هــاك بــۆ كـورد
تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== OS & Networking ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-105.html)
+--- به‌ش: ئینته‌رنیت و تۆڕ - Network & Internet (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-7.html)
+--- بابه‌ت: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ (/thread-123104.html)

لاپه‌ره‌كان: 1 2


تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - OM AR - 12-03-2017

[وینه‌: b839cg.jpg]

سڵاو لە ئەندامانی هاک بۆ کورد...

بە باشم زانی ئەو بابەتە دنێم وەک و ڕەخنەیەک بۆ سەرپەرشتیارانی هاک فۆر کورد.

بەڕاستی حاڵی یانە تەواو تێک چووە یەعنی ماوەیەکی زۆرە یانە بە حاڵەتێکی زۆر خراپ دایە جاران ساڵەکانی 2011 وە 2012 و 2013 کە دەهاتیە یانە هەموو

سەعاتی جارێک دواین پانزە بابەت ئەگۆڕا یانی ئەوەندە باش بوو جا بابەتی سەرنج ڕاکێش هەر لەخۆتەوە حەزت ئەکرد زوو زوو بێیتە یانە

بەڵام ئیستا بە حەفتە سەیری پانزە بابەتەکە دەکەی هەر یەک شتە و هیچ شتیک نەگۆڕاوە بە گشتی وەزعی یانە تەواو شێواوە

جا بە شتیک زۆر پێکەنینم پێی ئەهات ماوەیەک فێربوون سێرڤەریان دائەنا جا تەشفیری واشیان لێ ئەدا سفر ئەنتی بوو   Big Grin

سوپاسی سەرپرشتیاران دەیەکەین ئەو شتەیان نەهێشت هههههه.

وە دەمەوێ بڵێم لە کوێین ئەندامە چالاکەکان کوا هیرۆ مێمبەرەکان مەبەستم ئەوە نییە کە خراپیان بکەم یان کەمیان بکەمەوە بەڵام ئەمە وەکو ڕەخنەیەکە بۆ ئەوان تا

هەوڵبەن هیچ نەبێ حەفتەی پێنچ بابەت یان شەش بابەت دانێن وە گلەیەکە خۆشم ئەگرێتەوە چون ماوەیەکە منیش بابەتم نەبووە بەڵآم ئەندامە چالاکەکان و هیرۆیەکان

ئەبێ من و ئەندامانی وەک و من سارد نەکەنەوە خۆم ئێستا یەکێکم لەوانەی کە یانە ئاوا ئەبینم زۆر لە یانە سارد ئەبمەوە.

ئەوجە با لەوەی زیاتر سەرتان نەیەشێنم وە دڵنیام ئێستا قسەی دڵی چەندین ئەندامی خەمخۆری یانەم کردییە مەبەستیشم لە دانانی ئەو بابەتە ئەوە بوو تا ببێتە

ڕەخنەیەک بۆ سەرپەرشتیاران.




لەگەڵ ڕێزی براتان OMAR

وە سالام و عەلەیکوم وە ڕەحمەتووڵاهی وە بەرەکاتوو



RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - Hawleri_hacker - 12-03-2017

برای بەرێز یانە یانەی جاران نەمایە یانە پێویستی بە دەستەی کارگێری هەیە و پێویستە گۆران کاری لە دەستەی بەریوبران بکریت


RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - Gold-blaw - 12-04-2017

ماندوونەبیت ،
سوپاس بۆ ڕەخنەوە و پێشنیارەکانت ، بەڵام بەشتێك نەبێت ، ئەلەی ئەم بابەتەت وەرگرتووە لە بابەتە هاوشێوەکانی تر و هەندێك سەروپرچییت داهێناوە ... ؟


RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - OM AR - 12-04-2017

(12-03-2017, 09:54 PM)Hawleri_hacker نوسراوه:  برای بەرێز یانە یانەی جاران نەمایە یانە پێویستی بە دەستەی کارگێری هەیە  و پێویستە گۆران کاری لە دەستەی بەریوبران بکریت

بەڵێ برایەکەم ئەمنیش لەو پۆستەی مەبەستم ئەوە بوو


RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - OM AR - 12-04-2017

(12-04-2017, 01:16 AM)Gold-blaw نوسراوه:  ماندوونەبیت ،
سوپاس بۆ ڕەخنەوە و پێشنیارەکانت ، بەڵام بەشتێك نەبێت ، ئەلەی ئەم بابەتەت وەرگرتووە لە بابەتە هاوشێوەکانی تر و هەندێك سەروپرچییت داهێناوە ... ؟

خۆت ماندوو نەبی جەرگم زۆر سوپاس

نەوەڵآ براکەم لە هیچ شوێنێک بابەتی لەم شێوەیەم نەبینیوە ئەگەر هەشە زەحمەت نەبێ لینکی بابەتەکەم بۆ دانێ Smile


RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - 345V5 - 12-04-2017

هه‌نگاو نایته‌ خه‌ت


RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - OM AR - 12-06-2017

(12-04-2017, 08:49 AM)345V5 نوسراوه:  هه‌نگاو نایته‌ خه‌ت

کێشەکە هەمووی هەر ئەوەیە


RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - bastxx - 12-06-2017

دیقه‌ت به‌ له‌ژیان هه‌ندیك شت هه‌یه‌ هه‌رگیز وه‌ك خۆی لئ نایه‌ته‌وه‌ یان وه‌ك جاران نموونه‌ بوجه‌ی كوردستان 2م ئه‌م هاك بۆكورده‌ش


RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - twana gardi - 12-06-2017

به‌ڕاستی كێشه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاك هه‌نگاو نایه‌ته‌ خه‌ت .
ئه‌گه‌ر بێت و كاك هه‌نگاو بێنه‌ خه‌ت چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی بچوك بكات ئه‌وا دڵنیام زۆربه‌ی ئه‌ندامان بابه‌تی زۆر باشیان لایه‌ بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه‌.
ئێستا كه‌س ئه‌زانێت كاك هه‌نگاو له‌ كوێیه‌ بۆنایه‌ته‌ خه‌ت هۆكار چیه‌ .
معقول چیه‌ یانه‌یه‌كی ئاوا پێشكه‌وتوو له‌ كوردستان ئاوا ئیهمال بكرێت ئه‌گه‌ر خۆشی به‌ڕێو به‌رایه‌تی پێناكرێت با شوێنه‌كه‌ی بۆكه‌سێكی تر جێبێڵێت یانه‌ زۆر كه‌سی له‌و زیره‌كتری تێدایه‌ كه‌ ئه‌توانێت زۆر باش به‌ڕێوه‌ی ببات .
هیوادارم كه‌سێك ئه‌و یانه‌یه‌ زیندوو بكاته‌وه‌ وه‌ك پێشوو


RE: تەنها خەم خۆرانی هاک بۆ کورد ئەم بابەتە دەکەنەوە.... گرینگ - mazhar apo - 12-07-2017

کاک عومەر هەکەس بالەخۆیەوە دەست پێبکات
بابەتیک لەیووتوب دائەنێ یانی چی تی ئەچیت ئەگەر لیرەش دای بنیی
یان ئەوەتا هەیە لەهەموو گروپەکانی فەیسبوکی بیزار کردوە بەبابەت لیرە داینانێت باشە ئەمانە چین
کاکە زۆر گۆرانکاری پێویستە بکریت
ڕێزو حورمەتم هەیە بۆ هەندێک دڵسۆز
بەلام یانە بووەتە جیگای مشەخۆرەکان هەمان ئەم بابەتانە ئەدزن و لەیووتوب دای ئەنێنەوە
بە ستایلیکی نوێ ههه
پێویستی بەچەندین گۆرانکاری هەیە بەلام بەم قسانەی ئیمە نابێت
سەرپەرشتیارە گوڵەکانیش بەخوا ماندوو ئەبن
بەلام ئەوانیش هەموو شتیکیان لەژیر دەست نیە تا گۆرانکاری بکەن
ئەوەی پێویستە بکرێت ئەبێ کاک هەنگاو بیکات.