ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ئایا ئەتوانی راوتەری فایبەر ئۆپتیک بگۆردرێت بە مەبەستی بەهێزکردن
نووسه‌ری بابه‌ت:xXZER0Xx دواترین وه‌لام:Baran2016 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:115 كات:دوێنێ
نمونه‌ی شێل و داونلۆد کردنی جۆره‌کانی
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:23 جاری بینراو:278 كات:دوێنێ
کارەگرنگەکانی فەیسبوک (بەشی ١)
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:16 جاری بینراو:3230 كات:دوێنێ
دروست كردنى سايت ززززززززززززور ئاسان
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:26 جاری بینراو:5750 كات:دوێنێ
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:691 جاری بینراو:255882 كات:دوێنێ
تكایه‌ یارمه‌تی
نووسه‌ری بابه‌ت:avevan دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:49 كات:08-24-2019
ئەوەی بتوانێت فێری ئەمەم بکات خەڵاتی دەکەم
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:mazhar apo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:338 كات:08-24-2019
چيت به‌ خه‌ياڵدا دێ داوايبكه‌ يان بي پرسه‌ هه‌رچي بێ .!!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Ł33Ŧ Ħ4X∅R دواترین وه‌لام:Harun Harki ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:162 جاری بینراو:52257 كات:08-23-2019
ڕەمزی فیسبووکم بیرچووە تکایە یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulla Mohammed دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:9 كات:08-23-2019
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:9 جاری بینراو:951 كات:08-22-2019
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:1104 كات:08-22-2019
چیت بەخەیاڵدادێت بیڵێ دەربارەی فەیس بووک❤
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:birhatzaxoy ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:491 كات:08-21-2019
ایمیل بومبا چیه
نووسه‌ری بابه‌ت:bnari_safin دواترین وه‌لام:bnari_safin ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:17 كات:08-20-2019
ھاوکاری لەسەر بلۆک کردنی وایفا
نووسه‌ری بابه‌ت:rawand_hacked دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:504 كات:08-20-2019
WP Mass Pass Changer Via Config - PHP Script
نووسه‌ری بابه‌ت:LulzSec Kurdistan دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:38 كات:08-20-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 7 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
چۆن ده‌ست به‌ داڕشتنی به‌رنامه‌ی ئه‌ندرۆید ده‌كه‌یت ؟ سه‌ره
#1
ئه‌م بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌ به‌ بناغه‌ی سیسته‌می ئه‌ندرۆید و چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌و بناغه‌یه‌ی كه‌ له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌ ، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ئێستا باسی ئه‌كه‌ین ئه‌مانه‌ن .....


- كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و سیسته‌مه‌ ، چۆنیه‌تی به‌راوردكردنی به‌ سیسته‌مه‌كانی تر ، بۆچی به‌رنامه‌ڕێژه‌كان پێویسته‌ گرنگی پێ بده‌ن !
- چاو پیاخشاندنه‌وه‌یه‌ك به‌ بابه‌ته‌كانی (Linux Kernel, Libraries, Android Runtime, Application Framework, Applications) ، وه‌ ئه‌و پێداویستانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ دروستكردنی پڕۆگرامێك وه‌ك (Activities, Services, Broadcast Receivers, Content Providers) .



ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ كێیه‌ ؟ 


ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیاریه‌كیان نیه‌ له‌ جیهانی پڕۆگرامینگ ، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ره‌تان و ئه‌یانه‌وێـت زیاتر ئاشنای ئه‌و سیسته‌مه‌ ببن ، كه‌سانێك كه‌ حه‌ز به‌ ته‌كنه‌لۆجیا نوێ ده‌كه‌ن ، حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن كاری بارزگانی ئیتر له‌ ڕێگه‌ی موبایله‌ زیره‌كه‌كان بێت و به‌رنامه‌ بازرگانیه‌كان دروست بكات ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ره‌ و پێشچوونێكه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باسمان كرد .


زانیاری تایبه‌تی 

ئه‌م زانیاریانه‌ی ناو ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ك بناغه‌یه‌ك وایه‌ بۆ بابه‌ته‌كانی داهاتووت .


كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی سیسته‌می ئه‌ندرۆید 

له‌ ڕۆژانی ڕابردووی جیهانی ته‌كنه‌لۆجیا نرخی موبایله‌كان ئێجگار گران بوون ، وه‌ سیسته‌می به‌گه‌رخه‌ری موبایله‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌ره‌ و پێش نه‌چوون مه‌به‌ستمان وه‌ك به‌كاربردنی سیسته‌مه‌كان و ئه‌و كارانه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ری ئه‌كات ، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ و پێش چوونی ته‌كنه‌لۆجیا و خێرابوونی پڕۆسێسه‌ری موبایله‌كان ، ئیتر كاتی به‌رنامه‌ ڕێژیش هاته‌ كایه‌وه‌ و به‌ شتێكی گرنگ وه‌سفكرا ، له‌ هه‌ر به‌شێكی ته‌كنه‌لۆجیا و ژیان به‌ گشتی كاتێك شتێكی نوێ دێته‌ به‌رهه‌م و به‌كارهێنه‌ر خوازیاری به‌كاربردنی بوو ئه‌وه‌ پێویستی به‌ شتانی گرنگ و كارئاسانی كردنی خه‌ڵكانی هه‌یه‌ .

كۆمپانیای ئه‌پڵ یه‌كه‌م موبایلی خۆی له‌ مانگی 5 ی 2007 ناساند كه‌ ناسراوه‌ به‌ IOS , كه‌ له‌ ئێستادا به‌ سیسته‌مێكی سه‌ركه‌توو دائه‌نرێت چونكه‌ توانیویه‌تی ڕه‌چاوی شاره‌زایی و كارامه‌یی به‌كارهێنه‌ر له‌به‌رچاو بگرێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك كۆمپانیا هه‌ن كه‌ نایانه‌وێت ته‌نها سیسته‌مه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و موبایله‌ بێت كه‌ خۆیان خوازیارن ئه‌وان ده‌ێأنه‌وێت خۆیان موبایله‌كان دروست بكه‌ن به‌ڵام نه‌رمه‌كاڵاكانی ناوی تایبه‌ت بێت به‌ كۆمپانیایه‌كی تر .

بۆیه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌ك له‌ نێوان 84 كۆمپانیادا كه‌ به‌سترا ، ئه‌ندرۆید هه‌ڵبژێردرا و گووتی من له ئاماده‌م ڕه‌قه‌كاڵا دروست بكه‌م به‌ڵام كۆمپانیایه‌كی تر نه‌رمه‌كاڵاكه‌ی بۆ دروست بكات ، ئه‌و كات گوگڵ ئاماده‌ی بۆ ده‌ربڕی كه‌ كاری نه‌رمه‌كاڵاكه‌ی بگرێته‌ ئه‌ستۆ به‌ڵام ئه‌ندرۆید گووتی ده‌بێت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌رهه‌م هات له‌ ژێر ناوی كۆمپانیای ئه‌ندرۆید بفرۆشرێت ، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستاش ئه‌ندرۆید به‌رده‌وامه‌ له‌وه‌ی كه‌ خۆی باشترین جۆری سیسته‌می به‌گه‌رخه‌ر بخاته‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی . 
  •      مێژوو 
ئه‌ندرۆید پێك هاتبوو له‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك كه‌ له‌ كۆمپانیای گووگڵ كاریان ئه‌كرد ، له‌ ساڵانی 2005-2008 ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كۆمپانیاكه‌ جیابوونه‌وه‌ ، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رنامه‌ڕێژی ئه‌ندرۆید ده‌ستی پێ كرد ، كه‌سه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و كاته‌ ئه‌مانه‌ بوون (Andy Rubin, Rich Miner, Nick Sears, Chris White) ، ئه‌وان هه‌ستان به‌ دروستكردنی سیسته‌مێك كه‌ بتوانێت به‌ باشترین شێوه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م به‌كارهێنه‌ر و كاره‌كانی بۆ ئاسان بكات ، ئه‌مه‌ لیستی وه‌شانه‌كانی ئه‌ندرۆیده‌ كه‌ له‌ لایه‌ن گووگڵ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ 


كۆتا وه‌شانی Kit-Kat ه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رنامه‌ڕێژه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت 


[وینه‌: history1.jpg]

وێنه‌ی 1.1


ئه‌ندرۆید چیه‌ ؟


ئه‌ندرۆید سیسته‌مه‌ بچووكراوه‌كه‌ی لینیكس ئه‌مه‌ ئه‌و ناوه‌یه‌ كه‌ بۆی دانراوه‌ ، لینیكس له‌ ناو موبایله‌كان وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ كارئه‌كات زۆر به‌ باشی كاره‌كانی به‌ستنی په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان و ناردنی ئیمێڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لینیكس ، به‌كارهێنه‌ر ئه‌توانێت هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ خوازیاره‌ یان هه‌ر یاریه‌ك كه‌ ئه‌یه‌وێـت له‌سه‌ر Google Store دایبه‌زێنێت به‌ شێوه‌ی خۆڕایی ، ئه‌ندرۆید به‌ سیسته‌می سه‌رچاوه‌ كراوه‌ ناو ئه‌برێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كۆمپانیا جیاوازه‌كان ڕه‌قه‌كاڵاكانیان له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ كارئه‌كات 


[وینه‌: introduction.jpg]

وێنه‌ی 1.2





بنه‌مای ڕووكاری ئه‌ندرۆید (وێنه‌ی 1.2)


لێره‌دا ووشه‌كانمان نه‌كردووه‌ به‌ كوری بۆ ئه‌وه‌ی مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌ ده‌ست نه‌دا ئه‌وه‌ی پێویست ئاماژه‌ی پێ ئه‌ده‌م .


Home Screen : بریتیه‌ له‌ شاشه‌ی سه‌ره‌كی موبایله‌كان ، كه‌ ئه‌توانیت به‌و شێوه‌یه‌ی خۆت ئه‌خوازیت ڕێك خستن ئه‌نجام بده‌یت .
App Drawer : بریتیه‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ تۆ هه‌موو به‌رنامه‌كانت تێیدا خه‌زن كردووه‌ ، ئه‌توانرێت به‌ شێوه‌ی Drag Drop مه‌به‌ست له‌ ڕاكێشان دێت ، بیهێنیته‌ سه‌ر شاشه‌ی سه‌ره‌كی .

Google Play Market : ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ هه‌موو به‌رنامه‌ خۆڕایی و ئه‌وانه‌ی به‌ پاره‌ن تێیدا كۆكراوه‌ته‌وه‌ .

Search Bar : ئه‌م به‌شه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌ كار ئه‌كات تۆ بۆ هه‌ر شتێك بگه‌ڕێیت كه‌ مه‌به‌سته‌ بۆت ئه‌دۆزێته‌وه‌ .

Navigation Bar : پێك هاتووه‌ له‌ به‌شه‌كانی (دووگمه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ ، دووگمه‌ی سه‌ره‌كی ، دووگمه‌ی بێزاربوون) .

Status Bar : بریتیه‌ له‌ به‌شی ئاگاداكردنه‌وه‌ ، ئه‌م زۆر گرنگه‌ هه‌ر شتێكی گرنگ هه‌بێت له‌ سیسته‌مه‌كه‌ وه‌ك (نه‌مانی ووزه‌ی پاتری ، شه‌به‌كه‌ی ڕادیۆ .. هتد) ئاگادارت ئه‌كاته‌وه‌ . 

Notification Drawer : بریتیه‌ له‌و په‌یامه‌ی كه‌ به‌كارهێنه‌ر ئه‌توانێت داخڵی ببێت له‌ هه‌ر كاتێك كه‌ مه‌به‌ستیه‌تی ، وه‌شانه‌ نوێكانی بۆت ئاماده‌كردووه‌ شته‌ گرنگه‌كانمان بیر ئه‌خاته‌وه‌ ، ئه‌توانرێت به‌ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ پیشان بدرێت . 



[وینه‌: notificationbar.png]

وێنه‌ی 1.3


به‌راوردكردنی سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌ سیسته‌مه‌كانی تر 

[وینه‌: comparison.jpg]


بۆچی ئه‌ندرۆید ؟

. سه‌رچاوه‌ كراوه‌یه‌ .
. هه‌موو به‌رنامه‌ خۆڕایه‌كان به‌رده‌سته‌ .
. سیسته‌مێكی گه‌وره‌ی به‌رنامه‌ی هه‌یه‌ .
. ڕووكارێكی ئاسانی هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنان .
. ئامێری جیاواز له‌ كۆمپانیای جیاواز .
. widget .
. هه‌رزانی له‌ نرخ .
. گۆڕین و هه‌ڵبژاردنی ڕووكاره‌كان وه‌ك ڕوومی Cyanogenmod .
. ڕووكاری ڕاسته‌وخۆ .
. چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی جیاواز بۆ دیاریكردنی جۆری كیبۆرد .


بۆچی پێویسته‌ فێری ئه‌ندرۆید ببیت ؟


. ده‌رفه‌تی كاری زیاتر هه‌یه‌ .
. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ دروستكردنی نه‌مه‌كاڵایه‌كی ئه‌ندرۆید هه‌موو به‌ شێوه‌ی خۆڕایی به‌رده‌ستن .
. كۆمه‌ڵه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت بۆ فێربوونی به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی .
. پێویستی به‌ زمانی قورس نیه‌ بۆ دروستكردنی جاڤا زمانی سه‌ره‌كیه‌تی .
. هه‌رزانی له‌ نرخی ئامێره‌كان ، هه‌ندێك پڕۆگرام هه‌یه‌ پێویستی به‌ ئامێری ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی دروستكراوه‌ ئامێری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رزانیش به‌رده‌سته‌ وه‌ك Nexus 4 .
. زۆر ئامێری تر هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ئه‌كات ئاسانه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵی .
. كاتێك بته‌وێت پڕۆگرامه‌كه‌ت بخه‌یته‌ ناو ئه‌نته‌رنێت به‌ شێوه‌ خۆڕاییه‌ .


بناغه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ 


هه‌ر وه‌ك ئه‌ڵێین كه‌ ئه‌ندرۆید باشتره‌ و ئاسانتره‌ بۆ فێربوون كه‌واته‌ بناغه‌یه‌كی باش و چاكیشی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن ... 

1. میمۆری و پڕۆسێسه‌ری دیاری كراوه‌ ، بێتاقه‌ت نابیت كاتێك پڕۆسێسه‌ری زۆر هه‌بێت له‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت چونكه‌ خێراتری ئه‌كات به‌لام ئه‌مه‌ له‌ موبایله‌كان جیاوازه‌ چونكه‌ كۆمپیوته‌ره‌كان میمۆری بوونی هه‌یه‌ له‌ ناو پڕۆسێسه‌ره‌كه‌ی به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆ موبایله‌ زیره‌كه‌كان ئه‌و شته‌ بوونی نیه‌ ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ كه‌ بڕه‌ كاره‌بایه‌كی كه‌می ئه‌وێت بۆ كارپێكردن كه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ی داهاتوومان له‌ دوایدا .

2. هه‌بوونی پڕۆسێسه‌ری زۆر مانای هه‌بوونی ووزه‌یه‌كی زۆرتری پاتری دێت ، پێویسته‌ سیسته‌مه‌كان بڕێكی ته‌واو له‌ پڕۆسێسه‌ر بوونی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین ووزه‌ به‌ خێراترین كاركرن جێبه‌جێ بكرێت ، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ بۆچی پرۆسێسه‌ری كۆمپیوته‌ر و موبایله‌كان جیاوازن .

3. ئامێری ته‌له‌فون ته‌نها په‌یوه‌ندی ده‌كات ، به‌ڵام پێویسته‌ ئامێره‌ زیره‌كه‌كان شتانێكی زیاتر بكه‌ن ، به‌ڵام پڕۆسێسه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر نیه‌ بۆ ئه‌م كرداره‌ .

ئێستاكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ كۆمپانیای ئه‌ندرۆید به‌ سه‌ركه‌وتووترین كۆمپانیا ناوده‌برێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ .

چاره‌سه‌ره‌كه‌ بریتیه‌ له‌ Dalvik به‌رهه‌می كۆمپانیای گووگڵ ، داڤیك هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنی هه‌موو پڕۆسێسه‌ره‌كان به‌ یه‌ك و كردنیان به‌ یه‌ك كڵاسی جاڤا و به‌كارهێنانی به‌ شێوه‌ی (.dex) له‌ ناو به‌رنامه‌كان ، ئه‌و كۆده‌ باشترین ده‌رفه‌تی به‌خشی به‌ ئه‌ندرۆید بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئامێره‌ بچووكه‌كانیش كاربكات . 


New Runtime له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆید 

له‌ ساڵی 2014 ئه‌ندرۆید كه‌ Dalvik ی له‌ شوێنی ART دانا ، هۆكاره‌كه‌ی زیاتر ڕێكسختن و باشتر كردنی ڕووكاری ڕووم بوو ، له‌ وه‌شانی Android L هه‌ستان به‌ به‌كارهێنانی دیزاینی پۆلیمه‌ر كه‌ ڕووكارێكی جووڵاوه‌ی ئه‌به‌خشه‌ به‌كارهێنه‌ر ، به‌ڵام ئه‌وه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ شێوازی APT ئه‌گونجا بۆیه‌ گووگڵ ART زیاتر به‌ره‌ و پێشه‌وه‌ برد تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ ئامێره‌كان به‌ سیفاتی (octa core processors and 2 to 3 GB of RAM) ، بۆیه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ Dalvik بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ گونجاوه‌ كه‌ بڕێكی كه‌متر میمۆری و پڕۆسێسه‌ره‌كانی بڕێكی كه‌متر كاره‌بایان پێویسته‌ . 


بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ندرۆید 



[وینه‌: architecture.png]

وێنه‌ی 1.4 

كاتێك ته‌ماشای وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌كه‌یت زۆر به‌ باشی به‌شه‌كان هه‌مووی جیا كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر شتێك به‌رپرسیاره‌ له‌ چه‌ند شتێكی تر بۆ نموونه‌ كێرناڵی لینیكس به‌رپرسیاره‌ له‌ كامێرا و wifi .. هتد .

تێبینی : Core Library كه‌ له‌ به‌شی Android Runtime بوونی هه‌یه‌ ده‌توانێت به‌رنامه‌ڕێژ بیگۆڕێت چونكه‌ ئه‌وه‌ ڕاستوخۆ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ API .

له‌ دواتردا جاڤا هه‌ستا به‌ ئاماده‌كردنی پاكێجێك به‌ ناوی JAVA SDK كه‌ یارمه‌تی به‌رنامه‌ڕێژانی ئه‌دا هه‌ر سیسته‌مێك كه‌ خۆیان مه‌به‌ستیان بۆ هه‌ر API ه‌یه‌ك ، بتوانن خۆیان دایبڕێژن ، مه‌به‌ست له‌ API واته‌ ڤێرژنی ئه‌ندرۆیده‌كه‌ت بۆ دیاری ئه‌كات ، پڕۆگرامه‌ران زیاتر پشت به‌ API ئه‌به‌ستن بۆ به‌رهه‌م هێنانی به‌رهه‌مه‌كانیان .


ڕووكاری ئه‌ندرۆید 

[وینه‌: code.jpg]

ئه‌ندرۆید فره‌یمۆركی سیسته‌مه‌كانی تر به‌كارئه‌به‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی فره‌یم ۆركه‌كه‌ی ، وه‌ك له‌ سه‌ره‌تاشدا ووتمان ئه‌ندرۆید له‌سه‌ر بنه‌مای لینیكس دامه‌زراوه‌ ، چوار نه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ی له‌ نه‌وه‌ی چواره‌م جاڤا ڕووكاری Swing ی دروست كرد ، له‌ نه‌وه‌ی سێیه‌مدا XML به‌كارهێنرا كاتێك XML به‌رز ئه‌كرایه‌ سه‌ر سیسه‌ته‌مه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ ڕووكاره‌كه‌ چالاك ئه‌بوو ، هه‌مان شێوه‌ی HTML ، له‌ HTML كاتێك ID یان Class به‌كارئه‌به‌یت بۆ به‌شێك كه‌ خۆت مه‌به‌سته‌ دواتر ئه‌توانیت له‌ ناو CSS ستایلی بۆ جێبه‌جێ بكه‌یت ، ئه‌ندرۆیدیش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ ده‌توانیت ID و Class دابنێیت و پاشان به‌و شێوه‌یه‌ی خۆت ئه‌ته‌وێت به‌رنامه‌ی بۆ دابڕێژیت . 

Event له‌ زمانی پڕۆگرامینگ مانای ئه‌وه‌یه‌ ده‌ته‌وێت چ شتێك ڕووبدات واته‌ ئه‌گه‌ر كۆدێكت هه‌بێت ده‌بێت له‌ ناو Event ێك بینووسیت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ ڕووبدات له‌ ئه‌ندرۆید Event ه‌كان جیا كراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاشه‌ی سه‌ره‌كی ، هه‌موو Event ه‌كان له‌ ناو فۆڵده‌رێكن به‌ ناوی res كورتكراوه‌ی Resource ی له‌ خواره‌وه‌ی فایلی string.xml به‌رچاوت ئه‌كه‌وێـت ، string.xml یش ئه‌و به‌شه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت زمانی به‌رنامه‌كه‌ بۆ نموونه‌ له‌ ئینگیلیزیه‌وه‌ بگۆڕیت بۆ عه‌ره‌بی یان كوردی پێویسته‌ له‌ string.xml گۆڕانكاریه‌كه‌ بكه‌یت .

ڕووكاری شاشه‌ی ئه‌ندرۆید به‌ Activities یه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش دابه‌شكراوه‌ بۆ چه‌ند به‌شێكی جیاواز . 

Android Application Life Cycle 


[وینه‌: basic-lifecycle.jpg]

وێنه‌ی 1.5

كاتێك هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌ندرۆید ده‌كه‌وێته‌ كار ئه‌وه‌ چه‌ندین كار ڕووده‌ده‌ن ئه‌و ڕووداوانه‌ ناو ئه‌برێت به‌ Event ، وه‌ك له‌ وێنه‌ی 1.5 دیاره‌ هه‌موو Event ه‌كان دابه‌شكراون ، هه‌ر یه‌كه‌یان تایبه‌ته‌ به‌ كارێك ، بۆ نموونه‌ كاتێك تۆ تێبینیه‌كت هه‌یه‌ و ئه‌ته‌وێت له‌ ناو Note بینووسیت پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌كه‌ بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ پڕۆگرامه‌كه‌ هه‌ستێت به‌ پاشه‌كه‌وت كردنی دواین گۆڕانكاری ، كه‌واته‌ ئه‌م كارچه‌ چۆن بتوانرێت بكرێت ؟ ، پێویسته‌ له‌م بارانه‌دا پشت ببه‌ستیت به‌ Event ه‌كان ، له‌ خواره‌وه‌ یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌ ڕوونیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ... 

دووباره‌ ئه‌یڵێینه‌وه‌ مه‌به‌ست له‌ Activity واته‌ ڕووكار .

OnCreate : كاتێك Activity دروست ئه‌كرێت .
OnStart : كاتێك كۆد له‌ ناو ئه‌و Event ه‌ ئه‌نووسرێت ، ئه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ دوای Event ی OnCreate ئه‌كه‌وێته‌ كار كاتێك تۆ كۆدێك له‌ ناویدا ئه‌نووسیت له‌ ڕاستیدا هیچ شتێك پیشانی به‌كارهێنه‌ر نادرێت به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یه‌ چی پیشانی بدرێت . 
OnResum : ڕاسته‌وخۆ دوای Event ی Start كارئه‌كات ، كاتێك تۆ بته‌وێت شتێك له‌ پشته‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ كاربكات پێویسته‌ په‌نا ببه‌یته‌ به‌ر ئه‌م Event ه‌ .
OnPause : كاتێك تۆ بته‌وێت له‌ ڕووكارێكه‌وه‌ (Activity) ــیه‌وه‌ بچیته‌ بۆ Activity ــیه‌كی تر پێویسته‌ OnPause بۆ یه‌كه‌م ڕووكار به‌كارببه‌یت .
OnStop : كاتێك بته‌وێت شتێك پیشانی به‌كارهێنه‌ر نه‌ده‌یت په‌نا ده‌به‌یته‌ ئێره‌ .
OnRestart : كاتێك شتێك كه‌ له‌ پشته‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ كارئه‌كات و بته‌وێت پیشانی به‌كارهێنه‌ری بده‌یت ئه‌وه‌ په‌ینا بۆ ئه‌مه‌ ده‌به‌یت .
OnDestroy : كۆتایی به‌ ڕووكاره‌كه‌ ئه‌هێنێت و هه‌ر شتێك له‌و ڕووكاره‌ وه‌ك گۆڕانكاری ڕوویدابێت پاشه‌كه‌ووتی ئه‌كات و ئه‌و ڕووكاره‌ داده‌خات .

قاڵبه‌كانی ئه‌ندرۆید 
  • Activities
  • Services
  • Broadcast Receivers
  • Content Providers
  • Intents
Activities : مه‌به‌ست له‌ ڕووكاری سیسته‌مه‌كه‌ دێت بۆ نموونه‌ كاتێك تۆ ئه‌چیته‌ سه‌ر به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه‌ به‌ به‌شی په‌یامه‌كان كه‌واته‌ ئه‌مه‌ دوو ڕووكاری جیاواز له‌ یه‌كن .
Services : به‌شی Services هه‌ر وه‌ك به‌شی Services ی كۆمپیوته‌ر وایه‌ ، هه‌ندێك شت هه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ پشته‌وه‌ی سیسته‌م كار ئه‌كه‌ن و هیچ ڕووكارێكیان نیه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ر بیه‌وێت یه‌كێك له‌و Services ــانه‌ بوه‌ستێنێت ناتوانێت ، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ پشته‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه‌ كار ئه‌كات هه‌ندێك Services هه‌یه‌ هه‌میشه‌ كارئه‌كان وه‌ك Services ــی خودی سیسته‌مه‌كه‌ .
Content Providers : وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌ك وایه‌ له‌ نێوان Storage ی موبایل و ڕووكاره‌كه‌ی جا ئه‌و Storage ه‌ ناوخۆیه‌ یان ده‌ره‌كیه‌ ، ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌ به‌رچاو ، كاتێك تۆ داوای یه‌كێك له‌ ناوه‌كانت ئه‌كه‌یت له‌ به‌شی Contact دا Content Provider گوێی له‌و داواكاریه‌ی تۆ ئه‌بێت ده‌چێت ئه‌و ناوه‌ت بۆ ئه‌هێنێت كه‌ تۆ داوای ئه‌كه‌یت و بۆت جێبه‌جێ ئه‌كات ، له‌ ڕاستیدا كارێكی ئێجگار گه‌وره‌یه‌ به‌و شێوه‌ ئاسانه‌ نیه‌ كه‌ ئێستا پێم ووتی ئه‌مه‌ ته‌نها نموونه‌یه‌كی بچووك بوو بۆ تێگه‌یشتنت  له‌ بابه‌ته‌كه‌ . 
Broadcast Receivers : وه‌ڵامی سیسته‌مه‌كه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ر وه‌ك ئاگاداریه‌ك ، بۆ نموونه‌ كاتێك شه‌حنی موبایله‌كه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ووزه‌ی ئه‌وه‌نده‌ پێ نامێنیت له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ Notification ێكت بۆ دێت وه‌ك ئاگاداریه‌ك پێت ڕائه‌گه‌یه‌نێت . 
Intents : ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان ڕووكاره‌كان ڕووده‌دات له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا ، بۆ نوونه‌ داواكردنی په‌یونه‌دیه‌كی ته‌له‌فونی .




وه‌ بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موو شته‌ گرنگه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بچیته‌ هه‌نگاوی داهاتووت 


ADB- Android Debug Bridge : باشترین پێداویستیه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ زیادكراوی ADT زیاد ده‌بێت ده‌توانیت ئامێره‌كه‌ بخه‌یته‌ بواری Debug Mode .

Emulator : به‌ ئامێرێكی خه‌یاڵی ناسراوه‌ كاتێك تۆ به‌رنامه‌یه‌كت به‌رنامه‌ڕێژ كردووه‌ و بته‌وێت تاقی بكه‌یته‌وه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كان پێویستت به‌ ئامێری ڕاسته‌قینه‌ نیه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ Emulator وه‌ك ئامێرێكی ڕاسته‌قینه‌ كارت بۆ ئه‌كات ، به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه‌ پێویستی به‌ ئامێری ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ كاتێك تۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هه‌ته‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كامێرا به‌كارببات ئه‌وه‌ بێگومان پێویستت به‌ ئامێری ڕاسته‌قینه‌ هه‌یه‌ چونكه‌ Emulator شتێكی نیه‌ به‌ ناوی كامێرا تا تاقیكردنه‌وه‌ت بۆ ئه‌نجام بدات له‌سه‌ری .
Log Cat : به‌ یه‌كێك له‌ باشترین پێداویسته‌كان دائه‌نرێت كاتێك تۆ به‌رنامه‌كه‌ت تاقی ئه‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌م پێداویستیه‌ پێت ئه‌ڵێت كام Event یان كام به‌ش كار ئه‌كات و به‌ چ شێوه‌یه‌كیش كارئه‌كات .

Best Practices for UI : پێویسته‌ ڕه‌چاوی دیزاینی ڕووكاری گووگڵ بكه‌یت كه‌ باشترین ده‌رفه‌تی بۆت ڕه‌خساندووه‌ لێره‌وه‌ ئه‌توانی سه‌ردانی بكه‌یت 
http://developer.android.com/index.html .
Dashboard : كاتێك به‌رنامه‌كه‌ت ته‌واو كرد و بته‌وێت بڵاوی بكه‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌ پێویستت به‌وه‌یه‌ بڕی 25$ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت ببێته‌ هه‌ژماری Developer .
Google API : پێویسته‌ خزمه‌توزاری API به‌كارببه‌یت و پشتی پێ ببه‌ستیت له‌ ناو به‌رنامه‌كانت چونكه‌ ئاسانتره‌ بۆ به‌كارهێنانی و په‌یوه‌ندی باشتریییش هه‌یه‌ به‌ به‌شه‌كانی تری سیسته‌مه‌وه‌ .
Eclipse Debugging : هه‌میشه‌ پڕۆژه‌كانت Save بكه‌ پاشان run ی بكه‌ ، زۆربه‌ی جاره‌كان كاتێك ئێرۆرێكت هه‌یه‌ له‌ فایلی XML یان String ، ئه‌وه‌ قورسی بتوانیت بزانیت له‌ كوێدایه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ دڵنیا ببیته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و دێرانه‌ی هه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تی نووسراون ، واته‌ كاتێك تاگێك ئه‌كرێته‌وه‌ ئایا داده‌خرێته‌وه‌ ! ، یان هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێزمانی نیه‌ ! ، زۆربه‌ی جاره‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ تازه‌ن له‌ بواری داڕشتن بۆیان قورسه‌ و ناتوانن ئێرۆره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ تاقه‌تییان ئه‌چێت له‌و سینارۆیه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ پڕۆه‌كه‌ت Save بكه‌یت .


له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ی ماوه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ باسمانكرد و پێویستت پێیان ده‌بێت بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی ئه‌ندرۆید لێره‌وه‌ ئه‌توانیت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ و هه‌روه‌ها زیادكراوی ADT ــیشی له‌ ناودایه‌ به‌ شێوه‌ی خۆڕا دایبه‌زێنیه‌ته‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و به‌ شێوه‌یه‌كی دروست به‌ یه‌كه‌وه‌یان ببه‌ستیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو كاربكات http://developer.android.com/index.html .


ده‌سته‌واژه‌ پێویستیه‌كان 

سیسته‌می به‌گه‌رخه‌ر       : Operating System
پڕۆسێسه‌ر                   : Processor
نه‌رمه‌كاڵا                     : Software
ڕه‌قه‌كاڵا                       : Hardware
سیسته‌می سه‌رچاوه‌ كراوه‌ : Open Source
دوگمه‌               : Button
ئامێری ڕاسته‌قینه‌           : Real Hardware 


مافی پارێزراوه‌ بۆ نووسه‌ری بابه‌ت 
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#2
دةست خؤش

بةخير بيةوة بؤ يانة

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#3
دەست خۆش مامۆستا
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ببورن بۆ پچڕانی خولی Bootstrat & CSS & HTML5
من لە instagram
وه‌ڵام
#4
Heart Heart Heart ده‌ستت خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

هه‌ندێ كه‌س له‌ ژیانت دوربخه‌ره‌وه‌ گوێ مه‌ده‌ به‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر
ئه‌و كاره‌ت گله‌یت لێبكه‌ن له‌وه‌ باشتره‌ تا كۆتایی ته‌مه‌نت له‌ ناسینیان په‌شیمان بیت ...!
وه‌ڵام
#5
نازانم چی بنوسم به‌ڕاستی شازی بابه‌ت بوو
دواین 10 بابه‌ته‌كان

I Don't See


Because Of


I Don't See You
وه‌ڵام
#6
ده‌سخۆش بابه‌ته‌که‌ت جوانه‌
دواین 10 بابه‌ته‌كان

friEND boyfriEND bestfriEND girlfriEND all have of them have an END except famILY that have ILY=i love you
وه‌ڵام
#7
دةست خوش جوانت رونكردوةتةوة
دواین 10 بابه‌ته‌كان

مــرۆڤی بــاش به‌چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دا خۆشــحاڵ ده‌بێت.
بـه‌ڵام كـه‌خه‌ڵك چـاکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كات شـه‌رمه‌زار ئه‌بێت.
وه‌ڵام
#8
dast xosh
دواین 10 بابه‌ته‌كان

2 تیبینی بجوك

1م. بمبورن كه یه كیك بابه ت داده نی ده ست خۆشی لیناكه م له به ر ئه م هۆیه  من هه موو كات هه ول ده ده م جوابی بابه تی بیولامه كان ده ده مه وه

كلیك لیره بكه بۆناسینی باشترین مامۆستا له بواری هاك

خۆشم ده وی مامۆست MR.FD

وه‌ڵام
#9
دةست خوش جوانت رونكردوةتةوة

وه‌ڵام
#10
(02-17-2016, 10:20 PM)Shex S Mohammed نوسراوه:  نازانم چی بنوسم به‌ڕاستی شازی بابه‌ت بوو
دواین 10 بابه‌ته‌كان

من بۆ کێ خۆم هیلاک ئەکەم !
وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  وه‌ره‌ لـــێـــره‌ مـــۆبایله‌كه‌ت ڕووت بـــكه‌ به‌ بێ كــۆم Daryan king love 13 4،588 03-22-2017, 12:30 AM
دواین په‌یام: Daryan king love
  چۆن گالكسیه‌كه‌م ئه‌پده‌یت بكه‌مه‌وه‌؟ valdes 3 1،519 07-01-2016, 12:29 PM
دواین په‌یام: Shex S Mohammed
  تكایه‌ گالاكسی 3 شه‌به‌كه‌ی نییه‌ یارمه‌تی؟؟؟؟ Rasty Arbety 6 2،155 02-20-2016, 10:39 PM
دواین په‌یام: bahroz2012
  دواى ڕووت كردن مۆبايله‌كه‌م ناچێته‌وه‌ ناو سيسته‌م محمد pc 8 1،664 02-15-2016, 12:13 AM
دواین په‌یام: محمد pc
  لێره ئه ندرۆیده‌كه‌ت بكه‌ به‌ WIFI ئینته‌رنیت بڵاوبكه‌ره‌وه‌ ABAS KURD 20 5،531 10-31-2015, 05:06 AM
دواین په‌یام: ABAS KURD
  تكایه‌ یارمه‌تی به‌ هه‌ڵه‌ موبایله‌كه‌م رۆت كردووه‌؟ bakhtiar992 4 1،389 10-21-2015, 04:09 PM
دواین په‌یام: کریستیانۆ
  بلاكبیریه‌ ئه‌ندرۆیده‌كه‌ لێره‌ ببینه‌ ABAS KURD 6 1،554 09-02-2015, 05:14 AM
دواین په‌یام: ABAS KURD
Big Grin يه‌كه‌م مۆبایل به‌زمانی كوردی فه‌رمی aramhawlery 11 3،028 11-04-2014, 09:41 PM
دواین په‌یام: aramhawlery
  بۆ يه‌كه‌مين جار له‌ كوردستان يه‌كه‌مين ڕومی كوردی بۆ . {Android} Droid.Eng 26 12،389 09-07-2013, 08:02 AM
دواین په‌یام: naby

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان