ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ئایا ئەتوانی راوتەری فایبەر ئۆپتیک بگۆردرێت بە مەبەستی بەهێزکردن
نووسه‌ری بابه‌ت:xXZER0Xx دواترین وه‌لام:Baran2016 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:127 كات:دوێنێ
نمونه‌ی شێل و داونلۆد کردنی جۆره‌کانی
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:23 جاری بینراو:278 كات:دوێنێ
کارەگرنگەکانی فەیسبوک (بەشی ١)
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:16 جاری بینراو:3237 كات:دوێنێ
دروست كردنى سايت ززززززززززززور ئاسان
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:26 جاری بینراو:5758 كات:دوێنێ
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:ArYaN-22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:691 جاری بینراو:255901 كات:دوێنێ
تكایه‌ یارمه‌تی
نووسه‌ری بابه‌ت:avevan دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:49 كات:08-24-2019
ئەوەی بتوانێت فێری ئەمەم بکات خەڵاتی دەکەم
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:mazhar apo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:339 كات:08-24-2019
چيت به‌ خه‌ياڵدا دێ داوايبكه‌ يان بي پرسه‌ هه‌رچي بێ .!!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Ł33Ŧ Ħ4X∅R دواترین وه‌لام:Harun Harki ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:162 جاری بینراو:52270 كات:08-23-2019
ڕەمزی فیسبووکم بیرچووە تکایە یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulla Mohammed دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:9 كات:08-23-2019
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:9 جاری بینراو:953 كات:08-22-2019
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:Araz Ibrahim ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:1106 كات:08-22-2019
چیت بەخەیاڵدادێت بیڵێ دەربارەی فەیس بووک❤
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:birhatzaxoy ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:492 كات:08-21-2019
ایمیل بومبا چیه
نووسه‌ری بابه‌ت:bnari_safin دواترین وه‌لام:bnari_safin ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:17 كات:08-20-2019
ھاوکاری لەسەر بلۆک کردنی وایفا
نووسه‌ری بابه‌ت:rawand_hacked دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:506 كات:08-20-2019
WP Mass Pass Changer Via Config - PHP Script
نووسه‌ری بابه‌ت:LulzSec Kurdistan دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:38 كات:08-20-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 1 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
ژیان نامەی سەڵاحەدین دەمیرتاش --wikipedia---
#1
سلاو هاورێیان

لەم بابەتەدا ژیاننامەی سەلاحەدین دەمیرتاشم بۆ ئامادە کردون
کە لە سایتی ویکی پیدیا هێناومە بۆتان.

بابەتەکەش بابەتێکی کۆپی کراوی سایتی ویکی پیدیایە.
لە هەر هەڵەو کەمو کوریم ببورن .

هیوادارم سودی هەبێت بۆتان .

`~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
سەلاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌یه‌.
ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئانکارایە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی “کۆمەڵەی مافی مرۆڤ”[IHD] بوو. ناوبراو هەروەها لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و “ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیا”شە.
::
::
ئاشنابوون بە دۆزی کورد و هاتنە ناو سیاسەت[دەستکاری]:

دەمیرتاش دەڵێ لە مانگی مارسی ١٩٨٨ی زایینی، کاتێک خوێندکاری پۆلی دووی دواناوەندی بووە، بە بیستی دەنگی دروشمی خۆپێشاندەران لە دەرەوەی قوتابخانەکەی لە ئامەد و ئاخافتنی مامۆستاکەیان لەسەر چەرمەسەرییەکانی کورد بەدەست حکوومەتی سەددام حوسێن و کیمیابارانی هەڵەبجە، بۆ یەکەم جار زانیوییەتی کە ئەویش سەر بەو نەتەوە ستەملێکراوەیە بەڵام هەر بە پێشنیاری مامۆستاکەی، هەوڵ دەدا لە سیاسەت نزیک نەکاتەوە هەرچەند ئەشقی بە موزیکژەنی، لە موزیکی کوردی نزیک دەکاتەوە و ناچار دەبێ ساڵانێک بەدزی دایک و باوکی، گوێ لە گۆرانی کوردی بگرێ. ناوبراو دەگێڕێتەوە کە شوێنبزرکرانی سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەل[HEP] لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی و دۆزرانەوەی تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ و ئاڵۆزییەکانی ئامەد دوای ئەو ڕووداوە، بۆ یەکەم جار سەرنجی ڕاستەوخۆی ناوبراوی بۆ سیاسەت ڕاکێشاوە. هەروەها قۆڵبەستکرانی برایەکی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخستنی گەنجانی پەکەکە لە زانکۆی “موغوڵا” و مەحکوومکرانی بە ٢٤ ساڵ زیندان بەهۆی نەبوونی دەرفەتی ماددی بۆ گرتنی پارێزەر، وای لێ کردووە کە خوێندن لە بواری بەڕێوەبەری دەریاوانی لە زانکۆی ئیزمیر جێبهێڵێ و ساڵی ١٩٩٣، لە زانکۆی ئانکارا دەست بە خوێندنی یاسا بکات. ساڵی ٩٥، هەر لە زانکۆ هەوڵی داوە بچێتە شاخ بەڵام بە گیرانی لینکە تەشکیلاتییەکەی، پلانەکەی لێ ئاشکرا بووە و دواتر بەم هۆیە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قۆڵبەست کراوە. [١]
::
::
لە پارێزڤانیی مافی مرۆڤەوە تا سەرۆکایەتیی بەدەپە[دەستکاری]:
::
دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٠وە بۆ ئەملا، لەگەڵ عوسمان بایدەمیر و کۆمەڵێک یاساناس و چالاکی مافی مرۆڤ، لە بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا بووە و بەدواداچوونی بۆ سەدان دۆسیەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە باکووری کوردستان کردووە. پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٤دا، بایدەمیر بۆتە شارەداری گەوەرەشاری ئامەد، سەلاحەدین دەمیرتاش جێی ناوبراوی لە سەرۆکایەتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا گرتۆتەوە. ناوبراو بە هۆی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی لە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینیدا، بە تۆمەتی پڕۆپاگەندەکردن بۆ پەکەکە، سەرەتا بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا بەڵام دادگای پێداچوونەوە، دواتر سزاکەی بۆ پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێدرا گۆڕی. سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧ی زاییندا لە جێگەی خەتیب دیجلە، لە ئامەد وەک کاندیدی سەربەخۆ لە لیستی دەتەپە کاندید کرا و توانی نوێنەری ئەو شارە لە پارلەمانی تورکیا. دەمیرتاش لەو ساڵانەدا وەک جێگری بەرپرسی فڕاکسیۆنی دەتەپە لە پارلەمانی تورکیا درێژەی بە سیاسەت دەدا بەڵام بە داخرانی حیزبەکە لە بەهاری ٢٠٠٩دا، تێکەڵ بە بەدەپەی دەستەخوشکی DTP بوو. دەمیرتاش، پاش داخرانی دەتەپە و قەدەخەکرانی سیاسەت کە زۆربەی دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە، لە کۆنگرەی ئاوارتەی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی[BDP]دا بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، لە فێبرواری ٢٠١٠دا، وەک یەکەم سەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا. ناوبراو لە سێپتامبری ٢٠١١شدا بۆ جاری دووهەم، لەگەڵ "گوڵتەن کشاناک"، وەک هاوسەرۆکی بەدەپە هەڵبژێرایەوە. سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی بەدەپە لەمەودوا بە شێوەیەکی ئەکتیڤتر لە جاران هاتە ناو سیاسەت و ڕۆڵی چالاکانەی لە وتووێژەکانی ناسراو بە قۆناخی ئۆسلۆ، ڕەوتی ئاشتی، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، دۆسیەی کەجەکە و هتد گێڕا و بوو بە یەکێک لە سیما ناسراوەکانی تورکیا. لە ساڵی ٢٠١١ش، وەک یەکێک لە بەربژێرانی بەرەی ڕەنج، ئازادی و دێمۆکراسی، لە جۆڵەمێرگ خۆی پاڵاوات و بۆ دووهەم جار وەک پارلەمانتار هەڵبژێردرا.[٢]
::
::
هەدەپە و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار[دەستکاری]:
::
ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، دەمیرتاش و هاوحیزبییەکانی، بەمەبەستی پێکهێنانی بەرەیەکی بەرفراوانتر لە چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان و تورکیا، حیزبێکی چەترئاسای فرەدەنگ بە ناوی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان [HDP]یان دامەزراند. دەمیرتاش لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ، لە ٢٢ی حوزیرانی هەمان ساڵدا، وەک هاوسەرۆکانی هەدەپە هەڵبژێردران. دەمیرتاش لە لایەن حیزبەکەیەوە لە ئەگۆستی ٢٠١٤ دا وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار دیاری کرا و لەم قۆناخەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەجەب تەییپ ئەردۆغان، سەرۆک و دامەزرێنەری ئاکەپە و سەرۆک وەزیری ١٢ ساڵی ڕابردووی تورکیا کەوتە ڕکابەریی ڕاستەوخۆ. ناوبراو هەرچەند لەو ڕکەبەرییە نابەرابەرەدا، سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا و وەک سەرۆککۆماری تورکیا هەڵنەبژێردرا بەڵام لە سەردەمی بانگەشەی هەڵبژارداندا، توانی سەرنجی زیاتری کۆمەڵگا و مێدیای تورکیا بۆ لای خۆی و حیزبەکەی ڕابکێشێ و ڕێژەی ٩.٧٦ی دەنگەکان بەدەست بهێنێ. شتێک کە سەرکەوتنی دواتری حیزبەکەی لە هەڵبژاردنی گشتیی تورکیای مسۆگەر کرد. سەلاحەدین دەمیرتاش، وەک هاوسەرۆکی هەدەپە لە هەڵبژاردنی حەوتی ژووئەنی ٢٠١٥دا، ڕۆڵی سەرەکیی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەی لەئەستۆ بوو. [٣]


((((((((((((((((((((((((((((((((((لەکۆتایدا هیوادارم بەدلتان بوبێتو سودتان لێوەر گرتبێت)))))))))))))))))))))))))))
دواین 10 بابه‌ته‌كان

(ئەگەر دەتەوێ دژایەتی خوا بکەیت رەچاوی ئەم خاڵانە بکە)

١-رسقی خوا مەخۆۆ نان و ئاوت کەدەیخۆیت بۆ بەردەوام بون لەژیان خوا دروستی کردوە

٢-هەناسە مەدە بەو ئۆکسجینەی کە خوا دروستی کردوە

٣-لەسەر ئەم ئەرزە شەقاوو مەنێ کە خوا دروستی کردوە

 خوایەک کەتۆی دروست کردوە ئیتر بۆچی نایپەرەستی
وه‌ڵام
#2
دەست خۆش بەڕێزم.
دواین 10 بابه‌ته‌كان

کـەسـی دۆڕاو
ئـەگـەر زەردەخـەنـەیـەک بـکـات
چـێـژی سـەرکـەوتـن
لـە کـەسـی بـراوە تـێک ئـەدات
وه‌ڵام
#3
سوپاس براکەم خۆت بەرێزی

وه‌ڵام
#4
ده ست خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

كـــۆ ده رێــــك لـــه جـــه هــه نــه م

Facebook

YouTube

رێـزی خـۆت بـگره تـا پێـــڵاوت لـه سـه ر چـاووم دانـێـم
وه‌ڵام
#5
دەستت خۆش براکەم
دواین 10 بابه‌ته‌كان

I Don't See


Because Of


I Don't See You
وه‌ڵام
#6
زۆر سوپاس بۆ ئێوە براکانم

وه‌ڵام


برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان