ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
به‌رنامه‌يه‌ك بۆ هاككردنی دارو به‌رد ! زۆر گرنگه‌ !!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Bahez دواترین وه‌لام:Ahmad_Farhad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:157 جاری بینراو:14413 كات:ئه‌مرۆ
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:Ahmad_Farhad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:694 جاری بینراو:259143 كات:ئه‌مرۆ
هۆست و دۆمەینی بەخۆڕایی UNLIMITED
نووسه‌ری بابه‌ت:john_sevar دواترین وه‌لام:ChewAn22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:132 كات:ئه‌مرۆ
ke dazani site drust bkat
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:259 كات:10-18-2019
یه‌كه‌مین په‌یج له‌ كوردستان له‌ بواری cybershield
نووسه‌ری بابه‌ت:yousif bedll دواترین وه‌لام:Dark Rokan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:67 كات:10-13-2019
کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:hey_world دواترین وه‌لام:hey_world ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:260 كات:10-13-2019
تازه‌ترین ریپۆرت بۆ سوتانی فه‌یسبوكم ئه‌وێیت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:esmailmajid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:2192 كات:10-12-2019
بەرنامەیەکی زۆر شاز بۆ دۆزینەوەی فایلەکانی ناو کۆمپیتەرەکەت
نووسه‌ری بابه‌ت:KoSraT GraPHiC دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:895 كات:10-12-2019
دروست كردنی داتابه‌یس بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیا - خۆت دروستی بكه‌ به
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulrahman Kalari دواترین وه‌لام:Abdulrahman Kalari ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:601 كات:10-08-2019
سڵاو هاوڕێیان کێ شارەزایی لەهاکی پۆبجی هەیە
نووسه‌ری بابه‌ت:Hawkar sh دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:238 كات:10-08-2019
چەن پرسیارێک بۆ شارازایانی هاکی سایت
نووسه‌ری بابه‌ت:dlshad disjdds دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:92 كات:10-08-2019
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:twana army ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:88 جاری بینراو:2285 كات:10-07-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:204 كات:10-07-2019
Wordlist Kurdi ڤێرشنی دوو 87147983 زیاتر له‌ 8 ملیار
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:HAMA_QALADZEY ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:109 جاری بینراو:25956 كات:10-05-2019
پەرەى تەزوير ماوە ؟؟
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:M.V ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:269 كات:10-04-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 5 ده‌نه‌گه‌كان - 4.2 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
لە نێوان من و هاک و ئێوەدا
#1
بە ئاهەوە سڵاوێکتان لیدەکەم 


{سڵاو}


گەر بۆ چرکەیەکیش سوودم بۆت هەبووە ئەوا بەوەفا بەو ئەم پەیڤانە بخوێنەوە کە لە مێژە لە دڵمدا بۆ تۆم هەلگرتووە 


ئێستا هەمان هەستی پیاوێکی تێکشکاوم هەیە کە بە بەردەم قوتابخانەکەی منداڵیدا خۆیدا دەروات دەست لە تەختە و تەباشیر و کورسیەکان دەدات و دەلێت ئای رۆژانێک چەند خۆشم لێرە بەسەر برد، قوتابخانەکەی من ئێرە بوو هەر ئێرەش دەبێت، زۆربەتان پێشتر ئاشنام بوون و ئاگاتان لە گروتینم بوو کە رۆژانە من بابەتم دەنووسی نە بێتە ریا یارمەتی خەلکم دەدا و کەمێکیش هەبوون پێم سەرسام بوون، بەڵام لە پردا بە بە بیانوی ئەوەی خۆم کووشتووە ونبووم، کەس ئاگای لێم نەما زۆربەشتان بروا تان کرد کە مردووم، بەڵی من مردم من خۆم کووشت بەس نەک بەو شیوەی ئێوە لێی گەشتوون، من کەسایەتی خۆم کووشت ئەو کەسایەتییەی دەیوست لە رێگەی هاکەوە دنیا هەڵبلوشێت، زاتی ئەوە بکات مرۆڤ ئازار بدات لە راستیدا من هێندەش دڕندە نەبووم بەڵام بە زۆر لە ژێر ئەشکەنجە کۆمەلایەتی و مرۆڤایەتیەکاندا دەسم دا بەو کارە خۆشبەختان سەرکەوتووش نەبووم سەدان رۆژ و سەدان شەو لە ژیر مانگەشەودا هەوڵمدا ببمە درندە کە چی تا دەهات زیاتر و زیاتر دڵ نەرم و میهرەبانتر دەبووم جاری وا هەبووە هەرەمەکیانە کەسێکم هاک کردوە هەزاران جنیوی داوە لە فەیسبووک لە کاتێکدا دەمتوانی ریسوای بکەم پییم دەوت: هاوڕی دەمشر مەبە بەڕیزم ئەوە مەلەفەکانتە و پیرۆزت بێت، من ئەو دووسالەی کە لێرەبووم ئەوە ناخۆشترین لە هەمان کاتدا بە چێژترین ساڵەکانی تەمەنم بوو بروا بکەن چرکە بە چکەی ئەو دووساڵە دۆزەخ لە پێش چاوم بووە بە کورتی من پێش ئەوەی بمرم مردم 
ئێستاش دەژییم پێش ئەوەی بمرم، هێواش هیواش قەدەر منی بەرەو خۆی راپێچ کرد تا رۆژێک کتێبێکم خوێندەوە ئیتر هەموو شت هەموو شت گٶرا، 
نامەوێت سەرتان بە چیرۆکی خۆمەوە بیەشێنم بەڵام وای بۆ دەچم خزمەتی ئەو دووسالەم شیاوی ئەوەبێت دە خولەکی خۆتانم پێشکەش بکەن،
من لە پیناو تێگەشتن و لە پیناو وشە و شیعردا وازم لە گەورەترین خەونی خۆم هێنا کە هاکە، قسەم زۆر لە دڵدایە بۆ وتن بەلام دەزانم ئێوە نای خوێننەوە بۆیە لیدەگەرێم بۆ کاتی خۆی ئێستاش وەک و وەفایەک بۆ یەک بەیکتان تەنانەت دوژمنەکەشم کەمن کەس بە دوژمنی خۆم نازانم چەبد ئامۆژگاریەک کە لە قوتابخانەی ژیانەوە فێری بووم بیکەم ، بەراست پێش ئەوە بیرم جوو زۆر داوای لیبووردن دەکەم کۆمەڵە پەیامێکی زۆرم بۆ هاتووە بەڵام وەک پێشتر وتم من وازم لە هاک هێناوە زۆر مەشغولیشم بە کارەکانی ئێستامەوە لەبەر ئەوە تکایە بە گەورەیی خۆتان بم بوورن 




هەر کەسێکیت  و لە هەرکوێیت و هەرکەسێکیت ئەوە بزانە بە بێ ئامانج لە ژیاندا هەڵناکەیت بۆیە برۆ ئامانجێک بۆ خۆت بدۆزەوە گەر نەت دۆزیوەتەوە 


پێش ئەوەی خۆت فیری هەر زانستێک بکەیت یاخود ناسینی هەرکەسایەتی و مێژوویەک پێش ئەوە برۆ خۆت بناسە ئەمە گەورەترین کارە کە ئینسان بیکات 


توخوا براکانم توخوا هەتا دەتوانن بەدوای زانست و تێگەیشتندا بگەرێن، توخوا ژیانتان بە هەدەر مەدەن لە شتی بێسوود دا وەلاهیی وەلاهیی لاپەرەیەک لە زانست وەلاههی زەرەیەک لە حەقیقەت هەموو سەر زەوێ دێنی.


بخوێننەوە گەر دەڵێن تاقەت مان نییە دەلێم کتێب دروستکەری تاقەتە گەر دەڵیی پارەم نییە و بێکارم دەڵێم جێی ئەوانەت بۆ دەگرێتەوە دەبێتە شەمەندەفەر و پاپۆر و فرۆکەت و بە هەموو دنیا دا گەشتت پێدەکات، بروا بکەن ئەو جێژەی لە زانستدا دەستت دەکەوێت لە کافتریا و بار و سێنەماو بازار و سەفەرکردندا دەستت ناکەوێت 


لە ناو خۆتاندا پەرە بە زانستی هاک بدەن و خزمەتی یەکتری پێبکەن وەک ئێمە مەکەن 


توخوا هەوڵ بدەن خۆتان ببنە داهێنەر ئێمە مشە خٶر بووین بەڵام ئێوە داهێنەر بن زمانی کۆمپیوتەر فێربن و بە مێشکە بەهێزەکەی خۆتان بە فکرەی خۆتان یاسا دابنێن و یاسای it بشکێنن ئەمە سەربەرزییە واز لە شتە لاوەکیەکان بێنن وەک و هاکی فەیسبووک و کۆمپیوتەر و شتی لەو جۆرانە


هەر گیز کٶل مەدەن لە ذۆراندن مەترسن سەرکەوتن لە ناخی شکستەکاندایە 


سەرباری قەیران و کێشە نەتەوەیی و سیاسیەکانەوە ئێوە گەشبین بن ناڵیم کوردوستان بگرۆن من دەڵێم خۆتان بگٶرن 


گەر نەخۆشیت گەر بێزاریت گەر تەمبەڵ و بێپارە و رەشبینیت گەر نامۆیت گەر خەفەتباری گەر قوربەسەردا کراویشی، وە بە دوای چارەسەردا دەگەڕێیت 


سوێندت بۆ دەخۆم زانست و هونەر و ئەدەب چارەی دەردی تۆیە.


ئەم سێ ئامۆژگارییە لەمن وەربگرە 


١- بخوێنەوە 
٢- لە ژیان قوڵبەرەوە
٣- بە دوای راستیەکاندا بگەڕێ 




زۆری تر هەن لەسەر زارم بەڵام لە ناچارم لە بەر رێزێک بۆ مێشکی ماندووی ئێوە کۆتایی پێ بێنم 


هاک بۆ کوردیشم لە یاد نەکردووە و لە یادی ناکەم گەر لەو سەری دنیا بڵێن یەکەم قوتابخانەت ناوی چی بوو دەلێم هاک بۆ کورد بوو


چاوی یەک بەیەکتان ماچ دەکەم، وە لە ناخی دلەوە پیتان دەڵێم زۆر بە نرخن لام جوونکە بەشێکی زۆر گەورەن لە یادەوەرییەکانم 


تێبینی: ئەم قسانەی کە کردم فەلسەفە و قسەی قەبە نەبوون کۆمەڵێک راستی بوون کە رەنگە بە ئێوە نەگەیشتبن 


برای بچووکتان: میران 
دواین 10 بابه‌ته‌كان

                                     وەک چەم رۆشتم
                                  چەم کوا ئاوڕ دەداتەوە!!
وه‌ڵام
#2
دەستت خۆشبێت کاک میران سوپاس بۆ ئامۆژگاریەکانت بەڵام پڕ بە دڵ حەزم ئەکرد زۆر زیاترت بنوسیبایە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

                                     
  (بەدڵ حەز ئەکەم بمرم کەچی دوعای تەمەن درێژیم بۆ ئەکەن)
                                       
  Sad کەسێکم لەدەست دا! تا لە ژیان دام لەبیری ناکەم، ئستاش هەر خۆشم ئەوێی
Sad
 
وه‌ڵام
#3
(07-14-2016, 02:30 AM)Anonymous:Blak نوسراوه:  دەستت خۆشبێت کاک میران سوپاس بۆ ئامۆژگاریەکانت بەڵام پڕ بە دڵ حەزم ئەکرد زۆر زیاترت بنوسیبایە

گەر بم زانیبا کەسێک تاسەی زیاتر دەکات بروا بکە هەر ئەم شەو رۆمانێکم دەنووسی بەڵام تازە مخابن، زۆر سووپاس بۆ دەست خۆشیەکەت 

وه‌ڵام
#4
dast xosh wshakant la zern Smile

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#5
mnish hamwym xwendawa shty way tya nabw bameshkm da nahatbe
دواین 10 بابه‌ته‌كان

 ئه‌ندامه‌ كۆنه‌كان وازیان له‌ هاك بۆ كورد نه‌هێنا به‌ڵكوهاك بۆ كورد وازی له‌وان هێنا                               
وه‌ڵام
#6
دەستت خۆشبیت برام قسەکانت زۆر مانادارو بەسودبون هیوای سەرکەوتنت بۆدەخوازم

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#7
یه راستی ده ست خۆش من له مێژه چاوه رێی تۆم بێیته وه به س ئێستاكه به جیاوازی تۆم بینیه وه ده ست خۆش

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#8
کوره‌ تۆ چیت کردوه‌ ئاوا قسه‌ ده‌که‌ی ؟

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#9
baxer beytawa kak meran , ensan aww kata hast ba aswday w shady dakat ka dagata darajay fana bwwn w runak bwnawa w xo nasen w gaeshtn ba 7aqeqat , aww katay hast w nast w wezhdan barkar dabeet bo ensan gawratreen sarmaeaya ,,, mn andameeky new m la hack 4 kurda w bareztan nanasm , ballam qsa jwan w amozhgareakant sarnjean rakesham xoshawesty w rezw taqdereky be paeanm bo azizt hayaw hasty gawraet mach dakam.
وه‌ڵام
#10
دەستت خۆشبێت كاك میران باتەكێكی زۆر جوان و پشتگیری بوو بۆ ئێمە زۆر سوپاست دەكەم بەڕاستی سوودم لە بابەتەكانی تۆ بینیوە
دواین 10 بابه‌ته‌كان

Fsociety
وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان