ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:Ahmad_Farhad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:89 جاری بینراو:2295 كات:دوێنێ
کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:hey_world دواترین وه‌لام:Ahmad_Farhad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:3 جاری بینراو:327 كات:دوێنێ
یارمه‌تی له‌ كالاكسی not registered on network
نووسه‌ری بابه‌ت:zanalwqman 2 دواترین وه‌لام:zanalwqman 2 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:1642 كات:دوێنێ
هه‌ر كیشه‌یه‌كت هه‌یه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وه‌ره‌
نووسه‌ری بابه‌ت:RD HZ دواترین وه‌لام:Ahmad_Farhad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:24 جاری بینراو:7896 كات:10-22-2019
به‌رنامه‌يه‌ك بۆ هاككردنی دارو به‌رد ! زۆر گرنگه‌ !!!
نووسه‌ری بابه‌ت:Bahez دواترین وه‌لام:Ahmad_Farhad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:157 جاری بینراو:14457 كات:10-22-2019
تكاية هةر برسياريكت هةية لةسةر FB ليرة بيكة
نووسه‌ری بابه‌ت:ArYaN-22 دواترین وه‌لام:Ahmad_Farhad ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:694 جاری بینراو:259253 كات:10-22-2019
هۆست و دۆمەینی بەخۆڕایی UNLIMITED
نووسه‌ری بابه‌ت:john_sevar دواترین وه‌لام:ChewAn22 ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:179 كات:10-22-2019
ke dazani site drust bkat
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:281 كات:10-18-2019
یه‌كه‌مین په‌یج له‌ كوردستان له‌ بواری cybershield
نووسه‌ری بابه‌ت:yousif bedll دواترین وه‌لام:Dark Rokan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:67 كات:10-13-2019
تازه‌ترین ریپۆرت بۆ سوتانی فه‌یسبوكم ئه‌وێیت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:esmailmajid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:2231 كات:10-12-2019
بەرنامەیەکی زۆر شاز بۆ دۆزینەوەی فایلەکانی ناو کۆمپیتەرەکەت
نووسه‌ری بابه‌ت:KoSraT GraPHiC دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:919 كات:10-12-2019
دروست كردنی داتابه‌یس بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیا - خۆت دروستی بكه‌ به
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulrahman Kalari دواترین وه‌لام:Abdulrahman Kalari ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:623 كات:10-08-2019
سڵاو هاوڕێیان کێ شارەزایی لەهاکی پۆبجی هەیە
نووسه‌ری بابه‌ت:Hawkar sh دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:266 كات:10-08-2019
چەن پرسیارێک بۆ شارازایانی هاکی سایت
نووسه‌ری بابه‌ت:dlshad disjdds دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:94 كات:10-08-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:219 كات:10-07-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
روونکردنەوەی تەواو لەسەر Apple Watch بە ڤیدیۆ
#1
ئەم کاتەتان باش...

کاتژمێری ئەپڵ بۆ ماوەیەکە بەردەستە و لە بابەتی پێشوم ئەنبۆکس کردن و هەنێ زانیاری خێرام لەسەر کاتژمێرەکە دانا. دەتوانن لەم لینکە بیبنن:

ئێستا کاتی ئەوەیە روونکردنەوەی تەواو لەسەر ئەم ئامێرە بدەم دوای سێ مانگ لە بەکارهێنانی ئەپڵ وۆچ جۆری سپۆرت, ئەمەش خۆی لە دیزاینی ئامێرەکە بۆ چوستی لە کارکردن دەگرێتەوە. بۆ ئەمە مەبەستەش ڤیدیۆیەکم ئامادە کردووە.

تێبینی: Review چیە؟ ریڤیو ( پێداچوونەوە) روونکردنەوەی تەواوە لەسەر هەر ئامێرێ دوای ماوەیەک بەکارهێنان جا دەکرێ دوای ٢ حەفتە بێ یا دوای ٣ مانگ بێت. مەبەست لە پێداچوونەوە ئەوەیە کە کەسی بەکارهێنەر رای تایبەتی خۆی لەسەر ئامێرەکە دەردەبرێت و تایبەتمەندیە گرنگەکانی روون دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات ئایا پێویستە تۆی بینەر ئامێرەکە بکریت یان نا. 
تکایە بە 1080p سەیری ڤیدیۆکە بکەن وە ئەمە یەکەم ڤیدیۆمە بە توانای 60fps ریکۆردم کردوە, دڵنیام هەست بە جیاوازیەکەی دەکەن لە چاوڤیۆدۆکانی تر بە تایبەت لە کاتی جوڵانەکان.






هەندێ زانیاری خێرا بە نووسین ( لە ترانسێپتی ڤیدیۆکە وەرم گرتوە):
تێبینی: وێنەکانم لە ڤیدیۆکەم وەرگرتووە.

گەلێ شت هەیە بوەترێ لەسەر ئەم ئامێرە بەڵام یەکەم پرسیار کە زۆرێک بۆ یەکەم جار دەیکەن ئەوەیە هەست بە چی دەکەیت بە هەبوونی ئامێرێکی وا؟ وەڵامەکەی سادەیە: زۆر تایبەت مەندە و کەسییە. بەجۆرێ تایبەتمەندە کە بە هیچ ئامێرەکانی تر ناچێت وەک سمارت فۆن چونکە ئەمە بەردەوام لەسەر مەچەکتە, دەتوانی زۆر فرمانی لەسەر جێ بەجێ بکەیت وەک کاراکردنی ئاپەکان و سەیرکردنی نۆتیفیکەیشن و نارنی نامە و پەیوەندی کردن. لەم ئامێرە بچوکە کۆمپیوتەرێکە بۆخۆی.

[وینه‌: 55ed8bf6e3548.png]

لەرووی دیزاینەوە, ئەپڵ وۆچ زۆر نایابە وە ئەپڵ رووی چوارگۆشەی هەڵبژاردووە نەک بازنە ئەویش لەبەر ئەوەی بازنەیی هەندێ فرمان ناچالاک دەکات. لە لایەکی دوو دوگمە هەیە یەکەمیان پێی دەڵێن دیجیتاڵ کراون کە بە داگرتنی بۆ ٢ چرکە سیری چالاک دەبێت و  وە بە داگرتنی بۆ دوو جار لەسەر یەک دەگەرێتەوە دواترین بەرنامە وە بە جوڵاندنیشی دەتوانی بگەڕێی لە نێو ئامێرەکە, بێگومان تەچ سکرینەوەو دەتوانی بە پەنجەش گەڕان ئەنجام بدەیت. دوگمەکەی تر ساید بەتنە کە ئامێرەکەی پێ پێ دەکرێت و لەهەمان کاتیش بە داگرتنی لیستی هاوڕێیان چالاک دەبێت. وە فۆرس تەچیشی تیایە لە زەخت کردن لەسەر شاشاەکە چالاک دەبێ ئەمەش بەسوودە بۆ هەندێ فرمان.

لە ژێریشی, شوێنی پێوانی ترپەی دڵە و وە هەروەها لەوێشەوە بارگاوی دەکرێت.

[وینه‌: 55ed8c27b517d.png]

لەرووی باندەوە ( قایش, لاسک) ئەوەی من چونکە جۆری سپوۆرتە باندەکەشی سپۆرتە, زۆر سووک و چوستە, بەشێوەیەک زۆر جار هەست بە هەبوونی ناکەم. زۆر بەسوودە بۆ هەموو کارێکی رۆژانەو وەزش بەڵام دەکرێ بڵێم زۆر جوان نیە بۆیە دەتوانی باندی تری بۆ بکریت بە ئارەزووی خۆت. من جۆری مێلانیس لوپم کریوە یەک یەکجار جوانە و زۆر بە رێکی دەگونجێت لەگەڵ بازێلە رەشەکەی سپۆرت.
بێگومان لەرووی نرخەوە جیاوازن. گەر باندێکی سپۆت بکریت ئەوە نرخەکەی نزیکەی ٤٠ دۆلارە یا جلد ٨٠ دۆلارە و مێلانیس لووپ ١٢٠ دۆلار و دانە زنجیریش نزیکەی ٣٢٠ دۆلار.

وە گۆرینیشیان زۆر ئاسانە بە کەمتر لە١٠ چرکە دەتوانی بیگۆریت هەر وەک لە ڤیدیۆکە روونم کردۆتەوە.

[وینه‌: 55ed8c55681ad.png]

لە رووی فرمانی ناوەکیەوە, ئەپڵ وۆچ زۆر بەهێزە بۆ سەیرکردنی نۆتیفیکەیشن وە کاتێ نۆتیفیکەیشنێک بۆ دێت هەست بە لەرزەیەک دەکەیت کە زۆر نایابە.

بۆ وەرزیش, ئەپڵ وۆچ دەتوانێ گشت کردارێ بپیوێ وەک ژماری شەقاو, چەند رۆیشتوی, رێژەی خێرایەت, چەند کالۆریت سوتاندوە, پێوانەی ترپەی دڵت وە چەند قادرمە بەسەرکەوتووی و شتی تریش. وە هەموو سەرە سەعاتێ ئاگەدارت دەکاتەوە بۆ هەڵسان گەر دانیشتبی.

ئاپی پاسبووکی تیایە دەتوانی پارەی کەلو پەل بدەیت پێی بە ئەپڵ پەی وە دەتوانی سکانی تکتی فرۆکەش بکەیت. لە دوا سەفەرم تکتەکەم لەسەر ئەپڵ وۆچ بوو وە فەرمانبەرەکانی سەر کاونتەر زۆر سەریان سوڕما بوو. بێگومان سودی ئەمە لەوە دایە پێویست ناکات خەمی بزربونی تکت هەر لە خەیاڵت بێ. 

سیریش زۆر چوستە, دەتوانی حساباتی پێ بکەیت, نامەی پێ بنێریت, تیلی پێ بکەیت بەڵام ناتوانێ ئاپ بکاتەوە یان کەش و هەوات پێ بڵێ.

بێگومان دەتوانی کۆنترۆڵی ئەپڵ تیڤی پێ بکەیت وەک لە ڤیدیۆکە ئاماژەم پێ داوە یان کۆنترۆلی میوزیکی پێ بکەیت لەسەر ئایفۆنت یان وەک ریمۆتی کامێرای ئایفۆن بەکاری بێنی.

لە رووی باترییش, گەر رۆژی زۆر بەکاری بێنی ئەوە بەشی هەموو رۆژەکە دەکات بەڵام گەر زۆر ئاپی پێ نەکەیتەوە ئەوە بەلانی کەم بەشی ٢-٣ رۆژ دەکات وە کە پاتریەکەی دەگاتە ٣ لەسەد دەچێتا باری پاراستنی وزە و بۆ ٣ رۆژی تر دەتوانی تەنها سەیری کاژێری پێ بکەیت.

[وینه‌: 55ed8cdc754bf.png]

[وینه‌: 55ed8cbb6cdfe.png]

[وینه‌: 55ed8c7b70d7e.png]


[وینه‌: 55ed8c9131f47.png]


[وینه‌: 55ed8ced77a27.png]


گەر هەر پرسیارێکتان هەبوو تکایە ئاگەدرام کەنەوە.

خۆشیتان.

AnGrY MaN
H4KurD-TeaM
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#2
ده‌ست خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#3
دەستەكانت خۆشبێت سەركەوتووبیت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

هیچ خودایەك جگە لەخولقێنەری ئاسمان و زەوی لەم جەهانەدا نییە. (الله) <3
وه‌ڵام
#4
ده‌ست خۆش بیت

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#5
ده‌ست خۆش برام

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#6
سوپاستان دەکەم ئەزیزان

وه‌ڵام
#7
دةستةكانت خؤش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

FACBOOK     

                     
وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  Apple id بالانسى Araz kurd12 0 124 07-24-2019, 04:23 AM
دواین په‌یام: Araz kurd12
  apple id aram1991 1 956 03-23-2018, 03:26 AM
دواین په‌یام: Gold-blaw
Big Grin چۆنێتی دروست کردنی Apple ID لە iOS 10 Mashxal best 1 1،186 09-21-2017, 02:53 AM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  كێ داوای ئەپلاید apple id دەكات من ھی خوم دیاری دەدەمێ reving 7 3،059 09-03-2017, 11:49 PM
دواین په‌یام: Mahamad haji ranya
Bug تكايه يارمةتي apple idم سوتاوة جؤن بيهينمةوةً تكاية يارمةتيم بدةن hunar444 2 965 08-04-2017, 06:38 PM
دواین په‌یام: hunar444
  هەر کێشەیەک هەیە لە دروستکرنی Apple ID وەرە ئێرە Mahamad Slimany 32 24،452 03-23-2017, 05:43 PM
دواین په‌یام: hama zhir
  ره شكردنه وه ى apple ID به بئ زانينى باسويرد BlaCk ErroR 7 2،547 01-22-2017, 07:59 AM
دواین په‌یام: Van Der
Star پێشبڕكێ 10 Apple ID دیاری بۆ 10 ئه‌ندامی یه‌كه‌م جاربنوسن ibo kirkuki 18 4،052 11-29-2016, 02:42 AM
دواین په‌یام: ranja_123
  ئەنبۆکس کردنی Apple Watch بۆ یەکەم جار بە کوردی AnGrY MaN 17 9،646 09-02-2016, 06:07 PM
دواین په‌یام: Karwan BK
  دروست کردنی Apple ID بێ کێشە 2016 کــیـانـوش 10 5،158 07-11-2016, 04:29 PM
دواین په‌یام: Daryan king love

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان