ناو یان ئیمیل:   
ووشه‌ی نهێنی:   

[-]
دواین 15 بابه‌ته‌كان
یه‌كه‌مین په‌یج له‌ كوردستان له‌ بواری cybershield
نووسه‌ری بابه‌ت:yousif bedll دواترین وه‌لام:Dark Rokan ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:51 كات:10-13-2019
کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی
نووسه‌ری بابه‌ت:hey_world دواترین وه‌لام:hey_world ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:2 جاری بینراو:158 كات:10-13-2019
تازه‌ترین ریپۆرت بۆ سوتانی فه‌یسبوكم ئه‌وێیت ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:dana201028 دواترین وه‌لام:esmailmajid ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:11 جاری بینراو:2050 كات:10-12-2019
بەرنامەیەکی زۆر شاز بۆ دۆزینەوەی فایلەکانی ناو کۆمپیتەرەکەت
نووسه‌ری بابه‌ت:KoSraT GraPHiC دواترین وه‌لام:Mr Karol ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:814 كات:10-12-2019
ke dazani site drust bkat
نووسه‌ری بابه‌ت:twana gardi دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:139 كات:10-11-2019
دروست كردنی داتابه‌یس بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیا - خۆت دروستی بكه‌ به
نووسه‌ری بابه‌ت:Abdulrahman Kalari دواترین وه‌لام:Abdulrahman Kalari ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:4 جاری بینراو:510 كات:10-08-2019
سڵاو هاوڕێیان کێ شارەزایی لەهاکی پۆبجی هەیە
نووسه‌ری بابه‌ت:Hawkar sh دواترین وه‌لام:Hawkar sh ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:126 كات:10-08-2019
چەن پرسیارێک بۆ شارازایانی هاکی سایت
نووسه‌ری بابه‌ت:dlshad disjdds دواترین وه‌لام:Hawleri_hacker ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:6 جاری بینراو:87 كات:10-08-2019
ئیمیل و پاسۆردی هه‌رسایتیكت ئه‌ویت داوابكه‌ ؟
نووسه‌ری بابه‌ت:AhmadKifre دواترین وه‌لام:twana army ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:88 جاری بینراو:2281 كات:10-07-2019
کێ لە ۆرد پرێس شارەزایە تکایە وەرنە یارمەتیم
نووسه‌ری بابه‌ت:revinlordiii دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:165 كات:10-07-2019
هۆست و دۆمەینی بەخۆڕایی UNLIMITED
نووسه‌ری بابه‌ت:john_sevar دواترین وه‌لام:john_sevar ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:60 كات:10-07-2019
Wordlist Kurdi ڤێرشنی دوو 87147983 زیاتر له‌ 8 ملیار
نووسه‌ری بابه‌ت:mazhar apo دواترین وه‌لام:HAMA_QALADZEY ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:109 جاری بینراو:25797 كات:10-05-2019
پەرەى تەزوير ماوە ؟؟
نووسه‌ری بابه‌ت:KanHan Haji دواترین وه‌لام:M.V ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:1 جاری بینراو:199 كات:10-04-2019
زیاتر لە ||٣٥٠٠|| سایت کە هەڵەی SQL هەیە \|دیاری|/
نووسه‌ری بابه‌ت:aaashvan دواترین وه‌لام:Halbjermajeed ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:13 جاری بینراو:271 كات:10-04-2019
ئایا دەتوانیت سستمەکانی کۆمپیوتەر لە ئەندرۆید بکەیتەوە؟ لێرە وەڵ
نووسه‌ری بابه‌ت:K.A.E MaSTeR دواترین وه‌لام:K.A.E MaSTeR ژماره‌ی وه‌لامه‌كان:0 جاری بینراو:52 كات:10-03-2019


هه‌لبژاردنی پله‌
  • 2 ده‌نه‌گه‌كان - 5 كۆی گشتی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
پرۆژه‌ی تیشكی شین NSA Blue Beam Project
#1

[وینه‌: 5511430867a46.png]
پرۆژه‌ی تیشكی شین NSA Blue Beam Project | سيسته‌مى جيهانى نوێ .... سووبا بۆ ره زه ر
New World Order | وێران كاری و هه‌ڵته‌كاندنی ئاینی عیسای مه‌سیح و ئاینه جياوازه‌كان | وێران كاری و له‌ ناو بردنی پیرۆزیه‌كان و ئاسه‌واره‌ كۆنه‌كانی گه‌لان
كه‌نیسه‌ی شه‌یتان Satanic Church | ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی مێشك و هه‌ستی مرۆف.
داواای لێ بوردن ده‌كه‌م گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ئاڵۆز و چڕ و قوڵه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه‌ له‌ ژێره‌وه‌ هه‌مووی راستیه‌ و ڕوو ده‌ده‌ن له‌ داهاتوودا.
به‌شی یه‌كه‌م :-
ئه‌مه‌ بابه‌تێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره‌ گرنگ نیه‌ له‌سه‌ر چ ئاین و رێبازێكی
گرنگ ئه‌وه‌یه‌ زانیاری بزانی له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هه‌ر چه‌نده‌ كه‌مێ دوور و درێژ نوسیومه‌ به‌لام هه‌مووی بۆ سوودی خۆته‌ ئه‌وه‌ له‌ ژێره‌وه‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌ شتێكی راستیه‌ و چه‌ند ساڵه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ ئینگلیزی و عربی و رووسی زانیاریم له‌سه‌ر وه‌رگرتوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریه‌ی خۆشم ده‌یزانم تێكه‌ڵه‌یه‌كم لێ دروست كردوه‌ به‌ ڕوونی
خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت یا له‌ ژیانی رۆژانه‌ بینیبێتت یا بیسبێتت باسی ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ شێوه‌ وێنه‌ی خاچ و عیسای مه‌سیح و چاو و شێوه‌ی فریشته‌ و ده‌ركه‌وتنی ناوی خوا به‌ هه‌ندێ شێوازی سه‌یر له‌ ئاسمان ئه‌وا یا باوه‌رت پێ كردوه‌ یا گه‌ر باوه‌ریشت پێ ی نه‌كردبێ ئه‌وا شتێكی سه‌یر بوه‌ لات ، به‌ڵام دلنیام رۆژێك له‌ رۆژان نه‌تووتووه‌ باشه‌ ئه‌بێ سه‌رچاوه‌ یا هۆكاری ئه‌م جۆره‌ شێوه‌ و تیشكانه‌ چین و له‌ كوێوه‌ دروست بوون !! چه‌ندس سالێك له‌مه‌و به‌ر له‌ هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپا و عربی دا هه‌ندێ شێوه‌ وێنه‌ی وه‌كو له‌ خاچ دانی عیسای مه‌سیح و وێنه‌ی ده‌موو چاوی دروست كراوه‌ مه‌سیح و هه‌روه‌ها هه‌ندێ فیدیۆش كه‌ له‌سه‌ر سایتی یوتیوب ده‌توانرێ سه‌یر بكرێن وه‌كو ده ركه‌وتنی له‌شێكی فریوو به‌سه‌ر مه‌كه‌دا و ده‌ركه‌وتنی شێوه‌ی مه‌ریمی موقه‌دس دایكی عیسای مه‌سیح و هه‌ندێ جار ده‌ركه‌وتنی شێواز و ده‌موو چاوی زۆر سه‌یر هه‌روه‌ها هه‌ندێ ده‌نگی و شه‌پۆلی سه‌یر كه‌ نازانرێ سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه‌ له‌ كوێوه‌ دێت راسته‌و خۆ كار له‌ مێشك ده‌كات و مرۆف توشی حاله‌تی نائاسای ده‌كات ..هتد  Smile
هه‌ندێك خه‌ڵك وا ده‌زانن ئه‌مه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌وره‌كانه‌وه‌ وه‌كو موعجزه‌یه‌ك دروست ده‌بێ به‌ شیوه‌یه‌ك عیسا و مریه‌م وه‌كو خوای لێ بێ ، یا به‌ شێوه‌یه‌كی تر عیسای مه‌سیح سه‌یری خه‌لك ده‌كات و ئاگای له‌ خه‌لكی ، ته‌بیعی ئه‌مه‌ به‌ زۆری مه‌سیحه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ ، بۆیه‌ به‌ ته‌فصیلی باسی ده‌كه‌ین و زانیاریه‌كان ده‌خه‌ینه‌ روو ..
پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ ناو باسی تیشكدانی شین با بزانین ، ئه‌م شیوه‌ ده‌مو چاو و له‌ش و ده‌فرانه‌ چۆن دروست ده‌بن ، كه‌سێك وتی :
رۆژێكیان كه‌سێ نهێنیه‌كی شاراوه‌ی پێ وتم كه‌ زۆر سه‌یر بوو به‌ لامه‌وه‌
كه‌ له‌ هه‌ندێ بیابانی عێراقدا وێنه‌ی سێ دووی زرێ پۆش و ئامێری گه‌وره‌ی جه‌نگی له‌ بیابانه‌كاندا ده‌ركه‌تووه‌ به‌ جۆرێ هێزێكی عێراقی وای زانیوه‌ ئه‌م سوپای راستی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش كه‌ له‌ دوو جۆر چه‌ك یا ئامێر پێك هاتبوو یه‌كێكیان وێنه‌كان له‌ هه‌وادا ده‌كێشێ ئه‌وی تریش له‌ هه‌مان كاتدا وێنه‌ له‌ مێشكت ده‌كێشێ كاتێ سه‌یری ده‌كه‌ی ، كه‌سێك هه‌یه‌ به‌ ناوی Buford Morrow له‌ زمانی خۆیه‌وه‌ قسه‌ی كردوه‌ وتوویه‌تی كاتێ له‌وێ بووم هه‌ندێك ده‌نگ ده‌هات و ده‌چوو به‌ گوێچكه‌مدا ده‌یووت : بیان كوژن بیان كوژن ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌ ده‌ورما بیت و قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات یا وه‌ڵامی من باته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌رونی شیكاری بۆ خۆی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئایا كێشه‌ی مێشك و بیستنی نه‌بوه‌ !! به‌ڵام كه‌س گوێ ی لێ نه‌گرت و باوه‌ریان پێ نه‌كرد.
[وینه‌: 5511439b05ef1.jpg]




پرۆژه‌ی تیشكى شینی NASA
له‌ رۆژنامه‌ی ئازادی نه‌ته‌وه‌ی كه‌نه‌دا به‌ ناوی International Free Press
كه‌ تۆڕێكی رۆژنامه‌وانی زانستیی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ ئاین و رێكخراوه‌ سیاسی ه‌كانه‌وه‌ نیه‌ ، ته‌نها كاریان كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری گشتی وه‌كو ئاینی و سیاسی و ئابووری و پزیشكی و سه‌ربازی..هتد
له‌ بواری لێكۆڵینه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسراوی تایبه‌ت و ده‌نگی ریكۆرد كراو  Smile
ی حه‌یابه‌ری جیهانی تاوان و موئامه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ بۆ جێ به‌ جێ كردنی سیسته‌می جیهانی نوێ " New World Order " كار ده‌كه‌ن.
ئیش و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك بزانن خشته‌ی كاره‌كانی سیسته‌می جیهان نوێ وه‌كو ناو ده‌برێ به‌ aka jew ته‌نها خه‌وێك یا دڕنده‌یه‌ك نیه‌ ، به‌ڵكو ئه‌مه‌ پرۆژه‌ی شه‌یتانی راستیه‌ كه‌ له كاتی خۆی دا روو ده‌دات .
له‌به‌ر چی ؟!
ئه‌م پرۆژانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ و له‌ ناو بردنی هه‌موو جۆره‌ مه‌زهه‌به‌كانی ئاینی مه‌سیحه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆرین بۆ ئاینی جیهانی نوێ به‌ شێوه‌یه‌ك مرۆف بپه‌رسترێت وه‌ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی باری شارستانی و نیشتمانی و گۆرینی هه‌موو یاسان و ره‌گه‌زنامه‌كان بۆ یه‌ك سیسته‌می جیهانی نوێ ، گۆرینی كه‌سی حوكمی و كه‌سانی رێكخراوه‌ حوكمیه‌كان و دام و ده‌زگاكان بۆ كه‌سانی تایبه‌تی خۆیان واته‌ بۆ یه‌ك حوكمه‌ت كار بكه‌نو سه‌ری خه‌ن ئه‌ویش سیسته‌می جیهانی نوێ .
بۆ وێران كردنی هه‌موو جۆره‌ داهێنانێكی هونه‌ری و زانستی تاكه‌ كه‌سی
ته‌نها جێ به‌ جێ كردنی به‌ پێ ی خواستی حوكمه‌تێكی جیهانی تاك .
ئه‌مه‌ش وه‌كو راگه‌یاندنی جه‌نگه‌ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان وه‌كو جێ به‌ جێ كردنێكی جیهانی و پشت گیری كردنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ ڕووی هێزی سه‌ربازی و پۆلیس وخزمه‌ت كردنیان وه‌زاره‌تی دادی جیهانی له‌گه‌ڵ دادی هه‌رێمی وه‌ رێكه‌وتنی بازرگانی نوێ بۆ هه‌موو گه‌لێ به‌ ده‌وری جیهاندا وه‌ كۆتا هێنان به‌ جه‌نگی سارد وه‌ شه‌ڕه‌ ناوخۆكانی وه‌كو ئێستا .
ئه‌مه‌ ئاینی جیهانی نوێیه‌ و ئاستی رۆشنبیری نوێ یه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێ  Smile
پێویسته‌ بزانین كه‌ پرۆژه‌ی تیشكی شین ساڵی 1983 دروست كرا به‌ڵام نازانین بۆ دواكه‌ووت و هۆكار چی بێت !! به‌لام له‌ 1983 ه‌وه‌ پشتگیری ته‌واوی ئه‌م پرۆژه‌ كرا و تازه‌گه‌ری و ئاماده‌كاری بۆ كرا و به‌رنامه‌ دارێژی و سیسته‌مه‌كانی ئاسمانی به‌كار هێنانی خرایه‌ كار كه‌ وه‌كو ئێستا ته‌واو پێشكه‌وتووه‌ و تایبه‌ت مه‌ندی و هێزی زیاتری هه‌یه‌ به‌راورد به‌ سالانی هه‌شتاكان.
سیسته‌می جیهانێ نوێ ده‌س به‌سه‌ر هه‌موو بوارێكی بانك و ئابوری و ژیانی مرۆف و بواری سیاسی و ئاین و پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵك ده‌گرێ و ده‌یه‌وێ هه‌مووی ملكه‌چی خۆی بكات ، ده‌یان ئه‌وێ حوكمی هه‌موو جیهان بكه‌ن له‌ ژێر یه‌ك حوكمه‌تی جیهانیدا ، گرنگی به‌ ڕای یه‌ك كه‌س نادرێ ، به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ ناو بردنی ره‌گی مه‌زهه‌به‌كانی مه‌سیحی و كتێبی پیرۆز وه‌كو ده‌زانن ته‌حریفاتێكی زۆر له‌ كتێبی پیرۆزدا كراوه‌ ، هه‌موو نیشانه‌ و هێماكانی مه‌سیح وه‌كو خاچ و ئه‌مانه‌ ده‌خرینه‌ ناو بازنه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و و هه‌مووی ده‌بێ بگۆرێ بۆ لۆگۆ و دروشمی تر و بیری ئاینی له‌ مێشكی خه‌ڵك ده‌ركرێ پاشان دوای ته‌واو رووخاندن و تێكدانی ئاینی مه‌سیح ده‌بێ گۆری پێغمبه‌ران و په‌رستگاكان و ئاسه‌واره‌ كۆن و دێرینه‌كان له‌ ناو ببرێت و هیچ شتێكی كۆن نه‌مێنێ وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستای داعش له‌ موصل ئه‌نجامی دا وه‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆری هه‌ندێك پێغه‌مبه‌ر ، ئامانجی سه‌ره‌كی مه‌سیحه‌ پاشان ئیسلام هه‌موو ئه‌مانه‌ بۆ یه‌ك كه‌س ئه‌كرێ ئه‌ویش ده‌جالی مه‌سیحه‌ "Antichrist" , جگه‌ له‌مانه‌ هه‌ندێ شتی تر وه‌كو تێكدانی خێزان و دروست بونی كێشه‌ له‌ نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاو بێ ئیش كردن و شه‌ر نانه‌وه‌ و كوشتن و برین و گه‌نده‌ڵی..هتد
هه‌ر كاتێ به‌ ته‌واوی ئاینی جیهانی نوێ راگه‌یه‌نرا ئه‌وا سروشت و رێره‌روی ژیانی مرۆفایه‌تی پێچه‌وتنه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ جۆرێ كه‌ بیرت له‌ نه‌كردۆته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها پلان بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌موو هێما نیشتمانیه‌كان داده‌نێن و گۆری بازرگانی بۆ دراوێكی ئه‌لیكترۆنی له‌ رێگه‌ی تۆرێكی ئه‌لیكترۆنی ، ئه‌مه‌ی ژێره‌وه‌ ناوی هه‌ندێ رێكخرا و تۆڕه‌ كه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنان و دروست كردنی حوكمه‌تی جیهانی :-  Angry
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان The United Nations
ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ The Council on Foreign Relations
سێ لیژنه‌ی The Trilateral Commission
گروپی بيلديربيرگيرز The Bilderbergers Group
رێكخراو دامه‌زراوه‌ی گروباشيف The Gorbachev Foundation
نادی روما The Club of Rome
كتێبی هه‌ندێ بیرمه‌ند و نوسه‌ر :
Elena Petrovna Blavatsky نوسه‌ری كتێبی
" ISIS Unveiled " وه‌ " The Secret Doctrine "
ئه‌زانن ISIS له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌ ؟!! ئه‌وه‌ بۆ خۆتان ..
------------------------
[وینه‌: 551143da720a9.jpg]
وه‌ بیرمه‌ند Alice Ann Bailey ئه‌م كتێبانه‌ی نوسیوه‌
"The Race and the Initiation and Externalization of the Hierarchy"
"Initiation: Human and Savoir"
"The Reappearance of the Christ"
"Their Christ is the new messiah"
"The Destiny of the Nation"
"The Unfinished Autobiography"
"Discipline ship and the New Age"
"Esoteric Psychology".
--------------------------
نوسه‌ر Nicholas Roerich كه‌ ئه‌م كتێبانه‌ی نووسیوه‌
"Matraia"
"that's their new messiah"
"Shambala, The Resplendent"
"The Agni Yoga Series"
------------------------
وه‌ David Spangler ئه‌م كتێبانه‌ی نوسیوه‌
"Revelation: The Birth of a New Age" وه‌كو كتێبی پیرۆز وایه‌ له‌ ناو بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌می نوێ
" Reflections on the Christ" باس له‌ پیرۆز كردن و خزمه‌ت كردنی شه‌یتان ده‌كات.
"Links With Space" باس له‌وه‌ ده‌كات بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی دێن بۆ سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ كێشه‌ی نێوخۆیان رزگار بكه‌ن .
" Relationship and Identity"
"The Love of Manifestation"
"New Age Rifts"
"Toward a Planetary Vision" په‌یوه‌سته‌ به‌ بیر و بۆچونه‌كانی سیسته‌می جیهانی نوێ كه‌ وه‌كو پلانی بۆ ده‌كێشن .



دوباره‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خشانه‌یان كێشاوه‌ و ده‌یكێشن بۆ داهاتوو
نه‌ بیر كردنه‌وه‌یه‌ نه‌ خه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ راستیه‌ له‌ مێژه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ و بگره‌ 500 ساڵیش ده‌بێ نه‌خشه‌كان پشتاو پشت و دێن و ده‌رۆن
ئه‌وانه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می جیهانی نوێ جێ به‌ جێ بێت هه‌موو كه‌سێ بێته‌ سه‌ر یه‌ك ئاین كه‌ ئه‌وان ده‌یان ئه‌وێ ئه‌ویش خزمه‌تی شه‌یتات و بوون به‌ ملكه‌چی ده‌جاڵی مه‌سیحه‌ ، ئه‌ویش ئامانجی سه‌ره‌كی په‌یره‌وانی مه‌سیحه‌ ئه‌بێ واز له‌ مه‌زهه‌ب و ته‌قالیده‌كانیان بێنن وه‌كو ئێستا كه‌نیسه‌كانی جیهان رۆژانه‌ ده‌ست كاری ده‌كرێن و دروشم و یاسایان ده‌گۆڕێ به‌ جۆرێ هه‌موو دروشم و نیشانه‌كانی ماسۆنیه‌ت له‌ نێو كه‌نیسه‌كان له‌سه‌ر دیوار و زه‌ویه‌كانیان هه‌یه‌ تا وای لێ دێت له‌ جیاتی عیسا و خوا و پیرۆزیه‌كانیان بببن به‌ په‌رستراوی شه‌یتان و ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌موو جیهان چاوه‌رێ ی ده‌كات ئه‌ویش ده‌جاڵی مه‌سیحه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی رازی كردنی شه‌یتانه‌
له‌وه‌ ئه‌چێ خه‌لك وا بیر بكاته‌وه‌ بلێ من ناچمه‌ سه‌ر ئه‌و ئاینه‌ به‌لام پلانه‌كانی ئه‌م شه‌یتانیانه‌ زۆر له‌وه‌ قوڵ تره‌ خه‌لك بیری لێ بكاته‌وه‌ به‌ جۆرێ خه‌لك له‌ خشته‌ ده‌برێ كه‌ هه‌شتی پێ ناكا وا ده‌كه‌ن له‌ خه‌لك شه‌یتان ببپه‌رستن وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات له‌ زۆرێك له‌ كه‌نیسه‌ی مه‌سیح و كه‌نیسه‌كانی شه‌یتان له‌ ئه‌مریكا..
ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ ئه‌م ئاینه‌ و سیسته‌مه‌ تازه‌ وه‌رناگرن و نایه‌نه‌ سه‌ری ئه‌وا كۆمه‌ڵه‌ی سیسته‌می جیهانی نوێ سوپا و ناوه‌ندی تایبه‌تی دروست كردوه‌ بۆ گرتن و ون كردن و فڕاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌ ناویان rainbow classifications ه‌ بۆ ئه‌وه‌ كه‌سانه‌ی ده‌گیرێن و به‌ندینخانه‌ی تایبه‌تی ه‌ .
په‌لكه‌ زێرینه‌ واته‌ rainbow وه‌كو پردێك وایه‌ بۆ گه‌شتن به‌ پاشایه‌تی شه‌یتانی سیسته‌می جیهانی نوێ ، بۆیه‌ ئه‌بێ هه‌موو كه‌سێك سوێند بۆ شه‌یتان بخوات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و پرده‌ تێپه‌ر بێت ، ئه‌وانه‌شی ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌گیرێن و ده‌نێردرێن بۆ به‌ندینخانه‌كه‌ كه‌ به‌ یه‌كه‌ی جیاواز جیا ده‌كرێنه‌وه‌  Smile
*پۆلێن كردنی مناڵه‌ مه‌سیحیه‌كان ، كه‌ وه‌كو نه‌خشه‌ی بۆ دارێژراوه‌ ده‌كرێن به‌ نێچیر و قوربانی له‌ چوار چێوه‌ی ڕێوره‌سمی پیرۆزی ره‌ش
" القداس الأسود " پاشان وایان لێ ده‌كرێ له‌ ناو جه‌وێكی سێكسی به‌شداری بكه‌ن یا ئه‌وه‌تا وه‌كو كۆیله‌ی سێكسی بمێننه‌وه‌ ، وه‌كو له‌ كه‌نیسه‌ی شه‌یتان له‌ ئه‌مریكا ئه‌مه‌ ڕوو ده‌دات دواتر بۆتان باس ده‌كه‌م .
*پۆلێن كردنی گیراوه‌كانی به‌ندینخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربێن له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی پزیشكی وه‌كو تاقی كردنه‌وه‌ی فایرۆس و به‌كتریای نوێ و مادده‌ی هۆش به‌ر و هه‌ندێ ته‌كنلۆجیای شاراوه‌ له‌سه‌ر له‌شی مرۆف تاقی ده‌كرێنه‌وه‌.
[وینه‌: 551143f7e7628.jpg]
*پۆلێن كردنی ئه‌و گیراوانه‌ی ته‌ندروستیان ته‌واوه‌ له‌به‌ر ئامێر و سیسته‌می ته‌به‌روعی نه‌ته‌وه‌ی the International Organ Donation Center واته‌ ئه‌ندامه‌ زیندوه‌كانی له‌شیان یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌رده‌هێنرێ به‌ جۆری وایان لێ ده‌كرێ له‌ ژیان به‌رده‌وام بن له‌ رێگه‌ی هه‌ندێ ئامێری میكانیكی !!
*پۆلێن كردنی هه‌موو كارمه‌ند صه‌حه‌ له‌ ژێر زه‌وی ، سیسته‌می جیهانی نوێ سیسته‌مێكی دیكتاتۆری وه‌حشیگه‌رانه‌ی پیسه‌ به‌ ده‌وری جیهاندا له‌سه‌ر ئاینی شه‌یتان دامه‌زراوه‌ , ديكتاتۆریه‌ك كه‌ بریتیه‌ له‌ وێنه‌یه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری دیموكراتی ، بۆیه‌ وێنه‌ی دیموكراتی به‌ شێوه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ ، مه‌عه‌سكه‌ر و كاری كۆيله‌كان له‌ ژێر زه‌وی ده‌شاردرێنه‌وه‌ له‌ خێوه‌تگایه‌كه‌ی گه‌وره‌ كه‌ چه‌ند سالێكه‌ دروست كردنی ده‌ستی پێ كردوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ ژێر زه‌ویه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه‌ به‌ قوڵی زیاتر له‌ 100 مه‌تر هه‌تا زۆرینه‌ی دانیشتوانی وڵاتی ئه‌مریكا ئاگایان له‌م وه‌زعه‌ نیه‌ .
* پۆلێن كردنی ئه‌و گیراوانه‌ی كه‌ جێ ی سیقه‌ نین له‌ سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت و دووباره‌ قسه‌ كردنه‌وه‌ بۆیان تا وایان لێ كه‌ن قایل بن و بێنه‌ سه‌ر بیری ئه‌وان و پاشان گه‌وره‌ كردنی حوكمه‌ت و باس كردنی حوكمه‌ت وه‌كو شتێكی باش.
*پۆلێن كردنی ناوه‌ندی له‌ سێداره‌دانی نێو ده‌وڵه‌تی ..  Wink
*پۆلێن كردنی حه‌وته‌م تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی روون دیار نیه‌.
هه‌ردوو نوسه‌ری هه‌ندێك له‌م نوسراوانه‌ كه‌ نزیكی 3 ساڵ له‌مه‌و به‌ر دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یه‌كێكیان له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا تیرۆر كرا ، ئه‌وی تریش له‌ سه‌ردانێك بۆ ئیرله‌ندا تیرۆر كرا.
تیشكی شین | Blue Beam
ئه‌م پرۆژه‌ی ناسا پێك هاتووه‌ له‌ چوار خاڵی جیاواز ئه‌ویش له‌ پێناو جێ به‌ جێ كردنی سه‌رده‌می تازه‌یه‌ بۆ ڕاده‌ی گه‌شتن به‌ ده‌جاڵی مه‌سیح
وه‌ گه‌ر بێتوو ئاینی سه‌رده‌می نوێ دروست نه‌كرێ به‌ ته‌واوی ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می جیهانی نوێ شتێكی ئه‌ستم ده‌بێ .
ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ كه‌ پرۆژه‌ی تیشكی شین زۆر گرنگه‌ بۆیان به‌ڵام
به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی شاراواته‌وه‌ و زۆر ده‌رناخرێ .
پلانی یه‌كه‌م : -
ئه‌م خاڵه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ بڕین و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌موو زانیاریه‌كی بۆ ماوه‌ی ، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخستن و دروست كردنی زه‌مین له‌رزه‌ی ده‌ست كرد ده‌كات كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌قیق له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی دیاری كراوی زه‌وی ده‌درێن ، پاشان ده‌یان ئه‌وێ له‌ رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی تازه‌وه‌ ئه‌وه‌ بخه‌نه‌ ڕوو كه‌ ئێمه‌ی مرۆف باوه‌رمان به‌ ئاینێكی پڕو پوچ هه‌یه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ هه‌ڵه‌ مه‌به‌ستی ئاینی سه‌ره‌كی لێره‌ مه‌سیحیه‌ ، ته‌زویر كردن و ته‌حریف كردنی ئه‌م زانیاریانه‌ به‌كار دێت بۆ ئه‌وه‌ی وا بكه‌ن هه‌موو گه‌لێك وا هه‌ست بكا كه‌ مه‌زهه‌به‌ ئاینیه‌كانیان به‌ هه‌ڵه‌ هاتووه‌ و به‌ درێژای سه‌ده‌كان وه‌ ته‌فسیریان به‌ غه‌ڵه‌ت كراوه‌ لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانه‌ وه‌كو قورئان و كتێبی پیرۆزی راستی بێ ته‌حریف كراوی عیسای مه‌سیح
ئاماده‌كاریه‌ ده‌رونیه‌ كان بۆ ئه‌م خاله‌ بۆیه‌كه‌م جار له‌ فیلمی
2001: A Space Oddessy ده‌ستی پێ كرد پاشان له‌ زنجیره‌ فیلمه‌كانی
[وینه‌: 55114416e93eb.jpg]
Star Trek و شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان Star Wars كه‌ هه‌مووی باس له‌ شه‌ری ئاسمان و بۆشای ده‌كات كه‌ تێیدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌ پاڵ پشتی یه‌ك  Smile
به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی به‌رهه‌ڵستی یه‌ك شت ده‌كه‌نه‌وه‌ ، فیلمێكی تر باخچه‌ی دایناصوره‌كان Jurassic Park كه‌ بیردۆزه‌كانی گه‌شه‌ و پێشكه‌وتنی پیشان ده‌دات ، له‌ فیله‌مه‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ وته‌كانی خوا درۆیه‌ و بناغه‌ی نیه‌ ، چیرۆكی فیلمه‌كه‌ خه‌یاڵیه‌ له‌ نوسینی Michael Crichton ه‌ وه‌ ته‌صویری چیرۆكه‌ سینه‌مایه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی Steven Spielberg شێوازی زانسته‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ له‌سه‌ر پشت به‌ ستن ترشی ئه‌تۆمی بۆ كۆپی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دایناصورانه‌ی كه‌ ترسی له‌ ناوچونیان هه‌بوه‌ پاشان له‌ رێگه‌ی مێشوله‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ خوێنی ئه‌و دایناصورانه‌ی مژیوه‌ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌ و پاشان له‌ ناو زه‌یتی عه‌نبه‌ر دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزن به‌ درێژای هه‌زاران ساڵ..
له‌ خالی یه‌كه‌م ئه‌وه‌ تێ ده‌گه‌ین ئه‌و زه‌مین له‌رزانه‌ ئه‌ده‌ن له‌ شوێن و به‌شی جیاوازی جیهان به‌ جۆرێ ده‌رسدانه‌ زانستیه‌كان و بۆماوه‌ییه‌كان
ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ زۆر نهێنی و شتی شاراوه‌ هه‌یه‌ ، له‌ رێگه‌ی ئه‌م جۆره‌ زه‌مین له‌رزانه‌وه‌ ڕێ ی تێ ده‌چێ زاناكان ئه‌و نهێنیانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌كار دێت بۆ تێكدانی هه‌موو یاسا و رێبازه‌ بنچینه‌یه‌ ئاینیه‌كان .
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ئاماده‌كاری و ڕێكخستنی پلانی یه‌كه‌مه‌ لبه‌ر مرۆفایه‌تی چونكه‌ ده‌یان ئه‌وێ بیر و باوه‌ری خه‌لكی ئاینی ئیسلام و مه‌سیح له‌سه‌ر زه‌وی وێران كه‌ن و له‌ مێشكیان ده‌ری كه‌ن ، بۆ ئه‌وهه‌ش پێویستیان به‌ هه‌ندێ به‌ڵگه‌و شتی دروست كراوی هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ و چاخه‌ كۆنه‌كانی ڕابردوو كه‌ له‌ رێگه‌یانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن بۆ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌ ئاینی و بیر و باوه‌ڕیان به‌ هه‌ڵه‌ هاتووه‌ و باوه‌ردارانیش به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌شتوون.
پلانی دووه‌م بریتیه‌ له‌ په‌خشی بۆشای ئاسمانی . ئه‌م په‌خشه‌ چۆنه‌ ؟  Smile
ئه‌م جۆره‌ په‌خشه‌ یا وێنه‌ییه‌ بریتیه‌ له‌ شێوازێكی 3 دووری زۆر گه‌وره‌ كه‌ وێنه‌كان له‌گه‌ڵ راستیدا جیاوازیان پێ ناكه‌ی و ته‌ركیزی مرۆف ته‌واو كۆنترۆڵ ده‌كات و وه‌ هه‌روه‌ها ده‌نگیشی هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌نگه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی نێره‌ره‌وه‌ دێت و وێنه‌كه‌ش به‌ ئاسمانه‌ ده‌بینرێت شه‌و بێت یا رۆژ بێت وه‌ك یه‌كه‌ چوونكه‌ شه‌پۆڵ و ڕه‌نگی ئه‌م تیشكه‌ زۆر به‌هێز و چڕه‌ چونكه‌ وه‌كو له‌یزره‌ دروست كراوه‌ كه‌ له‌ مه‌ودایه‌كی فراوان دا وێنه‌ و فیدیۆی پێ په‌خش ده‌كرێ ، به‌ پێ ی هه‌ر وڵات و ئاینێك وێنه‌ی په‌خشی تایبه‌تی ده‌درێت له‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و شوێنه‌ ئه‌وه‌ ئێستا ده‌نگی خوایه‌ كه‌ به‌ هه‌موو زمانه‌كان قسه‌ ده‌كات !!! له‌ سالانی پێشوو دا به‌ تایبه‌ت له‌ 25 بۆ 50 ساڵ له‌مه‌و به‌ر پلان و پێشبینی زۆر نهێنی و ترسێنه‌ر ئاماده‌ كراو ، بۆ نمونه‌ سۆفیه‌ت له‌ سالانی پێشوو كۆمپویته‌رێكی پێشكه‌وتووی دروستكرد به‌ جۆرێك ده‌توانرا كه‌ زانستی ده‌روون زانی ومێشك خویندنه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ به‌ پشت به‌ستن به بنچینه‌ی خویندنی شیكاری له‌ش " تشريح " و دامه‌زراندن و دانانی كارۆمیكانیكی بۆ له‌شی مرۆف و خوێندنه‌وه‌ی كاره‌بای و كیمیای و به‌ستنه‌وه‌ به‌ مێشك و ئه‌قڵی مرۆفه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌سه‌ری و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی.
لێره‌دا دوو شتی زۆر كوشنده‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش ، په‌خشی بۆشای ئاسمانی  Smile
ئه‌م په‌خشه‌ له‌ كوێوه‌ دێ ؟ وێنه‌ی هۆڵۆگرامی به‌كار دێت به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر نزیك له‌ راسته‌قینه‌ كه‌ چاو و مێشكی مرۆف وا لێ ده‌كات وه‌كو شتێكی راستی سه‌یری كات وه‌كو وتووم بۆ هه‌ر وڵات و گه‌لێ وێنه‌ی هۆلۆگرامی تایبه‌ت به‌ ئاین و نه‌ریتی خۆیان پیشان ده‌درێ ، له‌ رێگه‌ی مانگی ده‌ست كرده‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن له‌سه‌ر چینێكی صۆدیۆم له‌ دووی 60 میل له‌سه‌ر رووی زه‌وی ، ئه‌مه‌ش چه‌ند جارێك تاقی كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌توانن فیدیۆكان له‌م لینكانه‌وه‌ ببینن..





















ئه مانه شم به به سته ر دا نه نا جوونكه له هه ر بابه تیك ئه بیت كه م تر له 6 فیدیۆی تیا بیت

http://www.youtube.com/watch?v=qtNoXDhPiiY

http://www.youtube.com/watch?v=QehuStqiLn4

ئه‌مه‌ فیدیۆیه‌كی تاقی كردنه‌وه‌ی سیسته‌می پێشكه‌وتووی هۆلۆگرام هه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی تیشكی شین دروست كراوه‌

http://www.youtube.com/watch?v=8COd0dz76ck

http://www.youtube.com/watch?v=pyQv18_hiTs





هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌ش و ده‌رفی فڕیو ئه‌وانه‌ش هه‌ر له‌ رێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ ناو ده‌برێن به‌ UFO .
ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ كێشانی وێنه‌ی نوێ ی عیسای مه‌سیح كه‌ ناوی ده‌به‌ن به‌ عیسای چاوه‌روان كراو Maitreya یا Matraia وه‌ Metteyya به‌ زمانی یابانی و هه‌روه‌ها Miroku واته‌ متریا كه‌ ناوێكی بوزای داهاتووه‌ یا چاوه‌روانركاو له‌ ئاینی بوزی ، ئێستا ئه‌و له‌ ئاسمان ئه‌ژی وه‌ كاتێ ده‌نیشیته‌وه‌ واته‌ دێته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌وا یه‌كه‌سه‌ر ده‌ست ده‌كات به‌ تازه‌ گه‌ری له‌به‌ر جێ به‌ جێ كردنی یه‌كسه‌ری بۆ ئاینی جیهانی نوێ ، راستیه‌كان فروفێڵاوی ده‌بن به‌ جۆرێك زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان له‌ خشته‌ ده‌برێن و توشی غافڵ بوون ده‌بن هه‌تا ئه‌وانه‌شی كه‌ زۆر زیره‌ك و رۆشنبیرن ئه‌وا هه‌ر تێ ده‌كه‌ون.
ئه‌گه‌ر له‌ كارتۆن و فیله‌مه‌كاندا دیبێتمان هه‌ندێ بونه‌وه‌ر دێنه‌ سه‌ر زه‌وی ئامێر و سیسته‌می سه‌یریان هه‌یه‌ كه‌ تیشكی لێوه‌ ده‌ر ده‌چێ و له‌ رێگی ئه‌و تیشكه‌وه‌ خه‌ڵك هه‌ڵده‌گرن واته‌ كه‌سه‌كه‌ راده‌كێشن بۆ ناو ئه‌و ئامێره‌ی كه‌ پێ ی ده‌فرن و كه‌سه‌كه‌ ده‌رفێنن و ئاسه‌واری ون ده‌بێ ،
هه‌مان ڕووداو و تاقی كردنه‌وه‌ له‌ تیشكی شین ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌م تیشكه‌ به‌ جۆرێ هێزه‌كه‌ی تاو ده‌درێ كه‌ ده‌توانێ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مرۆف و مادده‌ به‌رزكاته‌وه‌ و بیان فرێنێت و ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن هه‌ندێ بونه‌وه‌ری ناشرینی غه‌ریب و تۆقێنه‌ره‌وه‌ .  Smile
له‌ زمانی ئینگلیزیدا وشه‌یه‌ك هه‌یه‌ rapture ، ئه‌مه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ عیسای بۆ جارێكی تر دێته‌وه‌ و باوه‌رداران به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئاسمان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وادا عیسا ببینین و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌ پێ ی كتێبه‌ پیرۆزه‌كانی مه‌سیح لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه‌ جا با تحریفاته‌كان له‌ولاوه‌ بۆستن ، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌ی تیشكی شینه‌وه‌ سودی لێ وه‌ردگیرێ باشه‌ ئه‌گه‌ر بڵێ ی خۆ ئه‌م رێكخراوه‌ شه‌یتانی و ماسۆنی باشه‌ بۆ وێنه‌ی مه‌ریه‌م و عیسا و فریشته‌و ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر ئاسمان په‌خش ئه‌كه‌ن ؟!  Dodgy
چونكه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی پرۆژه‌كه‌یه‌ سه‌ره‌تا به‌ناوی به‌رگری و پاڵپشتی مه‌سیح كار ده‌كه‌ن پاشان ورده‌ ورده‌ سیاسه‌تیان ده‌گۆرێ له‌ رێگه‌ی ناردنی شه‌پۆلی ده‌نگی به‌ جۆرێك كه‌سی گوێگر و بینه‌ر وا ده‌زانێ ئه‌مه‌ خوای راسته‌قینه‌یه‌ و قسه‌كانی عیسا ده‌گۆردرێن و خه‌لكیش نه‌فامی زۆره‌ و باوه‌ری پێ ده‌كه‌ن تا وای لێ دێت قسه‌ی شه‌یتانی تێكه‌ڵ ده‌كرێ و خه‌ڵك وه‌كو په‌رستشی شه‌یتان و ده‌جاڵیان لێ دێ بێ ئه‌وه‌ی پێ ی بزانن.
به‌رهه‌ڵستكاری له‌ نێوان ئاینی جیهانی و مه‌سیحی چاوه‌روان كراوی تازه‌ و جه‌نگی پیرۆز ده‌بنه‌ هۆی ون بوونی ژیانی مرۆڤایه‌تی و گۆرانی بۆ تاریكستان به‌ جۆرێ ئاینی مه‌سیح و ئیسلام تێكه‌ڵی یه‌ك ده‌به‌ن دژی یه‌ك جه‌نگ ئه‌ویش جه‌نگه‌ ده‌جاڵی مه‌سیحه‌ ، ئه‌م جۆره‌ جه‌نگه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ ده‌بێ كه‌ تا ئێستا له‌ مێژووی مرۆفایه‌تیدا شتی وا نه‌بووه‌ جا كه‌ی ڕووئه‌دات 20 ساڵی تر 100 ساڵی تر ئه‌وه‌ جارێ نازانرێ ، پرۆژه‌ی تیشكی شین وه‌كو په‌یامبه‌رانی جیهانی لێ دێت چۆن په‌یامبه‌رانی تر كه‌ هاتوون رێنمای خه‌ڵكیان كردوه‌ باسی باش و خرابیان كردوه‌ كه‌ هه‌ر په‌یامبه‌رێك موعجیزه‌ی خۆی بووه‌ وه‌كو زیاتر 2000 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ، به‌ڵام تیشكی شین ده‌گاته‌ ئاستێكی زۆر به‌رز جونكه‌ ده‌توانێ له‌ یه‌ك كاتدا به‌كار بهێنرێ بۆ زۆر وڵات و نامه‌ ده‌نگیه‌كان به‌ زمانی جۆرا و جۆر بنێرێ ، وه‌كو باسم كرد ئاسمانه‌كان وه‌كو داتا شۆو به‌كار دێت كه‌ له‌و كاته‌دا مانگه‌ ده‌ست كرده‌كان كه‌ به‌رهه‌م هێنه‌ریكی له‌یزه‌ری فراوان و ئاست به‌زریان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ كێشانی وینه‌كان و پیشاندانیان به‌ فراوانیه‌كی گه‌وره‌ كه‌ ته‌واوی وێنه‌ی ئه‌و شته‌ ده‌یان ئه‌وێ ده‌ریخه‌ن به‌ شێوه‌ی ته‌واو نزیك له‌ راستی ده‌ر ده‌كه‌وێ ، وه‌ به‌ پێ هه‌ر شار و هه‌ر وڵات نه‌ریت و ئاینێك قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌لك ده‌كرێ به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ تۆ ناتوانی پرسیار بكه‌ی چونكه‌ ته‌نها ده‌بیت به‌ بیسه‌ر و بینه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌مووی فێل و فه‌نه‌ .
هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ستراوی كۆمه‌لێ كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت مه‌ندی به‌رز و شاراوه‌ن تایبه‌ت بۆ ئه‌م پلانه‌ به‌كار دێن له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك پرۆگرامی نهێنی كه‌ ئه‌م كارانه‌ی پێ ده‌كرێ ، ئه‌م تیشكه‌ وا دروست كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵی رۆشتنی مه‌وداكه‌ی كراوه‌ پاشان تیشكه‌كان وا لێ ده‌كرێ كه‌ بوون به‌ یه‌ك گورزه‌ ئه‌وا وێنه‌یه‌كی ته‌واو ده‌ر ده‌كه‌ن هه‌ر وه‌كو شه‌پۆله‌كانی ده‌نگ ELF وVLF وLF به‌ شێوه‌ی شتێكی بینراوی چاو خه‌ڵه‌تێنه‌ر ..  Wink
[وینه‌: 5511442872655.jpg]
گۆرینی ده‌نگه‌كان و پرۆگرامه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك وا بكا كه‌سی بینه‌ر و بیسه‌ر هه‌ست بكات ده‌نگه‌كه‌ له‌ قوڵای ئاسماننه‌وه‌ دێت بۆ زه‌وی نه‌ك له‌ ئاراسته‌یه‌كه‌وه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م وێنه‌ و ده‌نگه‌ی بۆ نمونه‌ی عیسا ده‌بینن ئه‌وا زۆر دڵ خۆش و هه‌ست به‌ حه‌ماسه‌ت ئه‌كه‌ن وا ئه‌زانن ئه‌م عیسای راسته‌قینه‌یه‌ هاتۆته‌وه خواره‌و و قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات ، به‌ڵام فێل و چاو به‌ستن و مێشك به‌ستن لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ قسه‌ و وته‌كانی عیسا گۆران بۆ ئه‌و وتانه‌ی كه‌ رێكخراوی ماسۆنی و ناسا دایان ده‌نێ ئیتر خه‌ڵكیش باوه‌ر به‌م شتانه‌ ده‌كات وا ده‌زانن راستیه‌ ..
دكتۆرێك هه‌یه‌ به‌ناوی Puharich ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ سۆڤیه‌ت شه‌پۆله‌كانی
ELF " Extremely low frequency له‌ره‌له‌ری زۆرررر ئاست نزم " به‌كار هێناوه‌ بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌ست گرتن به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌ ساڵانی 1976 - 1977 ئه‌وه‌ش به‌ به‌كار هێنانی شه‌پۆلی 11 هێرتزی به‌ ده‌وری جیهاندا به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و شته‌ی كه‌ ئه‌یان نارد وه‌ستاندیان نه‌یان توانی شه‌پۆله‌كان بۆستێنن بۆیه‌ شه‌پۆله‌كه‌ 1 ساڵی پێ چوو تا هێزه‌كه‌ی كه‌م بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش بوویه‌ هۆی زستانێكی زۆر سارد و خراب له‌و كاته‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌م سیگناڵه‌ی كردۆته‌وه‌ سێ حاله‌تی فه‌شه‌ل هێننای یه‌ك له‌ دوای یه‌كیان هه‌بووه‌ ، له‌گه‌ڵ لافاوی گه‌وره‌ ، به‌ڵام ئه‌مریكا پله‌ی گه‌رمی و وشكیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ ساڵی 1980 وه‌ دركیان به‌وه‌ كرد كه‌ چی ڕووی داوه‌ و له‌ ژێر چ هه‌ره‌شه‌یه‌كدا بوون بۆیه‌ نێرده‌ری زیاتریان دروست كرد له‌ وڵاتانای سیبریا و لاتیفیا بۆ ناردنی تیش به‌ ده‌وری جیهاندا په‌لكه‌ زێرینه‌یه‌كی گه‌وره‌یان دروست كرد له‌سه‌ر وڵاتی كه‌نه‌دا هه‌تا ده‌گاته‌ كاپ كۆد Cape Cod كه‌ روبه‌ری په‌لكه‌ زێرینه‌كه‌ 42 میل بوو .
كاتێ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ستا به‌ ناردن له‌ رۆژی 4ی مانگی 1976 به‌ بڕی
100 مێگا وات له‌ شه‌پۆله‌كانی ELF ، تیمی ده‌زگای هه‌واڵ گری زانی كه‌ چه‌ند بێ ئاگا بوون له‌م جۆره‌ ته‌كنه‌لۆجیا تازه‌یه‌ ، ئه‌م جۆره‌ شه‌پۆلانه‌ كاری گه‌ریان زۆر بوو له‌سه‌ر مێكشی مرۆڤ و مێشكی مرۆڤی كپ ده‌كرده‌وه‌ به‌ جۆرێ له‌ره‌له‌ره‌كان له‌ مێشكی مرۆڤ ده‌زرنگانه‌وه‌ مرۆڤی توشی حاڵه‌تی سه‌یر ده‌كر ، له‌و كاته‌ كه‌س نه‌یده‌زانی سوود یا ئامانجی ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه‌ چیه‌ !! به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌زانرا له‌ لایه‌ن ده‌زگاكانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ چه‌كێكه‌ به‌كار دێت بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر مێشك و ئه‌قڵی
مرۆڤ .  Sad
پاشان په‌یامی پێغمه‌ره‌ ناوداره‌كان و په‌یامبه‌ره‌كان وه‌كو محمد و عیسا و موسا كه‌سه‌كانی تر وه‌كو كریشنا و بوزا هه‌موویان له‌ یه‌ك كاتدا ده‌مج ده‌كرێن و هه‌مووی ته‌فسیریان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ پێشدا باوه‌ری پێ كراوه‌ و مرۆفی شوێنی كه‌وتوه‌ ئه‌مان هه‌مووی ده‌گۆرن به‌ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك ئاینه‌كه‌ی خۆی له‌به‌ر چاو بكه‌وێ بێته‌ سه‌ر ئاینی نوێ ، وه‌ خوای راسته‌قینه‌ ده‌كه‌ن به‌ ده‌جاڵی مه‌سیح چونكه‌ ته‌كنه‌لۆجیا و شتی زۆرر پێشكه‌وتوو له‌ خزمه‌ت ده‌جاڵ به‌كار ده‌هێنری به‌ رای ئه‌م رێكخراوه‌ خراب و ماسۆنیانه‌ پێیان وایه‌ كه‌ ده‌جاڵی مه‌سیح دێت رزگاریان ده‌كا ، ئه‌و وێنه‌ی دروستی ده‌كه‌ن له‌ ئاسمان كه‌ وێنه‌ی عیسایه‌ به‌ڵام وته‌كانی هی دژی مه‌سیحه‌ و هه‌مووی وته‌ی ده‌جاڵه‌ ، ئه‌وه‌ شتێكی سروشتی ئه‌بێ كه‌ ئه‌م چه‌واشه‌كاری و فه‌وزای ئه‌م رێكخراوه‌ ئه‌بێته‌ هۆی دروست بونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌كی زۆررر و تێك چوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ تایبه‌ت دروست بونی كێشه‌و ئاڵۆزی ئاینی به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌ر گه‌لێ تانه‌ له‌ گه‌لێكی تر ده‌گرێ به‌ فێڵ كردن ، وه‌ ده‌رچون و به‌رهه‌م هێنانی ملیۆنه‌ها بێ دین و كافری شه‌یتانی زۆر پیس و بێ مێشك تایبه‌ت ڕاهێنراون وه‌كو به‌رنامه‌یك دروست كرا بێت بۆ تێكدان هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌ست وه‌شانی شه‌یتانی demonic possession له‌ بازنه‌یه‌كدا كه‌ هه‌تا ئێستا شتی وا نه‌بووه‌ و رووی نه‌داوه‌.
زياتر له‌وه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌كه‌وێته‌ كاتێ كه‌ شه‌ڕ و گرژی و ئاڵۆزی
سیاسی به‌ ته‌واوی ده‌وری جیهانی یاوه‌ ، ئێستا وه‌كو ده‌بینن زۆرینه‌ی وڵاته‌كانی جیهان شه‌ڕ و فه‌رته‌نه‌یه‌ ته‌نها كۆریا و یابان و ئێران و چه‌ن وڵاتێكی تر نه‌بێ ، هه‌روه‌ها ڕوداو و كاره‌ساتی زیاتر دروست ده‌بن
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان پلانی ئه‌وه‌ی كێشاوه‌ كه‌ سه‌ره‌تای مۆسیقایه‌كی
بیتهۆفن Beethoven كه‌ ناوی Song of Joy یه‌ وه‌كو مۆسیقایه‌ك بۆ ئاینی تاكی جیهانی به‌كاری بێنێ..
ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م شێوه‌ په‌خشه‌ ئاسمانیه‌ له‌گه‌ڵ شێوازی فیلمی شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان بخه‌ینه‌ پاڵ یه‌ك ئه‌وا ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێ :
گورزه‌ی تیشكی كارۆموگناتیسی و ته‌نویمی موگناتیسی له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قوڵ دا بوو له‌ ساڵی 1974 بۆ نمونه‌ زانا و لێكۆره‌وه‌
G. F. Shapits وه‌كو پێش بینییه‌ك له‌م پرۆژه‌یه‌ ووتی : له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌و ووشه‌ ناوبراوانه‌ به‌كار دێت كه‌ بۆ خه‌واندنی موگناتیسی به‌كار دێن وه‌ بۆشی هه‌یه‌ راسته‌وخۆ گۆرا بن له‌ رێگه‌ی ووزه‌ی كارۆموگناتیسی بۆ به‌شێكی مێشكی مرۆف كه‌ زۆر به‌كار نایه‌ت و به‌ بێ زیاد كردنی هیچ جۆره‌ ئامێرێكی وه‌رگرتنی ئۆتۆماتیكی ، وه‌ بێ ئه‌وه‌ی وا بكرێ كه‌سه‌كه‌ هیچ شانسێكی هه‌بێ كه‌ رێگه‌ بدرێ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی مێشكیدا بگیرێ كه‌ زۆر ئیش ناكات و چالاك نیه‌ .  Wink
رۆژنامه‌ی The Sydney Morning هه‌واڵێكی كورتی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ ساڵی 1983 له‌ مانگی 5 باسی له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ ده‌گرن و بیری ده‌خوێننه‌وه‌ ، ئه‌م هه‌واڵه‌ باسی له‌وه‌ ده‌كرد یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كۆمپیوته‌رێكی گه‌وره‌ و پێشكه‌وتوویان دروست كردوه‌ وه‌كو پێشوو تر باسم كرد ، كه‌ ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ ده‌توانرێ بخرێنه‌ كار له‌ رێگه‌ی مانگه‌ ده‌ست كرده‌كانه‌وه‌ وه‌ له‌ له‌ رێگه‌ی بۆشای ئاسمانه‌وه‌ هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌ ئاماده‌كراوه‌كان زانیاری زمان و ماناكانیان و شێوازی قسه‌ كردن و هه‌ندێ به‌رنامه‌ی ئاماند پێكانیان تێ كراوه‌.
به‌ڵام كێشه‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نیه‌ چونكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڕووسیا دژی ئه‌مریكایه‌ ، بابه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكایه‌ و له‌سه‌ر سیسته‌مه‌ نوێ و شاراوه‌كانیانه‌.
نوسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ش هه‌ندێ خاڵی گرنگ و سامناكی خستۆته‌ به‌ر چاو
كه‌ ناكرێ به‌ ئاسانی بچین به‌سه‌ریاندا ، شتێكی ئه‌سته‌م و نه‌گونجاوه‌  Smile
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پرۆگرامی ده‌ست گرتنیان به‌سه‌ر مێشكی مرۆڤدا دروست كردوه‌ به‌ ناوی mega mind واته‌ ئه‌قلێكی زۆر گه‌وره‌ ده‌توانن بیفرۆشنه‌وه‌ به‌ رێكخراوه‌كانی تر بێ ئه‌وه‌ی درك به‌وه‌ بكه‌ن كه‌ كه‌سی كڕیار پرۆگرامه‌كه‌ و زانياريةكان به‌كار دێنێ بۆ به‌ كۆيله‌ كردنى ره‌گه‌زی مرۆفایه‌تی ، بۆیه‌ ده‌توانی بیر بكه‌یته‌وه‌ ئه‌بێ ئه‌م رێكخراوانه‌ و ناسا به‌ تایبه‌تی ئه‌بێ چ زانست و زانیاری و ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی پێشكه‌ووتوویان هه‌بێ به‌ پێ ی ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌ باس كراوه‌ .
چاوه‌رێ ی ته‌واو كاری بن له‌ به‌شی دووه‌م...  Smile

ما فی ئه م به رهه مه باریزراوه بۆ
1
[وینه‌: 55114473d587b.png]
2
[وینه‌: 5511449741d9d.png]
دواین 10 بابه‌ته‌كان

چیت پێویسته له یانه ؟ ئاگادارم كه ره وه
بۆ بازرگانی كڕینو فرۆشتنی پێداویستیه كانی هاك به گشتی
وه‌ڵام
#2
ده‌ستت خۆشبێت و ماندوو نه‌بیت

به‌ڕێز (BareZ DZ)
چۆن به‌ بابه‌تێكی ئاوا گرنگ ده‌ڵێیت مافی پارێزراوه‌
به‌ بۆچونی من ده‌بێت مافی بۆ هه‌موو كه‌سێك بێت
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زۆرترین شوێن بڵاوبكرێته‌وه‌ و زۆرترین كه‌س
سوودی لێوه‌ربگرێت

ئه‌گه‌ر رێم پێبده‌یت من ده‌یكه‌م به‌ په‌رتووكێك بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌موو كه‌سێك بتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و له‌ماوه‌یه‌كی درێژدا بیخوێنێته‌وه‌
و سودی لێوه‌ربگرێت،چونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر دورو درێژه‌ و به‌یه‌كجار ناخوێنرێته‌وه‌

من ئه‌م بابه‌ته‌م نێوه‌ی خوێنده‌وه‌ ،وه‌ لای خۆم پاشه‌كه‌وتم كردووه‌ و
له‌ كاتێكی تردا به‌ ته‌واوی ده‌ی خوێنمه‌وه‌

زۆر به‌سوده‌ ده‌ستت خۆشبێت
وه‌ زنجیره‌ی سه‌رده‌می ده‌جالیش زۆر به‌سوده‌
وه‌ نهێنیه‌كانی زنجیره‌ كارتۆنی عه‌دنان و لینا
وه‌ (I, Pet Goat II)

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#3
ده‌ستت خۆشبێت و ماندوو نه‌بیت Big Grin

ئه‌و هه‌مووه‌ تاقه‌تی ده‌وێ Big Grin

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#4
دەست خۆش لۆ ماندوبونت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

پلان بۆ ژیانت دابنێ وا بزانه‌که‌هه‌ر ده‌ژیت

خۆشت بۆ قیامه‌ت ئاماده‌بکه‌وابزانه‌به‌یانی ده‌مریت
وه‌ڵام
#5
زۆر سووباس بۆ به یامه كانتان برایان
كاك lavan برا ئه وه یان به بی برسی Maxwell ناكریت + ناشتوانم ئه وت بی بناسینم تا رازیت بكه م
ئه مه نه بزانه سه رده مایه ك ئه و لیره خزمه تی ئه كرد به كه سه زیره كه كه ناو ده برا ئیتر هیجیتر نالیم با كه شف نه بیت
جوونكه باوه ر ناكه م ئه و حه زی له وه بیت

وه‌ڵام
#6
دەست خۆش بەڕاستی شتی سەیر و سەمەرەی تیا بوو وە تاقەتێکی زۆر باشی دەوێت بەڕاستی لەش ساغ و تەمەن درێژبیت بۆ ئەو کارە جوانەت بەس وەکو ئەو هاوڕێیەی تر باسی کرد هەق وایە لە سەدان جێگەی ترەوە بابەتی زۆ زیاد بکەیت و ڕێگەش بە هەموو کەس بدەی بابەتەکەت بڵاو بکاتەوە بەس بەڕاستی ناکرێت و گوناحە هەقی نووسەر کە بەڕێزتانە وون ببێ پێویستە بە ویژدانەوە بابەتەکەت بڵاو بکرێتەوە دووبارە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیت بۆ دەخوازم

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام
#7
ئەی ماشاء الله دەستت خۆش براکەم هەر ئاوا نەفەس درێژ بیت بۆ بابەت نوسین
دواین 10 بابه‌ته‌كان

ببورن بۆ پچڕانی خولی Bootstrat & CSS & HTML5
من لە instagram
وه‌ڵام
#8
بەڕێز بابەتەكە تایبەتە بە Razar نەك تۆ بیكەیتە ناوی خۆت ،،،،،،، ئەگەر وەڵامێكی گونجاوت بۆ ئەوە نەبێت بابەتەكە دائەخەم چونكە گوناحە مافی كەسانی تر بخورێت
دواین 10 بابه‌ته‌كان

وه‌ڵام
#9
نه مكردۆته سه ر ناوی خۆم ئه وه جه ند جاریشه ناوی [Maxwell [razar م هیناوه ! ئیتر ئه م حه سوودیه له جی ؟؟!
لای خۆی تۆ سه ر به رشتیاریت! ئا وا ناتوانم وه لامت به مه وه ئه كه ر روونكردنه وه ی زیاترت ده وی وه ره له به یامی تا یبه ت با بیت بلیم ئه و هیج كیشه ی نیه
ده وه ره بابه ت لیره دابنی تا به م ده سوو به م ده س سه قه ت بكریت

وه‌ڵام
#10
BRAM BAWR NAKAM aw babtai he to bet chane sare la dar akm copy pasta dllnyam

دواین 10 بابه‌ته‌كان
وه‌ڵام


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌ک بچن.
بابه‌ت نووسه‌ر وه‌لامه‌كان بینین دواین په‌یام
  فێربوونی توركی په‌رتوكی لاله‌ وانه‌ی 5 -RedHat- 1 699 08-26-2018, 05:57 PM
دواین په‌یام: awaraqadir
  كی پارەی پای پال یان بیتكۆین دە فرۆشیت hawlerrat 4 1،939 10-22-2017, 11:59 PM
دواین په‌یام: Karwan BK
  وۆردلیستی توركی شــــــــــــاز، دیـــــــــــاری ibo kirkuki 7 1،692 10-13-2017, 02:06 AM
دواین په‌یام: Marden Gyan
  ئەندامی چالاكی هاك بۆ کورد بە دیاری خێرا ... ! ahmad-123 10 1،797 09-21-2017, 04:18 AM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  فێربوونی زمانی توركی - پرسه‌كان- -RedHat- 1 1،016 09-15-2017, 02:36 PM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  هه‌نگاوی توركی به‌ره‌و گفتوگۆ -RedHat- 1 790 09-10-2017, 03:58 AM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  فێربوونی زمانی توركی وانه‌ی چواره‌م - وشه‌كان -RedHat- 1 926 09-06-2017, 05:58 AM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  فێربوونی زمانی توركی وانه‌ی سێیه‌م -RedHat- 1 952 09-06-2017, 05:44 AM
دواین په‌یام: Gold-blaw
  فێربوونی زمانی توركی وانه‌ی دووه‌م - جێناوه‌كان -RedHat- 4 1،413 09-03-2017, 05:16 PM
دواین په‌یام: -RedHat-
  فێربوونی زمانی توركی وانه‌ی یه‌كه‌م -RedHat- 4 1،290 08-31-2017, 08:45 PM
دواین په‌یام: -RedHat-

برۆ بۆ :


ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردۆته‌وه‌: 1 مێوان