هــاك بــۆ كـورد
دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== OS & Networking ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-105.html)
+--- به‌ش: ئینته‌رنیت و تۆڕ - Network & Internet (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-7.html)
+--- بابه‌ت: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت (/thread-14132.html)

لاپه‌ره‌كان: 1 2 3


دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - Harde2008 - 07-27-2010

[وینه‌: islalm-22.jpg]
به‌نـاوی خـوای گه‌وره‌و میهره‌بـان

::: سڵاو له‌ هه‌موان :::


به‌ڕێزان پێم خۆشبو بابه‌تێکی وا بڵاو بکه‌مه‌وه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ که‌سانێک هه‌بن سایتێکی تایبه‌ت به‌ خۆیان یان یانه‌یه‌کی خۆیان هه‌بێت حه‌زبکه‌ن شته‌کانیان تایبه‌ت بێت که‌ بێگومان ئه‌وه‌ش خۆی بۆ خۆی زۆر خۆشه‌ که‌ شته‌کانت تایبه‌ت بن ..

به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌م وانه‌یه‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی دروست کردنی توڵبارێکی تایبه‌تی ده‌که‌م که‌ هه‌ریه‌ک له‌ ئێوه‌ ده‌توانێت دروستی بکات وه‌ له‌سه‌ر براوسه‌ره‌که‌ی کاری پێ بکات ئێستا ش له‌گه‌ڵم بن با ده‌ست پێ بکه‌ین

سه‌ره‌تا ئه‌م سایته‌ بکه‌وه‌
كۆد:
http://www.conduit.com
سایته‌که‌تان بینی ؟ هه‌موکاره‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌م سایته‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ببین به‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین ئێ له‌ گه‌ڵم بن با خۆمان تۆمار بکه‌ین سه‌ره‌تا وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌

[وینه‌: 2c538fe1d0.jpg]

کلیک بکه‌ له‌سه‌ر ( Get Started Now ) بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌ ئه‌ندام پاشــــان که‌ کلیکمان له‌سه‌ر کرد به‌م شێوه‌یه‌ ده‌کرێته‌وه‌

[وینه‌: 7a68749388.jpg]

ئێستا له‌گه‌ڵم بن خاڵ به‌ خـــــــاڵ
1- ئیمه‌یله‌که‌ت بنوسه‌
2-ووشه‌ی نهێنی
3-دوباره‌کردنه‌وه‌ی ووشه‌ی نهێنی
4-ناوێک بنوسه‌ که‌ پێی ببیته‌ ئه‌ندام وه‌ له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌ ناوی توڵباره‌که‌یه‌
5-ناوی یه‌که‌مت یان بڵێین ناوی خۆت
6-ناوی دووه‌مت یان بڵێین ناوی باوکت
7-ناونیشانی سایته‌که‌ت
8-که‌ته‌لۆگی وێب سایته‌که‌ت واته‌ له‌ چبوارێکدا کار ده‌کات
9-زمانێک هه‌ڵبژێره‌
10-ئه‌مه‌ زۆر باش نازانم به‌ڵام وابزانم مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن ئه‌م سایته‌ت دۆزیوه‌ته‌وه‌ منیش نوسیومه‌ له‌ ڕێگه‌ی گۆگڵ گه‌ڕواوم بۆ توڵبار .

دوای پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م خانانه‌ له‌ خواره‌وه‌ له‌ ناو چوارچێوه‌که‌ چی نوسراوه‌ تۆش وه‌ک خۆی بینوسه‌وه‌ دواتر له‌ خوارتر کلیک بکه‌ له‌سه‌ر ( Create My Account )

پاش ئه‌مه‌ یه‌کسه‌ر ئیمه‌یلێکت بۆ دێت

[وینه‌: 2f40d29262.jpg]

ئیمه‌یله‌که‌ بکه‌وه‌ وه‌ک ئه‌مه‌ ده‌بینی

[وینه‌: f1cef24d00.jpg]

ئێ کلیک بکه‌ له‌سه‌ر ( Activate Your Account ) هه‌ر که‌ کلیکت له‌سه‌ر کرد یه‌کسه‌ر ئیمه‌یلێکی که‌ت بۆ دێت
[وینه‌: 09b9f59149.jpg]

پێویستمان پێی نیه‌ مه‌یکه‌نه‌وه‌. ئیستا که‌ ئه‌کتیڤ بوین سایته‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌کرێته‌وه‌
[وینه‌: 982bb685ae.jpg]

ئێ ده‌ کلیک بکه‌ له‌سه‌ر ( Log in ) پاشان ده‌چێته‌ ژوره‌وه‌ گه‌ر نه‌ڕۆشت خۆت ده‌توانیت بڕۆیته‌ ژوره‌وه‌ هه‌ر ناو ووشه‌ی نهێنی بنوسه‌و ته‌واو . که‌ ده‌چێته‌ ژوره‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌

[وینه‌: 84a03f6c66.jpg]

ئێمه‌ کارمان به‌ به‌شی دوه‌مێتی که‌ ده‌ست نیشانم کردوه‌ ( Toolbar) کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ تا ده‌کرێته‌وه‌ وه‌ک ئه‌مه‌ ده‌کرێته‌وه‌

[وینه‌: 7c28cf5c57.jpg]

باسی ئه‌مانه‌ ناکه‌م خۆت خه‌ریکی به‌ ئه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی توڵباره‌که‌یه‌ چ به‌شێکت ده‌وێت بۆی زیاد ده‌که‌یت هه‌ر به‌شێکیشت ویست ته‌نها کلیک بکه‌ له‌سه‌ر ( Add+) پاشان که‌ ته‌واو بویت کلیک بکه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه‌ ( Install your toolbar)

[وینه‌: ac447b3e8f.jpg]

که‌ کلیکت له‌سه‌ر کرد ئه‌مه‌ ده‌کرێته‌وه‌
[وینه‌: f580683697.jpg]
ده‌ڵێت چ براوسه‌رێک به‌کار دێنیت ته‌نها کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ خۆی دای ده‌گرێت دوای ئه‌وه‌ی که‌ دات گرت له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ پێویسته‌ ده‌یبه‌زێنیته‌ ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دوای ئه‌وه‌ی که‌ دات به‌زان پیرۆزت بێت وه‌ک ئه‌مه‌ من به‌ ساده‌ی کردومه‌
[وینه‌: 524b7c4de1.jpg]

سوپاس بۆ خوا که‌ گه‌شتینه‌ کۆتای به‌ سه‌رکه‌وتوی وابزانم تا ئێستا بابه‌تی وا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ یان من نه‌مدیوه‌ به‌هه‌ر حــــاڵ گه‌ر ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ تکایه‌ تکایه‌ مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ر وێبێک پارێزراوه‌ بۆ
كۆد:
www.Kurd-Security.com
گه‌ر بڵاو کرایه‌وه‌ با ئاماژه‌ی پێ بدرێت . هیوادارم هه‌موان سه‌رکه‌وتوبن

ببورن که‌ ونه‌کان گه‌وره‌ن که‌مێک یانه‌ گه‌وره‌ت ده‌کات تکایه‌ بمبورن



RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - HozaN HawlerY - 07-27-2010

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ربژی وه‌ڵا ئاسانه‌



RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - zhear - 07-27-2010

ده‌ست خۆش كاك هه‌ردی گیان والله زۆرم پێویست بوو هه‌ربژیت به‌ساقه‌


RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - Harde2008 - 07-27-2010

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ هاوڕییان سه‌رکه‌وتوبن


RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - گه‌یلان - 12-21-2010

ده‌ستخۆش برا سه‌رکه‌وتوو بیت


RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - iT-King - 07-14-2011

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ هه‌ردی گیان به‌راستی زۆر زۆر سوودم لێ بینی ...

یه‌ك پرسیاری بچوكیشم هه‌یه‌ \\ چۆن ئه‌و توڵباره‌ وا لێ بكه‌م كه‌ بیكه‌مه‌ فایلێكی exe و هه‌موو كه‌سێك بتوانێت لای خۆی دایگرێت و به‌كاری بهێنێت ؟

زۆر زۆر سوپاس و دووباره‌ ده‌ست خۆش


RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - black metal - 07-27-2011

زۆر زۆر سوپاس كاك هه‌ردی زۆر زۆر سوودم لێ بینی
ده‌ستخۆش برا سه‌رکه‌وتوو بیت


RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - J0K3R 014 - 08-10-2011

ده‌ستخۆش برام خوا بۆ ئێمه‌ت بهێڵێتHeart


RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - BrYaR_HawlerY - 08-19-2011

ده‌ست وچاوت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌ هیوادارم به‌رده‌وام بیت کاکه‌ هه‌ردی به‌ ڕاستی له‌ یانه‌ جێ ده‌ستت دیاره‌ ...دووباره‌ ده‌ست خۆش.


RE: دروستکردنی توڵبارێک تایبه‌ت به‌ خۆت - Harde2008 - 08-19-2011

قوربانی چاوتان بم ئەوە لەبە گەورەی و چاکەی ئیوەیە ئێمەش شتێکمان پێ دەکرێت سوپاس بۆ پەیامەکانتان