هــاك بــۆ كـورد
چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - وه‌شانی چاپكردن

+- هــاك بــۆ كـورد (http://h4kurd.com/h4kurd)
+-- به‌ش: --== Mobile ==-- (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-85.html)
+--- به‌ش: پرسیار كردنی مۆبایل به‌ گشتی (http://h4kurd.com/h4kurd/forum-77.html)
+--- بابه‌ت: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید (/thread-112359.html)



چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - GMC - 12-30-2015

سلامى خوا لەهەمووان
١. ڕوت کردن چیە ؟
- بریتیە لە کرداری بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیادە لە ناو مۆبایل کە لەڕێگەی ئەم کردارەوە دەتوانیت بەرنامەی ڕێگەپێنەدراو دابەزێنیت و چەندەها بەرنامەش کە بەبێ ڕوت کردن ئیش ناکەن و سودمەندن و پێویستن.
٢. سودەکانی ڕوت کردن چین ؟
- بەهۆی ڕوت کردنەوە دەتوانیت هەندێک بەرنامەی تایبەت ئیش پێبکەیت کە بەبێ ڕوت کردن ئیش ناکەن، ئەو بەرنامانەش زۆرن، هەروەها دەتوانیت ڕومی دروستکراو واتە نافەرمی دابەزێنیت، و ( هەموو ) داتای ناو مۆبایلەکەت باک ئەپ بکەیت و بیهێنیتەوە لە کاتی پێویست دا کە ئەمانە هیچیان بەردەست نین بە بێ کرداری ڕوت کردن.
٣. زیانی ڕوت کردن چیە ؟
- تاکە زیانی ڕوت کردن بریتیە لەوەی کە گرەنتی مۆبایلەکەت لادەبات، پێم وابێت بۆ کوردستان شتێکی ئەوتۆ نیە چونکە لێرە شتێک نیە بە ناوی گرەنتی ! بەڵام ئەمەش چارەسەر دەکرێت بە دوبارە دابەزاندنەوەی ڕومێکی تری فەرمی ئەندرۆید کە دەبێتە هۆی لابردنی ڕوت کردنەکە.
٤. چۆن بزانم مۆبایلەکەم ڕوت کراوە ؟
- چەند ڕێگایەکە هەیە بۆ ئەوە، دوای ڕوت کردن دوو یان یەک بەرنامە زیاد دەبێت بۆ لیستی بەرنامەکان ئەوانیش بە ناویSuperSUلەگەڵ CWM، دابەزنینی ئەم دوو بەرنامەیە ( بە تایبەتیSuperSU ) مەرجە بۆ سەرکەوتنی ڕوت کردنەکە، ڕێگەیەکی تر بە دابەزاندنی بەرنامەی Root Checker دەبێت کە پێت دەڵێت کە ئایا مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان نا، یان دەتوانیت بەرنامەیەک تاقی بکەیتەوە کە پێویست بە ڕوت کردن دەکات بزانیت ئیش دەکات یان نا، ئەگەر ئیشی کرد واتە مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان بەسەرکەوتوویی ڕوتکراوە بە پێچەوانەشەوە، بۆ مۆبایلی سامسۆنگیش لە دوای ڕوت کردن و لە کاتی داگیرسانەوەی مۆبایلەکەدا سێگۆشەیەکی زەرد دەردەکەوێت لەژێر لۆگۆی سامسۆنگ دا کە بەڵگەیە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت ڕوت کراوە.
٥. ئایا مەرجە بۆ هەر ڕوت کردنێک ئەو دوو بەرنامەیە دابەزێنرابن ؟
- نەخێر. تەنها بەرنامەیSuperSUبەسە بۆ سەرکەوتنی کرداری ڕوت کردن.
٦. سودی بەرنامیSuperSUچیە ؟
- ئەمە ئەو بەرنامەیەیە کە دەسەڵاتی زیادە دەدات بەو بەرنامانەی کە بە ئاسایی ڕێگەپێنەدراون ئیش بکەن. بۆیە ئەم بەرنامەیە ڕێگەیان پێدەدات واتە بەرهەمی ڕوتکردن بریتیە لەم بەرنامەیە کە دەسەڵاتی زیادە دەدات بەکارهێنەر.
٧. ئایا تەنها بەرنامەیSuperSUبەرهەمی ڕوت کردنە؟
- نەخێر. لە هەندێک جۆری تری ڕوت کردندا بەرنامەیەکی تر دادەبەزێت بەناویSuperUser ( لەجیاتیSuperSU ) ئەمیش هەمان ئیشیSuperSUدەکات بەڵام گەشەپێدەرێکی تری دروستی کردووە جیاواز لەوەی یەکەم.
٨. کوامیان باشترنSuperSUیانSuperUser؟
- هەردووکیان باشن. بەڵامSuperUserهەندێک کێشەی هەیە لە هەندێک لە ڤێرژنەکانیدا و زۆرتریشSuperSUبەکاردەهێنرێت واتە سەرکەوتووترەو باشترە.
٩ – ئەی بەرنامەی CWM چیە ؟
- ئەمەش بەرنامەیەکە کە هەندێک جار لە کاتی ڕوت کردندا دادەبەزێت لەگەڵ بەرنامەیSuperSU, ئەم بەرنامەیە ڕێگەدەدات بە دابەزاندی بەرنامە، ڕاستەخۆ چونە ناو دۆخی داونلۆد، دۆخی ڕیکەڤەری و چەندەها تایبەتمەندی تریش.
١٠. ئایا ڕوت کردن دەبێتە هۆی کوژانەوەی داتای ناو مۆبایل ( فۆرمات ) ؟
- نەخێر. بەڵام باشتر وایە هەر باک ئەپێکی بەرنامەکانت بکەیت نەوەکو کێشەیەک ڕوبدات لەکاتی ڕوت کردندا.
١١. ئایا بە تەنها ڕوت کردن کافیە بۆ دانانی ڕومی ئەندرۆیدی نا فەرمی ؟
- بۆ هەندێک مۆبایل بەڵێ وەکو مۆبایلی سامسۆنگ ، سۆنی، بەڵام مۆبایلەکانی تری وەکو ئێچ تی سی ، ئێڵ جی، نێکسەس، هەندێ مۆبایلی تر تەنها بە ڕوت کردن ناتوانیت ڕومی ئەندرۆیدی نافەرمی دابەزێنیت بەڵکو دەبێت لەگەڵ ڕوتکردنەکەشدا ئەنلۆکی بکەیت واتا قفڵی بوتلۆدەرەکەی بکەرەوە.
١٢. ئایا فایلی ڕوت کردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر دەبێت ؟
- بەشێوەیەی گشتی نەخێر، بەڵام هەندێک جار گەشەپێدەری شارەزا لەوبوارەدا دەتوانێت فایلی ڕوتکردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێنێت و بە هەندێ دەستکاری کردنەوە دەتوانێت وای لێبکات ئیش بکات لەسەر مۆبایلێکی تر ( نمونە وەک بەکارهێنانی فایلی ڕوت کردنی گوگڵ نێکسەس ٤ بۆ سۆنی ئێکسپێریا زی ) هەروەها هەندێک جار دەتوانیت فایلی ڕوت کردنی ڤێرژنێکی دیاریکراوی مۆبایلێک بەکاربهێنیت بۆ ڕوتکردنی ڤێرژنێکی تری ( هەمان ) مۆبایل. بەڵام بە بێ بوونی شارەزایی لەم بوارەدا ئەوا ئەگەری زۆرە مۆبایلەکەت تێکبچێت یان نەچێتەوە ناو سیستەم هەربۆیە دەبێت خۆت بە دوور بگریت لەم کردارە هەتا تەواو تەئکید نەبیت و زانیاریت هەبێت کە دەبێت بۆی و پێشتر کراوە لەبەرئەوە وریا بە !
١٣. چی ڕوودەدات ئەگەر فایلی ڕوت کردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێم ؟
- لە زۆربەی کاتەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی مۆبایلەکەت نەچێتەوە ناو سیستەم واتە لەسەر لۆگۆی مۆبایلەکە دەوەستێت و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی تێکچوونی مۆبایل.
١٤. ئەی چارەسەری ئەمە چیە کە بەهەڵە فایلی ڕوت کردن بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێنم ؟
- لە زۆربەی کاتەکادا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت بە دابەزاندنی ڕومێکی تری ئەندرۆید، بەڵام ئەمەش بە پێی جۆری مۆبایل دەگۆڕێت.
١٥. ڕوت کردن هەر بە فایلی ڕوت کردن دەکرێت ؟
- نەخێر بە تەنها، هەندێک بەرنامەی تر هەن کە بەڕاستەوخۆیی مۆبایلەکەت ڕوت دەکەن بەڵام بۆ هەموو مۆبایل و ڤێرژنێکی ئەندرۆید ئیش ناکات!
١٦. پرۆسەی ڕوت کردن جیاوازی هەیە لە مۆبایلەوە بۆ مۆبایل ؟
- بەڵێ بە پێی جۆری مۆبایل دەگۆڕێت.



RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - syamandsangasare - 12-30-2015

ده ست خۆش


RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - Bwer Wolf - 12-30-2015

دەست خۆش


RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - GMC - 12-31-2015

سوپاستان ئەکەم


RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - DyarKalari - 12-31-2015

ده‌ستت خۆشبێت به‌ڵام به‌ سپی نه‌ت نوسیایه‌ باشتربوو چونكه‌ من به ستایلی سپی له‌ژوره‌وه‌م وامزانی هیچت نه‌نوسیوه‌


RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - Hawkarkurdish - 12-31-2015

(12-31-2015, 05:15 PM)DyarKalari نوسراوه:  ده‌ستت خۆشبێت به‌ڵام به‌ سپی نه‌ت نوسیایه‌ باشتربوو چونكه‌ من به ستایلی سپی له‌ژوره‌وه‌م وامزانی هیچت نه‌نوسیوه‌



RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - ABM - 12-31-2015

ده‌ست خۆش


RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - for.for - 12-31-2015

ئه مه جه من هيج نابينم ؟؟؟؟؟؟؟


RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - DyarKalari - 12-31-2015

(12-31-2015, 07:36 PM)for.for نوسراوه:  ئه مه جه من هيج نابينم ؟؟؟؟؟؟؟

كاكه‌ گیان ستایله‌كه‌ بكه‌ ڕه‌ش ده‌ی بینی به‌سپی نوسراوه‌


RE: چه‌ند پرسیار و وەڵامێك لەسەر ROOT ڕوت کردنی مۆبایلی ئەندرۆید - "Zana" - 12-31-2015

زۆر سوپاس برا