هــاك بــۆ كـورد
کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== General ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-6.html)
+--- به‌ش: زانیاری گشـــتی (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-27.html)
+--- بابه‌ت: کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی (/thread-124409.html)



کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی - hey_world - 10-07-2019

سڵاو بەڕێزان
دەمەوێت کتێبێک بنوسم دەربارەی هاک بۆ کورد، بەشێوەیەک ئەگەر ٥ یا ١٠ یان ٢٠ ساڵی تر ناوی هاک بۆ کورد برا، بزانرێت هاک بۆ کورد:
چییە؟
چ خزمەتێکی کردووە؟
کەی دروست کراوە؟
چەند ئەندام و بڵاو کراوەی هەبووە؟
ئەستێرە درەوشاوەکانی کێن؟
هەوراز و نشێوییەکانی هاک بۆ کورد چی بوون؟
یانەکانی رکابەری هاک بۆ کورد و هاوشێوە کانی هاک بۆ کورد؟
چی وای کرد هاک بۆ کورد دەربکەوێت و گەورە ببێت؟
چی وای کرد هاک بۆ کورد بڕوخێت؟
داهاتوی هاک بۆ کورد و پێشنیاری ئەندامانی هاک بۆ کورد بۆ یانە؟

تێبینی: من لە ٢٠١٢ بە هاک بۆ کورد ئاشنا بووم

ئێوەی بەڕیز تکاتان لێ دەکەم یارمەتیم بدەن بۆ نوسینی ئەو کتێبە:
بە پێشنیارەکانتان، بە باسکردنی مێژوی هاک بۆ کورد، بە ناردنی ستایل و شیوەی هاک بۆ کورد، بە کارەکانی هاک بۆ کورد. هەرچی دێت بەمێشکتاندا...
لە لێدوان یان لە پەیامی تایبەتی پێم بڵێن.

تێبینی:
هەرکەس فەیسبوکی منی دەوێت پێی دەدەم بە پەیامی تایبەت
هەرکەس حەزدەکات بە ناوهێنانی لەکتێبەکەدا یان نەهێنانی قسەبکات
هەرکەس حەزدەکات پێکەوە دەبین بە نوسەر و کتێبەکە دەنوسین
لە کۆتایدا کتێبەکە لێرە بەشێوەی فایلی ۆرد و پی.دی.ئێف دادەنێت، و ئێوەش بە ئارەزوی خۆتان دەستکاری بکەن و پرۆژەکەمان بەرەو پێشەوە بەرن
یانی پرۆژەیەکی سەرچاوە کراوە و کۆپی لێفت دروست دەکەین Big Grin


RE: کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی - Mr Karol - 10-12-2019

باشترە ئەندامەکۆنەکان بەشداری بکەن


RE: کتێبێک دەربارەی هاک بۆ کورد-یارمەتی - hey_world - 10-13-2019

سوپاس بۆ پەیامەکەت Mr Karol
نامەم بۆ زیاتر لە ١٥ ئەندامی کۆن و دیارەکانی یانە لە fb ئێرەش ناردووە، بەڵام بەگەرموگوڕی نایەن بەدەم بابەتەکەوە.