ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
بەرنامەیەکی نوێ ی بۆ پەخشکردنەوەی کەناڵە ناوخۆیەکان 2019
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:kovan a deranay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:5 جاری بینراو:1071 كات:دوێنێ
کێ شارەزایی هەیە لەسەر هاکی PUBG MOBİLE
نووسه‌ری بابه‌ت:kovan a deranay دواترین وه‌لام:kovan a deranay ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:65 كات:دوێنێ
PUBG mod
نووسه‌ری بابه‌ت:Dano hawlery دواترین وه‌لام:多BL多KR口NK多 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:5 جاری بینراو:1996 كات:07-14-2019
هاکردنی ئینستاگرام Instagram %100
نووسه‌ری بابه‌ت:alan apo دواترین وه‌لام:Heva amir ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:39 جاری بینراو:3293 كات:07-14-2019
هاك كردنى فيس بوك %10000 له سيسته مى kali liunx
نووسه‌ری بابه‌ت:BlaCk ErroR دواترین وه‌لام:brink ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:48 جاری بینراو:14889 كات:07-14-2019
چيت به‌ خه‌ياڵدا دێ داوايبكه‌ يان بي پرسه‌ هه‌رچي بێ .!!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Ł33Ŧ Ħ4X∅R دواترین وه‌لام:kone1 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:155 جاری بینراو:48597 كات:07-13-2019
یاری Pool Live Tour له‌سه‌ر ئایفۆن وئایپۆد ته‌چ و ئایپاد
نووسه‌ری بابه‌ت:DeRiN دواترین وه‌لام:yadablack ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:12 جاری بینراو:3573 كات:07-12-2019
رەپۆرتکردنی ئەکاونتی فەیسبوک بە کۆدی زۆر بەهیز
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:hardle ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:2924 كات:07-11-2019
وه‌شانى نوێى php گۆرانكاريه‌كان
نووسه‌ری بابه‌ت:محمد pc دواترین وه‌لام:REZHWAN AMER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:1224 كات:07-11-2019
فێربوونی بنچینه‌کانی پڕۆگرامسازی له‌گه‌ڵ زمانی ++C
نووسه‌ری بابه‌ت:MR.Terror Smasher دواترین وه‌لام:REZHWAN AMER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:1652 كات:07-11-2019
جۆن بتوانم لەسەر مافای فاست لینک newroz4g بەکار بێنم
نووسه‌ری بابه‌ت:g-kurdistan دواترین وه‌لام:Baran2016 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:865 كات:07-10-2019
فایلەكانی ناو هۆستەكە ڕەش نابنەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:mamealan دواترین وه‌لام:mamealan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:168 كات:07-07-2019
یارمەتی لە فەیسبووک ! کەسە زیرەکەکان ماون لا یانە
نووسه‌ری بابه‌ت:M.V دواترین وه‌لام:OmedExperT ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:536 كات:07-06-2019
کۆمپانیاکەمان پێویستی بە پارەی پایپاڵە
نووسه‌ری بابه‌ت:Ebay Kurd دواترین وه‌لام:danyal xambarr ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:14 جاری بینراو:1885 كات:07-04-2019
Paypall كي لي ازاني؟
نووسه‌ری بابه‌ت:danyal xambarr دواترین وه‌لام:danyal xambarr ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:169 كات:07-04-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
خۆت و داهاتووت بناسە پێش کارکردن بۆی .
#1
Lightbulb 
هیوادارم باش لێم تێبگەن بۆ ئەوەی هیچیتر کات بەفیرۆ نەدین ...

هەوڵدەدەم لەم چەند خاڵەی خوارەوە بژاری کەسایەتی مرۆڤەکان بکەم بۆ مەبەستەکەی بوون بە هاكکەر :

1.0 لایەنگر
2.0 ئارەزومەند
3.0 هەوڵدەر
4.0 تێکۆشەر
5.0 ناسەرەوە
6.0 داڕێژەر
7.0 پەرە پێدەر
8.0 داهێنەر
9.0 لێکۆڵەر
.
.
.
تا دوای .

ئازیزم بۆ هەر کەسایەتیەك لەمانە کۆمەڵێك هەن بە ناو و ڕەگەز و وڵات و نەتەوەی خیاواز .
وەدەکرێن بەم چەند بەشەوە :

ا- ئەو کەسانەی کە بۆ ئەم کارە لەدایك بوون .
ب- ئەو کەسانەی بەهرە و توانایان هەیە لەم بوارەدا .
ت- ئەو کەسانەی کە وەك پیشەیەك خەریکن .
پ- ئەو کەسانەی بۆ ناوبانگ یان هۆکاری تر بەکاری دەهێنن .
د- ئەو کەسانەی وەرگرتنی خۆشی یان وەرگرتنی شتی بەلاش بەکاری دەهێنن .
ی- ئەو کەسانەی کەتەنها وەك ئاواتێك بەکاری دەهێنن .
.
.
.
تا دوای .

جا ئازیزم ئەم بابەتە پیویستی بەئاوی بەنداوی دەربەندیخانە و چقڵدانی ئێمەش لە ناو مشتمانە ....

1:-
=> خەڵکێکی زۆر زۆر زۆر لە تەمەنی لاوێتیدا خەریکی ئەم کارەدەبن ، وەهەموویان "مشەخۆرن" (تەنها بەرنامەی ڕوکەشی بەکاردەهێنن لەگەڵ فێرکاریدا) .
=> هەندێکیان لێیان دەکات بە نەخۆشی دەرونی و بەردەوام دەبن تا وایان لێدێت هەمووشتێك بە مووڵکی خیان دەزانن و هەڵی هاكکردن و کراك کردنی دەدەن بۆ بەدەستهێنانی "شتی بەلاش و پارەی بەلاش" .وەهەمووی حەرامە لە هەموو دینێك و بیروڕایەكدا .
=> گەر زیاتر بمێنەوەلەسەر کارەکانیان دەبن بە هاککەری زیان بەخش بۆ خۆیانو دەوروبەریان و هاوشێوەکانیان .

2:-
=> گەر لەبنەڕەتدا ئارەزوی بوونت هەیە لەوانەیە ئەم چەند خاڵەت تێدابێت :
1. بێزارنابی لە فێربوون و هەوڵی بۆ بدەدەی .
2. بە نارەحەتی تێئگەی و هەردەم پرسیاری چۆراوجۆرت لادروست ئەبێت ...
3. بیرۆکە و شتی بێتام و سەر سوڕهێنەر و مناڵانە و بێوێنەت بە مێشکدا دێت و خۆشت هەندێك خار تێناگەی بە باشی لەخۆت لە کاتی نوسینەوەی بیرۆکەکەتدا ...
4. ناوی شتەگرنگەکانت هەندێك جار لەبیردەچێت بەڵام بیرۆکە و شتەبنەڕەتیەکان هەردەم لەبیردەمێنێتەو و لەگەشەکردندایت.
=> هیچکاتێک بێزارنابی لە باسکردن و قسەکردن لەسەر بابەتەکەت .
=> پەلەدەکەی بۆ گەیشتن بۆ لوتکە ، بەڵام هەست بە پێشکەوتنی خۆت ناکەی -.یان- ڕادەی پێشکەوتنی خۆتت بەدڵنیە ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمەندە بەسە بۆ کەسێکی سەرەتای تا مامناوەندی .

جا بەساقە گەر هەست دەکەیت ئەم خاڵانەی سەرەوەت بۆ بابەت و ئیش و ئاواتێکی ترە ئەوە پێویست ناکان ئەم شتانە لەدەست بدەی :
* تەمەنی پیرۆزی خۆت کە بەهیچ شێوە و هۆکارێك ناگەڕێتەوە بۆت و "لێپرسینەوەی سەختی خوای" لەسەرە .
* توانا و هێزی گەنجێتی کە هەرگیز دوای لەدەست دانی ناتوانی پێی بگەیتەوە و "لێپرسینەوەی سەختی خوای" لەسەرە .
* دەرفەت و هەلە زێڕینەکانی ژیان ، کەجارێکی تر بە ئاسانی نایەتەوەی بەردەمت ...
* ناوبانگ و کەسایەتی کە تەنها ((مامە حاجی و دایە حاجیەکانمان)) هەست بەگەورەی و پیرۆزیەکەی دەکەن ، چونگە لەوەختی خۆی زۆربەیان هاوشێوەی ئێمە ڕێزیان نەگرتوە لە تەمەن و کەسایەتی خۆیان... ، بۆیە حەزناگەن زۆرباسی گەسایەتی سەردەمی گەنجێتی خۆیان بکەن .
.
.
.

جا برای خۆشەویستم بابەسیکەین خۆخەڵەتاندن و تەمەڵی کردن و خۆهەڵکێشان و شتی تر .
ئەم ئامۆژگاریە لە برای بچوکی خۆتان وەرگرن :

# گەر کەسایەتی { لایەنگر و ئارەزومەند }یتان هەیە ، تکایە تەنها تەماشای کاری کەسە لێهاتوەکانبکەن و داوای هاوکاری و زانیاریان لێبکەن بۆ خۆپاراستن و دەست خۆشیان لێبکەن لە کارە چاکە کانیاندا و ئامۆگاریان بکەن لە کارە خراپەکانیاندا کە لەگەڵ بنەماکانی ڕەوشت ناگونجێن بە جوانترین شێوە و ئسلوب .
# وەهەرگیز حەسودی مەبن بەیەکدی چونکە حەسودی و هەوڵی گەیشتن بەشتێك بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێتە هۆی لەناوبردنی توان و تەمەن و هێنانی نائارامی دەرونی بە هێواشی و سەختی . {{ لەناو بەری کۆمەڵگایە }} .

# گەر کەسایەتی { هەوڵدەر و تێکۆشەر }یتان هەیە ، هەوڵبدەن زانیاری گرنگ و ئاستبەرز لە کەسە شارازاکان و ئاست بەرزەکان وەرگرن و هاوکاری خۆتانی پێبکەن و سود و زیانی بۆ ( لایەنگر و ئارەزومەندەکان ) ڕونبکەنەو ، وەك زانیاری لەسەر شێوازی کارکردنی ڕژێمەکان و ئامێرەکان بەشێوەیەکی باش و زمانێکی سادە .
# هەرگیز دەوژمنایەتی و ڕەزیلی با لەناو دڵتان دروست نەبێت ، چونکە دەبێتە هۆی بەرتەوازەبونتان وتێکچون و شێواندنی پلەو پایەی خۆتان و ڕیخۆشکەر بۆنەزانەکان تا خۆیان بکێشنەو ناوتانەو و لەکەدارکردنی ناوبانگ و کەسایەتیتان بە بەزانی و بێئەقڵی خۆیان .

===> گەر برا لەپشت برابێت مەگەر قەزا لای خواوەبێت <==


# گەر کەسایەتی { ناسەرەوە و داڕێژەر }یتان هەیە ، هەردەم زانیاری گرنگی خۆپاراستن ببەخشنە "هەوڵدەر و تێکۆشەر"ەکان چونکە ئەوان بنچینەتانن وەك شێوەی هەڕەم بەنەبونیان ئێوەش ئاستنزمن لە زانیاریدا و هەردەم هاوکارییەکدی بکەن ،وە بەرهەمەکانتان پێش بڵاو کردنەوەی لەناوخۆتاندا تاقی بکەنەوە و بەهێزی بکەن ، تا بەهێزتربێت و سەرکەوتوتردەبێت .
# هەوڵمەدەن خۆتان بسەلمێنن بۆ هیچ کەسێکی تر کە لە خۆتان زاناترە یان کەم زانیاریترە ، چنکە دەبێتە هۆی وەستاندنی تواناکانت بۆ ماوەیەکی بێزارکەر هۆکارەکەشی هی بونی خۆبەزلزانینە لە دڵی مرۆڤ ، وەتا زیاتربێت ماوەکە زیاتر بێزارکەر دەبێت .

# گەر کەسایەتی { پشکنەر و لێکۆڵەر و .... تر }یتان هەیە ، پێویستە لە داڕێژەرەکان زیاتر خەمخۆری بەرهەمەکانبن ، چونکە ئێوە وەك سەری "تیر"وان تا بنچینەتان پتەوتربێت تیژتردەبن ، وە پێویست ناکات دوبارە (برایەتی و خۆشەویستی و .. هتر)تان بیرخەینەوە ماشەڵا خۆتان پیاوێکی ناو دیوەخانن گەنجەکان چاوتان لێدەکەن .

دەی برایان بمبورن نەمتوانی بابەتەکە زیاتر پڕچێژبکەم و بە تێروتەسەلی باسی بکەم ...
ئەمە تەنها پێشکۆی کتێبێکە لە ناو مێشکی زۆربەماندا ...

هیوادارم هەموو کورد وەك یەك لاشە هەست بەیەکدی بکەن و هاوکار و هاوخەمی یەکتربن ...

بەخوای گەورە و میهرەبان و دادوەرتان دەسپێرم .
دواین 10 بابه‌ته‌كان

-->>--->>--->>> بەناوی خوایی گەورەو میهرەبان <<<---<<---<<--
-->>--->>--->>> ڕاستی ئەوەنیە کە مرۆڤ دەیبیستێت و دەیبینێت و هەستی پێدەکات <<<---<<---<<--
-->>--->> ڕاستی ئەوەیە کە مێژوو و ڕۆژگار دەیدات بە گوێی مرۆڤدا و پیشانی مرۆڤی دەدات پێی دەسەلمێنێت <<---<<--
وه‌ڵام
#2
دەستخۆش بۆ بابەتە جوانەکەت
هەر بژیت چاوەکەم
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ببورن ئەگەر وڵامی پەیامی تایبەتی و پرسیارەکان نەدەمەوە
کـــەم دێـــمـــە یـــانـــە
وه‌ڵام
#3
Lightbulb 
هیوام سود وەرگرتن و سەورکەوتنتانە لەژیان ...

هەموو بینایەك کەمرۆڤ بەدرێژایی میژوو توانیوێتی بنیاتی بنێت ،
هەردەم بنچینەیەکەی لەژێر ئەو خاکەوە بووە کە مرۆڤەکان بەسەریدا دەڕۆن .

واتا هەموو کۆمەڵگا و نەتەوەیەك و رێکخراوێك و هەرشتێك کە هاوشێوەیانبێت پێویستیان بە
بنچینە هەیە ، وە
بنچینەی مرۆڤ خێزانە
خێزانیش بنچینەی مرۆڤایەتیە
وە بنچینەی یانەیەك هاوشێوەی ئەم یانەیە سەرپەرشتیارەکانن ، چونکە هاوشێوەی باوانن .

وه‌ڵام
#4
گەر بەرپرسانی ئەم یانەیە و ئەندامەکان بیانەوێت ئەم یانەیە هاوشێوەی هەڕەم بەهێز و بەتوانا و ناوداربێت ،
پێویستە هەمووان شوێنی خۆیان دیاری بکەن و بەشێوەی بەربڵاو نەمێنەوە .
وە تەنها بەشی VPI نەبێت لەیانەدا ، بەڵکو چەندەها بەشی تر بکرێتەوە لە ژێر ناوی شایستە نەوەك هاوشێوەی ئەو ناوانەی لە لەسەرەوە هاتووە ...
وە هەر کەسێك کەدەبێتە ئەندام چەند تاقیکردنەوەیەکی سەرەتای و گرنگی پێبکرێت ،
هاوشێوەی خۆتۆمارکردن ،و یەکسەر لە دوای خۆتۆمارکردنبێت .
ئینجا بەپێی ئاست و توانای کەسەکە لە یەکێك لەو بەشانەدا دابنرێت ، نەوەك وەك ئێستا کابرا لە بەشی IT دەخوێنێت و بە ئەندامی چالاك ناودەهێنرێت و بابەتی وا هەیە کە تەنها داوای هاوکاری دەکات لە کێشە سەرەتایەکان و بێ ئەوەی کە خۆی ماندوو بکات بە گەڕان لە یانە یان پرسیارکردن لە ئەندامانی تری یانە ...
وە هیواش هەیە (فوول و کوول) لەیەك ناکاتەوە بەڵام بەهۆی پارەوە لە بەشی VIP ـە ...

ئەمەوێت تەنها ئەوەنەتان تێبگەیەنم کە پێویستە بۆ گەیشتن بەلووتکە ئەم خاڵانە ی خوارەوە پیویستە هەێت :


-پشتیەك گرتنی ئەندامانی خێزان = بە پشتیەک گرتنی دەنکۆڵەکانی خۆڵ بۆ پێك هێنانی پارچە بەردێك

-پشتیەك گرتنی خێزانەکان لە کۆڵانێك = بە پشتیەک گرتنی چەندەها بەرد بۆ پێکهێنانی پارچە بەردێکی ڕێك و پێك

-پشتیەك گرتنی کۆڵانەكان لە گەڕەکێك = بە پشتیەك گرتنی چەندەها پارچە بەردێکی ڕێك و پێك بۆ پێکهێنانی پارچە دیوارێك

-پشتیەک گرتنی گەڕەکەکانی شارێك = بە پشتیەك گرتنی چەندەها دویوار بۆ پێكهێنانی ژوورێك

-پشتیەک گرتنی شارەکانی هەرێمێك = بە پشتیەك گرتنی چەندەها ژوور بۆ پێكهێنانی چینێك-->(طابقێك)

-پشتیەک گرتنی هەرێمەکانی وڵاتێك = بە پشتیەك گرتنی چەندەها چین بۆ پێك هێنانی بینایەك هاوشێوەی هەڕەم

کەواتە ئەوشاخانەی کە لوتکەیان بە حەوادا چووە هەمووی لە دەنکۆڵەی ورد و بچووك پێك هاتووە ،
بەڵام هەموویان پاڵپشتی یەکن و شوێنی خۆیان دەزانن و ڕازین بەوەی کە لەکوێدان و توانایان چەندە .

وه‌ڵام
#5
دةست خوش ازيزم بزيت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

زياني من وةك دةفتريكي سبي واية كة لئي دةنوسريت بةلام كؤتايةكةيي هةر سبي بونة(وتةيةكي)دانيال خةمبار
من لةفيسبوك
https://www.facebook.com/danyal.xambar
وه‌ڵام
#6
دەستت خۆش برالە بابەتێکی کامڵ بوو
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 2 مێوان