرام دیاری بۆ ئێوە
نووسه‌ری بابه‌ت:๖ۣۜApo Kalary دواترین وه‌لام:mazhar apo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:986 كات:10-12-2018
ORG 2019 MOD VIP بێ بەرنامەی لوکی پاتچەر بێ ڕۆت نوێ ٢٠١٩
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:mazhar apo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:110 كات:10-12-2018
ناردنی نامەی بێزارکەر
نووسه‌ری بابه‌ت:Kozhin HacKer دواترین وه‌لام:heminabdulah ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:117 كات:10-11-2018
هاك كردنى fb .yahoo..... هيتر ....بؤ سه ره تاكان
نووسه‌ری بابه‌ت:JoKeŖ دواترین وه‌لام:Mbarznjy ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:65 جاری بینراو:7069 كات:10-10-2018
ڤیدیۆ: دروستکردنی لاپه‌ره‌ی ته‌زویرى Yahoo & Hotmail & Gmail
نووسه‌ری بابه‌ت:Arsenal دواترین وه‌لام:Mbarznjy ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:167 جاری بینراو:17432 كات:10-10-2018
چۆن بتوانم ئەنتەرنێت بکرم لەرێگەی گۆگلەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:hama.port دواترین وه‌لام:bmzhgaaww ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:479 كات:10-09-2018


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 1 ده‌نه‌گه‌كان - 1 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
کورتەیەك دەربارەی داڕەزاندنی کورد و هاوشێوەکانی ! بەشی 1م
#1
Exclamation 
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ...

ئەم کاتەتان باش خانمان و بەڕێزان ... ،
لەدوای ماوەیەك لە وردبوونەوەم لە بابەتێك کە ماوەیەکی زۆر پیش ئێستا بەرچاوم کەوتبوو ، کەباسی ئەم خاڵانەی خوارەوەی دەکرد :

- لەناوبردنی مێژوو و ئاسەوارەکۆنەکانی مرۆڤایەتی .
- پاك کردنەوەی پاشەڕۆکان .
- ئاماداکاری بۆ میژوویەکی تازە .
- دەسپێك کردنی میژووی تازە .

ئەمانە 4 سەربابەتی ناوەڕۆكی كتێبێکن کە لە لایەن کۆمەڵە سەرکردەیەکی کۆنەوە دانراون ...
وە بەدڵنیاییەوە ئەم سەرۆکانە سەرۆکێکی ئاسایی نەبوونە هاوشێوەی سەرۆکەکانی پێش خۆیان و دوای خۆیان ، هەموویان لە سەر 1بیروڕا سوربوونە و کۆمەڵێك یاسا هەبووە کە کاری لەسەر بکەن و مەرجی سەرەکیشە بۆ هەموو سەرۆکێکی داهاتووی دوای خۆشیان .

ئەم سەرۆکانە هەڵساون بە دانان و نوسینەوەی چەند نوسراوێك و یاسایەك بۆ دیاری کردنی داهاتووی مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی کشتی .
بۆ تێگەیشتنی باش لەم بابەتە پێویستە تۆزێك بۆ دواوە بگەڕێینەوە لە کاتدا ، لە دوای بەرزکردنەوەی پێغەمبەر (عیسا) سەلام و ئارامی خوای لیبێت لەگەڵ هەموو پێغەمبەرەکاندا ،
خاوەن کتێبە ئاسمانیەکانی ئەوسەردەمە هەموویان لەترسی فەرمانڕەوای ئەو سەردەمە خۆیان لە ئەشکەوت و شوێنە نهێنیەکان و پەناگەکاندا دەشاردەوە ...
هەرچەندە بەبەردەوامی فەرمانڕەوای سەردەم چەندەها هەوڵی بۆ لەناوبردن و ونکردنی پەیامی 'خوای' دەکرد ، بەڵام هەر هەوڵەکانی بێسودبوون لە چاو پێشبینیەکاندا ...

بەپێی چەند نوسراوێك کە چەندەها کەسی مێژووناس پشتڕاستیان کردۆتەوە ، یاری دەدەر و وەزیری ئەوکاتەی فەرمان ڕەوا ، لەبنەماڵەی ئەو "نەوانەی ئیسڕایل" بوون کە باوریان بە پەیامی (پێغەمبەر (عیسا) سەلامی و ئارامی خوای لیبێت ) نەبوو .

ئەم چەند باڵادەستەی کە لە بنەماڵەی "نەوەکانی ئیسڕایل" بوون و باوریان بە پەیامی 'خوا' نەدەهێنا ، هەستان بە دانانی ڕێكخراوێکی بنەماڵەی کە تەنها چەند کەسێكی کەمی باوڕپێکراو لە 'پیاوان' ئەندام بوون ، چەند
پیلانێکی قێزەونانەیان دانا و پاشان پێشنیاریان کرد بۆ فەرمان رەوای سەردەمی خۆیان ...
بەهۆی ئەم کارەیانەوە چەند خواناسێكی زانایان دەستگیرکرد کە زانابوون لە کتێبی "ئینجیل"دا ، ئەم کارەشیان بۆیە هۆی ئەوەی کە فەرمانڕەوا کۆمەڵێك هێز و ڕێزی تایبەتیانی پێبەخشی .
(وەهەردەم ئەم کەسانە بەدوای ئەو پلەوپایەیانەدابوونە کە دەوڵەت و فەرمان ڕەواکان دەهێڵێتەوە بەسەلامەتی وەك : بەشی سکە(دارای) - هەواڵگیری - سەربازی - ئاینی - پەروەردە ... چەندان بەشی تر کە زۆر گرنگن بۆ وڵاتێك)

پاشان ئەم فێڵە وەك جاران کاری خۆی نەدەکرد و پێویستی بە فێڵی تازە هەبوو .
لێرەوە بەزمەکە دەست پێدەکات ...

ئەم ڕێکخراوە هەستان بە دروست کردن و پەروەردە کردنی چەندەها کەسی نەناسرا و باڵادەست لە سەردەمی خۆیاندا و پاشان فێرکردنی "کتێبی ئینخیل"پێیان بەتەواوی و ڕاهێنانیان لەسەر چۆنێتی شێواندنی پەیامی 'خوا' و فێڵکردن و خەڵەتاندنی خەڵکی ئاسای و دروستکردنی ئاژاوە لە نێوان خەڵکیدا و بەستنەوەی مێشك و بیروڕای خەڵکی لەسەر چەند بەشێکی دینی 'خوا' و فەرامۆشکردن و لێکدانەوەی هەڵەی بەشێکی تری دینی 'خوا' ...
وە یان بەستنەوەی کۆمەڵێك خەڵك بەقسەی کەسێك یان لایەنێکی دیاری کراو و بەس ، بەڕادەیەك تا دەگاتە ئاستی کۆیلایەتی بۆی ...
ئەمەش تەنها کاتێك ڕودەدات کاتێك کە خەڵکی توشی دەمارگیری بکرێت بۆ شتێك یان چەند شتێکی دیاری کراو وەك : (خاك - نەتەو - دین - بنەماڵە - کەسایەتی - ...هتر)

باشە ئێستا تۆزێك لە مێژوو و مەبەستیان ئاشنابووین ، ئێستاش بابچینە سەر ئەو 4 خاڵەی سەرەوە :

=> لەناوبردنی مێژوو و ئاسەوارەکۆنەکانی مرۆڤایەتی .

مەبەست لێرەدا لەناوبردنی ئاسەوار و پەیکەر و کەلتور و شێوەی ژیان و دابونەریت و کەلوپەلە ئاسەواریەکان نین بەشێوەی ڕاستەوخۆ هەمووکاتێك .
بەڵکو گۆڕینی ئەو ڕاستیەی کە هەیەتی یان پشتگوێخستنیەتی و گۆڕینی ڕاستی ڕوداوەکەیە لەگەڵ کاتدا .
واتا هەمووشتێك وەك خۆیەتی بەڵام > شوێن و واتا و نرخی < دەگۆێت و پشتگوێدەخرێت ...
ئەمەش هەروابەئاسانی نابێت ، بەڵکو پێویستی بە کۆمەڵێك کەسی بەهرەدار و زیرەك و ڕێك خراو هەیە کە لەژێر کۆمەڵێك یاسا و بیرۆکە و مەبەست و ئامانجدا کاربکەن .

ئەمەش لەگەك 'کات'دا وردە وردە بۆ مرۆڤ ئاسان دەبێت و لەگەڵی ڕادێت و شتەبنچینەیەکان و دابوونەریت و مەبەستی ڕوداوەکان لەبیردەکات ، وە شتی تازە جێی دەگرێتەوە بەبێ ئاگاداری خۆی ، تا ئەوکاتەی کە چاوێك بە ڕابردووی خۆیدا دەخشێنێت و یادەوەریەکانی دێتەوە بەرچاوی ...
هەڵبەتە بەپێی ئاستی ڕۆشنبیری وڵات و گەل و کۆمەڵگا دەگۆڕێت ، کۆمەڵگای دواکەوتوو لە ئاستی تێگەیشتن یان خۆشباوڕ زوتر توشی لەناوچوون و ونکردنی مێژوەکەیان دەبن لەچاو کۆمەڵگای پێشکەوتوو لە ئاستی تێگەیشتن و ڕۆشنبیر رانەتر .

پاشان بەم ڕێگەیە ئەتوانرێت {ناو و شوێن(خاك) و دابونەریت و ...هتر}ی گەلێك بگۆردرێت بەپیی تێپەڕبوونی کات .

ئەگەر تەماشای گەلەکانی پێش ئەم سەردەمەی خۆمان بکەین دەبینین کە ئەوانەی کە خەریکی پەرستنی 'یەکتاپەرستی بوونە' و 'ناو و خاك و دابونەریتی خۆیان بپارێزن' توشی زۆرترین کێشە و شەڕ و نەهامەتی و دەردەسەریەك بونەتەوە ، بەهۆی ئاژاوە گێڕان و کەسانی بەناو زانا کە لە ژێر پێستی مەڕەوە خۆیان شاردۆتەوە ، بەڵام گورگێکی زۆر برسین .
باشترین نموونەش گەلی {کورد و فارس و عەرەبە}کە ئێستا بەم ناوەوە ناودەبرێن و خەڵکی کیشوەرەکانی {ئوستڕالیا و ئەمەریکا} .
هیچ کام لەم گەلانە ڕێگەیان پینەدراوە کە 'خاك و ناو و دابونەریتی'بنچینەی خۆیان هەبێت ، مەگەر بەویستی ئەم شەڕان گێزانەوە نەبێت ...
ئەگەر پرسیارت لادروست بووە بۆ ئەم 'گەل و خاکانە' ، کە ئێستا بەشێکیان خاوەنی "وڵاتن یان هەرێمن" ،
ئەوە وەڵامەکەی لە مێژوودا بە درێژی بە ناڕاستەوخۆ و لەملاولا بە تایبەتی باسکراوە .

بۆنموونە "فارسەکان"
کە خواوەنی یەکێك لە دەوڵەتە بەهێزەکانە بەناوی 'ئێران' ، بابەباشی لەم دەوڵەتە بڕوانین بزانین ئایە وەك جاران لەسەر (ناو و خاك و بیروباوڕی و ...هتر)ی خۆیان ماون ؟
بەتەماشاکردنمان بۆ مێژووی مرۆڤایەتی دەبینین کە هەرخاکێك لەسەر ڕووی ئەم زەمینە و بەتایبەتی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" چەندەها گەل و هۆز و فەرمانڕەوا ژیاون لەسەری و بەتێپەڕبوونی کات گۆڕاون ...
وە 'ئێران' یەکێکە لەو خاکانەی کە بەڕادەیەکی زۆر چەندەها هۆز و گەل لەسەری ژیاون ، بەڵام ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێت سەردەمی دوای دابەزینی پەیامی 'خوا'یە بە پیغەمبەر "عیسادا" سەلامی خوای لەسەربێت .
لەدوای چەند ماوەیەك لەبەرزبوونەوەی پێغەمبەر 'عیسا' سەلامی خوای لەسەربێت و هەوڵی تێكدانی پەیامی پاکی 'خوا' لەسەر دەستی فەرمانڕەواکانی "ئیمپڕاتۆرێتی یۆنانی" و هاندانی سەرۆکەکانی ئەم ئیمپڕاتۆرێتە لە سەردەستی چەند کەسێکی کەم کە لە'نەوەکانی ئیسڕایل'ن و ئەندام و کارەکەر و ئیشبۆکەری ئەم رێكخراوەبوون.
(ئەم ڕێكخراوە هەردەم نهێنیبوونە چونکە هەردەم وەك ڕێوی گەڕ ویستیانە لەکونی خۆیان هەڵگەڕێنەوە و ئاژاوە و دووبەرەکی بنێنەوە بێجیاوەازی لەنێو خەڵکی ...)
وە هەردەم ئەم کەسانە وەك وەزیر و یاریدەدەر و مستەشار و جێگر و ...هتر ، کاریان کردوە و نەیانویستووە هیچکاتێك ڕاستەوخۆ دەم و چاویان دەرکەوێت ، خەڵك بیانناسن ...
وەهەردەم خاوەن دەسەڵاتدارەکانیان هانداوە بۆ کۆکردنەوەی هێز و بەکارهێنانی بەرامبەر بە گەلان و دەوڵەتانیتر یان بەکارهێنانی بۆ گەل و خەڵکی خۆیان ، زۆربەی هەرە زۆری هێرشەکان کە بۆ دەوروبەر بووە ئاڕاستەکەی بەرەو "بیت المقدیس" بووە !!
باشە بابگەڕێینەوە سەر بابەتەکەمان ، ئیمپڕاتۆریتی یۆنانی بەنزیکەی 2 بۆ 3 سەدە لە دوای بەرزبوونەوەی پێغەمبەر 'عیسا' سەلامی خوای لێبێت ، چەنگ لەنێوان هەردوو ئیمپڕاتۆرێتی ( یۆنانی و فارسی ) دەستی پێکرد بەدرێژایی نزیکەی 7 سەدە ...
خۆئەمانە تەنها دەیان ویست (ناو و خاك و دابونەریت و ....هتر)ی خۆیان بپارێزن !.
وەپاشان لەسەر دەستی "مسوڵمانە عەرەبەکان" هەردوو ئیمپڕاتۆریەتەکە روخێنران ...
بەڵام خۆ تەواو نەبووە ، ئەم کۆمەڵەیە هەستان بە بڵاوە پێکردنی ئەوکەسانەی کە ڕاهێنرابوون لەسەر چۆنێتی نانەوەی ئاژاوە و دروست کردنی دەمارگیری و بەیەکدانی خەڵکی لەسەر شتێکی ئاسای یان بچوكی کەم بایەخ ...

پاشان ئەوەبوو کە هەستان بەدروست کردنی بیروباوڕی "مەزهەبایەتی" لەناو گەلی مسوڵماناندا ، شێواندنی دین و تێگەیشتن بەهەڵەلێی ،
بەشێوەیەك کە کەسی دانا و تێگەیشتوونەبوایە نەیدەتوانی جیاوازی لەنێوان ڕاست و ناڕاستدا بکات .
پاشان لەسەر دەستی چەند کەسێكی دروستکراو بەناوی (نەتەوە پەروەری و ئاین دۆستی و ...هتر) ، بیروباوڕی 'مەهزەبی شیعەی' لە عێڕاقەوە گواسترایەوە بۆ ئێران و پەرەی پێدرا و خەڵکیان پێلەخشتەبرد و دەمارگیریان دروستکرد بۆ لایەن و چەند کەسێك بەناوەی "دین و خاك و شەریعەت و ...هتر) .
وەپاشان دینی ڕەسمی ئێرانیان گۆڕی بۆ مەزهەبی شیعە لەسەردەستی (شا ئیسماعیل ی یەکەم) .
وە ئەم چەند کەسەی کە خەڵك دەمارگیری بۆیان هەیە و وەك یاسای 'خوا' تەماشای دەکەن هەردەم وەك گورگی لەژێر پێست مەڕ ڕانەکە دەبن بۆناو دۆڵی گورگەکان ...
وەهەتابێت گەلی فارس لەم ساتەدا لەناو دەچێت بەهۆی داڕمان و نەمانی (دابونەریت و ڕێز و حەیا و دروست بوون و هەڵگیرساندنی چەنگ) .
هەڵبەت چەنگ لەماوەی داهاتوودا -->بۆ قۆناغی پاك کردنەوەی پاشەڕۆکان <-- چاوەڕێی گەلی فارسە !.

بەڵێ بەڕێزان گەلێکی وەك فارسەکان نموونەیەکی باش بوون بۆ لەناوبردنی (بیروباوڕ - ئاین - دابونەریت - ڕێز و شەرم - ...هتر) بەپێی کات .

وە نموونەیەکیتریش کە زۆر گرینگن "هیندیە سورەکان"
یەکێك بوون لە هەرە بەڵگە دیارەکانی ئەم پلانانە ، کە بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ پایەیەکی {ڕەوشتی - ئاینی - مرۆڤایەتی - بەزەیی - کەرامەتی -...هتر} بەپێش چاوی هەموو پیاوانی بەناو گەورە و ژن و منداڵ و بە ڕۆژی نیوەڕۆ لەناویان دەبردن و سوکایەتیان پێدەکردن و خاکیانیان داگیردەکردن و پێشەلی هەمووشتێكیان دەکرد بەبێگوێدانە هیچشتێك ، چونکە تاکە داواکاریان ئەوە بوو كەواز لە کوشتن و تێكدانی سروشت و ئاژاوەبێنن ، وە وەك مرۆڤێکی ئازاد و خاوەنی زمان و خاکی خۆیان بمێنەوە .
سەرەنجامەکەشی توانەوەی ئەم گەلە و داگیرکردن خاك و لەناوبردنیان بوو ، چونکه هیچ کۆمەڵە و گەل و خاوەن دەوڵەتێك بە ڕاست بەرگری لێیان نەدەکرد .
ئەمەش نموونەیەك بوو بۆ لەناوبردنی مرۆڤ و میژوەکەیان .


بەڕیزان ئەمە تەنها بەشێكی بەشی یەکەمی بابەتەکەیە ، چاوەڕوانبن بە پشتیوانی 'خوا' تەواوکەری ئەم بەشە و بەشەکانی تریش بڵاودەکەمەوە .

هیوادارم هەموو كورد وەك یەك لاشە هەست بەیەکدی بکەن و هاوکار و پشتی یەکدیبن .

بەخوای گەورە و باڵادەست و کانگای زانست و میهرەبانتان دەسپێرم .
دواین 10 بابه‌ته‌كان

-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--
وه‌ڵام
#2
-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--

وه‌ڵام
#3
دەست خۆش
ماندوو نەبی
دواین 10 بابه‌ته‌كان

من بۆ کێ خۆم هیلاک ئەکەم !
وه‌ڵام
#4
سوپاس گوڵ
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان