هــاك بــۆ كـورد

وه‌شانی ته‌واو: Larry Page - خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای گۆگل - باسێك دەربارەی کۆمپا
ئه‌م شێوه‌ی ده‌بینیت ته‌واو نیه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌رشیفه‌: بۆ بینینی به‌ شێوه‌ی ته‌واو كرته‌ی ئێره‌ بكه‌

Larry Page - خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای گۆگل -
باسێك دەربارەی کۆمپانیای گۆگل و سەرمایەکەیی ..!

[وینه‌: 398595_294251517306376_147141222017407_8...7564_n.jpg]

لاری پەیج یەکێکە لە بلیمەتەکانی ئەم سەدەیە و بە دامەزرێنەر و روحی گەران دێت لە جیهاندا ، ئەم پیاوە لە 26 مارسی 1973 لە ئەمەریکا لە دایک بووەو زانستی کۆمپیوتەر و سیستەمی تەواو کردووە , دواتر لەگەل (Sergey Brin )ی هاڕێی هەستان بە دروست کردنی
پەرگەیەکی گەرانی بەناوی “BackRub'' دواتریش ناویان نا کۆمپانیایی گۆگل
دوایی کردنەوەی کۆمپانیای گۆگل 1998 و پەرەدانی کۆمپانیای گۆگل لەسەر باك رەبی جیهانی و بەردەوام بوونیان ، ئێستاکەش بە CEO گشتی گۆگل ەو
هاوڕێکەی سێرگی برین پلەی Co-Founder کۆمپانیای گۆگلی هەیە

گەربێت و چاوێك بە خزمەتەکانی ئەم کۆمپانیای دا بخشێنیت هەرگیز ئەوەت لەیادت ناچێ یاخود فێڵ لەخۆت ناکەی کە بلێیت دونیای ئێستای تەکنیك و نێت بەدەستی گۆگلەوە نەبێت یاخود بەخۆیی نەلێت '' ئیت '' خزمەتەکانی گۆگل سالانە بەردەوامەو لەوپەڕی گەورەترین خزمەتەکانی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت بەرامبەر بەهەموو جیهان و بەکارهێنەرانی نێت و پێشکەشکردنی ، کەهەر لە ژماردنیان کۆتایی نایات بە دروست کردنی نەرمەکالا و دامەزرادنی سیستەم و بلاوکردنەوەی بەرهەماکنیان لە رەقەوالە و نەرمەکالایی جیهانی ، ئێستاکە گۆگل خاوەنی پلەیی یەکەمینی گشت پێگە جیهانییەکانی هەیە لە دونیاو پلەیی یەکەمی بۆ چەندین سالە داگیر کردووە و دوایش ئەمەش خاوەنی گەورەترین سیستەمی روومێزە بەناو ئەندرۆید کە دوایی پەرەپێدانی لەلایەن گۆگلەوە ژمارەی بەکارهێنەرانی بەپێی راپۆرتی جیهانی ئایتی بە یەکەم سیستەم دادەنرێت لە دلی سمارت فۆنەکان و بەکارهێنەرانی بۆ ٥٠٠ ملیۆن زیاتر ئەڕوات ، گرنگە ئەوەشمان بیرنەچێت گۆگل ئێستاکە خاوەنی یەکەمینەکانی وەک جیمەیل و براوسەری گۆگل کرۆم و گۆگل ئەرز و پلەس وپلاسس و هەروەها پێگەی ڤیدیۆیی جیهانی یوتوب کەئەمیش خاوەندارییەتی تێدا دەکات بەرێوەی دەبات زۆرانی ترە گەر بیان ژمێرین ئەمە جگە لەوەی بەهەماهەنگی لەگەل سامسونگ مۆبیلی سمارت فۆنی گۆگل نێکسس و گۆگل لاپتۆپی دەکردووە ، هەروەها گۆگل خاوەندارییەتی بەم دواییەی گەورەترین کۆمپانیای جیهانی بەرهەمەکانی سمارت فۆنی هەیە ئەویش کۆمپانیای مۆتۆرۆلایە ، هەروەها بەپێی راپۆرتێکی سالی پاری دەزگایی ئایتی جیهانی گۆگل خاوەندارییەتی لە ١٢٠ کۆمپانیای جیهانی هەیەو کە تاکە و خۆیی خاوەندارییەتی بۆ هەموویان هەیە بەتەنیا ، جگەلەمەش سەرمایەی گۆگل و قازانجی گۆگل تەنیا لە ٣ مانگی رابردووی سالی پار ٧،٣ بلیۆن دۆلاربووە بە خەملێنراوی و دەسکەوت و داهاتی بووە لەیەک ساڵدا ، کە سامان و داهاتی گۆگل بێژوومارەو ئامار ناکرێت دوایی ئەوەی کە لاری پەیجی خاوەنی گۆگل سەرمایەکەیی تاکو ئێستا ئەوەی ئاشکراکراوە دەکاتە ، ١٦.٧ بلیۆن دۆلار ، تاوەکو سالی 2011ە سەرەتاکەیی ، ئەمە جگە لەوەی کە گۆگل زۆترین بێبژاری پێدەکرێت لەلایەن داواکراوە یاساییەکان لەهەموو جیهانەوە دژی گۆگل و خەرامەکردنیان لەلایەن کۆمپانیاو دەزگاکانی تری جیهانی و حکومەتەکان ، زۆر باس هەیە باسی کەین و زۆر لەسەری بدوێین بەلام ئەمە تەنیا کورتەیەکە لە ژیانی دامەزرێنەر و گرنگی گۆگلەوە .


ئەمەش لاپەرەی سەرەکی لاری پەیج لە گۆگل+
https://plus.google.com/106189723444098348646/posts

نووسینی کاروان حەسەن
دەستت خۆش سەرکەوتو بیت