ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
ئەوەی بتوانێت فێری ئەمەم بکات خەڵاتی دەکەم
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:46 كات:ئه‌مرۆ
به‌ده‌ست هێنانی UC بۆ PUBG و ئه‌ڵماسی Free Fire[ئه‌ندروید و ئایفون]نوێ
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:karwanramazan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:7 جاری بینراو:656 كات:دوێنێ
به‌ده‌ست هێنانی پاره‌|ناردنی بۆFastPay-Zain-AsiaHawala-Bitcoinورگرتنی به‌كاش
نووسه‌ری بابه‌ت:Araz Ibrahim دواترین وه‌لام:twana gardi ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:10 جاری بینراو:848 كات:08-17-2019
خۆپاراستن لە هاککەران ، بە وردی نوێ ٢٠١٧ زۆر مووهیمە
نووسه‌ری بابه‌ت:aswad_hawlery دواترین وه‌لام:aswad_hawlery ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:2496 كات:08-17-2019
پسیاێک دەربارەی ئایپی مۆبایل
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:Hangaw_krd ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:742 كات:08-16-2019
خولی هاكی كۆمبیته‌ر (موبایل و فیس بووك و سایت )
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:BlaCk ErroR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:148 كات:08-16-2019
گه‌وره‌ ترین كوكراوه‌ی بابه‌ته‌كانی به‌شی فیسبوك
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmedKirkuky دواترین وه‌لام:DEVILKILLER ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:74 جاری بینراو:51849 كات:08-15-2019
بەدەستهێنانی فەرهەنگی کارزان Karzan Dict بە ئەکتیڤکراوی
نووسه‌ری بابه‌ت:Aso chomany دواترین وه‌لام:mostan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:6025 كات:08-13-2019
كيِشة لة فونتي ali k samik تكاية يارمةتي لة word 2013
نووسه‌ری بابه‌ت:bavel دواترین وه‌لام:bavel ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:87 كات:08-13-2019
هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی TERMUX بیکە !!
نووسه‌ری بابه‌ت:balen.halabjay.69 دواترین وه‌لام:kurdoooo ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:17 جاری بینراو:3027 كات:08-13-2019
جؤن بتوانم ئيميلي رووسي درووست بكةم بةبي زمارةي تةلةفوون
نووسه‌ری بابه‌ت:recar دواترین وه‌لام:recar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:1030 كات:08-11-2019
چۆنیەتی خوێندنەوەی سیمکارتی فاسلینک لەسەر جیازی نەورۆز
نووسه‌ری بابه‌ت:حەکیم دواترین وه‌لام:aliloka ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:3405 كات:08-11-2019
خولی فێربونی cisco network وانەی سێیەم
نووسه‌ری بابه‌ت:مہسہتہرسه رده م دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:460 كات:08-10-2019
كئشه يه كم هه يه له كالي لينوكس
نووسه‌ری بابه‌ت:KurdHkk دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:393 كات:08-10-2019
yarmatem ban tkaya zor zor mamnwntan abm.....
نووسه‌ری بابه‌ت:choman ali دواترین وه‌لام:MhaMaD-HaCkeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:313 كات:08-10-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 0 ده‌نه‌گه‌كان - 0 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
ئۆپه‌ره‌یتین سیسته‌م چیه‌؟که‌ی به‌رهه‌م هێنراوه‌؟جۆره‌کان
#1
سیسته‌م بریتیه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی بنکه‌ زانیاری فراوان و بووته‌بڵ کراو ، به‌جۆرێک داڕێژراوه‌ یه‌ک جار بۆ هه‌میشه‌یی جێگیر ده‌کرێت له‌سه‌ر هاردو پارچه‌جیاوازه‌کانی پێده‌ناسێنرێت و پیکه‌وه‌یان گرێ ده‌دات دواتر هه‌رکاتێک له‌کاربخرێته‌وه‌و دابگرسێنرێته‌وه‌ پێویست به‌ دابه‌زاندنه‌وه‌ی ناکات به‌ڵکو جێگیره‌ ، کاتێک له‌سه‌ره‌تای داگیرساندنی کۆمپیوته‌رداین ئه‌م سیسته‌مه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌گه‌ڕخستنی هاردوێره‌ په‌یوه‌ست کراوه‌کان پاش ئه‌وه‌ی روم پشکنینێکی سه‌ره‌تایی بۆ پارچه‌کان ده‌کات و به‌ ده‌نگه‌ کۆدێک له‌باشی و خراپی هاردوێره‌ په‌یوه‌ست کراوه‌کان ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌ ، دواتر قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێده‌کات که‌ لۆد بوونی سیسته‌مه‌ که‌ له‌هارده‌وه‌ بانگ ده‌کرێت و فرمانه‌کان رێک ده‌خات ، ئه‌م دوو قۆناغه‌ هه‌میشه‌ کاتێک کۆمپیوته‌ر داده‌گیرسێنین ڕوده‌دات و له‌ خوله‌کێک که‌متری پێده‌چێت .
له‌ نێوان سۆفتوێره‌کان و سیسته‌مه‌دا جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نیه‌ هه‌ندێک جار ووشه‌ی (Operating System) و هه‌ندێک جاریش (System Software) به‌کاردێت بۆ ناساندنی سیسته‌م ، به‌ڵام جیاوازی له‌ شێوازی کارکردنیاندا هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ هه‌ردوکیان هه‌ر به‌ یه‌ک زمان دروست ده‌کرێت (مه‌به‌ستم له‌زمانی داڕشتنی سۆفتوێره‌کانه‌ وه‌ک سی و سی پڵه‌س پله‌س به‌یسک و باسکاڵ و ... هتد) .
جیاوازی سه‌ره‌کی له‌ نێوان سۆفتوێرو سیسته‌مدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوازی ئاماده‌کراو بۆ به‌کارهێنان ، بۆ نمونه‌ له‌سه‌ر سیسته‌م ده‌توانرێت هه‌موو سۆفتوێرێک دابه‌زێنرێت که‌ پێچه‌وانه‌ی کاری به‌رنامه‌یه‌ که‌ ناتوانرێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک به‌رنامه‌ی تر دابه‌زێنرێت چونکه‌ به‌رنامه‌ کاتێک داده‌به‌زێنرێت که‌ سیسته‌م له‌ ئارادابێت ، لێره‌دا پێم باشه‌ باسی ئه‌و به‌رنامانه‌ش بکه‌م که‌خۆیان بووته‌رن ئه‌مانه‌ش زنجیره‌یه‌ک له‌ به‌رنامه‌ن به‌ڵام به‌ هه‌میشه‌یی به‌کار ناهێنرێن وه‌ک سیسته‌م به‌ڵکو به‌ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی و بۆ کارێکی دیاریکراو به‌کار ده‌هێنرێت له‌ ڕێگای فلاش یان سی دی وه‌ که‌ وه‌ک سیسته‌مێکی ئاماده‌ وایه‌ کاتێک کار به‌چه‌ند ویندۆزێک ده‌که‌ین له‌ یه‌ک کاتتدا یاخود چوونه‌ ناو هارده‌کان پاش ئه‌وه‌ی سیسته‌م کێشه‌یه‌کی بۆ دروست بووبێت ... هتد ، به‌ڵام کاری به‌رنامه‌ دابه‌زێنراوه‌کانیش وه‌ک به‌رنامه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ویندۆز وایه‌ واته‌ هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای کاری ئه‌وان بنیات نراون هه‌ربۆیه‌ ئه‌م سۆفتویرانه‌ش ده‌بن به‌ به‌شێک له‌سیسته‌مه‌که‌و ده‌چنه‌ سه‌ر توانای سیسته‌می دابه‌زێنراو هه‌ندێک جار ئه‌م به‌رنامانه‌ ده‌بن به‌ شوێن گره‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌ سیسته‌مه‌ دابه‌زێنراوه‌که‌دا .
مێژووی ئۆپه‌رێتن سیسته‌م :
دروست بوونی سیسته‌م به‌چه‌ند قۆناغێکدا تێپه‌ڕیووه‌ هه‌ر قۆناغێکیش بوه‌ به‌ ئه‌زموون بۆ ئه‌وه‌ی دوای خۆی ، له‌سه‌ره‌تادا سیسته‌مه‌کان به‌شیوازی جیاوازو له‌لایه‌ن چه‌ندین کۆمپانیای جیاوازه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرا واته‌ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک خاوه‌نی کۆمپیوته‌ری خۆی و سیسته‌می تایبه‌ت به‌ خۆی بووه‌ ئه‌مه‌ش کاره‌که‌ی وه‌ک نهێنیه‌ک هێشتبووه‌وه‌ ، له‌سه‌ره‌تادا که‌ ده‌کاته‌ ساڵانی (1945-1969) به‌دواوه‌ یه‌که‌م سیسته‌م تاقیکراوه‌ته‌وه‌و‌ ئامێره‌کانی ئه‌وکاتی پێ به‌رنامه ‌ڕێژکراوه‌ .
یه‌که‌م : سیسته‌می (UNIX) له‌ ساڵی (1969) له‌ لایه‌ن کۆمپانیای (AT&T) به‌رهه‌م هێنراو له‌ ساڵی (1973) خرایه‌ به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌ران ،ئه‌م سیسته‌مه‌ سه‌ره‌تا وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی خێرخوازی به‌رهه‌م هێنراوه‌و هیچ نرخێکی له‌سه‌ر دانه‌نراوه‌ ته‌نانه‌ت به‌هۆی به‌ده‌ست خستنی سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه‌ ده‌توانرا فرمانه‌کانی به‌ ویستی به‌کار‌هێنه‌ر ڕێک بخرێت ، له‌ ماوه‌ی به‌کارهێنانیدا به‌هه‌زاران خۆبه‌خش له‌ پێشخستنیدا به‌ژداربوون ، له‌و کاته‌وه‌ تائێستا چه‌ندین جۆر له‌ سیسته‌م له‌سه‌ر بنه‌مای سۆرسه‌کانی ئه‌م پرۆژریه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ که‌ ناودارترینیان (Linux) که‌ ئێستا به‌سه‌دان دابه‌شکراوی هه‌یه‌ ، لینۆکسیش له‌ساڵی (1983) دا وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی سه‌رچاوه‌ ئازاد بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ بێگومان ئه‌وه‌ش وه‌ک دژایه‌تیه‌ک له‌به‌رامبه‌ر یونێکسدا چونکه‌ یونێکس له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌کانی کرد به‌ پاره‌و چیتر نه‌ده‌کرا هه‌موو که‌سێک به‌ ئازادانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات .
دووه‌م : سیسته‌می لینۆکس چه‌ندین دابه‌شکراوی هه‌یه‌و له‌ ئێستادا وه‌ک به‌گه‌ڕخه‌ری سه‌ره‌کی زۆربه‌ی (Mainframe)ه‌ کان ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌مدایه‌ ، هاوکات لینۆکس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین دابه‌شکراوی هه‌یه‌ هه‌ربۆیه‌ به‌توانای جیاواز له‌سه‌ر هه‌موو جۆرێک کۆمپیوته‌ر به‌گه‌ڕ ده‌خرێت ، وه‌ به‌شێک له‌ دابه‌شکراوه‌کانی له‌سه‌ر تابلێت و سمارت فۆنه‌کانیش جێگیرکراوه‌و به‌و په‌ڕ باشیه‌وه‌ به‌کارهێنه‌رانی سه‌رسام کردوه‌ .
سێیه‌م : سیسته‌می (DOS) که‌ کورتکراوه‌ی هه‌ر سێ ووشه‌ی (Disk Operating system) وله‌ ساڵی (1981) له‌ لایه‌ن کۆمپانیای (IBM) وه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ به‌ڵام کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گه‌شه‌ی پێداوه‌ له‌ژێر ناوی (MS-DOS) چه‌ند ده‌رچووێکی لێ به‌رهه‌م هێناوه‌ .
دۆس بریتیه‌ له‌ سیسته‌مێک هه‌ر وه‌ک ویندۆزی ئێستا به‌ڵام شێوازی مامه‌ڵه‌ کردنی زۆر جیاوازه‌ و کارکردن له‌ دۆسدا شێوازی خۆی هه‌یه‌ بۆنمونه‌ له‌ ویندۆزدا ئێمه‌ پشت به‌ ڕوکارێکی وێنه‌یی ده‌به‌ستین و به‌هۆی ماوسه‌وه‌ و به‌کلیک کردن له‌سه‌ر هه‌ر دوگمه‌یه‌کی وێنه‌یی‌ فرمانی مه‌به‌ستمان بۆ به‌ڕێ ده‌کات به‌ڵام له‌دۆسدا ته‌نها ڕوکارێکه‌و له‌ڕێگه‌ی داخڵ کردنی فرمان (نووسین) له‌ کیبۆرده‌وه‌ فرمان ئاراسته‌ی کۆمپیوته‌ر ده‌کرێت تا فرمانێکی دیاریکراو به‌جێ بهێنێت ماوس له‌ دۆسدا فرمانێکی ئه‌وتۆ به‌جێ ناهێنێت . له‌ ئێستادا ئه‌م سیسته‌می دۆسه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌کی بچوکی ویندۆز داده‌نرێت به‌کلیک کردن له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌ بچوکه‌ ده‌ستت ده‌گات به‌ ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌ .
چواره‌م : سیسته‌می (MAC OS) له‌ساڵی (1984) له‌لایه‌ن کۆمپانیای (Apple) وه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ ، ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌یه‌که‌م سیسته‌م داده‌نرێت که‌ ڕوکاری وێنه‌یی بۆ به‌ڕێکردنی فرمانه‌کان به‌رهه‌م هێناو پێشه‌نگه‌ له‌م بواره‌دا ، ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ته‌واوی جیاوازه‌ له ویندۆزی مایکرۆسۆفت و هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ویندۆز له‌سه‌ر ماک ئۆ ئێس به‌گه‌ڕ ناخرێت ، له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر سۆرسه‌کانی لینکس ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ به‌ڵام خاوه‌ندارێتی ئه‌پڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌وه‌یه‌و ناتوانرێت سه‌رچاوه‌ی فرمانه‌کان ببینرێت ، ماک له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ڤێرژنی 9 هه‌ر به‌ماک ئۆ ئێس ناوده‌برا به‌ڵام دواتر کاتێک که‌ بوو به‌ڤێرژنی 10 ئیتر به‌ ئۆ ئیس ئێکس (OSX) ناوی بڵاوو بوه‌وه‌ .

پێنجه‌م : سیسته‌می (Windows) له‌ ساڵی (1985) له‌ لایه‌ن کۆمپانیای (Microsoft) وه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ ، ئه‌م سیسته‌مه‌ ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر بنه‌مای سۆرسه‌کانی دۆس به‌رهه‌م هێنراوه‌ به‌ڵام به‌ ڕوکارێکی وینه‌یی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌ و فرمانه‌کان هاوشێوه‌ی ماک ئۆ ئێس ئاراسته‌ی سیسته‌م ده‌کرێت ، ویندۆز به‌ واتایی په‌نجه‌ره‌کان دێت ئه‌مه‌ش ناوێکه‌ وه‌ک پێناسه‌ بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ گونجاوه‌ چونکه‌ به‌سه‌دان په‌نجه‌ره‌ له‌ناو یه‌کدا ڕێک خراون و به‌ ئاراسته‌کردنی هه‌ر فرمانێک له‌ ڕێگای ماوه‌سه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه‌ ، له‌ساڵی (1992) دا‌ مایکرۆسۆفت ده‌رچووی (Window 3.1) به‌رهه‌م هێنا له‌و ساڵه‌وه‌‌ ‌تا ئێستا ئه‌م کۆمپانیایه‌ به‌ پێشه‌نگ داده‌نرێت له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌مدا ، به‌ تایبه‌تی به‌به‌رهه‌م هێنانی ویندۆزی (XP) به‌ته‌واوی خۆی به‌جیهان ناساند و له‌ ئێستاشدا زۆترین به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ری که‌سی به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت به‌کارده‌هێنن .

به‌ سووپاسه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#2
ده‌ست خۆش
دواین 10 بابه‌ته‌كان

PHP, JAVA,  HTML 

وه‌ڵام
#3
ده ست خؤش

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#4
دەست خۆش برا
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ببورن بۆ پچڕانی خولی Bootstrat & CSS & HTML5
من لە instagram
وه‌ڵام
#5
ده‌ستت خۆش برا
دواین 10 بابه‌ته‌كان

                                                                                                                                                           
Cool Kɨǹǵ Ɓɫäćķ Łįũńx Cool
وه‌ڵام
#6
سوپـــاس بـــه‌رێـــزان

به‌هـــیوای سـوود

گرنـگ ئـەوە نـیە بیـر لەهـەزار شــت بکەیــتەوە،ئـەوە گرنــگە هـەزار جـار بیــر لـە یەک شــت بکەیتــەوە

"!"
وه‌ڵام
#7
دەست خۆش بێت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ببوورن به هۆی ئەوەیه کەم دێمه خەت
چەنالەکەم سراوەتەوە بۆ کاتێکی نادیار نایەمەوە یانه
وه‌ڵام
#8
(07-19-2015, 05:18 AM)Omran Salah نوسراوه:  دەست خۆش بێت

ســــــــوپـــاس

وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  په‌یداكردنی پاره‌ [email protected] 2 802 09-23-2017, 01:49 AM
دواین په‌یام: گفتووگۆ
Video دووازده‌ زانیاری زۆر سه‌یر [email protected] 2 716 09-15-2017, 03:14 PM
دواین په‌یام: [email protected]
  داشکاندن له‌و کاڵایانه‌ی من ده‌یانفرۆشم MaMosta Gyan 5 1،162 09-03-2017, 01:37 AM
دواین په‌یام: MaMosta Gyan
Video ده‌ زانیاری سه‌یر [email protected] 1 674 08-19-2017, 10:45 PM
دواین په‌یام: Gold-blaw
Video چوار راستی سه‌یر ده‌رباره‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی كه‌ پێشتر گوێت لێ [email protected] 3 930 07-07-2017, 05:21 PM
دواین په‌یام: [email protected]
  یاساكانی فه‌یسبووك به‌ كوردی بخوێنه‌ره‌وه Sarsuark 1 1،088 04-03-2017, 08:09 PM
دواین په‌یام: MehdiZamani
Thumbs Up په‌یداكردنی پاره‌ له‌ رێگه‌ی وێبسایت - 3 خةمةرةش 29 10،318 03-23-2017, 07:17 PM
دواین په‌یام: awaraqadir
  په‌یامی ئه‌نۆنیمۆوس بۆ ئۆباما anonymous123 1 1،169 02-14-2017, 01:49 PM
دواین په‌یام: ibo kirkuki
  به‌ ژێرنوسی كوردی په‌یامی ئه‌نۆنیمۆس بۆ دۆناڵ تره‌مپ anonymous123 3 1،278 01-19-2017, 07:05 PM
دواین په‌یام: 21Hackerpc
Video 8 نهێنی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌ باره‌ی زاكیر نایكه‌وه...‌ [email protected] 1 1،291 11-23-2016, 11:20 PM
دواین په‌یام: bastxx

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان