ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
Xo parastn la hak
نووسه‌ری بابه‌ت:Muhsin musleh دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:15 كات:ئه‌مرۆ
master card
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:mahmood govan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:89 كات:دوێنێ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ کردنه‌وه‌ی Metasploit له‌ کالی
نووسه‌ری بابه‌ت:NEO دواترین وه‌لام:paewand jr ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:4158 كات:06-19-2019
پارەی پەیپاڵمان لا کش بکەو ٢ ئەوەنە وەربگرنەوە
نووسه‌ری بابه‌ت:Ebay Kurd دواترین وه‌لام:S O V R A ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:1044 كات:06-17-2019
کتێب : هاک کردنی یاهوو له‌سه‌ره‌وه ‌تا کۆتا
نووسه‌ری بابه‌ت:Harde2008 دواترین وه‌لام:._danyar_. ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:263 جاری بینراو:34289 كات:06-17-2019
وێنەكانت بە جوانترین شێواز بڕازێنەوە بە بێ بەرنامە
نووسه‌ری بابه‌ت:DyarKalari دواترین وه‌لام:dana_yak ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:8 جاری بینراو:1655 كات:06-17-2019
نێچیرەکە زوو فریووی دەخوارد
نووسه‌ری بابه‌ت:awaraqadir دواترین وه‌لام:hack b52 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:50 كات:06-16-2019
snapchat
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:hack b52 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:154 كات:06-16-2019
سلاو
نووسه‌ری بابه‌ت:mahmood govan دواترین وه‌لام:S O V R A ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:183 كات:06-14-2019
بۆیەکەمجار دۆزینەوەی ئەو کەسانەی نامەمان بۆ ئەنێرن لە سەراحە %١٠٠
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:S O V R A ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:1815 كات:06-14-2019
بەم بەرنامەیە بینەری هەموو کەنالە کوردیەکان ببە..
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:[email protected] ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:648 كات:06-13-2019
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:Hewr Hunar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:690 جاری بینراو:251300 كات:06-11-2019
یاریمەتیییییی
نووسه‌ری بابه‌ت:hack b52 دواترین وه‌لام:Architect ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:345 كات:06-11-2019
شاره‌زاکان:هاککردنی Administrator له‌لایه‌ن Guest
نووسه‌ری بابه‌ت:ZhiYar-sleManY دواترین وه‌لام:salahcc ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:22 جاری بینراو:5206 كات:06-10-2019
چۆنیەتی بەدەستهێنانی ژمارە تەلەفۆنێکی ئەمەریکی!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Rega16 دواترین وه‌لام:salahcc ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:2425 كات:06-10-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 1 ده‌نه‌گه‌كان - 4 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
چەند زانیاریەک دەربارەی هاردی کۆمپیوتەر و پاراستنی لە سوتان و تێك
#1
بەناوی خودای بەخشندە

لە سەرەتاوە تێبینیکی بچووک:
پێم باشە بە ستایلی ڕەشی یانە سەیری ئەم بابەتە بکەیت بۆ ئەوەی بەجوانی نووسین و ڕەنگەکان ببینیت و چێژی خوێندنەوەی زیاتری هەبێت.  Shy

.:: ئێستا با بێینە سەر بابەتەکە ::.


[وینه‌: 57fe659987b4a.jpg]

ئەم بابەتە باسە لەسەر چەند زانیاریەک دەربارەی هاردی کۆمپیوتەر و پاراستنی لە سوتان و تێك چوون

سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە هارد ئیشی چییە لەناو کۆمپیوتەر؟
هارد دیسک هەموو ئەو زانیاریانە هەڵدەگرێت کە تۆ ڕۆژانە بەکاری دەهێنیت لە سەر کۆمپیوتەرەکەت
واتە ویندۆس و بەرنامەکان لەگەڵ داتاکانی کە خۆت تێیان دەکەیت

هارد دوو جۆری هەیە:
HDD لەگەڵ  SSD

وە ئەمیش دەکرێت بە دوو بەشەوە:

یەکەم) هاردی دەرەکی | External Hard Disc
کە وەک فلاش میمۆری بەکاردێت، ئەتوانی داتاکانتی تێدا هەڵبگریت.

ئەمەش وێنەی نموونەیەک:

[وینه‌: 57fe64eb855a2.jpg]

دووەم) هاردی ناوەکی | Internal Hard Disc
کە دەکەوێتە بەشی ناوەوەی کۆمپیەتەر، سیستەم و داتای تێدا هەڵدەگیریت.

ئەمەش وێنەی نموونەیەک:

[وینه‌: 57fe6726dda58.jpg]

----------
بە هەمان شێوە هاردی جۆری HDD دوو جۆری هەیە:
SATA لەگەڵ IDE

1) SATA
وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەم جۆرەیان شەرحی هەیە، لە هاردی IDE خێراترە و باشترە، وە بەقەبارەی زیاتریش داتای تێدا هەڵدەگیرێت.

ئەمەش وێنەیەکی:

[وینه‌: 57fe6a4c10442.jpg]

2) IDE
وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەم جۆرە وەک شانە وایە و مۆدێلی کۆنە، وە قەبارەیان بچووکە بۆ هەڵگرتنی داتا، کە لە 250 گێگا زیاتریان نیە.

وێنە:

[وینه‌: 57fe6b1995158.jpg]

| جا دەبێت ئەوە بزانین کە ئەم دوو جۆرە هارد دیسکە هەم لە دیسکتۆپدا بونیان هەیە هەم لە لاپتۆپ |
بەڵام لە دیسکتۆپ کەمێک شێوەو قەبارەکەی جیاوازە


پاشان دێینە سەر جۆری دووەم لە هاردەکان کە هاردی جۆری SSD ـیە

وێنە:

[وینه‌: 57fe6e9cbcbee.jpg]

ئەم هاردە لە م دواییانەدا خرایە بازاڕەوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو فرۆشی هەیە و ئارەزومەندی  زۆرە.
لەبەر ئەوەی لە ڕوی خێراییەوە 7 ئەوەندەی هاردی  HDD ـە و هەروەها کێشەی Head ـی نیە، لەبەر ئەوەی بە شێوەی ڕام دروست کراوە نەوەک دیسک.

کە ئەڵێم (لە شێوەی ڕامە نەوەک دیسک) واتە وەک ئەم وێنەیە:

[وینه‌: 57fe6faac3491.jpg]

----------
هەندێک کات کۆمپیوتەرەکانمان تازە فۆڕمات کردووە
بەڵام هەست ئەکەین کە بە شێوەیەکە!
وا ئەزانین کە فۆڕماتەکە بی کەڵکە یاخود ڤایرۆسی تیدا ماوە
بەڵام نەخێر ئەوە کیشەی هاردە ، واتە Head ـی هاردەکە تێک چووە


ئەمەی خوارەوە وێنەی Head ـی هاردە، کە داتاکانی سەر دیسکەکان ئەخوێنێتەوە:

[وینه‌: 57fe721e848ba.jpg]

ئەمەش وێنەی بەشی ناوەوەی هارد دیسکە کە Head ـەکە لە سەر دیسکەکان و کار دەکات:

[وینه‌: 57fe72f7786a3.jpg]

کەواتە ئەبێت بزانین کە کاتێک کۆمپیوتەرەکەمان خاو بوو پەیوەندی بەم شتانەوە هەیە:
1- ڤایرۆسی بەهێز
2- داتای زۆر لەسەر هاردەکە
3- بەرنامەی بەهێز کە زۆرترین قەبارەی ڕام ئەگرێت یاخود یاری

----------
ئێستا چی بکەین و چۆن بزانین کە هاردی کۆمپیوتەرەکەمان تێک چووە؟  Angel

ڕێگای یەکەم/
کاتێک کۆمپیوتەرەکەمان لە کاتی فۆڕمات کردندا زۆر بە خاوی فۆڕماتەکە تەواو دەکات و کاتێکی زۆری پێدەچێت.
بەڵام ئەم کردارە ئەگەر بە DVD بکرێت ئەبێت DVD ـەکە خاوێن بێت، بۆ ئەوەی بە تەواوی بۆت دەربکەوێت،
باشترە بە فلاش کۆمپیوتەر فۆڕمات بکرێت چونکەهەمیشە فۆڕماتکردن لە ڕێگەی فلاشەوە 4 ئەوەندەی ڕیگای DVD خێراترە.
----------
ڕێگای دووەم/
هاردەکە دەربکە و بیکەرە کەڤەرێکی دەرەکی و بە کۆمپیوتەرێک تاقی بکەرەوە

[وینه‌: 57fe7700b88f2.jpg]

هەر لەوکاتەی کە ئیش بە هاردەکە دەکەیت ئەگەر تەقە تەقی کرد ئەوە بزانە کە Head ـی هاردەکە تێک چووە و بە زوترین کات داتاکانتی تێدا دەر بهێنە،
ئەگەریش تەقە تەقی نەکرد ئەوە کێشەی Head ـی نیە.
پاشان هاردەکە بکە بە کۆمپیوتەرێکی ترەوە و تاقی بکەرەوە بڕۆ ناو درایڤی C لەوێوە بچۆرە سەر User ئەگەر بە خاوی کردیەوە ئەوە بزانە هاردەکەت تێک چووە و ماندووە.

تێبینیەکی گرنگ:
ئەگەر هاردی کۆمپیوتەرەکەت تێک چوو هەرگیز نەچیت هاردەکە بکەیتەوە، چونکە نابێت ئەو دیسکانەی ناوی ئۆکسجین لێێ بدات !


ئەبێت بە ئامێری تایبەت ئەو دیسکانە بگۆڕدرێت یاخود (Head)هێدەکەی بگۆڕدرێت وەک ئەم وێنەیە:

[وینه‌: 57fe79281e6e1.jpg]
----------
• پاشان هیچکات بێ هیوا مەبە کاتێک هاردەکەشت بە تەواوی سوتا !
چونکە لە کۆتا گفتوگۆدا لەگەڵ کۆمپانیای WD ـی کە تایبەتە بە دروستکردنی هارد وتیان:

| ئەگەر دیسکەکانیشت ورد ورد بوبێت ئێمە دەتوانین بۆتان چاک بکەینەوە و داتاکانیشتان نەفەوتێت |

[وینه‌: 57fe7a6f84c10.jpg]

| ڕێگاکانی خۆ پاراستن دەکەین لەم سەر ئێشانە:

1- هەمیشە هەوڵبدە هاردێکی تایبەتت هەبێت بە خۆت کە زانیاریە تایبەتەکانتی تێدا هەڵبگرێت یاخود داتاکانت مانگانە بخەرە سەر DVD بەتاڵ.
2- هەمیشە با بەشێک لە هاردی کۆمپیوتەرەکەت بەتاڵ بێت بۆ نموونە ئەگەر هاردەکەت 500 گێگا بێت با 70 گێگای بەتاڵ بێت یاخود کەمترینی 30 گێگا.
3- هەمیشە هەوڵبدە زۆرترین گێگا بدەیت بە درایڤی C واتە ئەگەر 500 گێگات هەبوو  150 بۆ 200  گێگا بۆ درایڤی  C دابنێ و ئەوی تریشی بۆ درایڤەکانی دیکە.
4- هەمیشە با ئەنتی ڤایرۆسەکەت ئیش بکات و هەوڵبدە زوو زوو ئەپدەیتی بکەیت، باشتریش وایە ئەنتی ڤایرۆسی ئەصڵی بەکار بهێنیت. بۆ نموونە ئەنتی ڤایرۆسەکانی وەک: Eset - AVG - Kaspersky - Avira وە چەند دانەیەکی تر، بۆیە لینکیان دانانێم باشترە خۆتان بچن لە وێبـسایتی سەرەکیەوە دایبەزێنن بۆ زیاتر دڵنیابوون..
5- هەمیشە ئەو شوێنەی کە هاردی کۆمپیوتەرەکەتی تێدایە بیپارێزە لە بەرکەوتن و پیاکێشان.
6- با هیچ کات کارەبا نەکوژێتەوە بەسەر کۆمپیوتەرەکەتدا، چونکە کارێکی زۆر دەکاتە سەر هاردی کۆمپیوتەرەکەت.

وێنەی کۆمەڵێک ئەنتی ڤایرۆس:

[وینه‌: 57fe827e20329.jpg]
.
.
.
*******************
گەشتینە کۆتایی ئەم بابەتە

تەنها لەپێناو سوود خۆم ماندوکرد ئومێدەوارم سوودی هەبێت

لە کەموکورتیش ببوورن Shy
****
ئەمەوێت ئەوە بڵێم ئەم بابەتەم لە ماڵپەری Techeye وەرگرتووە، بەڵام کۆمەڵێک هەڵەی ڕێنووسی و ناڕێکی تێدابوو خۆم چاکم کرد و دووبارە ئامادەم کردەوە و جوانکاریم بۆکرد

****
بمێنن بە خێر و سەلامەت

2016 ©
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Heart هــەر چـۆنـێـک بـێـت تـۆ مـرۆڤـیـت Heart
وه‌ڵام
#2
ده‌ستت خۆشبێت براكه‌م

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#3
زۆر سوپاس برای ئەزیز کاکە Yousif

وه‌ڵام
#4
dastakant xoshbet brakam baheway babaty zyatr lam jora .. zor basuda
دواین 10 بابه‌ته‌كان

گان بە گەماڵ Angry ::::::::: ڕونەیەی بە مناڵ 



وه‌ڵام
#5
abcd154
زۆر سوپاس براگیان بەڕێزیت

وه‌ڵام
#6
dast xoshbe bra  sude chake haboo
وه‌ڵام
#7
دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە جوانەت ..بەڵام من هاردێکی سوتاوم هەیە لە کوێ ئەتوانم چاکی بکەمەوە واتە ئەو کۆمپانیایە هیچ لقێکی لە کوردستان هەیە ؟
دواین 10 بابه‌ته‌كان

B-FOX
وه‌ڵام
#8
سوپاس برای ئازیز Black_Fox

ئەو کۆمپانیا لە کوردستان نیە، بەڵام لە سلێمانی { کۆمپانیای های } هەیە لەوبەری بازاڕی جەوازەکە بۆ خوارەوەیە ، ژێرزەمێکە لەوێ کوڕێکی زیرەکی لێیە شارەزایە لە هارد ئەو چاکی ئەکاتەوە سەردانی بکە.

ئەمەش کارتی کۆمپانیاکە ژمارە مۆبایل و شتی لەسەرە:

[وینه‌: 5829dc9ad3204.jpg]

وه‌ڵام
#9
زۆر سوپاس براگیان mhamadale

وه‌ڵام
#10
(11-14-2016, 06:32 PM)Architect نوسراوه:  سوپاس برای ئازیز Black_Fox

ئەو کۆمپانیا لە کوردستان نیە، بەڵام لە سلێمانی { کۆمپانیای های } هەیە لەوبەری بازاڕی جەوازەکە بۆ خوارەوەیە ، ژێرزەمێکە لەوێ کوڕێکی زیرەکی لێیە شارەزایە لە هارد ئەو چاکی ئەکاتەوە سەردانی بکە.

ئەمەش کارتی کۆمپانیاکە ژمارە مۆبایل و شتی لەسەرە:

[وینه‌: 5829dc9ad3204.jpg]

زۆر سوپاس برا گەورەکەم من لە هەولێر ئەژیم بەس انشاللە لەم ماوەیە سەردانێکی ئەوێش ئەکەم لەبەرەوەی ئەم هاردەم کە سوتاوە شتی گرنگی زۆر تیایە دووبارە سوپاس براکەم

وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  هیچ خەبەرێك لە هنگاو نیە ؟ lυffყ 4 1،515 03-28-2018, 11:25 PM
دواین په‌یام: twana gardi
  کۆمەڵێك وێنە کە دووبارە بوونەوەیان ئەستەمە [email protected] 2 1،071 10-09-2017, 01:38 AM
دواین په‌یام: [email protected]
  یارمه‌تی چۆن رێبه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ TP-link ڕێك بخه‌م تا وایفا بڵا bahez collection 1 718 09-20-2017, 10:39 PM
دواین په‌یام: ئەندامان گشتی بە بەکێرم ئاخخخخ
  برایان پرسیارێك barzan71 1 650 09-06-2017, 07:05 AM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  پرسیار چۆن بتوانم زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ ته‌له‌فۆنێك بزانم ؟؟ mhamad13 3 1،605 07-11-2017, 05:49 PM
دواین په‌یام: Karwan BK
  هه‌ندێك زانیاری سه‌ر ژیانی خۆشه‌ویستمان پێعه‌مبه‌ری ئیسلام (د. [email protected] 2 736 07-01-2017, 12:14 PM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  وه ره سه یری هه موو وڵاتێك بكه ! KaMo-MH 11 4،607 05-15-2017, 03:12 AM
دواین په‌یام: KaMo-MH
  كچێك كاتێك له‌ زیندان ئازاد ئه‌بێت ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌ ده‌ awaraqadir 2 1،238 05-05-2017, 06:13 PM
دواین په‌یام: شاد خەبات عبداللە
  هاوڕێیان پرسیارێك DyarKalari 5 1،852 03-14-2017, 03:14 AM
دواین په‌یام: Daryan king love
  چه‌ند سه‌ربازێك له‌ یاری كڵاشئۆف كلانس به‌ڕاستی له‌ژیان وه‌رگ anonymous123 2 1،358 01-15-2017, 06:34 PM
دواین په‌یام: anonymous123

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان